.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .

بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه

یاخوا به‌خێر بێیت ئاوه‌دانت کرده‌وه ...
منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی ئه‌و هاورێ خۆشه‌ویسته‌م بکه‌م ....
کاکه بروا گیان له باره‌ی نێته‌وه .. ئایا تا چه‌ند سوودی هه‌بووه بۆت ؟
ئایا نێوانت چۆنه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه ؟ ئه‌گه‌ر ده‌خوێنیته‌وه کام کتێب ده‌خوێنیته‌وه ؟ وه هی کام نووسه‌ر؟
خۆشه‌ویستی واته چی به‌رای تۆ ؟ من مه‌به‌ستم له هه‌موو لایه‌نه‌کانه نه‌ک ته‌نها نێوان دوو ره‌گه‌ز ؟
ئایا جگه له زمانی دایک جه‌ند زمان ئه‌زانیت ؟
له‌گه‌ڵ نووسینی شیعر چۆنیت ؟ تا ئێستا هیچ شیعرت نووسیوه ؟
سوپاس گیانه‌که‌م گه‌ر بێزارتم نه‌کردبێت
برات رێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه
"وەڵام بۆ پرسیارەکانی ڕۆنیاس خان"
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشى بۆ کاک سیروان
به‌خیر بییت کاك بروا بۆ ساباتى کوردژین
هيوادارم ماندووت نةكةم بة برسيارةكانم
سوپاس بۆ تۆ ڕۆنیاس خان
خۆشحاڵم بە بەشداریت ،،هیوام وایە بتوانم وەڵامی تەواو بدەم.
١/کوردژین له ج ئاستیک ئه‌بینیت؟
پـــەرەسەندوو
وته‌ت چییه بۆ ده‌سته‌ى بهریو به‌رایه‌تى ئایا وه‌ک پیویست هه‌لساون به کاره‌کانییان؟
دەستخۆشیان لێ دەکەم بەڕاستی ماندوون ،،هیچ شتێك بێ کەموکوری نابێت بۆیە بە ئەرکی خۆیان و زیاتریش هەڵساون و کردوویانە.
٢/ده‌ربرینى به‌ریزتان ده‌رباره‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه چییه ته‌نها کار بۆ پله ئه‌که‌ن؟
کەمێك چاویان بکەنەوە ،کەمێك بەخۆیاندا بچنەوە بزانە گاڵتە بەخۆیان دەکەن یان نا ،،چونکە زۆر بێ مانایە ئەرکێکت لەسەر بێت و بۆ پلە و پایە بیکەیت لەکاتێکدا کەسانێك هەن کە بەوپەڕی دڵسۆزی و چالاکییەوە بەخۆبەخشانە دەیکەن!
٣ئايا به‌ریزتان چى به‌و که‌سانه ئه‌لین که خۆیان زۆر به‌شاره‌زا ئه‌زانن له بواریکابهس له حه قیقهتا وانین؟
ئەمانە پێویستیان بۆ پزیشکی دەروونیە چونکە نەخۆشن ،من ڕۆژانە لەم بوارەی کەتێیدا چالاکی دەنوێنم و بەشداریم هەیە لەسەر ئینتەرنێت بەگشتی کەسانی لەم جۆرە زۆر دەبینم ،،کە دەبنە هۆی بەهەڵە تێگەیاندنی کەسانێك کە مەبەستیان فێربوونە..بەداخەوە
٤/کاکه بروا ئه‌ندامیکى خۆشه‌ویستى کوردژینه چ وشه‌یه ک پیشکه‌ش به کوردژین ئه‌که‌یت؟
جوانترین ووشەكان ،،پێشەنگی ،جێگای زانستخوازان و ڕۆشنبیران ،،کانگای سۆز و هەستە جوانەکان ،،تاڤگەی وەفا و پێگەی داهێنەران.
با ماندووت نه‌که‌م برا گه‌وره‌که‌م زۆر زۆر به‌خیربییت
یاخوا ته‌مه‌ن دریژ بیت بمینیت بۆ کوردژین
کوردژین پیشه‌نگه
دووبارە سوپاس بۆ تۆ ڕۆنیاس خان
هەر بژیت ئەزیزم
خوازیارم هەر شاد و سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
وەڵام بۆ کاک ئارە باوەنوری
سوپاس بۆ كاك سیروان بۆ میوانداری ئه‌و ئه‌ندامه زێده ئازیزه
كاك بڕوا خۆشحاڵ بووم به میوانداری به‌ڕیزت له نێو ئه‌م یانه قهشهنگهیا
هیوام وایه لێبورده‌یت هه‌بێت وه له پرسیاری هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانمان بێزار نه‌بیت
زۆر سوپاس کاکە ئارە گیان بەڕێزیت گیان
برای ئەزیزیت ،،بەدڵنیاییەوە بێزار نابم بەڵکو مایەی ئەوپەڕی خۆشحاڵییە
وه‌ك هه‌موو به‌ڕێزان هه‌ندێك پرسیارم هه‌یه كه پێم خۆشه بۆم ڕونبێته‌وه به ئیجازه‌ی به‌ڕێزتان
خۆشحاڵم بە بەشداریت برا گیان ،،فەرموو ئەزیزم:
1- كاكه گیان ئایا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت شیعر بنوسێت؟یان بابڵێین ببێته شاعیر؟
بەبۆچوونی من نەخێر هەموو کەس ناتوانێت ،،شعریش(هۆنراوە) وەكو هەر هونەرێكی تر بنەما و بنچینەی خۆی هەیە.
2- ئایا جیاوازی هه‌یه له نێوان شیعر هۆنراوه؟ئه‌گه‌ر هه‌یه ڕوونكردنه‌وه‌یه بده وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه؟
ئەزیزم شعر بە زمانی عەرەبییە ،هۆزان/هۆنراوە بە زمانی کوردییە
3- كاك بڕوا هه‌ستت چۆن بوو كاتێك به‌و شێوه‌یه په‌یامێكم نووسی له داواكاری و پێشنیاره‌كان؟ئایا ئه‌و كات ڕقت به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتم ئه‌گه‌ر به‌ڵێ ئیستاش وایت؟
بەپێچەوانەوە من خۆم نەمدەزانی چۆن داوای لێبوردنت لێ بکەم چونکە ئەو کات پەیامی تایبەتت ناچاک بوو هەرچەندە هەر ئەو کاتە پەیامێكم بۆ ناردیت ،،بۆیە نەخێر بەهیچ شێوەیەك ڕقم بەرامبەرت هەڵنەگرت دووبارە داوای لێبوردنت لێ ئەکەم براکەم .
4- پرسارێكی بچووك وه ئاسان،ئایا بیركاری له عه‌شقه یا عه‌شق لهبیركاریه؟
باوەڕ ناکەم هیچیان لەهیچیان بێت ،،بیرکاری پەیوەندی بە زادی ئەقڵەوە هەیە بەڵام عەشق زیاتر دڵ و خەیاڵ.
5- پێناسه‌ی ههردوشهی پیرۆزی (عه‌شق ، خۆشه‌ویستی)به ئه‌رك نه‌بێت به وشه‌یه‌كیش بێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده.
خۆشەویستی یاخود عەشق هەردووکیان دەچنەوە یەک چوارچێوە ئەویش : دەربڕینی ئەوپەڕی هەست و سۆزەکانی مرۆڤ و چەشتنیان،،(ئەمە بۆچوونی منە).
كاكه گیان برای به‌ڕێزی منی زۆر مانوو ده‌بیت بۆیه ته‌نها ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م هه‌بوو هیوادارم هه‌مشه سه‌ركه‌وتوو بیت
به‌رده‌وامبیت له یارمه‌تیدانی ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌كان.سوپاس
دووبارە سوپاس بۆ تۆ برا گیان
بەپێچەوانەوە خۆشحاڵ بووم باوانم
هەر شاد و سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
وەڵام بۆ پرسیارەکانی کاکە ڕێگا
یاخوا به‌خێر بێیت ئاوه‌دانت کرده‌وه ...
منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی ئه‌و هاورێ خۆشه‌ویسته‌م بکه‌م ....
زۆر سوپاس کاکە ڕێگا برای ئەزیزیت
فەرموو هاوڕێ گیان بەهیوام وەڵامی تەواوت دەستکەوێت..
کاکه بروا گیان له باره‌ی نێته‌وه .. ئایا تا چه‌ند سوودی هه‌بووه بۆت ؟
تا ڕادەیەکی زۆر زۆر سوودی هەبووە ،سوود وەرگرتن لە ئینتەرنێت ئەکەوێتەوە سەرخۆت تاچەند دەتەوێت سوودمەند بیت؟ ئایا من بۆ فێربوون لێرەم؟
ئایا نێوانت چۆنه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه ؟ ئه‌گه‌ر ده‌خوێنیته‌وه کام کتێب ده‌خوێنیته‌وه ؟ وه هی کام نووسه‌ر؟
زۆر زۆر دەخوێنمەوە ،،زیاتر حەزم بە بەڵگەنامەییەکانە ،،ڕۆمانی ڕوودراو ،،وەکو( شەش ساڵ لەناو ژنە وەحشیەکانی ئەمازۆن) ، (سینۆهە -پزیشکی تایبەتی فیرعەون) ،وە (چێشتی مجێو‌ر)ی مامۆستا هەژارم خوێندۆتەوە .بەگشتی زۆر دەخوێنمەوە زیاتریش نووسینەکانی پۆستاین گاردەر و ڤیکتۆر هۆگۆ،،،کەمێك شانۆگەرییەکانی شکسپیرم خوێندۆتەوە.
خۆشه‌ویستی واته چی به‌رای تۆ ؟ من مه‌به‌ستم له هه‌موو لایه‌نه‌کانه نه‌ک ته‌نها نێوان دوو ره‌گه‌ز ؟
گوزارشت کردنە لەو هەستانەی مرۆڤ هەیەتی ئینجا خۆشەویستی بەرامبەر بە دایک واتە خێزان بەگشتی یاخود دەرەوە (هاوڕێ و خۆشەویست) یەک مانایە ،دەربڕینی هەستەکانە و چەشتنی هەستەکانی بەرامبەرە.
ئایا جگه له زمانی دایک جه‌ند زمان ئه‌زانیت ؟
لەزمان باشم ...بێجگە لەکوردی (سۆرانی - بادینی) ،عەرەبی ،ئینگلیزی ،کەمێك سەر لە ئەڵمانیش دەر ئەکەم
له‌گه‌ڵ نووسینی شیعر چۆنیت ؟ تا ئێستا هیچ شیعرت نووسیوه ؟
خوێنەری شعرم بەڵام تا ئێستا گرنگیم بە نووسینی نەداوە.
سوپاس گیانه‌که‌م گه‌ر بێزارتم نه‌کردبێت
برات رێگا شیاو
برای ئەزیزت
سوپاس بۆ بەشداریت خۆشحاڵ بووم گیان
سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سیروان گیانی ئازیز بۆ ئاماده کردنی ئه‌م برگه‌ی میوانداریه‌و هێنانی ئه‌م میوانه ئازیه بۆ نێو ساباتی یانه‌ی کوردژین له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت باوانه‌که‌م بۆ ئه‌رک و ماندوو بونه‌کانت له نێو یانه‌ی کوردژیندا ،،،
کاکه بروا گیان زۆر به‌خێر بێت ئازیزه‌کم خۆشهاڵم که چالاکترین ئه‌ندامی یانه‌ی کوردژین له رووی هاوکاری ئه‌ندامانه‌وه ئهمرپکه میوانه له‌م ساباته‌دا،،
هیوام وایه بتوانیت کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ پرسیاری ئه‌نداماندا به‌سه‌ر به‌ریت ،،،،
منیش ده‌مه‌وێت بپرسم :
1 - ئاستی هاورێێه‌تی له نێت چۆن ده‌بینیت ، ئایا له نێوان هاورێیه‌تی نێت یان هاورێیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نێت چ جیاوازییه‌ک ده‌بینیت؟؟
2 - رۆشنبیری نێت چیه له لای که‌سی به‌کارهێنه‌ری نێت؟ئایا نێت بۆ کات به‌سه‌ر بردنه یان بۆ سود وه‌رگرتنه؟ چی به‌وانه ده‌ڵێت که به‌ته‌نیا بۆ کات به‌سه‌ر بردن نێت به‌کار ده‌هێنن؟؟
3 - ئه‌م ناوه (Kurdish EAgle) چی ده‌گه‌یه‌نێت له لای کاک بروا بونی ئه‌م ناوه له نێو پێگه‌یه‌کی تری نێتدا هه‌مان که‌سایه‌تی کاکه بروایه؟؟؟
با له‌وه زیاتر هیلاکت نه‌که‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده پرسیاره‌م هه‌بوو،
دووباره زۆر به‌خێر بێت هاورێی گیان ،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه

زۆر زۆر به‌خێر بێیت کاکه بڕوای پێشه‌نگ له هاوکاری هاوڕێیانی یانه....
زۆر له‌و پرسیارانه‌ی له خه‌یاڵما بوو ئازیزانی تر کردیان مه‌جالیان نه‌دا زۆۆر ماندوتکهم هههههههههه
ئه‌م سێ پرسیاره‌ت لێ ئه‌که‌م :
1-کاکه بڕوا به چ شتێک توڕه ئه‌بێت ؟ کاتێک توڕه ئه‌بێت چی ئه‌کات ؟؟
2-ئه‌و شوێنه کوێیه که خۆشترین یادگاری کاک بڕوا ی لێیه ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆمان باسکه !
3- کاکه بڕوا گیان نازانم بۆ ! واهه‌ست ئه‌که‌م که‌سێکی تۆزێ توڕه‌ی وایه ؟؟؟؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌م نه‌مێنێ تکایه نوکته‌یه‌کمان بۆ بڵێ ( ئه‌و نوکته‌یه‌ی که زۆۆر پێی پێکه‌نیوی ) ههههههههه
برا جوانه‌که‌م هیوام وایه پرسیاره‌کانم نهبوبنه مایه‌ی بێزاریت
ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتوو بیت دوباره به‌خێربێیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
"وەڵام بۆ پرسیارەکانی کاک یادگار"

زۆر سوپاس کاک یادگار گیان چالاکیم لەئاستی کوردژین ئەرکە.
بەڵێ زۆر خۆشحاڵ دەبم بەپرسیاری ئەندامان و هاوڕییان،،سوپاسیان دەکەم
هەربژین..
منیش ده‌مه‌وێت بپرسم :
1 - ئاستی هاورێێه‌تی له نێت چۆن ده‌بینیت ، ئایا له نێوان هاورێیه‌تی نێت یان هاورێیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نێت چ جیاوازییه‌ک ده‌بینیت؟؟
زۆرجار لە هاوڕێیەتی دەرەوە بەهێزتر دەبێت زۆرجاریش تەنها چەند ووشەیەك و چەند ساتێك ئیتر کۆتایی دێت بەیەکجاری ،،دەکەوێتەوە سەر ئەوەی ئایا ئەم هاوڕێیەتیە لەسەر چ بنەمایەک دەڕوات ؟ ئایا هەردوولا ڕاستگۆیانە دەدوێن ،،چونکە ئەوەی لە نێت دەووترێ لەدەرەوە و بەشەخصی ناووترێت ،،بۆیە جیاوازییەکان زۆرن ،،بووە لە هاوڕێیەتیەکی سادەوە چوونەتە قۆناغی خۆشەویستیەوە تەنانەت هاوسەریش ،،باشترین نموونە کاک فەرهاد و لاڤە خانی یانە.
2 - رۆشنبیری نێت چیه له لای که‌سی به‌کارهێنه‌ری نێت؟ئایا نێت بۆ کات به‌سه‌ر بردنه یان بۆ سود وه‌رگرتنه؟ چی به‌وانه ده‌ڵێت که به‌ته‌نیا بۆ کات به‌سه‌ر بردن نێت به‌کار ده‌هێنن؟؟
ڕۆشنبیری لەسەر نێت زۆر بوار دەگرێتەوە ،،چ لە ئایتی و هونەر و دۆزینەوەکان و گەڕان و زانستە جۆرەبەجۆرەکان هتد... گرنگ مەبەستی تۆ و ئامانجی تۆ لەسەر نێت ،،لەئێستادا پێگە کوردیەکان زۆر زۆر بوون ئەتوانم بڵێم بۆ هەموو بوارەکان پێگەی تایبەت هەیە ،،واتە ئەگەر یەکێك مەبەستی بێت کارێكی وا گران نییە .،،بەداخەوە لای ئێمە هێشتا هەمانە تەنها و تەنها بۆ کات بەسەربردن نێت بەکاردێنێت ،،لەوانەیە بڵێن نێت بۆ کات بەسەربردنە و حیکمەتێكی تری تێدا نییە بەڵام من دەڵێم ئەوەتا لە نێت قازانجی فەسیبووك لە تەنها ڕۆژێكدا ٣،٠٠٠،٠٠٠ دۆلارە ئەمە تەنها لەباری ئاسایی واتە ئەگەر ڕۆژێك ترافیك بەرز بێتەوە ڕیکلامەکان گەشە بکەن زۆر زیاتریش دەبێت ،،گووگڵ بەهەمان شێوە ،،ئەمە گەورەکان ،،هەشە لەڕێگەی نێتەوە بیرۆکەی داهێنانەی بۆهاتووە ،،هەیە لەڕێگەی نێتەوە کۆمەڵێ زانیاری وەرگرتووە کە نەیدەتوانی بەبێ نێت وەریبگرێت ،زۆر هەیە لەڕێگەی نێتەوە فێری زمانێك لە زمانەکانی قسەکردن بووە بەبێ ئەوەی بەخۆشی بزانێت ،،،ئیتر وەکو ووتم دەکەوێتەوە سەرکەسەکە خۆی.
3 - ئه‌م ناوه (Kurdish EAgle) چی ده‌گه‌یه‌نێت له لای کاک بروا بونی ئه‌م ناوه له نێو پێگه‌یه‌کی تری نێتدا هه‌مان که‌سایه‌تی کاکه بروایه؟؟؟
سەرەتا بەڵێ ئەم ناوەم لەچەند پێگەیەك بەکاردەهێنم ،،بیرۆکەی ئەم ناوە تەنها مانا و ڕووکار‌ی ناوەکە نییە ،،،ویستوومە گوزارشت لە کارەکانم بکەم بە ناوەکەم واتە بۆ ئەوەی ناوێك دانێم و بیسەلمێنم کە خاوەنی ناوەکەم یاخود (لێم دێت) ،،،لەکوردژین ئەگەر ئەو کاتەی بووم بەئەندام ئەم بیرۆکەم لابایە هەر بەو ناوە دەبووم بە ئەندام بەڵام نامەوێ بیگۆڕم ،،چونکە گرنگ ناو و من کێم نییە ،،گرنگ من بۆچی لە نێتم و بۆچی لەم پێگەیەم؟
با له‌وه زیاتر هیلاکت نه‌که‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده پرسیاره‌م هه‌بوو،
دووباره زۆر به‌خێر بێت هاورێی گیان ،،،،،
بەپێچەوانەوە کاک یادگار گیان زۆر خۆشحاڵ بووم ..
دووبارە سوپاس بۆ تۆ برا گیان ئەزیزی منیت
کاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه

بەخێر بیت کاک بـــــروا بەرێزم
یانەت رووناک کردووە خۆشحاڵم تۆی بەرێز میوانیت
**************************
پرسیارەکانم بۆ تۆ.
١-کاک بروا لە تەمەنی چەند ساڵەوە فێری بواری کومپیتەرو ئینتەرنیت بووە
٢-شارەزاییەکی زۆر باشت هەیە لە کومپیتەر خۆت هەوڵت بۆ یاوە یان خولی کۆمپیتەرت بینیوە؟
٣-مه‌پرسه نیشتیمان چی بۆ کردویت ..بپرسه بزانه تۆ چیت کردووە بۆی. !!،ئەم رستەیە چی ئەگەیەنیت لات تا چەند نیشتمانی خۆتت خۆش ئەویت؟
٤-جیڤارا چی ئەگەیەنیت لات؟؟؟چی کەسایەتیکی هەیە لات
هەر سەرکەوتو خۆش بژیت لە ژیانت
تەمەنت هەر درێژ بیت
سەرکەوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
وەڵام بۆ پرسیارەکانی "سۆز" خان
زۆر زۆر به‌خێر بێیت کاکه بڕوای پێشه‌نگ له هاوکاری هاوڕێیانی یانه....
زۆر له‌و پرسیارانه‌ی له خه‌یاڵما بوو ئازیزانی تر کردیان مه‌جالیان نه‌دا زۆۆر ماندوتکهم هههههههههه
زۆر سوپاس بۆ تۆ ئەزیزم گەورەیی خۆتە
گرنگ وەڵامەکانت دەست کەوتبێت بۆ من مایەی خۆشحاڵییە....
ئه‌م سێ پرسیاره‌ت لێ ئه‌که‌م :
فەرموو گیان بەهیوای دەستکەوتنی وەڵامی پوخت و تەواو.
1-کاکه بڕوا به چ شتێک توڕه ئه‌بێت ؟ کاتێک توڕه ئه‌بێت چی ئه‌کات ؟؟
بەڵێن شکاندن ،درۆ ،کە کەسێك قسە لەسەر بابەتێك دەکات و زانیاری لەسەر نییە و نایاوێت تێبگات ،هتد..... ،،،وەڵا چی بکەم زۆر جار ئەگەر لەماڵەوە بم دەڕۆمە دەرەوە بەس دوایی دێمەوە زوو ،یان جامێك ئاوی سارد ئەخۆمەوە !
2-ئه‌و شوێنه کوێیه که خۆشترین یادگاری کاک بڕوا ی لێیه ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆمان باسکه !
ڕانیــــە....ڕاستی لەم ساتەدا یادگارییەکی وام لەیاد نەبوو ببورە گیان
3- کاکه بڕوا گیان نازانم بۆ ! واهه‌ست ئه‌که‌م که‌سێکی تۆزێ توڕه‌ی وایه ؟؟؟؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌م نه‌مێنێ تکایه نوکته‌یه‌کمان بۆ بڵێ ( ئه‌و نوکته‌یه‌ی که زۆۆر پێی پێکه‌نیوی ) ههههههههه
نا واش نییە جار جار کەمێك گرژیم پێوە دیار ئەبێت ئەویش هۆکاری خۆی دەبێت ،،بەڵام وەکو ئاسایی نا ،،،پێم سەیرە نازانم تۆ چۆن ئەم هەستەت لا دروست بووە ،،،کەمێك پێبکەنە لەگەڵ ئەم نوکتەیە بەڵکو ئەم هەستەت نەمێنێت ...ژنەکەی مەلا نەسرەدین (مەلا مەشهور) سکی دێشێت ،دەڵێت مەلا سکم زۆر دێشێت بڕۆ دکتۆرم بۆ بێنە ،مەلاش خێرا دەڕوات کە لەسەر ژوورەکە دەڕواتە دەرەوە لە پەنجەرەکە گوێی لێ دەبێت ژنەکەی دەڵێت ئۆخەی سکم چاک بوو کەچی مەلا هەر چوو دکتۆر بێنێت ،،،،مەلا لە ڕۆیشتنی بۆ لای دکتۆر بەردەوامە ،،دەچێتە لای دکتۆر و پێی دەڵێت "دکتۆر گیان ژنەکەم سکی دەهێشا بەڵام کە هاتمە دەرەوە لەژوورەکەو و بێم بۆ لای جەنابت گوێم لێ بوو ووتی سکم چاک بوو ،،بۆیە هاتووم پێت بڵێم عەزێت نەکێشیت و نەیەیت !!!!!!
برا جوانه‌که‌م هیوام وایه پرسیاره‌کانم نهبوبنه مایه‌ی بێزاریت
ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتوو بیت دوباره به‌خێربێیت
پرسیارەکانت مایەی خۆشحاڵیم بوو ئەزیزم بەهیوای وەرگرتنی وەڵامی تەواو
دووبارە سوپاس بۆ بەشداریت گیان ،،
کاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه

كاكه بڕوا یاخوا به‌خێربێیت بۆ ئه‌م میواندارییه‌ی سابهتهجوانهكهی كوردژین
هیوادارم به‌گیانی هاوكارییه‌وه ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌مان لێ وه‌رگری و وه‌ڵامی بهیتهوههههه
چونكه ئه‌زانم له‌هاوكاری كردن‌دا پێشه‌نگی ئیشه‌ڵا به‌پێشه‌نگی ئه‌مێنیته‌وه....
......له ئه‌رجه‌نتین له‌دایك بووم له كوبا ژیام له گواتیمالایا وهشۆرشگێڕێك جه‌نگام....ئه‌مه وته‌ی چێ گیڤارایه ....حه‌زت له‌چ شتێكی چێ گیڤارا یه...؟؟
.....لای تۆ ژیان به‌خۆشیه‌وه خۆشه یان ناخۆشیه‌وه..؟....بۆچی...؟
......بۆچی خوێندكاران خوێندنیان لا خۆش نیه.ئایا ته‌مبه‌ڵییه یان سه‌قه‌تی پرۆگرامی خوێندنه...؟
هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه

سه ره تا به خێربیت بۆ ساباتی كوردژین
كاك بروا منیش چه ند پسیارێك ده كه م هیوادارم به دلت بێت
1-ته مه نت چه نده
2-له چ قۆناخێكی خوێندن دای
3-چون پێناسه ی خۆشه ویستی ده كه یت
4-كوردژین تا چ ئاستێك خۆشت ده وێت
5-تا چه ند كوردستانت خۆش ده وێت
هیوادارم ماندووم نه كربیت به م پسیارانه
له گه ل رێزم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Nigar (2010-10-17 20:06:06)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
وەڵام بۆ دنا خان
بەخێر بیت کاک بـــــروا بەرێزم
یانەت رووناک کردووە خۆشحاڵم تۆی بەرێز میوانیت
**************************
زۆر سوپاس دنا خان
سوپاسی ئەو هەستە جوانەت دەکەم هەربژیت
منیش خۆشحاڵم کە تۆی ئەزیز بەشداری دەکەیت بە پرسیارەکانت
پرسیارەکانم بۆ تۆ.
١-کاک بروا لە تەمەنی چەند ساڵەوە فێری بواری کومپیتەرو ئینتەرنیت بووە
نزیکەی ١١ ساڵ بووم کە ئاشنا بووم بە کۆمپیوتەر لە ٢٠٠٧ ئاشنا بووم بە جیهانی ئینتەرنێت زیاتر ئەم دوو ساڵە واتە ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ هەوڵەکانم چڕتر کردەوە بۆ فێربوون و نواندنی چالاکییەکان لە بواری ئایتی .
٢-شارەزاییەکی زۆر باشت هەیە لە کومپیتەر خۆت هەوڵت بۆ یاوە یان خولی کۆمپیتەرت بینیوە؟
شارەزایی من زۆر باش نییە ،،،لەوانەیە باش بم بەڵام زۆر باش نا ،،جیهانێکی گەورەیە ،،،ناخێر هیچ خولێكم نەبینیوە تا ئێستا ،،خولەکان لێرە زۆر بەهێز نین کە بتوانی ئەزموون پەیدابکەیت لێی .
٣-مه‌پرسه نیشتیمان چی بۆ کردویت ..بپرسه بزانه تۆ چیت کردووە بۆی. !!،ئەم رستەیە چی ئەگەیەنیت لات تا چەند نیشتمانی خۆتت خۆش ئەویت؟
ئەتوانم بڵێم گشت کردارێکم لەسەر ئەو دروشمەیە ،،زۆرترین خۆشەویستیم بۆ کوردستان تەرخان کردووە ،زۆرجار بووە هاوڕێیانم لەسەر ئەمە لێم زویر بوون یان لەچەند پێگەیەك وازم هێناوە .
٤-جیڤارا چی ئەگەیەنیت لات؟؟؟چی کەسایەتیکی هەیە لات
چێ گیڤارا ئیلهامی شۆڕشگێری و ئازایەتییە ،چاونەترسیی .......کە زانی بۆ مافی ڕەوای گەلێكە هەواڵەکانی چڕتر کردەوە ...ئەمە ووتەیە لەسەر چێ گیڤارا «مەرگی چێ، گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤێکی وەک چێ ژییاوە. بۆ لە ناو بردنی چێ، ئێوە دەبێ ھەموو خەڵکی جیھان لە ناو ببەن، ئەوەش کە ناکرێ!»
هەر سەرکەوتو خۆش بژیت لە ژیانت
تەمەنت هەر درێژ بیت
سەرکەوتوبیت
دووبارە سوپاس بۆ تۆ هاوڕێ گیان
خۆشحاڵ بووم ئەزیزم بە بەشداریت
کاتێکی خۆش بۆ تۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
"وەڵام بۆ کاک مـەریوان"
كاكه بڕوا یاخوا به‌خێربێیت بۆ ئه‌م میواندارییه‌ی سابهتهجوانهكهی كوردژین
هیوادارم به‌گیانی هاوكارییه‌وه ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌مان لێ وه‌رگری و وه‌ڵامی بهیتهوههههه
چونكه ئه‌زانم له‌هاوكاری كردن‌دا پێشه‌نگی ئیشه‌ڵا به‌پێشه‌نگی ئه‌مێنیته‌وه....
زۆر سوپاس کاک مەریوان گیان
خۆشحاڵ دەبم بەوەڵام دانەوەی پرسیارەکانت براکەم
......له ئه‌رجه‌نتین له‌دایك بووم له كوبا ژیام له گواتیمالایا وهشۆرشگێڕێك جه‌نگام....ئه‌مه وته‌ی چێ گیڤارایه ....حه‌زت له‌چ شتێكی چێ گیڤارا یه...؟؟
بەڵی ئەمە ووتەی چێ گیڤارایە ....سەرسامم بە هەستی بەرزیی و چاو نەترسیی
.....لای تۆ ژیان به‌خۆشیه‌وه خۆشه یان ناخۆشیه‌وه..؟....بۆچی...؟
بەناخۆشییەوە خۆشە ،چونکە ئەگەر هەموو ساتێکمان هەر خۆشی بوایە ئەوا خۆشییەکان وەکو ناخۆشییان لێ دەهات !
......بۆچی خوێندكاران خوێندنیان لا خۆش نیه.ئایا ته‌مبه‌ڵییه یان سه‌قه‌تی پرۆگرامی خوێندنه...؟
پرۆگرامی خوێندن ئێستا زۆر پێشكەوتووە بەمەرجێك ئەو مامۆستایەی شرۆڤەی دەکات و وانەکە دەڵێتەوە هەمان ئاستی پرۆگرامەکەی هەبێت...لەگەڵ ڕێزم زۆربەی ئەو خوێندکارانەی کە دەڵێن بەتەواوی سەقەتە ئەوە لە تەمبەڵی خۆیانە .
هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا
دووبارە سوپاس بۆ تۆ کاکە مەریوان گیان
هەر شاد و سەرکەوتوبیت براکەم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌خێر بێیت بڕوا گیان
به میوانداری ئه‌ندامێکی چالاک و به‌توانای وه‌ک تۆ هه‌موو کات خۆشحاڵ ده‌بین،،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی تهنرخانت کرد بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان..
ئه‌پرسم:
1_ ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رواری به ئه‌ندام بوونه‌که‌ت بکه‌ین ده‌زانین له کۆنه‌وه ئه‌ندامی کوردژینیت،،
هۆی چی بوو ماوه‌یه‌کی زۆر له کوردژین دابڕایت؟؟
2_ له دوای دابڕانی ئه‌و ماوه زۆره که هاتیته‌وه هه‌ستت به گۆڕان کرد له کوردژین؟
3_ ڕوویداوه شتێکی دیاری کراو ببێته هۆی گۆڕینی ژیانت؟؟
4_ بێ ده‌نگی شه‌و چیت پێ ئه‌به‌خشێت؟
5_ چی ئه‌لێیت به‌و که‌سانه‌ی که که‌سانی به‌رامبه‌ر بریندار ده‌که‌ن؟
6_ ئه‌م وشانه لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت::
ڕاستگۆی
خه‌م
ئــــازای
ناوبانگ
نه‌زان.
7_ چ هه‌ستێکت هه‌بوو کاتێک سوپاس و پێزانینی ده‌سته‌ی بهرێوهبهرایهتیت بینی و بۆ 2 جار ناوی تۆی تێدا بوو؟؟
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ تۆی ئازیز
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له کار و چالاکیه‌کانت،،
ته‌مه‌ن دڕێژ بیت بڕوا گیان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
"وەڵام بۆ بەڕێز نیگار"
سه ره تا به خێربیت بۆ ساباتی كوردژین
كاك بروا منیش چه ند پسیارێك ده كه م هیوادارم به دلت بێت
سوپاس بۆ تۆ نیگار گیان
فەرموو ئەزیزم ..بەهیوام بتوانم وەڵامی دروستت بدەمەوە..
1-ته مه نت چه نده
١٧ ساڵم
2-له چ قۆناخێكی خوێندن دای
ئامادەیی ---٥ زانستی
3-چون پێناسه ی خۆشه ویستی ده كه یت
لە وەڵامی هاوڕێیانی تر لەجارێك زیاتر وەڵامی ئەو پرسیارەم داوەتەوە گیان
4-كوردژین تا چ ئاستێك خۆشت ده وێت
تا ئەو ئاستەی کوردژین لەمن ڕازییە.
5-تا چه ند كوردستانت خۆش ده وێت
وەڵامی ئەم پرسیارەشم داوەتەوە ئەزیزم لە وەڵامی پرسیارەکانی دنا خان
هیوادارم ماندووم نه كربیت به م پسیارانه
له گه ل رێزم
نا بەپێچەوانەوە خۆشحاڵ بووم
دووبارە سوپاس بۆ تۆ برا گیان
کاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه
"وەڵام بۆ ســـۆزی خـان"
به‌خێر بێیت بڕوا گیان
به میوانداری ئه‌ندامێکی چالاک و به‌توانای وه‌ک تۆ هه‌موو کات خۆشحاڵ ده‌بین،،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی تهنرخانت کرد بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان..
ئه‌پرسم:
زۆر سوپاس بۆ تۆ سۆزی خان ..
هەروەها منیش خۆشحاڵم وەکو میوانێكی ساباتی کوردژین و وەڵامدانەوەی هاوڕێ و ئەندامە خۆشەویستەکان
فەرموو گیان:
1_ ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رواری به ئه‌ندام بوونه‌که‌ت بکه‌ین ده‌زانین له کۆنه‌وه ئه‌ندامی کوردژینیت،،
هۆی چی بوو ماوه‌یه‌کی زۆر له کوردژین دابڕایت؟؟
سەرەتا ماوەیەکی کورت دابڕام نزیکی ٤ مانگ بەهۆی گواستنەوەمان بۆ ڕانیە تا هێڵی ئینتەرنێتم دامەزراند . 
2_ له دوای دابڕانی ئه‌و ماوه زۆره که هاتیته‌وه هه‌ستت به گۆڕان کرد له کوردژین؟
دواتر کە هاتمەوە کوردژین سەیرم کوردژین زۆرترین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بێجگە لە کاک ڕێكان و کاک هێمن و کۆمەڵێ هاوڕێ و ئەندامی تر کەسم نەدەناسییەوە ،،سەیرم کرد پەیامەکانم لە ٢٠٠٠ بووە بە ١٥٠ خەریک بوو بچمە بەشی ڕەخنە و پێشنیارەکانتان و بڵێم بۆچی پەیامەکانم کەمی کردووە بەڵام دواتر تێگەیشتم..بۆیە لە چەند پێگەیەکی تر خەریکی خزمەت بووم تا ئەم ماوەیەی دواتریش بەڵام هەموو کاتێ سەردانم هەبوو بۆ کوردژین و لەنزیکەوە سەیری بابەت و پەیامەکانم کردووە.
3_ ڕوویداوه شتێکی دیاری کراو ببێته هۆی گۆڕینی ژیانت؟؟
تا ئێستا ،،نەخێر
4_ بێ ده‌نگی شه‌و چیت پێ ئه‌به‌خشێت؟
بێجگە لەئارامی و هێمنی ،،زۆرجار خەیاڵ ،،هەندێ کاتیش پرسیاری سەیر سەیر
5_ چی ئه‌لێیت به‌و که‌سانه‌ی که که‌سانی به‌رامبه‌ر بریندار ده‌که‌ن؟
ئەو کەسانە بێ هەستن ،،هیچ دەربارەی هەست و سۆز نازانن ،،،لەوانەیە بتوانێت هەستی بەرامبەر بریندار بکات بەڵام خۆی ئەدۆڕێنێت ..
6_ ئه‌م وشانه لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت::
ڕاستگۆی
خه‌م
ئــــازای
ناوبانگ
نه‌زان.
ڕاستگۆی:جوانترین ڕەووشتی مرۆڤ ،بەهێزترین چەکی ئاخافتنی دروست.
خەم: گوزارشت کردن لە دڵ بەناخۆشی ،،سەرچاوەی گریان و ئامرازی ناخۆشییەکانی مرۆڤ.
ئازایی: بوونی باوەڕێكی بەهێز بەخۆت ،،نواندنی هەستێكی بەرز ،،برەودان بەتواناکان.
ناوبانگ: گونجاندنی کردار و چالاکی کەسێك بە دەرکەوتنییەوە ،،،چەتری کەسی دڵسۆز و بەکار.
نەزان: دوور لەزانین ،،دوور لەهەموو زانست و زانیارییەکی بەردەست ،کوێرێکی چاوساغ .
7_ چ هه‌ستێکت هه‌بوو کاتێک سوپاس و پێزانینی ده‌سته‌ی بهرێوهبهرایهتیت بینی و بۆ 2 جار ناوی تۆی تێدا بوو؟؟
زۆر خۆشحاڵ بووم ،،جێی شانازییە بۆمن کە توانیومە متمانەی بەڕێوەبەرایەتی بەدەست بهێنم ،،ئەم ناوە من بم یان هەر ئەندامێكی تری یانە هیچ جیاوازی نییە ،گرنگ ئەو کەسە مەبەست و ئامانجی خزمەتکردن بێت و شایەنی ناوەکە بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ تۆی ئازیز
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له کار و چالاکیه‌کانت،،
ته‌مه‌ن دڕێژ بیت بڕوا گیان..
دووبارە سوپاس بۆ تۆ سۆزی خان
سوپاس بۆ ووتە جوانەکانت
سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

سلاو ورێز کاکه بروا گیان ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت
هیوادارم که هه‌رده‌م له خۆشیا بی تو سه‌رکه‌وتوو بیت له گشت بواره‌کانی ژیان به‌تایبه‌تی خوێندن
بگه‌یت به ئامانج و خۆزگه‌کانت بێته دی
ته‌مه‌نا ده‌که‌م که به‌خته‌وه‌ر بیت و خۆشگوزه‌ران بیت
من هیچ پرسیارێکم نیه چونکه زۆر به‌ی پرسیاره‌کان کراوه
به‌س ته‌نها حه‌زم کرد وه‌ک ئه‌ندامێک به چهنبد وشه‌یه‌ک به‌شداری بکه‌م و
داواکارم که سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌گه‌ل رێزمدا

له‌سه‌ر هێڵ نییه
"وەڵام بۆ كاك سیروان"

زۆر سوپاس بۆ ئەو هەستە جوانەت کاک سیروان گیان ،،بژیت
برای ئەزیزی منیت ،،،خۆشحاڵ بووم بە بەشداریت
هیوام وایە لەش ساغ و تەندروســت بیت براکەم
هەر شاد و سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

سڵاو
سەرەتا بەگەرمی بەخێر هاتنی کاک بروا دەکەم بۆ ساباتی کورد ژین هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم ئومێدەوارم لە ژیانا سەرکەوت و بیت ماشڵا ئەوەندە پرسیار کراوە بەشی ئێمە نەماوە دەستی هەموو بەشدار بوان خۆش بێت
تۆ ڕات چیە بۆ ئەمە دەڵێ ئەگەر کاتێک دوو ئاشق بەیەک ناگەن
ئەو کاتە تامی خۆشەویستی دیارە و چێژی خۆی هەیە
بەڕای تۆ بۆچی لەم ڕۆژگارەی ئێتا ناتوانن زۆری ئاشقەکان بگەن بەیەک
سوپاسی زۆرم بۆ بەڕێزت دووبارە سەرکەوتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
وەڵام بۆ بەڕێز shano_gull
سڵاو
سەرەتا بەگەرمی بەخێر هاتنی کاک بروا دەکەم بۆ ساباتی کورد ژین هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم ئومێدەوارم لە ژیانا سەرکەوت و بیت ماشڵا ئەوەندە پرسیار کراوە بەشی ئێمە نەماوە دەستی هەموو بەشدار بوان خۆش بێت
سوپاس بۆ تۆ ئەزیزم ..
لە هەست بەرزیی و گەورەیی
ڕاست دەکەیت بەڵام گرنگ وەڵامت وەرگرتبێت بۆ پرسیارە کراوەکان..
تۆ ڕات چیە بۆ ئەمە دەڵێ ئەگەر کاتێک دوو ئاشق بەیەک ناگەن
ئەو کاتە تامی خۆشەویستی دیارە و چێژی خۆی هەیە
ئەمە دەکەوێتەوە سەر هەردوو ڕەگەز ...چونکە تاوەکو لەیەکتر دوورنەبن هەست ناکەن کە چەند یەکتریان خۆشدەوێت (ئەمە تەنها لەکاتێكدا کە خۆشەویستیەکی پاک و ڕاست بێت).
بەڕای تۆ بۆچی لەم ڕۆژگارەی ئێتا ناتوانن زۆری ئاشقەکان بگەن بەیەک
هۆکارەکان زۆرن ،،بەڵام بە گشتی زیاتر کۆمەڵگا ،بوونی خۆشەویستیەك لەسەر بنەمای نادروست و چەوت ،جیاوازی تەمەن و کێشە هاوشێوەکانی لەم جۆرە ،خراپی باری دارایی وەکو( نەبوونی کار و پیشە ،خانوو ،هتد...) .،زۆر هۆکاری تریش هەن.
سوپاسی زۆرم بۆ بەڕێزت دووبارە سەرکەوتو بیت
دوونارە سوپاس بۆ تۆ گیان
خۆشحاڵم بووم بە بەشداریت
کاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه