.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















شوشتنی ددانەكان بە فلچەو هەویری ددان
رۆژانە بەكارهێنانی داوی ددان
خواردنێكی بەسوود بخۆن
لە جگەرە بەدوور بكەونەوە
چۆن بزانم كە پووكم نەخۆشە؟
سوور و ئەستور بوونی پووك
بۆنی ناخۆشی دەم(هەر چەند هۆكاری تریشی هەیە)
پووكی ئاوساو كە بە ئاسانی خوێنی لێبێت
لقینی ددان
دابەزینی ئاستی پووك
نەخۆشیەكانی پووك چۆن چارەسەر دەكرێت؟
چارەسەر كردنی نەخۆشیەكانی پووك دەگرێتەوە بۆ ئەوەی كە پووك تا چی رادەیەك تووشی هەو بووە،ئایا شانەكانی دەوروبەری ددان تووش بوون، ئایا نەخۆش كێشەیەكی تری هەیە و چەندین هۆكاری تر كاریگەریان هەیە لەسەر شێوازی چارەسەر كردن. بەلام شوشتن و خاوێن كردنەوەی ددانەكان لەلایەن نەخۆشەوە نابێت لەبیر بكرێت.
1. شوشتنی ددانەكان
پزیشكی ددان بە بەكارهێنانی ئامێرێكی تایبەت، تەواوی ئەو كلسانەی كە لە دەوروبەری ددان دروست بوونە، لا دەبات.
ئەمەش هەنگاوێكی گرینگە بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشی هەوی پووك.
لەبەر ئەوەی كلس بە توندی بە ددان دەنوسێت، بۆیە بە شوشتنی دانەكان بە فلچە لانابردرێت و پێویستە پزیشكی ددان ئەو كارەمان بۆ ئەنجام بدات.
2. بەكار هێنانی هەندێك دەرمان
هەندێك جار هەو كردنی پووك بە رادەیەك زۆرە كە تەنها بە لابردنی كلس چارەسەر ناكرێت و پێویستە نەخۆش دەرمان بە كار بهێنێت كە یارمەتیدەرە بۆ گەرانەوەی باری تەندروستی پووك. ئەو دەرمانانەی كە بەكار دهێندرێت بریتیە لە حەبی دژە هەو، گیراوەی دەم( غەرغەری دەم). بەلام پێویستە كە لە ژێر چاودێری پزیشكی ددان ئەو دەرمانانە وەر بگرین، لەبەر ئەوەی لێكۆلینەوەكان دەریانخستووە كە چەند جۆرێكی تایبەت لە حەبی دژە هەو، زۆرتر لە حەبەكانی تر كاریگەری هەیە بۆ چاك بوونەوەی هەوی پووك.
3. نەشتەر گەری
هەندێك جار هەوی پووك بەرادەیەك زۆرە بۆتە هۆی ئەستور و ئاوسا بوونی پووك بو شێوەیەك كە پاش وەرگرتنی چارەسەریەكانی سەرەوە، ئەو بارودۆخە زۆر گۆرانكاری بەسەر نایەت، بۆیە پێویستە ئەو بەشە زیادەی كە لە رادەبەدەر ئاوسا بووە بە نەشتەرگەری لابردرێت.هەروەها دەكرێت كێشەی دابەزینی ئاستی پووك، بە نەشتەرگەری چارەسەر بكرێت.
4. هەنگاوەكانی تر
واز هێنان( یان بەلایەنی كەم، كەم كردنەوەی) جگەرە كێشان،
شوشتنی ددانەكان لەگەل بەكار هێنانی داوی ددان بە شێوەیەكی رێكوو پێك و زانستیانە
هەر 6 مانگ جارێك( بۆ ئەو نەخۆشانەی كە زۆرتر لە مەترسی نەخۆشیەكانی پووك دان، ئەو ماوەیە كەمترە)سەردانی پزیشكی ددان كردن، بۆ ئەوەی پشكنینێكی تەواوتان بۆ بكات تالە سەلامەتی پووك و ددانەكان دلنیاتان بكاتەوە.
ئایا نەخۆشیەكانی پووك كاریگەریان هەیە لەسەر باری تەندروستی هاولاتی؟
لێكۆلینەوەكان دەریانخستووە كە ئەوانەی توشی نەخۆشی پووك هاتوونە، نیسبەت بە ئەوانەی كە تووش نەبوونە، بە رێژەی 25% زۆرتر لە مەترسی جەلتەی دل دان، 10 هێندەی ئەوانەی كە نەخۆشی پووكیان نیە لە مەترسی جەلتەی مێشكن، كونترۆل كردنی نەخۆشی شەكرە زەحمەتترە، زۆر تر لە مەترسی نەخۆشیەكانی كۆ ئەندامی هەناسەو هەرەس دان، هەروەها لە دایكبوونی ناوادە( زووتر لە كاتی ئاسایی خۆی) زۆرترە لەوانەی كە نەخۆشی پووكیان هەیە.
بۆیە لە كۆتایی ئامۆژگاریم ئەوەیە كە:
بەلایەنی كەم رۆژی 2 جار ددانەكانمان بشۆین
رۆژانە داوی ددان بەكار بهێنین
لەكاتی هاتنەی خوێن لە پووك جیات ئەوەی واز لە شوشتنی ددانەكانمان بهێنین،بەردەوام بین لە سەر شوشتنی ددانەكانمان و سەردانی پزیشكی ددان بكەین تا هۆكاری خوێن هاتنەوەی پووكمان بۆ شی بكاتەوە.
هەر 6 مانگ جارێك سەردانی پزیشكی ددان بكەین تا پشكنینێكی تەواومان بۆ ددانەكان و پووكمان بكات.
لەبەر ئەوەی جگەرە كێشان كاریگەری سلبی لەسەر پووك هەیە، هەتا پێتان دەكرێت جگەرە كێشان كەم بكەنەوە.
هه ولير بؤست


لهسهر هێڵ نییه