❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیدە بۆ کەرکووک کەمان دەژەنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-09 14:05:07

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

دیدە بۆ کەرکووک کەمان دەژەنێت

دیدە فەرەیدون کە کچە موزیکژەنێکی گەنجەو ژەنیاری هەردوو ئامێری گیتار و کەمانە، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئافرەت و موزیک دەکات و پێی وایە ئافرەت رۆلی سەرەکی دەبینێت لە گەشەسەندنی هونەر و موزیک لە هەر نەتەوەیەکدا.
دیدە فەرەیدون لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی “هەستی ئافرەت زۆر ناسکە و بۆ فێربوونی موسیقاش بەتوانایە کە دیارە رەخساندنی بواری تەواو بۆ ئافرەتانی کوردستان رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت بۆ گەشەسەندنی هونەر و موسیقادا”.
زیاتر گوتی “دیارە کۆمەڵگەی ئێمەیش هەندێ جیاوازی تێدایە چونکە ناوەندە رۆشنبیرییەکان وەکو سەنتەرو پەیمانگاکان سەرەتان و لەو باوەڕەدام ئەگەر رێگەبدرێت بەدڵنیاییەوە توانای ئافرەتان پتر خۆی دەردەخات”.
http://kmelody.net/wp-content/uploads/2010/10/Dide-Fereidun.jpg
دیدە موزیکێکی بۆ شاری کەرکووک کلیپ کردووەو بەم نێزیکانە بڵاوی دەکاتەوە، سەبارەت بەم کلیپە گوتی “راستە من خەڵکی کەرکووکم، بەڵام هەر شارێکی تری کوردستان ئەوا لێوان لێو بوایە لە ئازار کاریگەری لەسەر ناخم دروست دەکردو وای لێ دەکردم هەرچییەکم لە توانادابێت بیکەم، بەڵام لە ئێستادا هەر ئەوەندەم توانی کە موزیکی بۆ بژەنم”.
سەبارەت بەستافی کاری ئەو کلیپە دیدە گوتی “کاری دەنگی ئەو موزیکەی بۆ کەرکووک کردومە لە ستۆدیۆی کەلەپوور ئەنجامدراوە، کە سەرمەند فەرهاد بەپیانۆ و ساوین حەمید بەسۆڵۆی دەنگ، لەگەڵ من کە کەمانجە دەژنم بەشداریان کردووە، هەروەها کاری دەرهێنانی کلیپەکەش حوسێن سێوەدین ئەنجامی داوە”.
دیدە بەرزانی سەعید گەورهەر بەهاندەری سەرەکی ئەم بەرهەمە دەزانێت و دەڵێت “ئەو زۆر هاوکارم بوو بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە موزیکیە مرۆڤایەتییە”.
دیدەی تەمەن 19 ساڵ قوتابی بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، لە سەر دەستی مامۆستایان نورەدین ئەحمەد و سەید ئەحمەد رەواندزی فێری کەمانچە بووە، دواتر لە ەشتێکی بۆ وڵاتی ئێران لای مامۆستا ئەرسەلان کامگار موزیکی خوێندووە، بەرهەمێکی موزیکی بۆ شاری کەرکووک ئامادەیەو کاری وێنەگرتنی بەکۆتا هاتووە، بەم نزیکانە لە شاشەی زاگرۆس تیڤی دەوەشێندرێت.


کوردمیلۆدی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net