.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















داواى لێبوردن ده‌که‌م یا داواى لێبوردن ناکه‌م ئه‌وه ئه‌و وشه‌یه که به‌کارى ده‌هێنى دواى هه‌ر شه‌رێک یا ناکۆکیه‌ک له‌گه‌ل هاوبه‌شى ژیانت ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه ئه‌وه‌نده قورسه ئه‌وا چه‌ندان رێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کێک له دوو هاوسه‌رکه داواى لێبوردن له‌وه‌یتر بکات و شته‌کان وه‌ک خۆى لى بێته‌وه له نێوانیان .
کى داواى لێبوردن ئه‌کات ؟
لێکۆله‌ره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندى ئاده‌میزادى پره له هه‌له و ناکۆکیى به تایبه‌تى کاتێک دوو که‌س له دوو کۆمه‌لگاى جیاواز ئه‌ژین به‌لام له ژێر یه‌ک سه‌قفدا هه‌ر وه‌ک چۆن له نیوان هاوسه‌ره‌کان . له به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى خێزانى جوانترین و به‌هێزترین په‌یوه‌ندى مرۆیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سۆز و خۆشه‌ویستى له گرنگترین کۆلهکهکانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه پیرۆزه‌یه هیچ جیاوازى نیه له‌وه‌ى که کامین سه‌ره‌تا داواى لێبوردن بکات یا له کاتى هه‌له‌کردن دان به هه‌له‌که‌ى بنێت ، کاتێک که سۆز و حه‌زێک هه‌یه بۆ به‌رده‌وام بونى ژیانى هاوسه‌ریان . هه‌ر چه‌نده زۆربه‌ى پیاوانى رۆژهه‌لات داواى لێبوردن کردن به که‌مبونه‌وه‌ى که‌رامه‌تى له به‌رامبه‌ر به هاوسهرهکى داده‌نێن ، که ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ش شتێکى هه‌له‌یه ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى رێکا کانى داواى لێبوردن کردن زۆر جۆرى هه‌یه که پره له سۆز‌و قبول کردن له نێوان هاوسه‌ره‌کان به شێوه‌یه‌ک که هیچ کامێکیان هه‌ستى پىَ بکات که ئه‌و که‌سه‌ى به‌رامبه‌رى به که‌م بزانێت یا وا هه‌ست بکات به‌رامبه‌ره‌که‌ى سه‌رکه‌وتو بوه به سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌ى ، چونکه که‌له ره‌قى و عینادى کردن سه‌ره‌کیترین هۆکارن بۆ تێکچونى و مالى وێرانى له نێوان هاوسه‌ره‌کان که له سه‌ر خۆشه‌ویستى و لێکگه‌یشتن دروست بوه .
داواى لێبوردن کردنى راسته‌وخۆ :
له دوو لایه‌ن لێکۆله‌ره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ده‌لێن که داواى لێبوردن کردنى راسه‌وخۆ باشترین و کورتین رێگه‌یه بۆ رازى بوون له نێوان هاوسه‌ره‌کان وه هیچ عه‌یبیش نیه ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان هه‌ستى به‌وه کرد که هه‌له‌ى کردوه به‌رامبه‌ر به‌وى تریان و په‌له‌ى کرد به داواى لێبوردن کردن له‌وه‌ى تر ، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ره‌فتاره‌کانى شتکاندنهوهى به‌رامبه‌ره‌که‌ى بو یان به کهمزانینى توانى به‌رامبه‌ره‌که‌ى بوو ، ئه‌وا وشه‌ى ( بمبوره ) یا ( بمبه‌خشه ) وشه‌یه‌کى قورس نیه وه ئه‌وه ماناى ئه‌وه نیه که خاوه‌نى ئه‌و وشه‌یه خۆى به که‌مزانى یا تهنازلى کرد هه‌روه‌ک چۆن سه‌رکه‌وتن نیه بۆ لایهنهکهتر که هه‌نێک وا بیر ئه‌که‌نه‌وه .
داواى لێبوردنى نا راسته‌وخۆ
ئه‌گه‌ر وشه‌ى بمبوره یان لێبوردن کردن قورسه بۆ یه‌کێک له دوو لایه‌نه‌که ( به تایبه‌تى پیاوانى رۆژهه‌لاتى ) ئه‌وا لێکۆلینه‌وه‌کان ئاماژه به زۆر جۆرى جیاواز ئه‌که‌ن له داواى لێبوردنى نا راسته‌وخۆ که هه‌ر دوو لایه‌نکه فێرى بن و لێى تى بگه‌ن وه یه‌کێکان ده‌ست پێشخه‌رى بکات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى تریان به‌مش کیشه‌که‌یان کۆتایى دێت و تهنهایهکهیان کۆتایى دێت .
بۆ ژنه‌کان :
گفت‌و گۆ و قسه کردن :
ئه‌گه‌ر بینیت پیاوه‌که‌ت قسه‌ت له‌گه‌ل ئه‌کات سه‌باره‌ت به کارێکى دیاریکراو که په‌یوه‌ندى به کاره‌که‌ى هه‌یه یا په‌یوه‌سته مناله‌کان یان کێشه‌کانى ناو مال ، که ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه بۆ ده‌ست پى کردنى کێشه‌کانى نێوانیان تۆش وهلامى ده‌وه به جۆرێک که وا هه‌ست بکات هیچ نه‌بوه .
په‌یوه‌نى کردن به بى هۆ :
ئه‌گه‌ر بینیت که پیاوه‌که‌ت په‌یوه‌ندیت پێوه ئه‌کات به بى هیچ هۆیه‌ک به بیانۆى پرسیار کردن له باره‌ى شتێک ، ئه‌مه مانایى وایه که پیاوه‌که‌ت په‌یامیکت بۆ ده‌نیرێت که په‌یوه‌ندى نێوانیان ئاسایه ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى بار و دۆخه‌که ، تۆش دوو دڵ مه‌به له وه‌لامدانه‌وه‌ى و له‌بیرکردنى کێشه‌کانى نێوانتان تاوه‌کو ژیانتان بگه‌ریته‌وه بارى خۆى .
نوکته یان قسه‌ى خۆش :
زۆربه‌ى پیاوه‌کان وایان پى باشه بۆ کۆتایى هێنانى کێشه‌کانیان له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌کانیان قسه‌یه‌کى خۆش یان گه‌لته بکات تاوه‌کو هاوسه‌ره‌که‌ى بێنێته پێکه‌نین و کێشه‌که بنبر بکات ، بۆیه پیویسته تۆش دڵخۆش بیت پیبکهنى چونکه پێکه‌نین و بزه ناخۆشى و کێشه‌کان ناهێلێت له نێوان خێزانه‌کان .
ده‌ست پێشخه‌رى کردن بۆ یارمه‌تیدان :
هه‌ر کاتێک تێبینیت کرد که پیاوه‌که‌ت ده‌یه‌وێت ده‌ست پێشخه‌رى بکات بۆ یارمه‌تیدانت له کار و بارى ناو ماڵ که پێشتر ئه‌و کاره‌ى نه‌کردوه تاوه‌کو له کاره تایبه‌ته‌کانیش که ئه‌مه‌ش په‌یامیکه له پیاوهکهتهوه بۆ تۆ که رێز بۆ تۆ و بیرکردنه‌وه‌کانیشت وه ده‌یه‌وت له تۆش نزیک بێت تاوه‌کو ببێته یارمه‌تى دهرێکیش بۆ تۆ .
دیارى :
زۆربه‌ى کات پیاوان رایان وایه دیارى باشترین ده‌ربرینه بۆ داواى لێبوردن کردن به‌خشین له لایه‌ن ژنه‌کانیان که ئه‌مه‌ش به بهخینى دیاریه‌ک یان گۆلێکه که ئه‌مه‌ش مانایى ئه‌وه‌یه که هاوسه‌ره‌که‌ى خۆشده‌ویت و پێى ده‌ڵى بمبوره به شێوه‌یه‌کى ناراسته‌وخۆ .
به‌شدارى کردنى مندالان :
ههندى جار پیاوان په‌نا ده‌به‌ن بۆ مناله‌کانیان بۆ داواى لێبوردن کردن له ژنه‌کانیان به حوکمى ئه‌وه‌ى دایکان له به‌رامبه‌ر مناله‌کانیان لاوازن به‌هۆى ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویسته‌ى هه‌یانه بۆ مناله‌کانیان .
پیا هه‌لگوتن و مهدحکرن :
پیاوان زۆر جار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پێدا ههگوتنى ژنه‌که‌ى به جۆرێک به ئافرهتهکى ئه‌لێت ئه‌مرۆ جل و به‌رگه‌ى پۆشیوته جوانه یا خود روخسارت گۆراوه به‌جۆرێک هاوسه‌ره‌که‌ى وا هه‌ست بکات پیاوه‌که‌ى خۆشى ئه‌وێت و هه‌له‌ى به‌رامبه‌رى کردوه . 
بۆ پیاو :
تویژه‌ره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان واى ده‌بینن که ژنان جیاوازن له پیاوان له ده‌ربرینى داواى لێبوردن کردن ، هه‌ر چه‌ند زیاتر ئاماده‌یه بۆ داواى لێبوردن کردن به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ وه زیاتر ئاماده‌ى تێدایه وه‌ک له‌وه‌ى که له پیاوان به‌دى ده‌کرێت به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ههندى جار رێگه‌ى ناراسهوخۆى پى باشتره ، به جۆرێک کاتێک له‌که‌ل پیاوه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى بکاته‌وه خواردنێکى خۆشى بۆ ئاماده ده‌کات که پیاوه‌که‌ى حه‌زى لێهتى ، به‌مه‌ش سۆز و خۆشه‌ویستى پیاوه‌که‌ى بۆ خۆى رادهکیشتێت که ئه‌مه‌ش په‌یامێکه بۆ پیاوه‌که‌ى پێى ئه‌لێت بمبموره .
ئارایشت و خۆ رازاندنه‌وه :
ههندى له ژنان خۆ رازاندنه‌وه ده‌رخستنى روخساریان به‌کار دێنن بۆ ئاشت کرنه‌وه‌ى پیاوه‌کانیان چونکه سروشتى پیاو وایه کاتێک که ده‌گه‌رێته‌وه ماله‌وه ژنه‌که‌ى به‌شێوه‌یه‌کى جوان ببینێت دڵخۆش ده‌بێت به تایبه‌تى کاتێک ژنه‌که جلێک ده‌پۆشێت که لاى پیاوه‌که‌ى په‌سنده .
ناز کردن :
ئه‌مه‌ش یه‌کێه له‌و هۆکارانه‌ى که ژنان به‌کارى دێنن به‌رامبه‌ر به لاوازى پیاوان وه‌کو جهکێک به‌کارى دێنن به‌مه‌ش وا له پیاو ئه‌کات که بیبه‌خشێت و ئاشت ببنه‌وه به‌جۆرێک پیاوه‌که وا لى بکات چۆنى بوێت وا ره‌فتار بکات .
نیشاندانى کێشه‌کانى و داواى هاوکارى :
ههندى جار که ده‌بینین زنان شه‌رم ئه‌که‌ن که داواى لێبوردن بکه‌ن ، به‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌دات به راکێشانى دڵى پیاوه‌که‌ى بۆ لاى خۆ به نیشاندانى کێشه‌کانى به مه‌به‌ستى یارمه‌تى دانى وه راى وه‌ربگرێت له کاره‌کانى ، به‌مه‌ش سۆزى پیاوه‌که‌ى به ده‌ست دێنێت به‌و جۆره‌ش کێهى نێوانیشان کۆتایى دێت و ئامانجه‌که‌ى خۆى ئه‌پێکێت ، به‌و جۆره هه‌ست ئه‌کات که ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى پیاوه‌که‌ى بێت ته‌نانه‌ت له کاتى شهر و کێشهکانیشان .
ئامۆژگارى بۆ هاوسه‌ره‌کان
ئه‌وه‌نده پێداگرى نه‌که‌ن له سه‌ر شته‌کان و هه‌ر قسه‌ى خۆى لا په‌سند نه‌بێت ، چونکه ههندى جار نه‌رم و نیانى کاره‌کان ئاسایى ده‌کاته‌وه .
فرێدانى ئه‌و بۆچونه‌ى که داواى لێبوردن کردن خۆ به که‌مزانینه و که‌مبونه‌وه‌ى که‌رامه‌ته .
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى یادگاریه خۆشه‌کان له نێوانیان و باسکردنى شته چاکه‌کانى یه‌کتر تاوه‌کو شته خراپه‌کانى نێوانیان نه‌مینێت .
گفتوگۆ و قسه‌کردن گرنگترین هۆکار و بنه‌ماى لێکگه‌یشتنه له ژیانى هاوسه‌رى .
تێگه‌یشتنى له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ت له کاتى توره‌یى تاوه‌کو نهبێه هۆى ناکۆکیى و کێشه‌که‌ى نێوانیان گه‌وره بێت .
قبول کردنى یه‌کترى له کاتى داواى لێبوردن کردن تاوه‌کو کێشه‌کانیان زیاتر نه‌بێت کاره‌که له ده‌ست ده‌ربچێت .
ئاماده‌کردنى کۆسۆڤى
تایبه‌ت به کوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kosovy (2010-10-09 20:56:28)


له‌سه‌ر هێڵ نییه





Dast Xosh Bet Kaka Kosovy Babateky Ba swd bw Hiwadarm Bardawam Bit Lasr Blaw Krdnaway Aw Babata Baswdana
له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas bo tosh hawre giyan dasti tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةستةكانت خؤش كاكة كؤسؤفي بةراستي كاريكي زؤر باشت كردووة لةسةر ئةو بابةتة جونكة سةرتاي كيشة كان بةيةك داواي ليوردن جارةسةر دةبيت بةلام ....... بةداخةوة
له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas kak goran bo payamakat zor rasta balam riz grtn w daway le bwrdn krdn keshakan ba kota denet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








Dasta kant xosh bet bo am babata jwana sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas bo payamakat yaldz giyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه