.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










دواى بەدەستهێنانى ڕەزامەندى لەلایەن یاسا دانەرانەوە، پزیشکانى ئەمریکى دەستیانکردووە بە ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوەى فەرمى لەسەر خانەى درووستکەرى کۆرپەیى مرۆڤ بەسەر نەخۆشەکاندا. بەرژوەندى خۆراک و دەرمانى ئەمریکى ڕێى بە کۆمپانیاى جیرۆن بۆ تەکنەلۆجیاى زیندەگى داوە، خانەى دروستکەرى کۆرپەیى مرۆڤ بۆ چارەسەر کردنى زەبر بەرکەوتنى بڕبڕەى پشت بەکار بێنن. خانەى دروستکەر لە توانایدا هەیە ببێتە چەندین جۆرى جیاوازى خانەکانى لەشى مرۆڤ، لەوانەش دەتوانێت ببێتە خانەى دەمارى. تاقیکردنەوەکان لە نەخۆشخانەى ئەتڵانتا لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێن، تاقیکردنەوەکەش لەم قۆناغەدا تەنها بۆ ئەوەیە بزانرێت، بەکارهێنانى خانەى دروستکەرى کۆرپەیى مرۆڤ بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشییەکان تەندورستە یاخود نا؟ شایانى باسە پێشتر زانایان خانەى دروستکەرى ئاژەڵیان بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشیەکان لە خودى ئاژەڵەکان بەکارهێناوە، بەهۆى ئەمەشەوە جورجەکان کە تووشى ئیفلیجى بوون توانیویانە کەمێک جوولە بکەن.
SPEDA TV


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
