.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زانایان سێ بۆچونیان هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه :
یه‌كه‌م : له دوای هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساته‌كان ناتوانرێت ده‌ست نیشان بكرێت له‌دوای هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه نه‌بێت .
به‌م پێ یه له‌دوای هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ئیمامی ووتار بێژ ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ر ده‌كرێت به پێنج به‌شه‌وه هه‌ر به‌شێكی له‌و به‌شانه ساتێكه له‌و ساتانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌كه‌دا باسی كردوه .
دووه‌م : ئه‌مه‌ش ڕای ظاهري ئیمامی شافعی یه كه پێ ی وایه ، له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ، واته له‌سه‌ره‌تای كاتی نوێژی به‌یانی یه‌وه، چونكه به‌ره‌به‌یان سه‌ره‌تای ڕۆژه و غوسلی ڕۆژی هه‌ینیش به‌ئه‌و كاته‌وه به‌نده ، واته له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه دروستیشه غوسل بكرێت ( ٢٢) .
سێ یه‌م : هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر پێ یان وایه ، مه‌به‌ست له‌و كاتانه بیست و چوار كاتژمێری شه‌و ڕۆژ نی یه ، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێ ی ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌س پۆ ڕۆشتنی نوێژی هه‌ینی پێش بكه‌وێت له برا ئیمانداره‌كه‌ی ئه‌وه پاداشتی زیاتری بۆ ده‌نوسرێت، به‌و پێ یه هه‌ركه‌س یه‌كه‌م كه‌س بێت له داخڵ بوونی بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌وه خه‌یره زۆره‌كه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردوه هه‌ركه‌سیش دوا بكه‌ێت پاداشتی وه‌ك پاداشتی كه‌سی یه‌كه‌می بۆ نانوسرێت .
حوكمی كڕین و فرۆشتن له ڕۆژی هه‌ینی دا .
كڕین و فرۆستن یه‌كێكه له شته (موباح ) ه‌كان واته به‌كردنیان هیچ گوناهـ و پاداشتێكیشت بۆ نانوسرێت ،به‌ڵام قاعدهیهكی فقهی مان هه‌یه ده‌ڵێت ( النیة تحول العادة عبادةً ) واته نیه‌تی چاك و باش خوو داب ونه‌ریته‌كان ده‌گۆڕێت بۆ عیبادهت .
كه‌واته مرۆڤی ئیماندار ئه‌گه‌ر كاتێك معامله و كڕین و فرۆشتن ده‌كات نیه‌تی ئه‌وه بێت كهڕزقێكی حه‌ڵاڵ و پاك بۆ ماڵ و منداڵی په‌یدا بكات و خۆی به‌دوور بگرێت له حه‌رام له به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌وه كڕین و فرۆشتنه‌كه‌شی ده‌بێت به عباده‌ت .
ئێستا با بزانین ئایا كڕین و فرۆشتن له ڕۆژی هه‌ینیدا حوكمی چیه له ئیسلامدا.
كڕین و فرۆشتن له ڕۆژی هه‌ینی دا وه‌ك ڕۆژه‌كانی تر ڕێگه‌ی پێدراوه و هیچ گومانێك نیه له ڕاست و دروستی تا كاتی بانگ دان بۆ نوێژی هه‌ینی ، به‌ڵام كاتێك كه بانگی دا ئیتر كڕین و فروشتن حه‌رام ده‌بێت ئه‌مه‌ش ڕای سه‌رجه‌م زانایانی ئیسلامه به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی (( يا أيها الذينَ آمنُوا إذا نُوديَ للصَّلاة منْ يومِ الجُمُعَةِ فاسعْوا إلى ذِكْرِ اللهِ وذروا البيع ذلكم خيرٌ لَكُمْ إن كُنْتُمْ تَعْلَمُون ))
واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر بانگ درا بۆ نوێژی هه‌ینی ، ئه‌وه خێرا بچن به‌ده‌نگ بانگ و یادی خواوه و واز له كڕین و فرۆشتن بهێنن، بێگومان ئه‌وه زۆر چاكتر و باشتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن .
به‌ڵام با بزانین ئایا ڕاو بووچونی زانایان چی یه له باره‌ری كڕین و فرۆشتن له‌م كاته‌دا ، دوای كام له بانگه‌كان بانگی یه‌كه‌م یان بانگی دووه‌م حه‌رام ده‌بێت ؟
ا ) جمهوری زانایانی ئیسلام له مه‌زهه‌بی مالكی و شافعی و حه‌نبه‌لی هه‌ندێكیش له حه‌نه‌فیه‌كان ڕایان وایه له‌دوای بانگی دوه‌مه‌وه كڕین و فرۆشتن حه‌رامه ئه‌ویش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نوێژی هه‌ینیان له‌سه‌ر فه‌رزه وه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد، چونكه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلى الله عليه وسلم ) یه‌ك بانگ هه‌بوه بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌ویش كاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌موو كاته‌كانی ڕۆژانی نیوه‌ڕۆی تره، واته له‌دوای ( زوال ) لادانی خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان ، وه ده‌ڵێن بانگی دووه‌م ئیمامی عوسمان زیادی كردوه دوای ئه‌وه‌ی زانی شاری مه‌دینه گه‌وره بووه و خه‌ڵكی به‌ئاسانی گوێیان له‌بانگ نابێت، كه‌واته كاتێك خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیــــــــــز ( صلى الله عليه وسلم ) وقه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كڕین و فرۆشتن بكرێت له‌كاتی بانگ دان بۆ نوێژی هه‌ینی یه‌ك بانگ هه‌بووه ئه‌ویش كاته‌كه‌ی وه‌ك كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیه (٢٣).
ب) به‌ڵام ڕای په‌سه‌ند كرا‌و لای حه‌نه‌فیه‌كان ئه‌وه‌یه له دوای بانگی یه‌كه‌مه‌وه ئیتر كڕین و فرۆشتن حه‌رام ده‌بێت و واجب ده‌بێت مرۆڤ به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێ بكه‌وێت ، پاساوی ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌هێننه‌وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌بانگی دوه‌مه‌وه بێت ئه‌وه پێ ده‌چێت مرۆڤ نه‌گات به نوێژی هه‌ینیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌تایبه‌تی ماڵی دوور بێت ئوه نوێژه‌كه‌ی ده‌فه‌وتێت وناگات به‌وه‌ی پێش ئیمامی ووتار بێژ له مزگه‌وت ئاماده بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بانگی یه‌كه‌مه‌وه خۆی ئاماده كرد ئه‌وه فه‌رمانه‌كه‌ی خودای به چاكی بۆ جێ به جێ ده‌كرێت (٢٤ ) .
به‌چه‌ند مه‌رجێك كڕین و فروشتن حه‌رام ده‌بێت له دوای بانگدانی نوێژی هه‌ینی :
١) ئه‌بێت ئه‌وه كه‌سه‌ی كه خه‌ریك ده‌بێت به كڕین و فرۆشتنه‌وه له‌و كه‌سانه بێت كه نوێژی هه‌ینیان له‌سه‌ر فه‌رزه له‌و كاته‌دا ، كه‌واته كڕین و فرۆشتن حه‌رام نیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه منداڵ بوو یان ئافره‌ت بوو ، یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوو ، یان ئه‌گه‌ر مسافر یوو ، یان موسڵمان نه‌بوو ، چونكه ( خطاب ) هی خوای گه‌وره تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی ( جمعه ) یان له‌سه‌ر فه‌رزه ، ئه‌و كه‌سانه‌شی ( جمعه ) یان له‌سه‌ر فه‌رز نیه ( قه‌ده‌غه كردنی كڕین و فرۆشتن ) لێیان ئه‌وان ناگرێته‌وه ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه كڕین و فرۆشتن حه‌رام ده‌بێت له‌و كاته‌دا مرۆڤ مه‌شغوڵ نه‌بێت و نوێژه‌كه‌ی له‌كیس بچێت و فه‌رزێكی خودا ئه‌نجام نه‌دات ، كه‌واته كه‌سێك فه‌رز نه‌بوو له‌سه‌ر فه‌رزیشی له كیس ناچێت .
به‌م پێ یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ( محلێكی تجاری ) هه‌بوو تایبه‌ت بوو به ئافره‌تان و له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا خێزانی یان كچێكی خۆس له‌سه‌ر بوو كڕین و فرۆشتنیان كرد ئه‌و ئه‌و كڕین و فرۆشتنه حه‌رام نابێت ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بۆ نمونه ( شه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئه‌هلی كتاب ) له كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبیل دروست كردن ، له‌كاتی نوێژی هه‌ینی كارگه‌كه دانه‌خراو به‌رده‌وام بوو له كاركردن، به‌ڵام كه‌سی شه‌ریكی موسڵمان له‌كاتی خۆیدا هات به‌ده‌م نوێژ كردنی هه‌ینیه‌وه ، ئه‌و هه‌ر قازانج و سودێكی پێ بگات له ئیشكردنی ئه‌و ماوه‌یه حه‌رام نیه، چونكه ئه‌و كه‌سه فه‌رمانه‌كه‌ی خوای جێ به‌جێ كردوه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ڕێگر نهین له‌و كرێكارانه‌ی موسڵمانن و ده‌یانه‌وێت نوێژی هه‌ینی بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵێكی خۆی دانا له‌سه‌ر دوكانه‌كه‌ی یان خزمه‌تكارێكی غه‌یره موسڵمانی ، له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا كڕین و فرشتنیان كرد ، ئه‌و به هه‌مان شێوه ئه‌و كڕین وفرۆشتنه حه‌رام نابێت به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه‌ی كه شتی پێ ده‌فرۆشن له‌و كه‌سانه بن ( جمعه ) یان له‌سه‌ر فه‌رز نیه ، واته ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه هه‌ردوكیان موسافر بوون یان نه‌خۆش بوون، یان هه‌ردوكیان ئافره‌ت بوون چونكه ئه‌گه‌ر به‌كه‌سێك شتیان فرۆشتن( جمعه ) یان له‌سه‌ر فه‌رزبوو ئه‌و كاته ده‌چێته چوار چێوه‌ی هاریكاری كردن له‌سه‌ر گوناهـ ( التعاون على الإثم ) خواي گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (( وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعانوا على الإثم والعدوان )) ( 25) واته : ئێوه هاریكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه و كاری خێر و هاریكاری یه‌كتر مه‌كه‌ن له‌سه‌ر كاری خراپ و گوناهـ .
كه‌واته ئه‌گه‌ر له بانگی نوێژی هه‌ینیه‌وه شتی فرۆشت به‌كه‌سێك كه نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر فه‌رز بوو، ئه‌وا هه‌ردوولا گوناهبار ده‌بن .
به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤی موسڵمان زۆر گرنگی بدات به دروشمه‌كانی ئیسلام و له‌كاتی خۆیدا جێ به‌جێیان بكات و به سووك سه‌یریان نه‌كات ، وانه‌زانێت ئه‌گه‌ر ته‌نها كاتژمێرێكی بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌گه‌ر دوكان یان كۆمپانیاكه‌ی داخست ئیتر ڕزق و ڕۆزی كه‌م ده‌بێته‌وه كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و كه‌سه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان بزانێت به‌گه‌وره گرتنی دروشم ( شعائر ) ه‌كانی ئیسلام به‌ڵگه‌و ده‌لیلی له‌سه‌ر له‌خواترسانی ئه‌و كه‌سه ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (( ومن يتق الله يجعل له مخرجا ويرزقه من حيث لا يحتسب )) واته : هه‌ركه‌سێك ته‌قوای خوای هه‌بێت و له‌خوا بترسێت ئه‌وا خودای گه‌وره ده‌روی خێری لێده‌كاته‌وه و به شێوه‌یه‌ك ڕزق و ڕۆزی ده‌دات كه ئه‌و كه‌سه خۆیشی ئاگای لێ نه‌بێت و حسابیشی بۆ نه‌كردبێت .
كه‌واته پێ ده‌چێت ئه‌و كه‌سه به ڕواڵه‌ت وا بزانێت ئه‌گه‌ر دوكانه‌كه‌ی داخست له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا زه‌ره‌ر ده‌كات چونكه بۆ كاتژمێرێك كڕین و فرۆشنی نه‌كردوه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێك دایه‌وه قازانج و پاداشتی ڕۆژی دوایی زۆر گه‌وه‌ر تره له قازانجێكی كاتی دونیا و خودای گه‌وره‌ش به‌ڵینی خۆیه‌تی له دونیاشدا ڕزق و ڕۆزی زیاد بكات و به‌ره‌كه‌تی تێ بخات ، ئه‌و كاته زۆر ئاسان ده‌بێت لای ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌چه‌ند قاتیش خێر بكات ده‌چێت به‌ده‌م بانگی خوداوه و واز ده‌هێنێت له كڕین و فرشتنهكهشی .
٢) ئه‌و كه‌سه‌ی كڕین فرۆشتنه‌كه ده‌كات بزانێت و علمی هه‌بێت به‌وه‌ی كه كڕین و فرۆشتن له كاتی بانگ دان بۆ نوێژی هه‌ینی حه‌رامه، ئه‌گه‌ر نه‌یزانی ئه‌وه حه‌رام نابێت بۆ ئهوكهســـــه چونكـــه ( الجاهل يعذر بجهله ) واته ( كه‌سی نه‌شاره‌زا و نه‌زان عوزری بۆ ده‌هێنرێته‌وه به نهزانیهكهی .
٣) ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كڕین و فرۆشتنه له‌به‌ر زه‌روره‌ت نه‌بوو ، وه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك زۆر برسی بوو له‌به‌ر ناچاری هه‌ندێك خواردن بكرێت له‌كاتی بانگدانی نوێژی هه‌ینیدا ئه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه حه‌رام نابێت ، یان ئه‌گه‌ر هاتوو كفنی مردویه‌ك زۆر پێویست بوو ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه هه‌یوو ئه‌گه‌ر كفن نه‌كرێت ئه‌وه لاشه‌ی مردوه‌كه بۆن بكات و خراپ ببێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه بوو ئه‌وا له‌به‌ر ناچاری ئه‌و كڕین و فرشتنه دروسته و حه‌رام نابێت .
٤) كاتێك ئه‌و كڕین و فرۆشتنه حه‌رام ده‌بێت بانگی دوه‌می دابێت بو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر ڕای جمهوری زانایان .
ئایا قیاسی هه‌موو ( عقد ) ه‌كانی تر ده‌كرێته سه‌ر ( البیع والشراء ) ؟
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كاتی بانگی هه‌ینیدا خانویه‌كی به كرێ گرت یان كچێكی به شوودا ، یان عقدی كه‌فاله‌تی بۆ یهكێكێ تر كرد ئایا ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه باسمان كرد و دهكهوپته به‌ر ئه‌و قه‌ده‌غه كــــــــردنهی كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت ( وذروا البيع ) ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره حه‌نه‌فیه‌كان ده‌ڵێن هه‌رشتێك مه‌شغوڵت بكات له كردنی نوێژی هه‌ینی جا ئه‌گه‌ر كڕین و فرۆشتن بێت یان هه‌رشتێكی تر ئه‌وه حه‌رامه و پێویسته مرۆڤی موسڵمان ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێت و بچێت به‌ده‌م نوێژهكهیهوه (٢٦) .
هه‌روه‌ها مالكی یه‌كانیش ده‌ڵێن هه‌ر عه‌قدێك جا ئه‌گه‌ر كڕین و فرۆشتن بێت یان به كرێدان و به‌كرێ گرتن بێت ، یان شهریكایهتی بێت له مامه‌ڵه‌یه‌كدا یان به شودان و ژن هێنان بێت ئه‌وه ئه‌و عه‌قدو گرێ به‌ستانه ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه .
مه‌زهه‌بی شافعی لای خۆشمان ده‌ڵێت هه‌موو شتێك مه‌شغوڵ و خه‌ریكت بكات له نهكرندنی نوێژی هه‌ینی حــهرامه جا ئهگـــــهر هه‌ر گرێ به‌ستێك بێت له كــــڕین و فرۆشتن یان هـــــه‌ر كارێك بێت (٢٧).
مه‌زهه‌بی حهنابلهش ده‌ڵێت حه‌رامه هه‌ر گرێ به‌ستێك بكرێت له‌دوای بانگ دانه‌وه بۆ نوێژی هه‌ینی تا كۆتای دێت ، به‌ڵام ڕایان وایه ته‌نها گری به‌ستی كڕین و فرۆشتن دانامه‌زرێت ، به‌ڵام جگه له كڕین و فرشتن وه‌ك گرێ به‌ستی به‌كرێ دان و سوڵح و قه‌رز و ڕههن و كه‌فاله‌ت و زه‌مان و هاوشێوه‌كانیان داده‌مه‌زرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كردنیان حه‌رامه، چونكه ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌ی قورئانی پیرۆز باس له كڕین و فرۆشتن ده‌كات ، قیاسی گرێ بهستهكانی تر ناكرێته سه‌ر كڕین و فرۆشتن له ڕووی دامه‌زران و دانهمهزرانیهوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له دوای بانگه‌وه بیان كات گوناهبار ده‌بێت و حه‌رامه (٢٨) .
به‌م شپوهیه زانیمان كه سه‌رجه‌م زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه هه‌موو گرێ بهستێكیان پێ حه‌رامه له‌كاتی بانگ دانه‌وه تا نوێژی هه‌ینی كۆتایی دێت .
له كۆتایدا ده‌ڵێم زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س كردویانه به خووی خۆیان دوكانه‌كانیان داناخه‌ن یان مه‌شغوڵی كڕین و فرۆشتن ده‌بن یان هه‌ر هیچ ئیشیشی نیه تاوه‌كو كاتی ئه‌وه دێت كه قامه‌ت ده‌كرێت بۆ نوێژ كردن ئه‌و كاته به په‌له پڕووزه و ڕاكردن ده‌چێت بۆ نوێژی هه‌ینی، جا ئه‌و كاته یان ناگات به نوێژهكهشدا یان به ڕكاتێكی ده‌گات یان كاتێك ده‌گاته مزگه‌وت خه‌ڵكی له ته‌حیات خوێندندان، به‌ڕاستی ئه‌م خووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوویه‌كی زۆر خراپه ئه‌و كه‌سه‌ش پێ ی گوناهبار ده‌بێت و چوكه ئه‌م كاره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه دروشمه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی لا بێ نرخـــــــه ( خواد په‌نا بدات ) ئه‌گه‌ر نا له‌كاتی خۆیدا ده‌چێت به به‌ده‌م بانگی خوداوه، به‌رز ڕاگرتنی دروشمه‌كانی خودا‌ش وه‌ك پێشتر ووتمان له ته‌قواو له خواترسانی مرۆڤی موسڵمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ( وازع ) ه دینی یه‌ی كـــه لای ئـــه‌و كه‌سه هه‌یه، جــــــا ئه‌گه‌ر ( وازعی دینی ) به‌هێز بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاتی نوێژه‌وه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی مزگه‌وت ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ( وازعی دینی ) لای هه‌ركه‌سێك لاواز بوو ئه‌وه سه‌یر ده‌كه‌یت كاتێك دێت بۆ نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر جاده و ڕێگاو بانیش جێگای نابێته‌وه ، یان هه‌ر ناگات به نوێژهكهشدا .
خوای گه‌وره پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت ، درودو ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌مه‌د المصطفى و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوانی .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
په‌راوێزه‌كان
١ ) المجمع الوسیط ، مجمع اللغة العربية، لاپه‌ڕه 135 .
٢ ) تفسیر روح المعانی ، شهاب ا‌لدین السید محمود الآلوسي ج28/ لاپه‌ڕه ٩٩ .
٣) تفسیر القرآ‌ن العظيم ، ابن كثير ، ج4/ لاپه‌ڕه ٤٦٧ .
4) الروض المربع ، منصور بن يونس البهوتي الحنبلي ج3/ لاپه‌ڕه ٣٣٢ .
٥) ئه‌بو داود له ( كتاب الصلاة ) باب – الجمعة للمللوك والمرأة – ريوايه‌تی كردووه به ژماره ١٠٦٧ .
٦) سوره‌تی ( الجمعه ) ئایه‌تی ٩ .
٧) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌یری ( جمع الجوامع ) السبكی بكه ج١ / لاپه‌ڕه ٢١٧ ، و كشف الاسرار على أصول الفقه، عبد العزيز البخاري، و الأحكام في أصول الأحكام الآمدي ج2/لاپه‌ڕه ٩ ، أصول الفقه الإسلامي وهبة الزحيلي ج1/لاپه‌ڕه ٢١٩ ، نهاية السول شرح منهاج الوصول إلى الأصول ، الأسنوي ج2/لاپه‌ڕه ١٧ . المدخل إلى مذهب أحمد ، عبد القادر بن أحمد أبن بدران لاپه‌ڕه ١٠١ .
٨) ئیمامی موسلیم له سه‌حیحه‌كه‌یدا له ( كتاب المساجد ومواضع الصلاة) له‌باب فضل صلاة الجماعة وبيان التشديد في التخلف عنها - به ژماره ٦٥٢ ڕیوایه‌تی كردوه .
9) ئيمامي نه‌سائی له ( المجتبى ) دا ريوایهتی كردوه ج٣/لاپه‌ڕه ٨٩ ، هه‌روه‌ها ابن العربی له أحكام القرآ‌ن دا ئاماژه پێ كردوه ج٤/ لاپه‌ڕه ١٧٩٦ .
١٠ ) ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردوه له ( كتاب الصلاة ) له بابــی ( التشديد في ترك الجمع ) به ژماره‌ی ١٠٥٢ ، هه‌روه‌ها نه‌سائی ش له سونهنهكهیدا ڕیوایه‌تی كردوه له ( كتاب الجمعة ) له بابی التشیدید فی التخلف عن الجمعة به‌ژماره‌ی ١٣٧٠ .
١١) سه‌یری ( كتاب الاجماع ) ابن المنذر بكه لاپه‌ڕه ٥٤ .
١٢) ئیبنو ماجه له سونهنهكهیدا ڕیوایه‌تی كردوه به ژماره ( ١١٣٥ ) هه‌روه‌ها ئیمامی بوخاریش له سه‌حیحه‌كه‌یدا به‌م واتایه هێناویه‌تی به ژماره‌كانی ( ٩١٢ ) و ( ٩١٣ ) و ( ٩١٥ ) و ( ٩١٦ ) هه‌روه‌ها سه‌یری ته‌فسیری ( القرطبي ) بكه ج٢٠ / لاپه‌ڕه ٤٦٤ .
١٣) سه‌یری ( النكت والعیون ) ی ماوردی بكه ج٦ / لاپه‌ڕه ٩ -١٠ .
١٤) سوره‌تی ( الحج ) ئایه‌تی ٣٢ .
١٥) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه له ( كتاب الجمعة ) باب التلغیظ في ترك الجمعة به ژماره ٨٦٥ .
١٦) ئیمامی ئه‌حمه‌د له مهسنهدهكهیدا ڕیوایه‌تی كردوه ج٣/ لاپه‌ڕه ٣٣٢ ، هه‌وره‌ها ئیمامی نه‌سائی له كتاب ( الجمعة) باب التشدید فی التخلف عن الجمعة به‌ژماره ١٣٦٨ ڕیوایه‌تی كردوه ، ئیبن و ماجه‌ش له كتاب ( فیمن ترك الجمعة من غیر عذر ) به‌ژماره ١١٢٦ ، وه ئیبن و خوزه‌یمه‌ش به ژماره ١٨٥٦ ، وه حاكمی نهیسابوریش له سه‌حیحه‌كه‌یدا به ج١/ لاپه‌ڕه ٢٩٢ ریوایه‌تیان كردوه .
١٧) پێشتر له په‌راوێزی ژماره هه‌شتدا ته‌خریج كراوه .
١٨) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه له ( كتاب الجمعة) له - باب فضل يوم الجمة- فه‌رموده‌ی ژماره ٨٥٤ . هه‌روه‌ها ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردوه له (كتاب الصلاة ) باب – فضل یوم الجمعة ولیلة الجمعة – به ژماره ١٠٤٧ .
١٩) ابن ماجه‌ش له سونهنهكهیدا ڕیوایه‌تی كردوه له ( كتاب الصلاة ) باب – في فضل يوم الجمعة – ژماره ١٠٨٤ .
٢٠) ئیمامی بوخاری له‌سه‌حیحه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه له ( كتاب الجمعة ) باب – فضل الجمعة - به ژماره فهرمــــوودهی ( ٨٨١ ) هه‌روه‌ها ئیمامی موسلیم له ( كتاب الجمعة ) باب – الطيب والسواك يوم الجمعة - به فهرمــــــوودهی ژماره ( ٨٥٠ ) ڕیوایه‌تی كردوه .
٢١) نه‌سائی له ( السنن الصغرى ) له( كتاب الجمعة ) باب – التبكیر إلى الجمعة - دا به ژماره فه‌رموده‌ی ( 1386 ) ڕیوایه‌تی كردوه .
٢٢) سه‌یری ( البیان فی مذهب الإمام الشافعي شرح كتاب المهذب كاملاَ و الفقه المقارن ) للعمراني الشافعي اليمني بكه ج٢/ لاپه‌ڕه ٥٨٩ .
٢٣) الهدایة وشروحها ج٢/لاپه‌ڕه ٣٨ ، وشرح المنهج بحاشية الجمل ج٢/ لاپه‌ڕه ٥٤، كشاف القناع ج٣/ لاپه‌ڕه ١٨٠ .المجموع للنووی ج٤/لاپه‌ڕه ٤١٩ ، والبیان للعمرانی ج٢/لاپه‌ڕه ٥٥٨ .
٢٤)الهدایه والعنایه ج٢/ لاپه‌ڕه ٣٨- ٣٩ ، وتبین الحقائق ج٤/ لاپه‌ڕه ٦٨، والدرر المختار ج٤/ لاپه‌ڕه ١٣٢ .
٢٥)سوره‌تی المائده ئایه‌تی ژماره ٢ .
٢٦) رد المختار ج١/ لاپه‌ڕه ٥٥٢ ، جواهر اكلیل ج١/ لاپه‌ڕه ٩٩ .
٢٧) المجموع ئیمامی نه‌وه‌وی ج٤/ لاپه‌ڕه ٤١٩ .
٢٨) كشاف القناع، البهوتی ج٣/ لاپه‌ڕه ١٨١ ، والمغنی لابن القدامه ج٢/ لاپه‌ڕه ١٤٦
س.كوردكليك
له‌سه‌ر هێڵ نییه