.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










تــه‌نــیــایــی لــه بــۆنــی فــرمــێــســك 
خالق له‌هه‌مووكات له‌گه‌ڵمانه ته‌نیامان ناكات
ئه‌ژین له‌گه‌ڵی كه گه‌وره‌ترینه
ئه‌مه بۆ ئێمه زۆرترینه كه
له‌هه‌ر هه‌نگاوێكماندا به‌رده‌وامی خۆشی
ئه‌كاته ده‌ستپێكی گشت شتێكمان ...
هه‌ریه‌كه‌مان به‌رده‌وام هه‌نگاو هه‌ڵدێنین
له‌نزیك ده‌ریاكان ،، سه‌یری به‌رپێی خۆمان ئه‌كه‌ین
زۆر شتی لێیه به‌ڵێم نایبینین ...
بێ ئه‌وه‌ی بزانین ...
له‌گه‌ڵ هه‌ر شه‌پۆلێكدا چه‌ندان خه‌نده‌یی
ئاسوده‌یی له ڕونی بونه‌ته خه‌یاڵی شێواو‌و له‌گه‌ڵماندایه
كه وابیر ئه‌كه‌ینه‌وه ،، به‌ڵام له‌گه‌ل هه‌ر شه‌پۆلێكدا
بزه‌یه‌ك له گه‌شبینی دێت به‌ره‌و ڕومان ...
بێ ئه‌وه‌ی بزانین ...
فرمێسكه‌كان بونه‌ته هاوده‌می ماڵی
ساردوو سڕمان و ده‌نگمان ئه هه‌ژێنێ
وه ده‌سته‌كانی كه‌له‌پچه كردووین
وانازانین له نێو فرمێسكه‌كاندا فرمێسكی
خۆشییه‌كان هاواری زیاتره‌و بونی هه‌یه
به‌ڵام خودی خۆمانین كه نایبینین ...
بی ئه‌وه‌ی بزانین ...
خه‌ڵكانێ هه‌ن ڕێیان چراخانه و ڕوونه
ڕێگایی منیش پڕه له لێڵی
ئه‌مه قسه‌یه ،، به‌ڵام نازانین
له‌نێو لێڵییه‌كانیشدا كوچه‌یه له ڕونی هه‌یه
به‌ڵام ئێمه ده‌رگایی ئه‌و ڕونییه‌كان داخستووه...
بێ ئه‌وه‌ی بزانین ...
له‌گه‌ڵ هه‌وره‌كاندا ته‌نیایت
به‌ڵام نابینی كه كه‌سانێ هه‌ن
ئه‌بنه ئاسمانێكی دی بۆت
ئیدی وا ئه‌زانی ئه‌م ساته‌ت
ته‌نها خۆدی بێ جه‌سته‌ش...
بێ ئه‌وه‌ی بزانین... 
له سه‌رمادا جه‌سته‌مان ته‌زیون
نازانین كه‌سانێ هه‌یه
ئه‌ڵێ ئه‌وه هه‌ناسه‌م بێته گه‌رمیت
وابیر ئه‌كه‌ینه‌وه له گه‌رمیدا
ئازاردێته بون...
بێ ئه‌وه‌ی بزانین ...
له‌گه‌ل مانگدا له‌گفتوگۆدای
ئه‌گه‌رچی ئاگادارنیت ئه‌ستێره‌یه‌ك چاوه‌ڕوانته
و ئه‌ڵێت ئه‌وه گه‌شی ئه‌م ئه‌ستێره‌م بۆت
بێ ئه‌وه‌ی بزانین ...
هه‌سته‌كه‌ی له گێژاوێكدایت
كه‌سێ هه‌یه ئاگادارته‌كات كه نایبیستی
وه‌ئه‌یه‌وێت ده‌ستت بگرێن تا ڕزگارت بكات
به‌ڵام خۆت له‌ترسا هاوارت دونیای هه‌ژاندووه ...
بێ ئه‌وه‌ی بزانین ...
له دارستانه‌كاندا كه‌سانێ هه‌ن له‌ئامێزت ئه‌گرن
ئه‌گه‌ر چی به‌خه‌یاڵیشبێت بێ هه‌ستكردنت
ئیدی وانازانی هاوده‌مت هه‌یه ... 
ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تر هه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بزانین
وه خودی خۆمان ته‌نیایمان كردۆته بونمان
و وه وانازانین كه‌سێ هه‌بێت له‌گه‌ڵمانبێت
به‌تایبه‌ت له‌كاتی ته‌نگانه‌دا یا ناخۆشییه‌كاندا
ئیدی به‌وه ئاسوده‌یی خۆمان له‌سێداره‌ئه‌ده‌ین
و خه‌مێكی زیاتر ئه‌كه‌ینه ژیانمان ... 
*****--**--*****
** نـوســیــنــی : ڤـــیــــان **
** ڕۆحــێــكــی دی بــۆ كــوردژیــن **
*****--**--*****

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت ڤیان گیان
بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه گوڵی گیان
ئاسوده‌بیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌سته‌كانی تۆش خۆه‌ش فریشته گیان ،،مه‌منون بۆ په‌یامت ئه‌زیزم ،،
هیوای ژیانی خۆش و ئاسوده‌ت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
