.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














پێویسته پهستانی خوێنت بپشكنی؟؟؟؟
بەڵێ لەسەر هەموو كەسێك پێویستە كە بە شێوەیەكی دەوری رێك پەستانی خوێنی Blood Pressure بەسەر بكاتەوە، باشترە كە تەنها لە لایەن دكتۆر پەستانی خوێنی خۆی بپێوێت، چونكە لەوانەیە كە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە هێمنی و بێ نیشانە بمێنێتەوە و تووشبوو هەستی پێنەكات و ژیانێكی ئاسایی بباتە سەر تا ئەو كاتەی كە تووشی ئاڵۆزییەكان دەبێت و لە پڕێكەوە زەبرێكی گەورە لە تەندروستی دەدات بە شێوەی جەڵتە یان ئیفلیجی لە ئەنجامی خوێنبەربوون لەناو شانەكانی مێشكدا، لەوانەشە هەندێك جار ببێتە ئەگەری مردن. هەر كەسێك لەوانەیە كە تووشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بێت هەتا منداڵیش، ئەگەر چارەسەری تەواو وەرنەگیرێت ئاڵۆزی تەندروستی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە. ئەگەر هیچ جارێك پەستانی خوێنی خۆت نەگرتووە یان لەبیرت نەماوە كە پەستانی خوێنت چۆن بووە، هەر ئێستا سەردانی دكتۆر بكە بۆ پێوانی پەستانی خوێنت . لە زۆربەی تووشبوواندا بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە رێكەوت دەستنیشان دەكرێت، چونكە ئەم نەخۆشییە تاكە نەخۆشییە كە هیچ نیشانەیەكی تایبەتی نییە هەر بۆیە بە بكوژی بێدەنگ Silent killer ناوزەد دەكرێت. ئەو نیشانانەی كە لە ئەنجامی ئاڵۆزییەكانی پەستانی بەرز لە بۆڕییەكانی خوێندا روودەدەن بریتین لە: سەرسووڕان یان گێژبوون، ماندووبوون، بەرگەنەگرتنی مەشقی وەرزشی، هێڵنج، نۆرەی لەهۆشچوون، هەستكردن بە گوشار و توندی یان ئازار لە ناوچەی سینگ و باسكەكاندا.
سهرچاوه: يانهي ههلاتني گهوره priso

لهسهر هێڵ نییه