.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









پیاوێک له‌به‌رده‌م ئۆباما خۆی رووت کرده‌وه و یه‌ک ملیۆن دۆلاری برده‌وه 
له ئه‌مه‌ریکا هاوکات له‌گه‌ڵ هاویشتنی کتێب بۆ لای "باراک ئۆباما" سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه، پیاوێکی دیکه به خۆ رووت کردنه‌وه له‌به‌رده‌م ئۆباما، خه‌ڵاته یه‌ک ملیۆن دۆلارییه‌که‌ی برده‌وه.
رۆژنامه‌ی به‌ریتانیی "ده‌یلی مه‌یل" نووسیویه‌تی: ئه‌م رووداوه له کاتی کۆبوونه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی پارتی دیموکراتخوازه‌کان له "فیلادێلفیا" رووی دا.
ئه‌م که‌سه له کاتی خۆ رووت کردنه‌وه‌یدا، شتێکی له‌سه‌ر سینگی نووسیبوو که هیچ که‌س نه‌یده‌زانی مه‌به‌ستی چییه و ئه‌م پیاوه کێیه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زانرا که ئه‌م پیاوه "خوان جێیمز رۆدریگێز"ـه و سه‌باره‌ت به خه‌ڵاته‌که‌ی ملیاردێرێکی به‌ریتانی خۆی بۆ رانه‌گیراوه و ناوی سایته‌که‌ی ئه‌م ملیاردێره‌ی له‌سه‌ر سینگی نووسیوه و بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که، به‌ختی خۆی تاقی کردۆته‌وه.
"ئه‌لکی ده‌یڤید" ملیاردێرێکی به‌ریتانیاییه که به پێی راپۆرتێکی رۆژنامه‌ی "ساندی تایمز"ی ئه‌م وڵاته، 45ـه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ریتانیایه و سه‌رمایه‌که‌ی زیاتر له 1.15ملیار پاونده، بۆ ریکلامی سایته‌که‌ی خۆی رایگه‌یاندبوو، هه‌رکه‌س بتوانێت له به‌رده‌م ئۆباما رووت بێته‌وه و ناوی سایته‌که‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بنووسێت، یه‌ک ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌کرێت.
ئه‌م ملیاردێره به‌ریتانیاییه، یه‌که‌م جار 100هه‌زار دۆلاری خه‌ڵات دانابوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پێشوازی له پێشنیاره‌که‌ی نه‌کرا، خه‌لاته‌که‌ی بۆ یه‌ک ملیۆن دۆلار به‌رز کرده‌وه.
له کاتێکدا "خوان جێیمز رۆدریگێز"ی 24ساڵه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کرا، ئه‌لکی ده‌یڤید پێشتر ئه‌مه‌ی ره‌ت کردبۆوه که به پێشنیاره‌که‌ی مه‌ترسیی ئه‌منی بۆ ئۆباما دروست ده‌کات و داوای له به‌شداربووان له‌م پێشبڕکێیه‌دا کردبوو، له شوێنێک ئه‌م کاره نه‌که‌ن که ببێته هۆی ده‌ستگیر بوونیان.
له هه‌مان کاتدا، ئه‌لکی رایگه‌یاند، به دیتنی به‌ڵگه‌کان، خه‌لاته‌که به رۆدریگێز ده‌دات. ئه‌م ملیاردێره به‌ریتانیاییه به گۆڤاری "ویکلی ستاندارد"ی گوتووه: کاتێک وێنه‌ی ڤیدیۆی ئه‌م رێوڕهسمهم دیت، بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م کاره پێویست به دانی چه‌ک ناکات و راسته‌وخۆ پاره‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌که‌م.
مه‌رجی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته ئه‌وه بوو که به‌شدار بوو له‌ناو خه‌ڵک و له جێگایه‌ک که هه‌موو بیبینن و گوێیان لێ بێت، 6جار ناوی سایتی ئه‌لکی به هاوار بڵێته‌وه.
به پێی هه‌واڵه‌کان، دوو که‌س له‌گه‌ڵ رۆدریگێز دابوونه که یه‌کێکیان فیلمی لێ هه‌ڵگرتۆته‌وه و ئه‌وی دیکه‌شیان یارمه‌تیی داوه.
په‌یامنێر
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن (HaMwAr ) (2010-10-13 19:15:33)


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
