.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ڕیاڵ مه‌درید 2-0 ئه‌یسی میلان: ڕۆناڵدۆ و ڕیاڵ به ئاستێکی قه‌شه‌نگ میلان یان تێكشکاند و بێ ڕکابه‌ر پێشه‌نگیان گرته ده‌ست
ئه‌مشه‌و له یاری کلاسیکۆی ئه‌وروپا له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌یسی میلان ، یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به ئاستێکی یه‌کجار به‌رز یاریه‌که‌یان برده‌وه و بێ ڕه‌حمانه هیچ ده‌رفه‌تێکیان به یانه‌ی میوان نه‌دا … یاریه‌که له یه‌که‌م خوله‌که‌وه تا دواین خوله‌ک له ژێر کۆنترۆڵێکی ئاشکرایی مه‌دریدیه‌کاندا بوو ، وه وه‌ک هه‌میشه ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می یاریه‌که کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی بوو که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له سه‌رکه‌وتنی مێره‌نگی هه‌بوو له تۆمارکردنی هه‌ردوو گۆڵه‌که … لۆس بلانکۆس پێویستی به کاتێکی زۆرنه‌بوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکه‌وتن و له خوله‌کی 12 و له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک خوله‌ک ، میلانیان تووشی شۆک کرد کاتێک سه‌ره‌تا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد و دواتریش به پاسێکی ڕۆناڵدۆ ، مه‌سوت ئۆزیل دووه‌م گۆڵی هێنا… دوای ئه‌م گۆله‌ش یاریه‌که ته‌نها به یه‌ک ئاڕاسته ڕۆی ئه‌ویش هێرشی به‌رده‌وامی مێره‌نگی و به‌رگری ڕۆسۆنێری بوو که تووشی شکستێکی سه‌رسوڕهێنه‌رهاتبوون و نه‌یانتوانی هیچ شتێک له یاریه‌که پێشکه‌ش بکه‌ن .. دواتریش یاریه‌که هه‌ر به‌و ئه‌نجامه به کۆتاهات و ڕیاڵ مه‌درید سێهه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌کی به‌ده‌ست هێنا و به بێ ڕکابه‌ر پله‌ی یه‌که‌می ده‌سته‌به‌رکرد و بۆ سێهه‌مین یاری گۆڵه‌که‌ی به خاوێنی ڕاگرت، ئه‌یسی میلانیش به چوارخاڵ له پله دووه‌م دێت به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌جاکس که ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌مشه‌و به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی ئۆکسێری فه‌ڕه‌نسی.












یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
