❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موسڵمان بونی زانایه‌كی به‌ناوبانگی فه‌رەنسی به‌ هۆی لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌وە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-30 18:52:05

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

موسڵمان بونی زانایه‌كی به‌ناوبانگی فه‌رەنسی به‌ هۆی لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌وە

کاتێك بەسەرهاتی موسڵمان بونی دکتۆر (موریس بوکای) زانای بەناو بانگی فەرەنسیم خوێندەوە زۆر دڵ خۆش بووم بەوەی کە ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەم ئیسلامە بە ویستی خوای گەورە لە پەرەسەندندایە. وە ئێستا ئەم ئیسلامە ئەم ڕەحمەتە خواییە لە هەموو جیهاندا بڵاو بۆتەوە. بۆیە پێم باش بوو بەسەرهاتەکە وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست. وە خوای گەورە یارمەتی دەری هەموو لایەکمان بێت. فەرموون ئێوە و بەسەرهاتی موسڵمان بونی موریس بوکای. له‌و کاته‌ی که‌ فرانسۆ میتران سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسای ده‌کرد. له‌سه‌ر داوای فه‌ره‌نسا ته‌رمی تاغوتی به‌ناوبانگ فیرعه‌ون (ڕمسیسی دووه‌م) له‌ وڵاتی میسره‌وه‌ گه‌یه‌نرایه‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا تا لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر لاشه‌ مۆمیا کراوه‌که‌ی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی زانستی بدۆزنه‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی لاشه‌ مۆمیاکراوەکە‌ی فیرعه‌ون گه‌یشته‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ و چه‌ندین زانای ئاسه‌وار ناس به‌ ڕه‌سمی له‌ پێشوازی ته‌رمه‌که‌دا بوون. لەکاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا پرۆفیسۆر موریس بوکای که‌ گه‌وره‌ زانای فه‌ره‌نسییه‌ به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕا تا بۆی ده‌رکه‌وێت هۆکاری مردنی فیرعه‌ون چی بووه‌. دره‌نگانێکی شه‌و کاتێك ئه‌نجامی کۆتایی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرا بوو که‌ فیرعه‌ون له‌ ئه‌نجامی غه‌رق بوندا له‌ ناو چووه‌. وه‌ له‌ ناو به‌حردا خنکاوه‌. ده‌ست به‌ جێ زانای ناوداری فه‌ره‌نسی موریس بوکای سه‌رسام بوو ویستی هه‌واڵه‌که‌ ئاشکرا بکات. به‌ڵام زاناکانی هاوڕێی داوایان له‌ ناوبراو کرد که‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌ په‌له‌ نه‌کات چونکه‌ ئیسلام باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ فیرعه‌ون به‌ نقوم بون له‌ ئاو‌دا له‌ ناو چووه‌. وه‌ك له‌ قورئاندا باس کراوه‌. هه‌روه‌ها پێیان گوت کە ورئانه‌که‌یان پێش 1400 ساڵ باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی کردووه‌. له‌ کاتێکدا ته‌رمی فیرعه‌ون له‌ ساڵی 1898 زاینیدا دۆزراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام موریس زۆر سه‌رسام بوو به‌ ئه‌نجامه‌که‌و گوتی من لە ئێوە ده‌پرسم ئایا ئه‌م لاشه‌یه‌ که‌ ئێستا له‌ به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه‌ لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌رکردنی پێغه‌مبه‌ر موسا له‌ناو چووه‌ وه‌ك له‌ کتێبی پیرۆزدا هاتووه‌. وە له‌ کتێبی پیرۆزدا ته‌نها باسی له‌ناوچونی فیرعه‌ون کراوه‌ وه‌ باسی مانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ نه‌کراوه‌. به‌ڵام له‌ قورئاندا باسکراوه‌. وە‌ موحه‌مه‌د پێش 1400 ساڵ باسی کردووه‌. ئه‌و شه‌وه‌ موریس نه‌یتوانی خه‌وی لێبکه‌وێت هەستا کتێبێکی ته‌وراتی هێنا و ئه‌وه‌ی خوێنده‌وه‌ که‌ له‌ ته‌وراتدا باسی له‌ناوچونی فیرعه‌ون و سوپاکه‌ی ده‌کات. به‌ڵام باسی هێشتنه‌وه‌ی لاشه‌که‌ی نه‌کراوه‌. هه‌روه‌ها کتێبێکی ئینجیلی هێنا به‌ هه‌مان شێوه‌ باسی هێشتنه‌وه‌ی لاشه‌ی فیرعه‌ون نه‌کراوه‌. بۆیه‌ دوای چه‌ند ڕۆژێك به‌ سه‌فه‌رێکی تایبه‌ت ده‌چێت بۆ وڵاتێکی ئیسلامی (که‌ ناوی وڵاته‌که‌ی نه‌نوسیوه)‌ له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ند زانایه‌کی ئیسلامی کۆده‌بێته‌وه‌ و داوا ده‌کات که‌ باسی ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئانی بۆ بکه‌ن که‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێن (فاليوم ننجيك ببدنك لتكون لمن خلفك آية .. وإن كثيرا من الناس عن آياتنا لغافلون) دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێك له‌ شێخه‌کان ئایه‌ته‌که‌ی خوێنده‌وه‌ و بۆی ڕونکرده‌وه‌. موریس بوکای ده‌ست به‌جێ گوتی ئه‌وا باوه‌ڕم به‌و قورئانه‌ هێنا " اشهد ان لا الە الا اللە و اشهد ان محمد رسول اللە". دواتر موریس بوکای به‌ موسڵمانێتییه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا

payam.ueuo

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-30 20:09:24

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: موسڵمان بونی زانایه‌كی به‌ناوبانگی فه‌رەنسی به‌ هۆی لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌وە

ده‌ست خۆش بژیت هاورێ گیان بۆ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-31 10:48:06

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: موسڵمان بونی زانایه‌كی به‌ناوبانگی فه‌رەنسی به‌ هۆی لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌وە

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-31 11:21:43

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: موسڵمان بونی زانایه‌كی به‌ناوبانگی فه‌رەنسی به‌ هۆی لاشه‌ی فیرعه‌ونه‌وە

ده‌ست خۆش هاورێی به‌ڕێز بابه‌تێکی جوانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net