.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئه‌م کاته‌و گشت کاتێکتان شاد،
پێم خۆشبو که هاتمه یانه دیاریه‌کم هه‌بێت بۆتان،
بۆیه گرته ڤیدیۆییهکم بۆ ئاماده کردون هۆنراوه‌یه‌کی جوان + چه‌ن وێنه‌یه‌ك له ئه‌لبومی وێنه‌کانی مهڵپهڕو ماڵی دوه‌مان کوردژین نێت،
ئه‌خوازم به دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت.........................................................!
هۆنــــــــــــــdwaii ashqــــــــــــراوه
*******
*****
***
*
دوای ئه‌شق.
چی ئه‌بێت ئه‌مڕۆ خۆر بۆ من‌و تۆ بێت بۆ زستانێك مانگ له مزارێکدا کفن که‌ین.
چی ئه‌بێت به‌هارێك په‌لکه زێڕینه‌کان داگیر که‌ین .
هاوینێک ئاوڵنگهکان گزنگه‌کان پرشنگه‌کان تاڵان که‌ین.
چی ئه‌بێت ئێواره‌یه‌کی هه‌ینی شه‌قامه‌کان بۆ من‌و تۆ چۆڵ بن.
شه‌ممه‌یه‌کی شه‌رمن باخه‌کان من‌و تۆ ئاشت که‌نه‌وه.
یه‌ک شه‌ممه‌یه‌کی ئاشق بازاڕه‌کان گوڵاوی من‌و تۆ بفرۆشن.
دوو شه‌ممه‌یه‌کی نازه‌نین نازی پیرێتی من‌و تۆ بکێشێ.
سێ شه‌ممه‌یه‌کی باران هه‌وری من‌و تۆ لێره‌یا ببارێت.
چوار شه‌ممه‌یه‌کی بیمار به ئه‌سرینی من‌و تۆ بگری.
پێنج شه‌ممه‌یه‌کی پیر بۆ من‌و تۆ بچه‌مێته‌وه.
چی ئه‌بێ ئه‌ی یار چی ئه‌بێ........؟
سه‌یرکه پاش ئه‌شق چه‌ن تهماحهکانم گه‌وره بوون.
سه‌یرکه بوم به چی کیمیا گه‌رێکی خه‌ون به چی لابۆرێکهوه ئه‌بینم.
تۆ خۆر نیت به‌لام خۆر غه‌مگینه که تۆ خۆر نیت.
فریشته نیت به‌لام فریشته به‌ختیاره فریشته بیت.
سه‌یرکه چ کافرێکم لێ ده‌رچوه.........؟
ئه‌ی یار زویر مه‌به به‌هه‌شتی ئاشقان شێتخانه‌یه.
زویر مه‌به.
سه‌یرکه من‌و تۆ چ ئیبراتۆرێکین .
ئه‌وه‌ی با له خه‌زنه‌کانی جه‌نگه‌ڵدا جێی ئه‌هێڵێت پاسه‌وانه مه‌سته‌کانی گیا‌و شه‌ونم ئه‌یبه‌خشنه من‌و تۆ.
ئه‌وه‌ی له باڵنده‌کان جێ ئه‌مێنێت دوای مردن له زه‌مهه‌ریردا با ئه‌یبه‌خشێته من‌و تۆ.
ئه‌و گوڵانه‌ی له وه‌رزه‌کان جێ ئه‌مێنێت تائونهکان ئه‌یده‌ن به من‌و تۆ.
ئه‌وه‌ی له ئاوازهکانا ئه‌سوتێت دوای هه‌ره‌سی ئۆپێراکان من‌و تۆ له‌ناو خۆڵه مێشهکهیدا سه‌ما ئه‌که‌ین.
سه‌یرکه چی سامانێکمان هه‌یه.
خهزنهکهمان چه‌ن له خه‌زنه‌ی پاشاکانی باو مردن پڕ ترن.
تۆ خۆر نیت به‌لام خۆر غه‌مگینه که تۆ خۆر نیت.
فریشته نیت به‌ڵام فریشته به‌ختیاره تۆ فریشته بیت.
من وتم هه‌موو رۆژێك خۆر یه‌کجار هه‌ڵدێت.
ئه‌و وتی له‌گه‌ڵ من وه‌ره‌و هه‌موو رۆژیك چه‌ند خۆر‌ت ئه‌وێ پێشکه‌شت بێت.
من وتم هه‌موو ڕۆژێك ئه‌توانم سه‌یری یه‌ک ده‌ریا بکه‌م.
ئه‌و وتی له‌گه‌ڵ منا وه‌ره‌و هه‌موو رۆژێك سه‌یری هه‌موو ده‌ریاکان بکه.
ئه‌فسوس ئه‌فسوس تۆ ئه‌ستێره نیت به‌ڵام ئاسمان غه‌مگینه که تۆ ئه‌ستێره نیت.
ئه‌ستێره غه‌مگینه که‌تۆ ئه‌ستێره نیت.
هیوای کاتێکی خۆش بۆ ئێوه
باوه‌شێك گــــــــــــــــــــــــوڵ

له‌سه‌ر هێڵ نییه







بەراستی نازانم چۆن دەست خۆشیت لێ بکەم .... زۆۆر جوانە بەراستی سەرسام بووم ....
ئەمە خۆت خوێندۆتتەوە ؟
وابزانم هی خۆتە ئەم شیعرە ؟
هەستمی بزواند .... هیوادارم سەرکەوتو بیت کاکە سەروەر گیان ... خوازیارم بەرهەمی لەوە جوانترت هەبێت ...
دووبارە دەست خۆشیت لێ ئەکەم
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه سه‌روه‌ر زۆۆر جوانه سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌روه‌ر گیان ،،به‌ڕاستی هۆنراوه‌یه‌كی به‌هێزه ،،
هیوام ئاسوده‌یت و به‌خته‌وه‌ریته هه‌میشه له‌ژیانتا ،، سه‌ركه‌وتوبیت .

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت براجوانه‌که‌م به‌ڕاستی جێگای دڵخۆشییهکهکهسانێکی وه‌ک به‌ڕیز خاووه‌ن
هه‌ستێکی لهوجۆرهوبڵاوکراوهیهکی له‌وشێوه‌یه‌ن سه‌رکه‌وتووبیت برا گیان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاوێك پڕ له سۆز‌و هه‌ست له‌سه‌ر گه‌ڵا وهریوێکك ره‌وانه‌ی ئێوه‌ی ئه‌که‌م به شنه‌بای ئه‌م وه‌رزی پایزه.......
پێتان ئه‌ڵێم سوپاسی هه‌ستی هه‌ر یه‌که له ئێوه‌ی به‌ڕیز ئه‌که‌م بۆ په‌یڤه جوانه‌کانتان، جێگای خۆشحاڵیه به دڵی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بوو،
هیواخوام هه‌موو ساته‌کانی ته‌مه‌نتان خۆشی بێت خه‌نده بێت شعر بێت،
ئازیز‌و خۆشه‌ویست Rega Shyaw جا‌وت ماچ ده‌که‌م به‌ڕیزم سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانه‌م،
وه‌لامی پرسیاره‌کانت نا گیانم نه هۆنراوه‌ی خۆمه نه ده‌نگ هی خۆمه، منیش وه‌ك ئاشقێکی ئه‌م ده‌نگه ئه‌م هۆنراوه شازه پێم خۆشبو جه‌ند وێنه‌یه‌کی جوان کۆبکه‌مه‌وه‌و به هۆنراوه جوانه‌وه پێشکه‌شی ئێوه‌ی به‌ریزی بکه‌م،
بژیت تۆ.........
هاورێی هه‌ست ناسک soz بژیت گیانه‌که‌م سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیان، ته‌مه‌ن درێژ بیت.
زۆۆر به‌رێز Viyan خان هاورێ به‌رزو بهڕیزهکهمان ،
سوپاس ناخی به‌رزتان ئه‌که‌م بۆ وشه جوانه‌کانت وه سوپاس بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ت ئازیزم،
خۆشحاڵبووم به دڵی به‌ریزتان بو،
کاتت پڕ خه‌نده بێت.
برا زێده ئازیزه‌که‌م کاکه داریانی رۆح شیرینم، نازانم چی بڵێم له ئاست ئه‌و هێزێک که لام هێنده‌ی ژیانم به نرخه،
ئه‌مه‌وێت بڵێم هه‌میشه خاوه‌نی دڵمیتو جێگات تایبه‌ته له ناخما،
سوپاس بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ت گیانه‌که‌م.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه سه‌روه‌ر گیان هه‌ر بژیت
به‌راستی کارێکی جوان و هۆنراوه‌یه‌کی جوانه سه‌رکه‌وتوو بیت براکه‌م

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








بژیت کاکه خه‌مه گیان خۆشئحاڵمبوم که به دڵی به‌ڕیزتان بو دڵه‌که‌م،
چاومانی هیوام ئاسودهییته....
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
