❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوێژی (صلاة التسبیح)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-11 11:35:55

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

نوێژی (صلاة التسبیح)

به ناوى يةزدانى باك

نوێژه‌ چوار ڕکاته‌ و شێوه‌که‌ی که‌مێک جیاوازی ناوه‌کی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوێژه‌کانی تردا، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت:
دوای ته‌کبیری نوێژ دابه‌ستن سوره‌تی{ الفاتحة}و سوره‌تێکی تر ده‌خوێنیت و پاشان هه‌ر به‌ پێوه‌ (15)جار ده‌ڵێی {سبحان الله والحمد الله ولا إله‌ الله و الله أکبر} .
پاشان ده‌چه‌میته‌وه‌و (10)جاریش له‌ چه‌مینه‌وه‌دا دوباره‌ی ده‌که‌یته‌وه‌، ئینجا ڕاست ده‌بیته‌وه‌ له‌ چه‌مینه‌وه‌ و (10)جار ئه‌م نزایه‌ ده‌ڵێیته‌وه‌، پاشان کوڕنوش ده‌به‌یت و (10)جار ده‌یڵێیت، پاشان سه‌ر به‌رز ده‌که‌یته‌وه‌ له‌ کوڕنوش و (10) ده‌جار ده‌یڵێیته‌وه‌، ئینجا کوڕنوشی دووه‌م ده‌به‌یت و (10) جار ده‌یڵێیته‌وه‌، پاشان سه‌ر به‌رز ده‌که‌یته‌وه‌ پێش هه‌ستانه‌وه‌ بۆ ڕکاتی دووم (10)جاری تر ده‌یڵێیت.
به‌هه‌مان شێوه‌ ڕکاته‌کانی تریش هه‌ر ئه‌وها ئه‌نجام ده‌درێ ، واته‌ له‌ هه‌ر ڕکاتێکدا ((75))جار ئه‌م ذیکره‌ دووباره‌ ده‌کرێته‌وه‌...

چه‌ند تێبینی یه‌ک:
1 ده‌بێت فه‌ڕزی نوێژ ئه‌نجام بدرێت پاشان ئه‌و ذکره‌ ده‌خوێنرێت.
2 ئه‌م نوێژه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ مانگی ڕه‌مه‌زا‌نی پیرۆز و شه‌وی قه‌دره‌وه‌.
3 ئه‌صڵ وایه‌ به‌ ته‌نها بکرێت، ئه‌گه‌ریش به‌ جه‌ماعه‌ت بکرێت جایزه‌ (( خوا خۆی زاناتره‌)) .
4 ئه‌گه‌ر توانیت ڕۆژی جارێک ئه‌نجامی بده‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌فته‌ی جارێک، ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی مانگی جارێک ئه‌گه‌ر نا ساڵی جارێک ، ئه‌گه‌ر توانات نابو له‌ ته‌مه‌نتدا جارێک هه‌ر ئه‌نجامی بده‌.


هیوام وایه‌ هه‌مو خوشکان و برایان خۆیان له‌م نوێژه‌ پڕ پاداشته‌ بێبه‌ش نه‌که‌ن ...


س:كوردان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yasmin-90 (2010-10-16 09:06:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net