❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-30 20:24:48

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif
زۆرێك له‌ئێمه‌ له‌ژیاندا ئه‌گه‌ر توشی ئه‌و پرسیاره‌ بینه‌وه‌ كه‌هه‌میشه‌ وه‌ك دیارده‌یه‌ك باوه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ توشمان ئه‌بێت پرسیارێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئاسانه‌ و زۆر به‌ئاسانیش وه‌ڵامی ئه‌ده‌ینه‌وه‌ و ئه‌ڵێن دایك (دایكمان) له‌وه‌ ده‌چێت ئه‌مه‌ 100% ڕاستبێت و وه‌ ڕاستیشه‌ به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا دێته‌ ئاراوه‌ بۆ دایك بۆ ناڵێین كه‌ه‌سێكی تر سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ش زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان له‌ گه‌ڵ هاتنه‌ دنیادا به‌بێ بوونی ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ڕیزه‌ ئه‌و كائینه‌ گه‌وره‌یه‌ ژیان ده‌ست پێ ده‌كات،،به‌ڵام هه‌مان وه‌ڵامی بۆ هه‌مان پرسیار هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی بكرێت...من ئه‌مه‌وێت هه‌ندێك له‌و شته‌نه‌ بخه‌مه‌ پێش چاو كه‌ئێمه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ڕێزه‌مان خۆش ئه‌وێت و ئه‌توانم بڵێم  پێده‌چێت ئه‌مه‌ش شتێكی ڕۆحانی بێت و له‌گه‌ڵ ڕۆحمان تێكه‌ڵ بێت ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی دایك ....

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ec2267bfa0.jpg


بۆ دایكمان خۆش ئه‌وێت..؟؟!!
چونكه‌ دایكمان خۆش ئه‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ له‌شی خۆیدا گه‌وره‌ ئه‌كات و ئه‌بینه‌ شه‌ریكی خۆراك و خۆشیه‌كانی و له‌ناڕه‌حه‌تیه‌كانیدا ئاگامان لێ نیه‌ چ حاڵێكی هه‌یه‌....،،،،وه‌ كاتێك ئێمه‌ ئه‌هێنێته‌ دنیاوه‌ به‌ ئازاره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ یان به‌ خه‌نده‌ پێش وازیت لێده‌كات،،،یان فرمێسكی شادی ئه‌ڕێژێت،،،كه‌م كه‌س له‌ ئێمه‌و له‌ مرۆڤه‌كان ئه‌توانین خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته‌ بین جگه‌ له‌دایك ،،،چونكه‌ ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی خۆشه‌ویستی ئافه‌رینه‌....

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d514f95fc8.jpg


دایكمان خۆش ئه‌وێت....!
چونكه‌ كاتێك شیری مه‌مكه‌كانی خۆی ناتوانێت به‌ڕاده‌ی پێویست تێرمان بكات ،،ئه‌و ئه‌چێت له‌ مه‌مه‌یه‌كی پلاستیكی یان شیشه‌یی ئه‌و شیره‌مان بۆ ئاماده‌ ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی برسی نه‌بین،، وه‌پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و شیره‌ ده‌رخواردی ئێمه‌ بدات ئه‌یكات به‌پشت ده‌ستی خۆیدا نه‌وه‌ك گه‌رم بێت و ئازار بكێشین له‌به‌ر گه‌رمیه‌كه‌ی ،،به‌وه‌ش ڕازی نابێت ئه‌یخاته‌ ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ری گۆناكانی خۆی تا ته‌واو له‌وه‌ دڵنیانه‌بێت كه‌شیاوه‌ بۆ كۆرپه‌كه‌ی..

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6451133c0c.jpg


دایكمان خۆش ئه‌وێت.....!
چونكه‌ ئه‌و یه‌كه‌م هه‌نگاوی ژیانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نێت و له‌یه‌كه‌م وه‌ستانه‌ سه‌رپێمان هاوكارمانه‌و پێ به‌پێی ئێمه‌ هه‌ست به‌گه‌وره‌ترین خۆشی ژیان ئه‌كات،،،، ئه‌وكاته‌ش كه‌لێمان توڕه‌ ئه‌بێت ئه‌مان گرێته‌ باوه‌ش و ته‌واوی له‌شمان ئه‌گرێته‌ به‌شه‌پۆلی ماچێك كه‌ ته‌نها له‌سه‌ر لێوه‌كانی نیه‌ به‌ڵكو له‌كانگای بوون و ڕۆح و دڵ و وجودیه‌وه‌ هه‌ڵئه‌قوڵیت....

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-54032ec45b.jpg


بۆیه‌دایكمان خۆش ئه‌وێت......!
چونكه‌ كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك قسه‌یه‌كی نه‌ شیاو یان شتێكی ناڕاست ئه‌كه‌ین توڕه‌ ئه‌بێت و له‌كاتی توڕه‌ بوونه‌كه‌شی خه‌نده‌یه‌ك ئه‌كات و ئه‌ڵێن جارێكی تر ئه‌و شته‌ دووباره‌ نه‌كه‌یته‌وه‌،،،،

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-392367d659.jpg

بۆیه‌ دایكمان خۆش ئه‌وێت........!
چونكه‌ كاتێك زللةیه‌كمان لێئه‌دات هه‌تا دنا دنیا بێت خۆشی ئه‌و شته‌مان بیرناچێته‌وه‌ چوونكه‌ ئه‌و ده‌سته‌ پیرۆزانه‌ی كه‌ ئێمه‌ی پێ په‌روه‌رده‌كردووه‌ ،،، هه‌میشه‌ به‌ئاگامان ئه‌هێنێته‌وه‌ له‌هه‌ڵه‌كانی خۆمان...به‌ڕاستی من بیری ئه‌و ده‌ستانه‌ ئه‌كه‌مه‌وه‌.............

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9ed9b10061.jpg


دایكمان خۆش ئه‌وێت..........!
چوونكه‌ كاتێك نه‌خۆش ئه‌بین یان ناساغین یان كێشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ یان گه‌رمی له‌شمان به‌رز ئه‌بێته‌وه‌،، ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئازاره‌كانمان ئه‌گرێته‌ خۆیی و له‌ئێمه‌ زۆرتر ئاره‌ق ئه‌كات به‌خۆیی و په‌رۆ له‌ئاو هه‌ڵكێشراوه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌ژوور سه‌رمانه‌وه‌ دا ئه‌نیشێت و ئه‌مان شێلێت و هه‌میشه‌ له‌ده‌رگای په‌روه‌ردگار ده‌ست به‌ دوعایه‌ بۆمان.........

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif


بۆیه‌دایكمان خۆش ئه‌وێت.........!!
چونكه‌ كاتێك له‌ میوانی ئه‌بین له‌گه‌ڵی برسیمان بێت حه‌زمان له‌ هه‌رشتێك بێت ئه‌چینه‌ په‌نایه‌وه‌و به‌چپه‌ له‌بن گوێكانیه‌وه‌ داوای ئه‌و شته‌ ئه‌كه‌ین ،،،به‌ڵام ئه‌و به‌ده‌نگی به‌رز بانگی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ ئه‌كات و ئه‌ڵێت فڵان یان فیسار كه‌س سێوێك پرته‌قاڵێك پارچه‌یه‌ك كێك بێنه‌ بۆ ئه‌م منداڵه‌م ...هه‌رچه‌ند ئێمه‌ ئه‌و شته‌شمان پێ ناخۆش بێت به‌ڵام ئه‌و به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌.........


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif

چونكه‌ ئه‌و خواردن و چێشته‌ی كه‌ دایك ئاماده‌ی ئه‌كات له‌هیچ جێگاو چێشتخانه‌و كافتریاو ڕیستۆرانێكدا ئه‌و خواردنه‌ به‌و چێژه‌وه‌ ناخۆین،،،كاتێك ئه‌ڕۆیته‌ چێشتخانه‌ی ماڵه‌وه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت له‌سه‌ر كار سه‌ری ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌(قابله‌مه‌)به‌رز ئه‌كه‌یته‌وه‌ بۆنی ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ هه‌ست به‌حه‌سانه‌وه‌ ئه‌كه‌یت و له‌خواردنیدا خه‌ریكه‌ ده‌ست و په‌نجه‌كانیشتی پێوه‌ بخۆیت.........خۆزگه‌م به‌وكاتانه‌.....

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif

دایكمان خۆش ئه‌وێت .......!
چوونكه‌ تازه‌ ئه‌كه‌وێته‌ بیرمان ئه‌كه‌وێته‌وه‌ ئه‌ركی ماڵه‌وه‌مان ته‌واو نه‌كردووه‌ بۆبه‌یانی و قوتابخانه‌،،، ئه‌وه‌ دایكمانه‌ كه‌به‌و نیوه‌ شه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان ئه‌مێنێته‌وه‌و هاوكارمان ئه‌بێت تا وانه‌كان ته‌واو بكه‌ین ...ئای له‌و خۆشیه‌ی كه‌له‌ڕابردوودا هه‌بووه‌ ئێسته‌ هه‌ستی پێده‌كه‌ین.......

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif


كاتێك دایكمان خۆش ئه‌وێت....!!
چوونكه‌ دایك خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته‌ ناسكه‌یه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌زنجیره‌ درامایه‌ك یان سینه‌مایه‌ك ناخۆشیه‌ك ئه‌بینێ فرمێسكێك به‌چاوه‌كانیدا دێته‌ خواره‌وه‌ پاك جوان ڕوون ده‌چێته‌وه‌ قاڵبی جوانترین هه‌ستی خۆی...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif

بۆیه‌ دایكمان خۆش ئه‌وێت...!!
چوونكه‌ كاتێك له‌ڕۆژی بۆنه‌یه‌كدا یان هه‌ركاتێك دیارییه‌كی بۆ ئه‌به‌یته‌وه‌ ...ئه‌ڵێت ئه‌ی خاوه‌نی فرۆشگاكه‌ یان دوكانداره‌كه‌ پاره‌ی زۆری لێوه‌ر نه‌گرتووی نه‌خه‌ڵه‌تاوی ،،،یان ڕؤڵه‌ گیان من ئه‌وه‌م بۆچیه‌...؟ واهه‌ست ئه‌كات زه‌ره‌ر به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌یه‌نێت،،،....


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif

بۆیه‌دایكمان خۆش ئه‌وێت.....!!
چونكه‌ شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌كان پێ به‌ پێی ئێمه‌ ئه‌مێنیته‌وه‌ تا دره‌نگانی شه‌وو خواردن و خواردنه‌وه‌مان بۆ ئاماده‌ ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ دوعاكانی و داواكارییه‌كانی له‌په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆله‌كانی سه‌ر كه‌وتوو بن و ئامانجیان دیار بێت ...كێ ئه‌وه‌ ده‌كات جگه‌ له‌دایك له‌و مرۆڤه‌.........؟.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif

بۆیه‌ دایكمان خۆش ئه‌وێت.......!
چوونكه‌ ڕۆژی هاوسه‌رگیریمان ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سه‌ فرمێسكی شادی بۆ ئێمه‌ ئه‌ڕێژێت...
دایكمان خۆش ئه‌وێت.......!
چوونكه‌ كاتێك نه‌خۆش ئه‌كه‌ویت و په‌رداخێك ئاو ئه‌ده‌ی به‌ده‌سته‌كانیه‌وه‌ ،،سوپاسێكمان ئه‌كات وا ئه‌زانین كێومان ڕووخاندووه‌....كاتێك له‌نه‌خۆشخانه‌ به‌دیارییه‌وه‌ ئه‌بین ...ئه‌و هه‌میشه‌ دوعا بۆ خۆی ناكات و ئه‌ڵێت ئه‌م مناڵه‌م چۆن به‌دیارییه‌وه‌ فه‌وتاوه‌..........

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif


بۆیه‌دایكمان خۆش ئه‌وێت.....!!
چونكه‌ هیچ كات له‌بیری ناچیته‌وه‌ كه‌حه‌زمان له‌چ خواردنێكه‌و ڕقمان له‌چ خواردنێكه‌... له‌هه‌موو میواندارییه‌كان ئه‌ڵێت ئه‌م مناڵه‌ی من ئه‌و شته‌ ناخوات و حه‌زی له‌و شته‌یه‌...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif

بۆیه‌دایكمان خۆش ئه‌وێت...!!

چوونكه‌ هه‌ركاتێك قسه‌یه‌كی ناخۆش ئه‌كه‌ین و دڵی ئازارێكی پێ ئه‌گات ،،دوای چه‌ند ساتێك داوای لێبوردنی لێئه‌كه‌ی ئه‌ڵێی هه‌رهیچ نه‌بوو.....خوایه‌گیان له‌و مرۆڤه‌ گه‌وره‌ خوایه‌گیان له‌و به‌هه‌شته‌ی ژێرپێكانی بێ به‌شمان نه‌كه‌یت.......


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2184bda8c4.gif
ئه‌مه‌ مشتێكه‌ له‌خه‌رمانی خۆشه‌ویستی دایك،،، خوای گه‌وره‌ دایكه‌كان هه‌میشه‌ به‌شكۆمه‌ندیه‌وه‌ به‌ڕێ بكات و ته‌واوكردنی بۆ ئێوه‌ به‌جێ ئه‌هێڵم له‌كه‌موو كورتیم به‌رامبه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ ئه‌و رۆحه‌ پاكه‌ ببورن..
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-48f2bb1e37.jpg


نوسین و ئاماده‌كردنی // مریوان باوه‌نوری
تایبه‌ت به‌یانه‌ی كوردژین...




Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-31 07:07:17

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

88888

هه‌ربژیت m.b bawanoori  به‌راستی بابه‌ته‌كه‌ت زۆرزۆر جوانه‌و ئه‌م سیفاتانه‌ی باسیشت كرد هه‌مووی له‌دایك هه‌یه‌ ..دایك زۆرزۆر پیرۆزوخۆشه‌ویسته‌ دایك ئاوه‌دانیه‌بۆماڵ دایك هه‌مووشتێكه‌ هه‌ربۆیه‌ش به‌هه‌شت له‌ژێرپێی دایكانه‌.دووباره‌ده‌سته‌كانت خۆشبێت برایه‌جوانه‌كه‌م هه‌ربژیت هیوادارم له‌بابه‌ته‌جوان وبه‌سووده‌كانت بێبه‌شمان نه‌كه‌ی

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-31 08:12:53

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

هه‌زار جار ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوانی به‌ڕێز وه‌ڵا دڵم پر بووه‌ له‌ گریان به‌ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ت
له‌ ده‌وامم ئه‌گینا تێر ئه‌گریام !!!!!!!!

به‌ڕاستی دایک ده‌ریایه‌که‌ له‌ سۆز و میهره‌بانی .....

هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساغی بۆ دایکی هه‌موومان ئه‌خوازم

بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-31 09:16:46

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

ده‌ستت خۆش مه‌ره‌ گیان
بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ت
به‌راستى ئیسته‌ زۆر بیرى دایکم ئه‌که‌م
زۆر زۆر زۆر زۆر
که‌ نازانى ئیسته‌ چه‌ن حه‌ز ئه‌که‌م باوه‌شى پیا بکه‌م و تیر ماچى بکه‌م
ده‌ستت خۆش بیت
سه‌رکه‌وتوو بیت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌
88ت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-31 13:16:44

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان
به‌رستی بابه‌تێکی جوانه‌ به‌راستیش دایک شتێکی زۆر پیرۆزه‌
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت هه‌ر شادو کامه‌ران بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-01 11:19:20

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕێیان خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جێگای ره‌زامه‌ندیتان بووه‌.......
ده‌ستان خۆش بیت بۆ هه‌ستی جوانتان
هه‌ربمێنن به‌شادی له‌گه‌ل خۆشه‌ویستانتان به‌تایبه‌ت دایكی شرین.........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-01 11:49:57

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

SOZ

هه‌زار جار ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوانی به‌ڕێز وه‌ڵا دڵم پر بووه‌ له‌ گریان به‌ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ت
له‌ ده‌وامم ئه‌گینا تێر ئه‌گریام !!!!!!!!

به‌ڕاستی دایک ده‌ریایه‌که‌ له‌ سۆز و میهره‌بانی .....

هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساغی بۆ دایکی هه‌موومان ئه‌خوازم

بژیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-01 12:01:00

Norway2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-25
دواترین سه‌ردان: 2012-12-25
په‌یامه‌كان: 42
WindowsXPMSIE

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

دەستەکانت خۆس بێت بەڕێزەکەم ....بابەتەکەت زۆر کاریگەر بوو خۆم پێ ڕانەگیرا فرمێسک بە چاوەکانما هۆن هۆن ئەهاتە خوارێ...بە ڕاستی هەر کەسێک تا خۆی  نەبێت بە دایک لە ڕاستی ئەم نوسینە تێ ناگات....بابەتەکەت بردمیەوە بۆ ڕۆژانی زوو....ئینشەڵڵا خوا دایکی هەموومان تەمەن درێژ کات و هەرگێز مەرگیان نەبینین......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-11-01 12:38:15

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-11-02 17:56:24

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕییان ده‌سته‌كانتان خۆش بێت
به‌ئومێدی ئه‌وه‌م هه‌رگیز دایكی خۆشه‌ویستتان لێ دوور نه‌كه‌وێته‌وه‌
هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-11-04 10:37:33

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

ده‌سته‌کانت خۆس بیت به‌ریزم بابه‌تێکی تا بڵێی جوانه‌
سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بیت و هه‌میسه‌ له‌ ببابه‌ت جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌ی

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-11-05 16:32:47

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت فریشته‌گیان
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندجی ئێوه‌ی به‌ڕیزه‌
هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-11-06 11:12:39

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

زۆررررررر جوان بووو ەو دەستانەت خۆش
یاخوا هەر لە خۆشیابیت
بابەتەکات زۆررر زۆر جوانە ،،،باخوا راست ئەکەیت دایک نزیکترین کەسە بۆ منالەکانی
هەر ئەو شارەزایانە لە هەموو شتیکی ژیاندا ...هەمیشە هە ربەختەوەر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-11-18 22:18:26

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

ده‌سته‌كانت خۆش بێت دنــــــــــای به‌ڕێز
زۆر خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بووه‌
سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت هه‌ر له‌خۆشیا بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-11-19 10:12:04

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

نازانم چی بڵیم
کاکه‌ مه‌ریوان به‌راستی نوسینه‌کانت شیاوی چه‌ندجار خوێندنه‌وه‌ن
خۆزگه‌ هه‌موو که‌س به‌و شیوازه‌ له‌ دایک ده‌گه‌یشت و مانای گه‌وره‌یی دایکی ئه‌زانی
چاوت ماچ ئه‌که‌م براکه‌م هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-01-04 19:48:21

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆچی دایك یان دایكمان له‌هه‌موو كه‌س خۆشتر ئه‌وێت........!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاكه‌ خه‌مه‌ گیان
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێزتانه‌
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net