.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سۆزان بهسکپڕی کوژرا
رۆژى 2/10/2010 له گوندى سێبه‌ردانى سه‌ر به ناحیه‌ى كه‌سنه‌زانى نزیك هه‌ولێر، ژنێك به‌ناوى سۆزان سابیر، 29 ساڵ، كه سكپڕبوو، دایكى 2 منداڵ بوو (كچ و كوڕێك كه جمكن و ته‌مه‌نیان 2 ساڵه)، له‌لایه‌ن كه‌سوكارى درایه به‌ر ده‌ستڕێژى گولله، دواى 3 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجنسى هه‌ولێر، گیانى له‌ده‌ستدا.
دڵشێر عه‌بدولڕه‌حمان پیرداود، 29 ساڵ، به‌ر له‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى گیان له‌ده‌ستبدات، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجنسى چاوه‌ڕوانى هه‌واڵى ره‌وشى سۆزان بوو. گوت “ده‌یان جار چوومه داخوازى رازى نه‌بوون شوو به من بكات، ده‌یانگوت په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵی هه‌یه، به عه‌یبیان ده‌زانى، تا رۆژێكیان سۆزانیان برده ماڵى خزمێكیان بیكوژن، له‌وێ سۆزان پێیزانی و هه‌ڵات، ته‌له‌فۆنى بۆ كردم‌و پێكه‌وه رۆیشتین”.
دڵشێر، سكاڵاى له‌سه‌ر 8 كه‌س له كه‌سوكاری سۆزان تۆماركردووه. له‌باره‌ى چۆنیه‌تى كوشتى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه گوتى ” برایه‌كى سۆزانو مام‌و ئامۆزایه‌كى به دوو ئۆتۆمبێل هاتبوون، له ده‌رگایان دابوو، سۆزان ده‌رگاى كردبووه‌وه، دابوویانه به‌ر گولله، 5 گولله به سكى كه‌وتبوون”.
نه‌قیب ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌دواداچوونى تووندوتیژى دژ به ئافره‌تان له هه‌ولێر به(رووداو)ى راگه‌یاند، سۆزان له‌لایه‌ن برایه‌كی به‌ناوى (س) كوژراوه، نه‌شتوانراوه ئیفاده‌ى سۆزان وه‌ربگیرێ، چونكه كه گه‌یێندراوه‌ته نه‌خۆشخانه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ى ژوورى نه‌شته‌رگه‌رى كراوه‌و پاشان گیانى له‌ده‌ستداوه
جه‌بار سێخانی


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh baraste hawaleke naxosh bu

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس چاوشین
بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه