.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بسم الله الرحمن الرحیم
السلام علیکم ورحمةالله وبرکاته...
ئایا خۆشه‌ویستی دڵداری حه‌ڵاڵه یا حه‌رام؟؟؟
خۆشه‌ویستی::::بابزانین خۆشه‌ویستی چیه و پێناسه‌ی زانایان بۆخۆشه‌ویستی چیه،،، وه ئایا خۆشه‌ویستی دڵداری له‌رووی شه‌رعه‌وه حه‌ڵاڵه یا حه‌رام...
• خۆشه‌ویستی :*: خۆشه‌ویستی شتێکی جوانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر بڕوانین بۆ ئه‌ده‌بیاتی ئێستای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ئه‌وه ده‌بینین خۆشه‌ویستی پانتایه‌کی گه‌وه‌ره‌ی داگیر کردووه، که خۆشیستیان کۆکردۆته‌وه ته‌نها له‌نێوان دووڕه‌گه‌ز ( نێر و مێ)...
خۆشه‌ویستی پاڵنه‌ری هه‌موو کارێکه، هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گی خۆشه‌ویستی له‌ناخی خه‌ڵکی بچێنن...
خۆشه‌ویستی::پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی وه‌ک پرسیارێکه که وه‌ڵامی نیه... چونکه خۆشه‌ویستی شتێکه په‌یوه‌ندی به عاتیفه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه.. بۆیه به پیت پێناسه ناکرێت...
وه‌ک ( جلال ا‌لدین الرومی) ده‌ڵێت: ئێمه ناتوانین له پیتی _(گ) و (و) و (ڵ) بۆنی گوڵ بکه‌ین.
(ابن القیم) ده‌ڵێت: مانای خۆشه‌ویستی ناتوانرێت وه‌سف بکرێت مه‌گه‌ر بهچهژتنی نه‌بێت.
(سیمون دی برافور) ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی شتێکه که‌سێک ده‌یزانێت کهچێژتبی.
زۆرێک له‌زانایان پێناسه‌ی خۆشه‌ویستیان کردووه.. به‌ڵام هیچیان نه‌یان توانیوه به‌ته‌واوی پێناسه‌ی بکه‌ن.. به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌ی به‌شێوه‌ی خۆی پێناسه‌ی کردووه.
بۆنموونه هێندێکیان پێناسه‌ی ده‌که‌ن به‌نه‌خۆشی ده‌روونی و ده‌ڵێن کاری ئه‌و که‌سانه‌یه که‌بێ کارن و ئیشیان نیه.
هێندێکیش ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی ته‌نها خه‌یاڵاته و هیچی تر.
هێندێکیش ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی هه‌موو شتێکه وه‌ک (تشیسون) واده‌ڵێت.
هێندێکیش ده‌ڵێن: خۆشه‌ویستی بریتیه له‌خۆشه‌ویستی خوا وه‌ک صۆفیه‌کان و دینداره‌کان واده‌ڵێن.
له منداڵانیش هه‌روا هێندێ زانا هه‌ڵسان به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن (10) ساڵ پرسیاریان لێ ده‌کردن خۆشه‌ویستی چیه؟
یه‌کیان ده‌ی وت خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه کاتێک دایکم قاوه بۆباوکم تێده‌کات سه‌ره‌تا خۆی تامی ده‌کات ئینجا ئه‌یدات به باوکم،،، یه‌کی تر ده‌یووت: خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه پێبکه‌نی،،، به‌م شێوه‌یه هه‌رکه‌سه‌ی پێناسه‌یه‌کیان ده‌کرد.
که‌وابوو هه‌رکه‌سه‌و به‌پێی هه‌ستی خۆی پێناسه‌ی ده‌کات...
*************************************
*تێبینی: لێره به‌دواوه که نوسرا خۆشه‌ویستی زیاتر مه‌به‌ست دڵداریه...
خۆشه‌ویستی واته داوێن پاکی.. نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ناوی خۆشه‌ویسی ئابڕووی خه‌ڵکی به‌ریت.. نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ناوی خۆشه‌ویستی ژیانی که‌سێک بخه‌یته مه‌ترسی.. ئه‌مه که‌ی خۆشه‌ویستیه ته‌نها بۆکات به‌سه‌ر بردن خه‌ڵکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنی به‌ناوی خۆشه‌ویستی و زه‌واجه‌وه.. ئه‌مه که‌ی خۆشه‌ویستیه وێنه‌ی ئافره‌تان بڵاوبکرێته‌وه و هه‌ره‌شه‌ی پێ لێبکرێت...
خۆشه‌ویستی له‌نێوان دووڕه‌گه‌ز دروسته؟!
له‌ڕاستیدا خۆشه‌ویستی نه ده‌توانرێت به هه‌موو که‌سێک بگوترێ حه‌ڕامه نه ده‌توانرێت به هه‌موو که‌سێک بگوترێ حه‌ڵاڵه، چونکه خۆشه‌ویستی عتیفیهکه له‌ناخی مرۆڤ سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئه‌وه مرۆڤه‌کانن وا ده‌که‌ن ئهعاتیفهیهی له‌ناخیان دایه به‌ئه‌نجامی کاری خراپ تووشی حه‌ڕام بن و بڵێن خۆشه‌ویستیه‌که‌ت حه‌ڕامه.. هه‌روه‌ها هه‌ر مرۆڤه‌کانن وا ده‌که‌ن ئه‌و عاتیفه‌ی له ناخیان دروست بووه به‌زه‌واج کۆتای پێ بهێنن ئه‌گه‌ر نا ئارامی له‌سه‌ر بگرن و له‌ناخی خۆیان بیپارێزن.
(ابن القیم) ده‌ڵێت: له‌راستیدا قسه‌کردن له‌باره‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌جێت به ورسی بێت و بزانرێت و جیابکرێنه‌وه، ئایا له‌و جۆره‌یه کهحهڕامه یان دروسته!! له‌و جۆره‌یه سوود به‌خشه یان زیان به‌خشه، چونکه به‌راشکاوی ناتوانرێت ناتوانرێت حوکم بدرێت که خۆشه‌ویستی خراپه و ده‌بێت ره‌ت بکرێته‌وه، یان باشه و وه‌ر بگیرێت، به‌ڵکو حوکمه‌که‌ی ئه‌و کاته ده‌رده‌که‌وێت که حاڵی ئه‌و که‌سه زانرا که تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
خۆشه‌ویستی چۆن دروست ده‌بێت؟!
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین که خۆشه‌ویستی بهدوشێوه له‌دڵی مرۆڤ سه‌ر هه‌ڵده‌دا و دروست ده‌بێت:-
یه‌که‌م: (الختیاری)واته: خۆی هه‌ڵده‌دات گیرۆدی که‌سێک بێت، هه‌ڵده‌دات خۆشه‌ویستی که‌سێک له‌دڵیدا بچه‌سپێت و گیرۆدی بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی کوڕێک زۆر سه‌یری ئافهتان بکات، یان کتێبی عیشق و غرامیات بخوێنێته‌وه، یان ههشێوازێکی تر بێت، جا ئه‌مجۆره خۆشه‌ویستیه دروست نیه و لۆمه لێکراوه، چونکه مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی خۆی گیرۆده ده‌کات، چونکه ده‌بێت مرۆڤ خۆی گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستی نه‌کات، ئه‌وه به‌ده‌ستی خۆی ئازاری خۆی ئه‌دات که ئه‌مه‌ش نابێت.. چونکه ئێستا زانستی سایکۆلۆژی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره خۆشه‌ویستیانه به خۆ ئازاردان و جۆره نه‌خۆشیه‌کی ده‌روونی ده‌زانێت.
دووه‌م: (غیر اختیاری) واته: واته خۆی هه‌وڵی بۆنادات، ئهوجۆرهیان ئه‌وه‌یه که مرۆڤ لهسهیرکردنێکی له‌ناکاو تووشی داوی خۆشه‌ویستی ده‌بێت، چونکه له‌نه‌زه‌ری یه‌که‌م درووست بووه کهنهزهری یه‌که‌میش گوناهی له‌سه‌ر نیه، هه‌روه‌ک کوڕێک له‌شوێنی کاری چه‌ند جارێک به‌نه‌زه‌ری یه‌که‌م چاوی به‌ئافره‌تێک ده‌که‌وێ و خۆشه‌ویستی ده‌که‌وێته دڵی یان ئافره‌تێک به‌وشێوه، ئه‌مجۆره‌یان خاوه‌نه‌که‌ی لۆمه‌ی لێ ناکرێت و گوناه بار نابێت، چونکه خۆی هه‌وڵی بۆنه‌داوه به‌ڵکو له‌ناخی سه‌ری هه‌ڵداوه.
(ابن القیم) ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی دروست و ڕێپێدراو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه که پیاوێک ئافره‌تێکی جوانی بۆ وه‌سف ده‌کرێت، یان به‌بێ ئه‌وه‌ی نیه‌تی خراپ بێت له‌ناکاو ئافره‌تێکی به‌رچاو ده‌که‌وێت، ئه‌وکات خۆشه‌ویستی ده‌که‌وێته دڵی، ئه‌و خۆشهویسیتیهش وای لێ‌ناکات گوناهـ و بێ فه‌رمانی خوا بکات، ئه‌وه له‌توانای ئه‌ودانیه و تاوان بار بیه، به‌ڵام واچاکتره ئه‌وشته له‌دڵی خۆی ده‌ربێنێت و خۆی بهشتی به‌سوودتر خه‌ریک بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌کرا با ئارانی له‌سه‌ر بگرێت و خۆی پاک ڕابگرێت و ئاشکرای به‌کات، ئه‌وکات خودا پاداشتی ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئارام گرتنه‌ی و خۆ به‌پاک راگرتنه‌ی و تۆڵه‌ی له‌شوێنی بۆ ده‌کاته‌وه.
(محمد بن صالح المنجد) له‌سایتی(الإسلام سؤال وجواب)دا ده‌ڵێت: ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی مرۆڤ خۆی هه‌وڵی بۆنادات به‌ڵكو له‌ناکاو بۆی دروست ده‌بێت، ئه‌وه گله‌یی لێ ناکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی نیه‌تی خراپ بێت ئافره‌تێکی به‌رچاو که‌وێت، ئه‌وکات خۆشه‌ویستی بکه‌وێته دڵی، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش توشی کاری حه‌ڕامی نه‌کات، وه‌ک زۆر تێڕوانینی، یان ته‌وقه کردن، یان مانه‌وه ته‌نها له‌گه‌ڵیدا، یان گۆڕینه‌وه‌ی وشه‌ی عاتفی.
به‌ڵام ئهخۆشهویستیهی له‌کاتی تێڕوانین دروست ده‌بێت، یان له‌کاتی تێکه‌ڵاوی حه‌ڕام دروست ده‌بێت، یان له‌کاتی نامه گۆڕینه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌وه گونه‌ه و حه‌ڕامه.
(ابن القیم) ده‌ڵێت: ئێمه پاڵپشتی له‌و خۆشه‌ویستیه ناکه‌ین که به هۆیه‌وه خراپه‌کاری و حه‌ڕام و تاوان دروست دهبێتبهڵکو ئێمه باس له خۆشه‌ویستی پاک و بێگه‌رد ده‌که‌ین، که پیاوێکی به‌ئابڕوو تووشی ده‌بێت، ئاینه‌که‌ی و داوێن پاکیه‌که‌ی و شههامهتیهکهی ڕێگانادات نێوان خۆی و خوا خراپ بکات و نێوان خۆی و خۆشه‌ویسته‌که‌شی به‌حه‌رام پیس بکات.
ئاگاداربه... ئاگاداربه... ئاگاداربه...؟! گریمان که‌سێک تووشی خۆشه‌ویستی بوو، ئه‌وکات ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و خاڵانه بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه خۆشه‌ویستیه‌که‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دروست نیه و حه‌رامه:
1. نابێت هیچ شتێکی ناشه‌رعی له‌نێوانیاندا ڕوو بدات، وکو گه‌ڕان به‌ته‌نها و مانه‌وه له‌شوێنێک به‌ته‌نها و ده‌ست بازی کردن و چه‌ندین شتی له‌م جۆره، که‌ئێستا زۆر به ئاسایی له نێوان کوران و کچاندا ده‌کرێت.
2. نابێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه وای لێبکات خودای له‌بیر به‌رێته‌وه، یان ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێش ره‌زامه‌ندی خوا بکات، (ابن القیم) ده‌ڵێت: جاری وا هه‌یه مرۆڤ به‌هۆی عیشقه‌وه توسی کوفر ئه‌بێت،.وه‌کو ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی دهکاتهخوا به‌جۆرێک که وه‌ک خوا خۆشی ده‌وێت.. ئه‌و جۆره خوا له‌خاوه‌نه‌که‌ی خۆش نابێت، به‌ڵکو ئه‌وه لهشرکه گه‌وره‌کانه..نیشانه‌ی ئه‌م جۆره‌شیان ئه‌وه‌یه ڕه‌زامه‌ندی عاشقه‌که‌ی پێش ره‌زامه‌ندی خوا ده‌خات.. ئه‌گه‌ر بڕوانن ده‌بینین ئه‌وه حاڵی زۆربه‌ی عاشقه‌کانه.. پاشان ده‌ڵیت: زۆرێک له‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن به‌راشکاوی ده‌ڵێن: شوێنێک له‌دڵماندا نه‌ماوه بۆ غه‌یری خۆشه‌ویسته‌که‌مان، به‌ڵکو خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستی به‌سه‌ر دڵیدا گرتووه که‌بۆته به‌نده‌ی.
3. ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی تووشی خۆشه‌ویستی بووه له‌و که‌سانه بێت که بتوانێت دان به‌خۆی بنێت و تووشی گوناه نه‌بێت (ابن القیم) ده‌ڵێت: ئێمه باس له خۆشه‌ویستی پاک و بێگه‌رد ده‌که‌ین، که پیاوێکی به ئابڕوو تووشی ده‌بێت، ئاینه‌ک ئێمه باس له خۆشه‌ویستی پاک و بێگه‌رد ده‌که‌ین، که پیاوێکی به‌ئابڕوو تووشی ده‌بێت، ئاینه‌که‌ی و داوێن پاکیه‌که‌ی و شههامهتیهکهی ڕێگانادات نێوان خۆی و خوا خراپ بکات و نێوان خۆی و خۆشه‌ویسته‌که‌شی به‌حه‌رام پیس بکات.
4. نابێت ناوی خۆشه‌ویسته‌که‌ی له‌ناو خه‌ڵکی باس بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕووی پارێزراو بێت، تاکو له‌پێش چاوی خه‌ڵکی ئابڕووی نه‌چێت.. (ابن القیم) ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه له‌دڵێ خۆیدا بشارێته‌وه، نابێت له‌ناو خه‌ڵکی باسی بکات، نابێت ئابڕووی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ببات به باسکردنی له‌ناو خه‌ڵکیدا.
5. نابێت بۆ گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی ڕێگای حه‌ڕام به‌کار بێنێت وه‌کو بچێته لای فاڵچی و ساحیر و نوشتکهر و کاری حه‌ڕام به‌کاربهێنێت.. (ابن القیم) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی په‌نای بۆشهیتان برد- وه‌ک بچێته لای فاڵچی و ساحیر- ئه‌و کاته ئه‌و خۆشه‌ویستیه ده‌چێته بازنه‌ی شیرکوستهمهوه.
هه‌ربۆیه‌ش زۆرێک له‌زانایان ده‌ڵێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی دروست نیه، چونکه ده‌زانن که‌م که‌س هه‌یه بتوانێت ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه بکات و توشی گوناه نه‌بێت.
که‌وابوو ئێمه ووته‌که‌ی (ابن القیم) دووپات ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ڵێت: ئێمه پاڵپشتی له‌و خۆشه‌ویستیه ناکه‌ین که به هۆیه‌وه خراپه‌کاری و حه‌ڕام و تاوان دروست دهبێتبهڵکو ئێمه باس له خۆشه‌ویستی پاک و بێگه‌رد ده‌که‌ین، که پیاوێکی به‌ئابڕوو تووشی ده‌بێت، ئاینه‌که‌ی و داوێن پاکیه‌که‌ی و شههامهتیهکهی ڕێگانادات نێوان خۆی و خوا خراپ بکات و نێوان خۆی و خۆشه‌ویسته‌که‌شی به‌حه‌رام پیس بکات.
*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*
کوردژیـــــــــــــــن هه‌ره باشترین
له کتێبی (خۆشه‌ویستی) ه‌وه
ئاماده‌کردنی: موسلیـــم غه‌مگین
تایبه‌ت به: کوردژیــــــــــــــــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه موسلیم گیان
به‌ڕاستی زۆر زۆر جوانه زۆر ڕاستیشه
نازانم له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌م له‌كوێوه باسی ئه‌و بابه‌ته جوانه بكه‌م
ئه‌ونده جوانت ئاماده‌كردووه و شی كراوه‌ته‌وه
به‌ڕاستی ئێمه‌هێشتا له‌پله‌ی سفری ژیانین هێشتا له‌واتاكان و تامه‌كانی ژیان تێنه‌گه‌شتووین
هه‌میشه ژیان به‌تایبه‌ت خۆشه‌ویستی وه‌ك چلی سه‌ره‌كی ژیان ته‌نها بۆ مه‌به‌سته خراپه‌كانی به‌كار دێنین
نه‌گه‌شتوینه‌ته ئاكامه جوانه‌كانی ژیان
ته‌نها ئه‌توانم به‌م چه‌ند وشه‌یه بڵێم سوپاس بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته جوانه
پڕمانایه به‌ڕاستی ماندوو نه‌بیت و هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بیت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه مه‌ریوانی خۆشه‌ویست و ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
زۆر زۆر سوپاس بۆتۆ براگیان زۆر سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت
قسه‌کانت زۆر به‌نرخن باوه‌نووری گیان
منیش زۆر سوپاسی تۆ و په‌یامه جوانه‌که‌ت و هه‌ستی جوانت ئه‌که‌م کاکه گیان
به‌بینی په‌یامی به‌ڕێزتان ماندووبوونمان نامێنێ هیوام وایه هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت
ئینشآءالله ژیانت به ئاسووده‌یی و به‌خۆشه‌ویستی و به‌به‌خته‌وه‌ری ئه‌به‌یته سه‌ر
دووباره سوپاس و ههمووکاتێکت شاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








Dasta kant xosh kaka muslim geyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌كانت خۆشبیت به‌راستی بابه‌تیكی جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه مسلم بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه هه‌ر بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس یاڵدز گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ئینشآءالله گشتمان سوودمه‌ندبین لێی
هیوای ئاسووده‌یی و سه‌رکه‌وتنم هه‌یه بۆت.
***********************************
کاکه گۆران گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
سوپاس بۆ هه‌ستت براگیان سه‌رکه‌وتوو بیت هاوڕێ گیان
به‌خته‌وه‌ر و شاد بیر له‌ژیانا.
************************************
خه‌مه گیانی هاوڕێمان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سووپاس بۆ هه‌ستی جوانت هاوڕێ گیان
سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیت ئینشآءالله.
************************************
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خؤش كاكه موسلم بؤ ئه م بابه ته جوانه سه ركه وتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه احمد گیان براکه‌م ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس هاوڕێ گیان بۆ هه‌ستی جوانت
تۆش سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌بیت له‌ژیانتا هاوڕێ گیان
دووباره سووپاس و هه‌موو کاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه









[size=16]ده‌ست خۆش بێت کاک مۆسلم بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته جوانه‌یه زۆر به جوانی روونت کهردووتهوه هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت انشالله هیوای ژیانێکی پر له به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌خوازم دووباره ده‌ست خۆش[/size]

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ستت خوش بيت به ريزم به راستى بابه تيكى زور جوان و به سوده هيوام سه ركه وتنته

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاک موسلیم گیان به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانت ئاماده کردوه
هه‌رده‌م له خۆشی‌دا بیت برا جوانه‌که‌م سه‌رکه‌وتو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








فریشته گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت و وشه جوانه‌کانت
ئینشآءالله تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت
ئاسووده بیت و ده‌ستی تۆش دوباره خۆش بێت
ههمووکاتت شاد هاوڕێ گیان
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
کاریان گیان سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئازیزم
سوپاس بۆ وشه جوانه‌کانت و هه‌ستی جوانت هیوام وایه سوودمه‌ندبین لێی
منیش هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیانتا
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
سوپاس کوره وردیله گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
سوپاس بۆ هه‌سته جوانه‌که‌ت به‌قوربان
ئینشآءالله تۆش ژیانت پڕ بێت له‌خۆشی و له‌به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتوو بیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان خۆشحاڵم که‌سوود مه‌ند بین لێی
هیوام وایه ژیانێکی خۆش و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن هاڕێیانی خۆشه‌ویست
سوپاس بۆ وشهجوانهکانتان و هه‌موو کاتتان پڕ بێت له‌شادی...
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه موسلیم گیان بابهتێککی جوانه هه‌رده‌م شاد و کامه‌ران بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس فریشته‌ی جوانی گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
سوپاس بۆ هه‌ستت هیوام وایه سوودمه‌ند بین لێی
سوپاس منیش هیوای شادی و کامه‌رانیی بۆت هه‌یه هاوڕێ گیان
سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیانا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه گیان هیوادارمههر به‌رده‌وام بیت له‌م بابه‌ته جوانانه‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاسی تۆی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ئه‌که‌م کاکه دانا گیان
ئینشآءالله به پێی توانا و کات به‌رده‌وام ئه‌بین براگیان
هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه هاوڕێ گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه