❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-01 11:53:01

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ هه‌م ژیانی خۆت ئارام که‌ هه‌م که‌سێکی شیرین به‌ بۆ ده‌وروبه‌رت

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-698398eea1.jpg

1_ ده‌فته‌رێک دابنێ هه‌مو ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌تا به‌ده‌ستی ئه‌هێنیت تیایدا بنوسه‌ره‌وه‌
2_ تا ئه‌توانیت به‌ شوێنی باخ و سه‌وزایدا بڕۆو هه‌میشه‌ به‌ هێواشی پی به‌ زه‌ویدا بنێ
3_هه‌مو ڕۆژێک بیر له‌ دروستکردنی ڕسته‌ی جوان و ناسک بکه‌ره‌وه‌ تاک و له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانت به‌کاری بێنیت
4_له‌ پشوی کۆتایی هه‌فته‌دا ته‌نها به‌ دوای شتی خۆش و دڵکراوه‌دا بگه‌ڕێ
5_هیچ کات به‌ ژیان و ستایلێکی نه‌گۆڕه‌وه‌ مه‌ژی هه‌میشه‌ له‌ نوێکاری و گۆڕانکاریدا به‌
6_له‌ هه‌فته‌که‌دا ته‌نها یه‌ک شه‌و ته‌له‌فیزۆنه‌که‌ت بۆ یه‌ک سانیه‌ش هه‌ڵمه‌که‌
7_له‌ هه‌مو بۆنه‌دو یاده‌کانا دیاریه‌کی بچوک بۆخۆت بکڕه‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی یادگاریه‌کانتا هه‌ڵیگره‌
8_که‌ هه‌فته‌که‌دا کاتێک دابنێ که‌ بڕۆیته‌ شوێنێکی بێده‌نگ و له‌گه‌ڵ خوای خۆتا قسه‌بکه‌یت
9_ئه‌و که‌سانه‌ی دڵت ئارام ئه‌که‌ن گه‌ر نه‌شتتوانی بچیته‌ لایان به‌ ته‌له‌فون قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌
10_له‌ ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆت بکه‌و به‌ جوانیه‌کانت خۆشحاڵبه‌وو سوپاسگوزاری خوای گه‌وره‌ به‌ به‌و نیعمه‌تانه‌ی پێی به‌خشیوی
11_هیواو ئامانجه‌کانت له‌ ژیانا بنوسه‌ره‌وه‌و به‌ چاوه‌ڕوانی گه‌یشتن به‌ ئه‌وانه‌وه‌ بژی
12_وه‌سواسی له‌ ژیانی خۆتا بکه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ چونکه‌ به‌و شیوه‌یه‌ ناتوانی تامی ژیان بکه‌یت
13_هه‌میشه‌ لێوبه‌خه‌نده‌به‌
14_هونه‌ری پرسیاکردن بزانه‌
15_ڕۆژانه‌ 10 جار هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵکێشه‌
16_ کاتێک له‌ کارێکدا سه‌رکه‌وتوئه‌بیت دیاریه‌کی بچوک بۆخۆت بکڕه‌وه‌ جه‌ژنێکی بجوک بۆ خۆت بگێره‌
17_ گوڵ بۆخۆت بکڕه‌
18_هه‌رکات هه‌ستت به‌ گرژی کرد له‌ ناختا گوێ له‌ مۆسیاقی قوڵ و هێواش بگره‌
19_هه‌ر گۆرانیه‌ک حه‌زت لێیه‌ گوێیلێبگره‌ به‌ دڵ
20_ قه‌دری سه‌لامه‌تی خۆت بزانه‌
21_ئه‌وکاتانه‌ی ئه‌بینیت مناڵ یاری ئه‌کات به‌ ورسی سه‌یری جوڵه‌کانیان بکه‌و گوێ له‌ قسه‌کانیان بگره‌
22_به‌ناو پارکه‌کانا بگه‌ڕێ و سه‌یری سه‌وزی دره‌خته‌کان بکه‌و بۆنی گوڵه‌کان بکه‌و به‌ ده‌نگێکی هێواش گۆرانی بۆ خۆت بڵێ
23_په‌یوه‌ندی به‌ هاوڕێ کۆنه‌کانته‌وه‌ بکه‌و یادگاریه‌ کۆنه‌کانت تازه‌ بکه‌ره‌وه‌
24_سه‌ردانی کتێبخانه‌و مۆزه‌خانه‌و شوێنه‌ کلتوریه‌کان بکه‌و زانیاری کۆن و تازه‌ وه‌رگره‌
25_سوپاسی هه‌مو ئه‌وکه‌سانه‌ بکه‌ که‌ به‌ بچوکترین شت هاوکاریت ئه‌که‌ن
26_هه‌مو ساڵێک ره‌سمێکی خۆت بگره‌و بیکه‌ره‌ ناو ئه‌لبومی ته‌مه‌نته‌وه‌ جیاواز له‌و ڕه‌سمانه‌ی ڕۆژانی تر ئه‌یگریت
27_کاتێک ئه‌ڕۆیت بۆ داواکردنی شتێک له‌ که‌سێک وه‌ک قه‌رزکردنی پاره‌ یاخود وه‌رگرتنی کتێبێکی به‌نرخ یان هه‌ر شتێکژی تر بێت به‌ جلێکی ڕێک و ته‌رتیبه‌وه‌ بڕۆ بۆلای
28_له‌ قسه‌کردندا هێواش به‌و له‌ بیرکردنه‌وه‌دا سه‌ریع به‌
29_ کاتێک پرسیارێکیان لێکردیت و نه‌تویست وه‌ڵام به‌یته‌وه‌  به‌ پێکه‌ننه‌وه‌ بڵێ بۆچی ئه‌ته‌وێت بزانیت
30_ کاتێک به‌ هۆی هه‌ڵه‌یه‌کته‌وه‌ له‌ کارێکدا شکست ئه‌هێنیت په‌ند له‌و هه‌ڵه‌یه‌ وه‌رگره‌وه‌ جارێکی تر دوباره‌ی مه‌که‌ره‌وه‌
31_هه‌میشه‌ چه‌قۆیه‌کی بچکۆلانه‌ت با  له‌گه‌ڵ بێت
32_کاتێک سوازی پاس یان ته‌کسی ئه‌بیت سه‌لام له‌ سایه‌قه‌که‌ بکه‌و له‌کاتی گه‌یشتنیشدا سوپاسی بکه‌
33_کاتێک هه‌دیه‌یه‌ک به‌ که‌سێک ئه‌ده‌یت له‌ په‌ڕه‌یه‌کدا یادگاری ئه‌و ڕۆژه‌ بنوسه‌ره‌وه‌و بۆی بنێره‌وه‌ بۆ خۆشی هه‌ڵبگره‌
34_هیچ کات هه‌دیه‌ به‌ نه‌پێچراوه‌یی به‌ که‌س مه‌ده‌
35_ڕۆژی له‌دایکبونی هیچ کام له‌ هاوڕێ و که‌سه‌ نزیکه‌کانت له‌ یادمه‌که‌ گه‌ر به‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیش به‌ پیرۆزباییان لێبکه‌
36_کاتێک به‌ که‌سێکت وت خۆشم ئه‌وێێ ئه‌مه‌ی به‌ کرده‌وه‌ نیشان بده‌
37_زۆرکات کتێبێکی منالان بکره‌وه‌ به‌ باشی بیخوێنه‌ره‌وه‌و دواتر بیده‌ به‌ مناڵێک
38_ هه‌میشه‌و له‌ هه‌مو کاتێکدا پستیوانت به‌ خوا بێت
39_هیچ کات پاڕانه‌وه‌و دوعاکردنت له‌ خوای گه‌وره‌ له‌ یاد نه‌چێت
40_هیچ کات بیرتنه‌چێت سوپاسی به‌رامبه‌ره‌که‌ت بکه‌یت کاتێک شتێکت بۆ ئه‌کات گه‌ر زۆر بجوکیش بێت
41_ سه‌لام بکه‌ له‌و که‌سانه‌ی ئه‌یان ناسیت ونایان ناسیت
42_ کاتێک بانگی که‌سێک ئه‌که‌یت هه‌وڵبده‌ به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ بانگی بکه‌یت
43_ ئه‌گه‌ر هات و ناوی که‌سێکت نه‌زانی به‌ ناوێکی خۆشه‌وه‌ بانگی بکه‌
44_ به‌ لێوبه‌خه‌نده‌ییه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌
45_ نه‌هێنده‌ ڕوخۆش به‌ خه‌ڵکی ئیستغلالت بکات نه‌ هێنده‌ش بێده‌نگ و مۆن به‌ که‌ خه‌ڵک ڕقی لیت بیته‌وه‌
46_ هه‌میسه‌ ڕیز له‌ خه‌ڵکی بگره‌
47_ هه‌میشه‌ وه‌رگر مه‌به‌ وه‌ریشبگره‌و بشبه‌خشه‌
48_ هه‌وڵی له‌ بیڕچونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ده‌وروبه‌ره‌که‌ت بده‌ له‌ دڵی خۆت هه‌ڵیان مه‌گره‌
49_ هیج کات په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌ت مه‌پچڕێنه‌ هه‌تا گه‌ر به‌ قه‌ تاڵه‌ مویه‌کیس بوه‌ تیایا بهێڵه‌ره‌وه‌
50_ ڕێز له‌ خانه‌واده‌که‌ت بگره‌ چونکه‌ ده‌وروبه‌رت به‌وه‌یا که‌سایه‌تیت دیاری ئه‌کات
51_ داواکاری نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ مه‌که‌
52_ ئاگاداری جوانی و پاک و خاوێنیت به‌ کاتێک له‌ ناو کۆمه‌ڵێکدای
53_ ته‌نها به‌ دوای عه‌یب و عاری خه‌ڵکیدا مه‌گه‌ڕی
54_هه‌میشه‌ ڕاستگۆبه‌و دوربه‌ له‌ درۆکردن
55_ پابه‌ند به‌ به‌ به‌ڵێنه‌کانته‌وه‌
56_پارێزه‌ری ئه‌مانه‌ت به‌
57_ زاڵم مه‌به‌
58_ عه‌یب و کێشه‌ی خه‌ڵکی بشاره‌وه‌
59_ غیره‌ له‌ خه‌ڵک مه‌که‌ چونکه‌ هه‌م خۆت ئه‌سوتێنی هه‌م ده‌وروبه‌ر
60_ زه‌می خه‌ڵکی مه‌که‌
61_ ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر له‌ خه‌ڵکی مه‌گره‌
61_ به‌ شتی لاوه‌کیه‌وه‌ خه‌ڵک مه‌شگوڵ مه‌که‌
63_ له‌ دلی خۆتا بیرێکی قوڵ دروست که‌ بۆ ساردنه‌وه‌ نهێنیه‌کانی خه‌ڵک
64_ مه‌به‌ به‌ چاودێر به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه‌
65_ باسی خه‌ڵکی مه‌که‌ به‌ خراپه‌
66_ هیچ فرسه‌تیکی باش له‌ ده‌ست مه‌ده‌
67_ له‌ کێشه‌کانت ده‌رس وه‌رگره‌وته‌نها دامه‌نیشه‌  خه‌می بۆ بخۆیت
68_ بۆ کێشه‌کانت  ڕیگا چاره‌سه‌ره‌کان تاوتوێ بکه‌
69_ زۆر به‌ هۆسیارانه‌و سه‌ربه‌رزیانه‌وه‌ ده‌ست به‌ کاره‌کانت بکه‌ و هه‌میسه‌ ئومێدی سه‌رکه‌وتتنت هه‌بێت ‌ له‌و کاانه‌ی که‌ ئه‌یکه‌یت
70_ وه‌ک هه‌مو که‌سێک ترسیان هه‌بێت له‌ کاره‌کانت به‌ڵام مه‌هێڵه‌ ترسه‌که‌ زاڵ بێت به‌سه‌رتدا
71_ پرسیاری دروست له‌ خودی خۆت بکه‌و به‌ دڵ و مێشک بڕیاری له‌سه‌ر به‌ کاتێک کارێک ئه‌که‌یت
72_ هیچ کات ناره‌زایی ده‌رمه‌بڕه‌ له‌کاره‌کانت چونکه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ری ئه‌خات که‌ به‌ سه‌رکه‌وتویی بڕیارت نه‌داوه‌
73_ سه‌رزه‌نشتی هیج که‌سێک مه‌که‌ خۆت خاوه‌ن کار و بڕیارو شکست و سه‌رکه‌وتنی خۆت به‌
74_ به‌رده‌وام بزانه‌ چیی ئه‌وێت له‌ ژیانا ئه‌مه‌ گرنگترین خاڵی سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ ژیانا که‌ بزانیت چیت ئه‌وێت و چیت ناوێت له‌ ژیانا
75_ دور له‌وه‌ی که‌ کاری دوباره‌و ته‌قلید بکه‌ی هه‌میسه‌ هه‌وڵی نوێکاری به‌
76_ هه‌میشه‌ ده‌رس له‌ ژیان وه‌ربگره‌ ژیان وه‌ک خوێندنگایه‌ک سه‌یر که‌ له‌ هه‌مو شته‌کانیه‌وه‌ ده‌رس وه‌رگره‌
77_ به‌ توانایه‌کی زۆره‌وه‌ روبه‌روی کێشه‌کانت به‌ره‌وه‌و  هیج کات له‌به‌رده‌م کێشه‌کانت بیده‌سه‌ڵات مه‌وه‌سته‌
78_ هیچ کات جاوه‌ڕوانی قسمه‌ت و نسیب و شانس و به‌خت مه‌که‌ هه‌مێسه‌ هه‌وڵی خۆت به‌  بۆ هه‌مو کارێک
79_ به‌رنامه‌ت هه‌بێت ‌ بۆ ژیان و هه‌میسه‌ به‌به‌رنامه‌ ڕێژی کاره‌کانت بکه‌ و ژیان به‌ڕێکه‌
80_ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌و کارانه‌دابه‌که‌ که‌مترین که‌سبۆیان ئه‌کرێت هه‌میسه‌ حه‌زکه‌ کاری جوان و ناوازه‌ بکه‌یت
81_ ده‌ست و دڵت باش بێت و هه‌میسه‌ حه‌ز به‌ یارمه‌تی ده‌وروبه‌رتبکه‌و چێژ وه‌رگره‌ له‌ یارمه‌تیدانی ده‌وروبه‌ر
82_ دان به‌ هه‌ڵه‌ی خۆتدا بنێو  و زۆر به‌ ساده‌ییه‌وه‌ داوای لیوبردن بکه‌ کاتێک کارێکی هه‌ڵه‌ت کرد
83_ نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی خۆتبه‌
84_ کاتی خۆشی و سه‌رگه‌رمی و ئارامی و کارکردنی خۆت بزانه‌
85_ هه‌میشه‌ جاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانت به‌
86_ هه‌ر شتێک وسیتت مه‌یکه‌ بیر له‌ هه‌ڵسوکه‌وت و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌وروبه‌ریش بکه‌ره‌وه‌
87_هه‌میشه‌ بیر له‌و ڕۆژانه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ یادگاری خۆشت هه‌بوه‌  قه‌ت بیر له‌و کاتانه‌ مه‌که‌ره‌وه‌ که‌ توشی کێشه‌و ناخۆشی بویت تیایه‌
88_ ڕێز له‌ هاوڕی و که‌سوکارت بگره‌ گرنگیان پێبده‌
89_هیچ کات ڕسته‌ی به‌ من چی و به‌ تۆچی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رت به‌کار مه‌هێنه‌
90_رق له‌ هیج که‌سێک هه‌ڵمه‌گره‌
91_هه‌موکارێکت به‌ موخلیصی بکه‌
92_بیرکردناوه‌ له‌ کاتی مردنت و له‌ ژیانی ئه‌و دنیات له‌بیر مه‌که‌
93_پته‌وکردنی ئیمانت له‌بیر مه‌که‌
94_هه‌موشتێک به‌ ناوی خوا ده‌ستپێبکه‌
95_فێڵی شه‌یتان له‌بیر مه‌که‌
96_وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان له‌دڵت ده‌رکه‌
97_چێژ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتن و ڕۆژ ئاوابون وه‌رگره‌
98_ ژیان به‌ جوانی ببینه‌
99_هه‌ست به‌ گه‌دوره‌یی خۆت بکه‌
100_ ئارامی ژیانت هیچ کات له‌ بیر مه‌که‌

ئاماده‌کردنی تینــــــــا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن tina (2010-11-05 11:00:58)

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-01 12:01:54

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینا خان
بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه‌
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت و له‌ خۆشیا بژیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-01 14:00:01

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

زۆر سوپاسته‌که‌م کاکه‌ بڕوا ده‌ستی تۆی به‌ڕێزیش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-03 04:43:08

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینا گوڵ
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوان و پر سود بوو
سه‌رکه‌وت و بیت له‌ ژیان به‌ساقه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-03 06:07:22

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

ده‌ست خۆش تینا گیان سه‌رکه‌وتو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-03 06:46:37

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

dastw panjat xosh bet hawrey aziz babatakat zor jwan baswda sarkawtw bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-03 09:34:21

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

ده‌ستی ئیوه‌ی ئازیزیش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-03 11:37:40

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsMSIE7

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

ده‌ستت خۆش بێت تینا خان به‌راستی بابه‌تێکی زۆۆر جوان بو سه‌رکه‌وتو بیت له‌ ژیان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-11-04 08:47:05

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

dastakant xosh bet tina gyan babateky zor jwan w baswda 
sarkawtu byt

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-11-04 09:19:11

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

زۆر سوپاس هاوڕێیانی ئازیز ده‌ستی ئیوه‌ش خۆسبێت
هیوادارم سودتان لێوه‌رگرتبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-11-05 06:36:42

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

که‌ جواننننن ده‌سته‌کانت نه‌رزێ تینا گیان ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم
ئاسوده‌وبه‌خته‌وه‌ربیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-11-05 11:02:27

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: ژیانت ئارامکه‌و که‌سێکی شیرین به‌ له‌ناوخه‌ڵکدا

زۆر سوپاسته‌که‌م  ده‌ستی تۆی به‌ڕێزیش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net