.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئایا ئه‌مانه شێتین یان نه‌زانین یان بێئومێدی....؟؟؟
ئێمه زۆر جار له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا زۆرترین وشه‌یه‌ك كه‌به‌كاری دێنین و به‌رگوێمان ئه‌كه‌وێت ووشه‌یه‌كه به‌ناوی شێت...یان...شێتی،،،پێم خۆش‌بوو ئه‌م جاره‌یان شتێك بڵێین ئاخۆ شێتی چۆنه ...بۆ ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێت به‌تایبه‌ت لای خۆشه‌ویستان و عاشقان و هاوڕێیان و هه‌ندێكی زۆر چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ... ئێمه لێره به‌زمانی وردبوونه‌وه له‌كاری ڕۆژانه‌مان ئه‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دی ئه‌و وشه‌یه لێك بده‌ینه‌وه و به‌جۆرێك له‌جۆره جیاوازه‌كانی دی باسی بكه‌ین بزانین كامه شێتیه لای ئێمه.....به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووه‌ی كه‌من باسی لێوه ده‌كه‌م جیاوازه...
ئه‌وه شێتیه ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی
له‌جوانی ئه‌و هه‌موو گوڵاو و جوانیه‌ی گوڵه باخدا
ته‌نها كه جارێك دڕكێكی ئه‌چێت به‌ده‌ستماندا
هه‌ندێك خوێنی خۆشه‌ویستیمان ئه‌ڕژێت ڕقمان له‌هه‌موو ئه‌و گوڵه جوانانه بێته‌وه....
ئه‌وه شێتیه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه‌له‌ناو ئه‌و هه‌موو خه‌یاڵ و ڕویاو بیركردنه‌وه‌مان بۆ ژیان و ئاینده
ته‌نها دانه‌یه‌كیان نه‌گه‌شبێته ئه‌نجام یان نه‌هاتبێته دی
هه‌موو خه‌یاڵه‌كانی تر له‌بیربكه‌ینه‌وه و وازیان لێبهێنین
به‌ڕاستی ئه‌وه شێتیه...
به‌ڕاستی ئه‌وه شێتیت...
ئومێدی خۆمان له‌ده‌ست بده‌ین به‌رامبه‌ر
هه‌موو شته‌كان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كارێكمان كردووه نه‌گه‌شتۆته ئه‌نجام
توشی شكست بوون ،،زیانمان كردووه..
ئه‌مه‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی شكست بووینه‌وه
له‌هه‌وڵو تێكۆشان ده‌ست بكێشینه‌وه
بیرله‌وه نه‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مه یاری چاره‌نووسه‌و
پێویستی به‌به‌رده‌وامی و خۆڕاگری ئه‌بێت
ته‌نها بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه یه‌كێك له‌كاره‌كانمان نه‌گه‌شته ئه‌نجام......
ئائه‌مه شێتیه به‌ڕاستی..
له‌ناو هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌بۆ هاوڕییه‌تی
ڕوو به ئێمه درێژئه‌كرێت
هه‌مووی فه‌رامۆش بكه‌ین و وازی لێ‌بێنین
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕییه‌كمان وازی لێهێناوین
و هاوڕێیه‌تیه‌كه‌مانی خستۆته ژێر پێیه‌وه .....
ئاخر چۆن ئه‌مه شێتی نیه تۆ بۆهه‌موو شته‌كانپێوه‌رێكت هه‌بێت...
ئه‌مه‌شێتیه
كه‌هه‌موو شانسه‌كانی ترمان بیربكه‌ین
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌یه‌كێك له‌هه‌وڵدانه‌كان شانس له‌گه‌ڵمان نه‌بووه
به‌ڕاست چۆن پێوه‌رێكه بۆ شانسێك ئه‌و هه‌موو شانسه‌ی پێشووترت له‌بیركردووه
به‌هیوام له‌ڕێگاكانی ژیانمان كه‌زۆر ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ئه‌بینه‌وه...
واز له‌و شێتیه بێنین و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵانه‌ی ژیان بسڕینه‌وه وه هه‌میشه له‌بیرمان بێت..كه:::
شانسه‌كانی تریش بوونیان هه‌یه
هاوڕێیه‌تی تریش بوونی هه‌یه
عه‌شقی تریش بوونی هه‌یه
وه وزه‌ی تری چالاكیمان هه‌یه
وه‌ڕێگای تری سه‌ركه‌وتن زۆره
ته‌نها ئه‌بێت به‌هێزو خۆڕاگر بین..
وه هه‌موو ڕۆژێك به‌هیوای ڕۆژێكی تر هه‌ستین
چاوه‌ڕێی ڕۆژێكی باشتر‌و جوانتر بكه‌ین و
شاد تر‌و ڕووخۆشتر له‌ئاره‌زووه‌كان هه‌وڵ بده‌ین و بیرتیژتر بیربكه‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ناخۆشیه‌كانی ژیان ببینه‌وه.......
ئاماده‌كردن و نوسینی::مریوان باوه‌نوری
په‌یامنێری كوردژین****تایبه‌ت به‌كوردژین

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ستخۆش براگیان به‌ڕاستی بابه‌تێکی ئێکجار جوانه ،یابانیه‌کان وته‌یه‌کیان هه‌یه ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر که‌وتنب هه‌ووڵ بده‌ن پشتتان به‌ر زه‌ویی که‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوتان له‌سه‌ره‌وه بێت و دوباره سه‌ره‌وه ببیننه‌وه ،ئه‌گه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا سه‌رکه‌وتن مان به‌ده‌ست نهێنایه ئه‌وا هه‌وڵ و کۆشش هیچ واتایه‌کی نه‌ده‌بوو
زۆر سوپاس بۆ ئه‌رک وماندوبوونت به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ئه‌مه‌شێتیه
كه‌هه‌موو شانسه‌كانی ترمان بیربكه‌ین
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌یه‌كێك له‌هه‌وڵدانه‌كان شانس له‌گه‌ڵمان نه‌بووه
به‌ڕاست چۆن پێوه‌رێكه بۆ شانسێك ئه‌و هه‌موو شانسه‌ی پێشووترت له‌بیركردووه
به‌هیوام له‌ڕێگاكانی ژیانمان كه‌زۆر ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ئه‌بینه‌وه...
واز له‌و شێتیه بێنین و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵانه‌ی ژیان بسڕینه‌وه وه هه‌میشه له‌بیرمان بێت..كه:::
کاکه مه‌ریوان گیان زۆر زۆر ده‌ستت خۆش بێت
به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر زۆر به‌سووده و زۆرزۆر جوانه
ئه‌ولایه‌نانه‌ی به‌ێزتان باست کردووه به‌راستی ناوی خۆتت لێناون که شێتیه
شێتیت له‌ودیدانه‌وه زۆر به‌جوانی وه‌سف کردووه
جگه له‌ده‌ست خۆشی و سوپاسم بۆتۆ و بۆبابه‌ته جوانه‌کانت چی هه‌یه که‌بیڵێم
هیوام وایه بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌بابه‌ته به‌نرخه‌کانت هاوڕێی ئازیزمان
ده‌سته‌کانت خۆش، سه‌رکه‌وتوو بیت، ئاسووده‌بیت براگیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








شانسه‌كانی تریش بوونیان هه‌یه
هاوڕێیه‌تی تریش بوونی هه‌یه
عه‌شقی تریش بوونی هه‌یه
وه وزه‌ی تری چالاكیمان هه‌یه
ئەمانە زۆر راستن بەڵام شەنسیتر شەنسی تر کە لەدەستت چوو نایەتەوەو بوونیان نابیت
بەڵام ئاواتیکی تر یان خەونیکی تر بوونیان نییە
ناتوانی بە دەستیان بهینیتەوە!!!!
دەستەکانت خۆش مەریوان ئەی ئەندامە رووناکەکەی نیو یانە
هەمیسە سەرکەوتوبیت، لەش ساغ و تەند دروست بیت،
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ؟دنـــا ؟ (2010-10-10 21:14:00)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ستت خۆش کاکه مری گوڵ وته‌کانت زۆۆر جوانن
به‌ڵام سه‌رنجێکم هه‌یه ؟
ئایا تۆ پێت وایه شێتی بوونی هه‌بێت ؟ حه‌ز ه‌ئه‌کم به روونی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌م بده‌یته‌وه ...
به‌رای من شێتی بوونی نی‌یه هه‌ر بۆخۆمان وشه‌یه‌کامان له فه‌رهه‌نگه‌کاندا به‌کار هێناوه به ناوی شێتی ...
کاکی من شێتی بوونی نی‌یه به‌ڵکو ئه‌و که‌سه‌ی که عه‌قلی به‌م جۆره‌یه ئه‌و که‌سه خۆی بوونی هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خود ..
خودی ئه‌و که‌سه بیر کردنه‌وه‌ی چۆنه .. ؟ .. وه‌کو که‌سێکی ئاسایی نی‌یه ...
بۆیه ئه‌وانه‌ی که ناو نراون شێت ئه‌وان شێت نین به‌ڵکو بیر کردنه‌وه‌یان جیاوازه ..
. ئه‌و شته‌ی من بیری لێ ده‌که‌مه‌وه .... ئه‌و بیری لێ ناکاته‌وه ...
ئه‌و شته‌ی من ده‌مه‌وێت بیکه‌م ئه‌و نایکات ....
بۆیه شێتی ته‌نها وشه‌یه‌که‌ی به‌کار هێنراوه
ده‌ستت خۆش بێت به‌راستی وشه‌کانت ناخیان هه‌ژاندم ...
برا بچوکت ڕێگا شیاو
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2010-10-11 12:36:22)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






[size=10]یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان
من زۆر زۆر سه‌رسامم به بابه‌ته‌کانی به‌رێزت
چونکه هه‌ست ئه‌جوڵێنن وا ده‌کات بکه‌ویته ژێر کاریگه‌ری پرسیارکردن له خود
بۆیه بابه‌ته‌کانت زۆر مه‌دلولی سایکۆلۆژی له خۆ ده‌گرێت ،هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم [/size]


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕییانی خۆشه‌ویست( كاكه سورێن،كاكه موسلم ،دنـــــــای به‌ڕیز .ڕێگا،له‌نیا خان) ده‌ستان خۆشبێت بۆ نوسینی په‌یامه‌كانتان خۆشجاڵم بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه....و په‌یامه جوانه‌كانتان...
كاكه ڕێگا...........
سه‌باره‌ت به‌شێتی ئه‌وه وشه‌یه‌كه‌و ئاراسته‌یه‌ك نیشان ئه‌دات له‌وه ده‌چیت بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كار بێت ئه‌مه له‌بنچینه‌ی بووندا ئه‌و وشه‌یه هه‌ڵبژێراوه كه‌واته وه‌ك وشه به‌ڵی بوونی هه‌یه وه‌ك هه‌موو شته‌كانی تر.......دار بۆ پێی ئه‌ڵین دار و ناڵێن به‌رد... خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا به‌به‌رد بیان وتا‌یه دار و به‌داریش به‌ردیان بووتایه ئێسته ئێمه‌ش وامان به‌كار ئه‌هێنا...ئه‌وه گومان له‌وشه‌دا نیه....
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دی بڵیین شێت شێت نازانم لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای من شێت هه‌یه و بوونیشی هه‌یه،،،شێت به‌ته‌نها بێ ئه‌قڵ نیه شێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆت وتت بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه .ئێمه به‌كێ ئه‌ڵێین شێت به‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌كان به‌عه‌قڵییه‌تی خۆیان ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ گیاندارو بێ گیاندا ئه‌كه‌ن به‌گشتی....به‌ڵام به‌زۆر شتی تر شێت ئه‌ڵێین..! كه‌واته هه‌رشتێك بوونی نه‌بێت بێگومان ناویشی نیه وه له‌تۆ ئه‌پرسم ناوی شتێكم پێ بڵێ و بوونی نه‌بێ ...100% نیه چونكه ئێمه تا شته‌كه نه‌بینین یان هه‌ستی پێنه‌كه‌ین ناتوانین ناوی بنێین...كه‌واته من بێ گومانم له به‌كار هێنانی ووشه‌ی شێت و ئه‌شزانم هه‌یه و تۆش ئه‌زانی هه‌یه و به‌مانای كامڵ هه‌موو مرۆڤێك نموونه‌یه‌ك له‌شێتی تێدایه...
سوپاس بۆ بیركردنه‌وه‌ت و سه‌ره‌نج و تێبینیه‌كه‌شت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان گیان
به‌راستی بابه‌تێکی جوانت هه‌ڵ بژاردوه
ئه‌خوازم هه‌میشه له‌خۆشیو کامه‌رانیا بدره‌وشێیته‌وه

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








کاکه مه‌ریوان گیان ئه‌و ده‌ستوو چاوه‌ت خۆش بێت یاخوا
بابه‌ته‌که‌و نوسینه‌که‌ت زۆر زۆر جوانه
به هیوام له‌و بابه‌ته جوان و به‌نرخانه‌ت بێ به‌شمان نه‌که‌یت
سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بیت براکه‌م
کاتت شاد خوا یارمه‌تیت بات بۆ هه‌موو نوسینێکی جوان

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاكه بڕوا باتاسی و كاكه خه‌مه
زۆر خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌تان به‌سه‌ركردۆته‌وه‌و به‌دڵتانه
خۆشحاڵم دوو هاوڕێی زۆر به‌نرخ و به‌ڕێز له‌بابه‌ته‌كه‌م ڕازین چاوتان ماچ ئه‌كه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ئه‌وه شێتیه ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی
له‌جوانی ئه‌و هه‌موو گوڵاو و جوانیه‌ی گوڵه باخدا
ته‌نها كه جارێك دڕكێكی ئه‌چێت به‌ده‌ستماندا
هه‌ندێك خوێنی خۆشه‌ویستیمان ئه‌ڕژێت ڕقمان له‌هه‌موو ئه‌و گوڵه جوانانه بێته‌وه....
ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتووبیت کاکه مه‌ریوانی به‌ڕێز
تا بڵێی بابه‌تێکی جوانه هیوام وایه به‌رده‌وام بیت له نوسینی بابه‌ته جوانه‌کانت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت هاوڕێی به‌ڕێز
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێزت بووه
سه‌ركه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه