.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پاکه‌تی پێلاو و نهێنی
ژن و مێردێک که زیاتر له 60 سال ژیانی هاوبه‌شیان هه‌بوو . ئه‌وان هه‌موو شتێکیان به یه‌کسانی له نێوان خۆیان دابه‌ش کرد، سه‌باره‌ت به هه‌موو شتێک له‌گه‌ڵ یه‌ک گفتوگۆیان ده‌کرد و هیچ شتێکیان له یه‌کتر نه‌ئه‌شارده‌وه ، ته‌نها 1 شت نه‌بێ ئه‌ویش ( یه‌ک پاکه‌تی پێڵاو) له سه‌ر که‌نتۆری ماڵه‌که‌یان که هی پیره‌ژنه‌که بوو، داوای له هاوسه‌ره‌که‌ی کردبوو که هه‌رگیز ده‌ستکاری ئه‌و پاکه‌ته نه‌کات و قه‌تیش پرسیاری لێ نه‌کات له باره‌یه‌وه ، له هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌ی ته‌مه‌نیان پیره پیاوه‌که ئه‌و پاکه‌ته‌ی له مێشکی خۆی ده‌رکردبوو ، تا رۆژێک پیره ژنه‌که نه‌خۆس که‌وت و دکتۆره‌کان له ژیانه‌وه‌ی بێ ئه‌مه‌ل بوون ، له کاتێکدا کۆتایی ته‌مه‌نیان به یه‌که‌وه بوون پیره پیاوه‌که پاکه‌ته پێڵاوه‌که‌ی هێنا بۆ لای خێزانه‌که‌ی ،
پیره ژنه‌که‌ش دانی پێدانا که ئێستا کاتیه‌تی باسی ئه‌و نهێنیه‌ی پاکه‌ته‌که‌ی بۆ بکات بۆیه داوای له مێرده‌که‌ی کرد سه‌ری پاکه‌ته‌که لابه‌رێت ، کاتێک پیره پیاوه‌که سه‌ری پاکه‌ته‌که‌ی لابرد 2 بوکه‌له‌ی چنراوی ده‌ستی تیذا بینی له‌گه‌ڵ بڕێک پاره که 95 هه‌زار دۆلار بوو ، پیره پیاوه‌که له خێزانه‌که‌ی پرسی :
ئه‌و بوکه‌ڵانه چیه ؟؟
پیره‌ژنه‌که وتی : کاتێک ئێمه زه‌واجمان کرد و بوین به ده‌زگیران ، دایه‌گه‌وره‌م به منی وت : نهێنی ژیانی ئاسوده‌ت له‌وه‌دایه که هیچ کاتێک موناقه‌شه نه‌که‌یت ، وه هه‌رکاتێک له داخی تۆ توڕه بووم و بێتاقه‌ت بووم ئه‌وا دانیشم به بێ ده‌نگی و بوكهڵهیهک بچنم .
پیره پیاوه‌که زۆر بێتاقه‌ت بوو فرمێسک له چاوه‌کانی قه‌تیس مابوو ،چونکه ته‌نها 2 بوکه‌ڵه له پاکه‌ته‌که‌دا بوو که‌واته به درێژایی ژیانی ته‌نها 2 جار خێزانه‌که‌ی لێی دڵگران و توڕه بوه له‌به‌ر ئه‌م هۆیه دڵی خۆش بوو .
ئینجا پرسیاری کرد له خێزانه‌که‌ی باشه ئه‌ی ئه‌م هه‌موو پاره‌یه چیه ؟ئه‌مانه‌ت له کوێ بووه؟
پیره‌ژنه‌که له وه‌ڵامدا وتی : ئازیزه‌که‌م ئه‌مه ئه‌و پاره‌یه‌یه که له فرۆشتنی ئه‌و بوکه‌ڵانه که دروستم کردوه ده‌ستم که‌وتوه.
**************
ئاماده‌کردن و وه‌رگیرانی : خه‌مه
تایبه‌ت به کوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2010-10-28 20:52:34)

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش بێت خه‌مه گیان
به‌ڕاستی چیرۆكێكی پڕ مانایه زیاتر له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی خۆیدا جوانتره
بۆیه گوێزامه‌وه ئێره .....له‌گه‌ڵ ڕێزمدا

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس کاکه مه‌ریوان گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت
کارێکی باشت کرد ببوره له جێگای شیاو دامنه‌ناوه
سه‌رکه‌وتو بیت برام
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ba raste karegar bw dast xosh xama

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاورێی به‌ڕیز خه‌مناک گیان هه‌ر بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ئهه ئه‌وه‌نه لێی توره بووه له ژیانیدا!!!!!
ژن و مێرد چه‌ند یه‌کتریان خۆش بوێت و چه‌ن دڵسۆزی یه‌ک بن هه‌ر رۆژیک یه‌ت دلیان لێ بئێشێت ئه‌وه سروشتی ئاده‌میزاده ناتوانی هه‌موو ته‌مه‌نت له‌گه‌ڵ یه‌کێک به‌سه‌ر به‌ری له هه‌موو شتیک‌دا رێکه‌وتن هه‌بێت،،،
ده‌سته‌کانت خۆش بێت خه‌مه گیان بابه‌تیکی زۆر جوانه
شاد و کامه‌ران بیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاورێیانی ئازیز بۆ په‌یامه‌کانتان
کاکه احمد گیان خۆشحاڵم به به‌ژداریت براکه‌م سه‌ربه‌رز بیت
************
خاتوو رۆنیاس خۆشحاڵم به په‌یامه‌که‌ت به هیوام به دڵت بێت
***********
خاتو فریشته‌ی جوانی سوپاس بۆ په‌یڤه جوانه‌که‌ت هه‌ر بژیت به هیوام به دڵت بوبێ
له‌سه‌ر هێڵ نییه