.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ئەو رۆژەی ژمارەیەكی نەناسراو تەلەفۆن بۆ (گۆڤەند) دەكات، كچەكە پێیدەڵێت "كاروان گیان ببورە، من گیرابووم لەبەرئەوە دەنگم نەبوو". گۆڤەند بە "ببورە، كاروان نیم وەڵامی دەداتەوە"، دوای چەند خولەكێكی دیكە هەمان ژمارە و هەمان دەنگ دووبارە تەلەفۆن دەكاتەوە و دەڵێت "توخوا مۆبایلەكە بدە بەدەست كاروان، دەزانم كاروان وا لەتەنیشتت دانیشتوە". گۆڤەند هیچ وەڵامێكی نییە جگە لەوەی بڵێ "خانم، تۆ بەهەڵە تەلەفۆنت كردووە". كچەی خاوەن ژمارە تەلەفۆنی نەناسراو دڵی بەو وەڵامانەی گۆڤەند ئاو ناخواتەوە، بۆیە دەستدەكات بەناردنی كورتەنامە و لەنامەكانیدا داوا لەگۆڤەند دەكات، كە مۆبایلەكە بداتە دەست كاروان. بەڵام دواتر، دوای بێهیوابوونی و نەمانی هیچ رێگایەكی دیكەی فێڵكردن، بەناچاری دەڵێت "باشە كێشە نییە، مادام تۆ كاروان نیت، حەزدەكەم تەنها گوێ لەچیرۆكی ژیانم رابگریت".
گۆڤەند بەو پێشنیارەی كچە رازی دەبێت و دەڵێت "باشە فەرموو، بابزانم ژیانی تۆ چییەتی؟"، ئەویش دەستدەكاتە گێڕانەوەی ژیانی خۆی "من ماڵم لەسۆرانە و باوكم بەزۆر منی بە 80 وەرەقە بەشوودا، دامی بەپیاوێك كە زۆر لەخۆم گەورەتربوو"، ئینجا دەڵێت "من لەگەڵ ئەو پیاوە نەمتوانی بژیم، بۆیە وازم لێهێنا و خۆم بەتەڵاقدان دا، دواتر مێردم بەپیاوێكی دیكە كرد". وەكو گۆڤەند ئاماژەی بۆ دەكات، كچەكە كە باسی خۆی بۆ گێڕاوەتەوە، هێمای بەوەش كردووە كە تەمەنی 17 ساڵە و زیاتریش رووی گلەییەكانی ئاراستەی باوكی كردووە. گۆڤەند كە بەم قسانە موچڕكی بەلەشدا دێت و خەمی بۆ دەخوا، ئامادەیی خۆی نیشاندەدات كە چی بەو دەكرێت تاوەكو یارمەتی بدات؟ دەڵێت "ئەو كچە پێی گوتم، هیچ بەتۆ ناكرێت، تەنها حەزدەكەم قسەم بۆ بكەیت و ئاگاداری ناسۆری ژیانی من بیت".
گوێگرتنی ئەم كوڕە و گێڕانەوەی چیرۆكی تاڵی كچە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی نێوان ئەو دوانە بەتینتر دەكات و هاوڕێیەتی دروست دەبێت لەنێوانیاندا، ناوی كاروانیش كۆتایی پێدێت! كچە بەگۆڤەند دەڵێت "من ناوم لیمۆیە". لێرەوەش كێشەكان دەستپێدەكات، گۆڤەند دەڵێت "شەوێك لەگەڵ چەند برادەرێك لەشاری یاری (فامیلی فەن) بووم، لیمۆ تەلەفۆنی كرد و پرسی لەكوێی؟ گوتم لەشاری یاریم، گوتی منیش لەوێم"، سەرئەنجام، لیمۆ، گۆڤەند رازی دەكات كە یەكتری ببینن و جۆر و رەنگی جلەكانیشی بۆ گۆڤەند ئاشكرا دەكات. گۆڤەند دەڵێت "كە هات لەدوورەوە بینیم، بەڵام ئەو هێشتا منی نەبینیبوو، دوو پیاوی زەبەلاح و كچێكی لەگەڵدابوو، نەمزانی ئەوان كێن و چی لیمۆن؟ بۆیە لەوە زیاتر نەچوومە پێش، لیمۆ زۆر پێداگیری كرد كە بمبینێت، بەناچاری رەنگی جلەكانی خۆم پێگوت، ئەوان لەسەر كورسیەكی سەر رێگا دانیشتبوون و من تەنها بەتەنیشتیاندا رۆیشتم، تەنها ئەوەندە یەكترمان بینیوە". ئەو كەسە نەناسیاوانە گومان و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەدڵی گۆڤەند دروستدەكات، بەڵام كە بەتەلەفۆن پرسیاری لێدەكات، لیمۆ پێیدەڵێت "كوڕە پورم و كچە پورم بوون، كوڕەكەی دیكەش خۆشەویستی كچە پورەكەم بوو".
ئەو وەڵامەی لیمۆ، گومانی زیاتر لەلای گۆڤەند دروستدەكات، دیسان دەپرسێت "ئەی چۆن كوڕە پورت ئەوە قبوڵدەكات؟" لیمۆ وەڵامی دەداتەوە، بەڵام وەڵامەكەی تێنوێتی گومانەكانی گۆڤەند ناشكێنێت، بۆیە پێیدەڵێت "ئەوەی لەبارەی ژیانی خۆتەوە باستدەكرد، تۆ ئەو كەسە نیت، بۆیە حەزناكەم هیچی دیكە تەلەفۆنم بۆ بكەیتەوە"، لیمۆ بەو قسەیە زۆر توڕە دەبێت و تا دوو مانگ تەلەفۆن ناكاتەوە "شەوێك تەلەفۆنی بە ژمارەیەكی نەناسراو بۆ كردمەوە و گوتی من لیمۆم، ئیستا لەسەر جادەم و هیچ شوێنێكم نییە، وەرە بمبەوە، گوتم داوای لێبوردن دەكەم، منیش هیچ شوێنێكم نییە، بەڵام بۆم دەركەوت كە ئەو چۆن كچێكە؟ تا هەفتەیەك هەموو رۆژێك تەلەفۆنی دەكرد، مۆبایلەكەش كە تەلەفۆنی پێدەكرد هی خۆی نەبوو، لەسەر جادە توشی هەر كەسێك ببوایە داوای مۆبایلەكەی لێدەكرد، بەو مۆبایلە تەلەفۆنی بۆ دەكردم و لێم دەپاڕایەوە و دەیگوت تۆ بەس وەرە لەخانوێكم دابنێ، خواردنم پێبدە، هەرچییەكت پێخۆشە، بیكە".
گۆڤەند هەوڵی ئەوە دەدات رێگا چارەیەك بدۆزێتەوە تا خۆی لە لیمۆ دەرباز بكات، بۆیە پێیدەڵێت "باشە تۆ بۆچی ناچیتە چاكسازی كۆمەڵایەتی و دەیان كەسی وەكو تۆی لێیە، چەند مانگێك تەلەفۆنی نەكردەوە، دیاربوو چووبووە چاكسازی كۆمەڵایەتی"، لیمۆ دوای چەند مانگێك، رۆژێكی دیكە تەلەفۆن بۆ گۆڤەند دەكاتەوە و پێیدەڵێت، بۆ نایێی بمخوازی؟. گۆڤەند دەڵێت "منیش تێمگەیاند كە ناتوانم ئەو بێنم، لەبەر خۆم و خانەوادەكەم"، گۆڤەند ئەوەشی پێدەڵێت "من چۆن تۆ دەهێنم، تۆ هەر شەوێك و لەلای یەكێكی"، لیمۆ بەو قسەیەی گۆڤەند زۆر توڕە دەبێت و تاماوەیەكی زۆر تەلەفۆنی بۆ ناكاتەوە.
رۆژێك لەكاتی دەوامی فەرمی، گۆڤەند نوسراوێكی پۆلیسی پێدەگات، كە بەپێی ماددەی 394 تۆمەتبار كراوە، گۆڤەند دەڵێت "لیمۆ لەناوەڕۆكی داواكەی گوتویەتی، من لەلای كابرایەك بوومە بەناوی (س) 25 رۆژ بەپارە لەگەڵی رامبواردووە، دواتر هاتبووە سەرباسی من و گوتویەتی لەرێگەی كچێكەوە بەناوی (ح) من گۆڤەندم ناسیوە، كە لەژیانمدا من ئەو كچەم نەبینیوە؟". گۆڤەند، شەوێك بەر لەوەی بچێتە ئەو بنكەیەی پۆلیس كە بەنوسراو ئاگاداریان كردبۆوە، لیمۆ تەلەفۆنی بۆ دەكات "كە گوتی من لیمۆم، هەرزوو دەنگیم تۆماركرد و پێمگوت بۆ شكایەتت لەمن كردووە؟ سەرەتا نكوڵی لەوەكرد كە هیچ شكایەتێكی لەمن كردبێت، پێمگوت من تائێستا پەنجەم بەپەنجەت كەوتووە؟ گوتی نەخێر. گوتم ئەی بۆ شكایەتت لەمن كردووە؟ ئەو پاساوی ئەوەی دەهێنایەوە كە بەزۆر لەلایەن مولازمی بنكەكە شكایەتەكەی پێكرابێت، بۆ بەیانییەكەش كە چوومە بنكەی پۆلیس ئیفادەی خۆمدا، لەلای دادوەریش هەمان ئیفادەم دا، بەدادوەرەكەشم گوت، من دەنگی تۆماركراوی ئەو كچەیەم لەلایە كە من بەبێ تاوان لەقەڵەم دەدات، دادوەرەكە پێی‌گوتم، باشە ئەم شەو تەوقیفبە، بەڵام بووە چوار شەو، من هەر تەوقیفبووم"، گۆڤەند دەڵێت "دەركەوت ئەو لیمۆیە جگە لەمن شكایەتی لە 9 كەسی دیكەش كردووە، یەكێك لەوانە مەلایەكە گوایە بەزۆر مارەی كردووە".
گۆڤەند باس لەرۆژی ئامادەبوونی لەبنكەی پۆلیس دەكات و دەڵێت "ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو، من و كۆمەڵێك خەڵكی دیكەیان هێنا و دایانناین، پۆلیسێك پرسی كێ گۆڤەندە؟ گوتم من. دواتر پۆلیسەكە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە و منیش چووینە ژورەوە، لیمۆش لەوێ بوو، بەڵام زۆر سەیربوو، هەرچەندە من بۆ یەك خولەكیش بەبینین قسەم لەگەڵ لیمۆ نەكردووە، بەڵام كە لەلای پۆلیسەكان منی بینی، یەكسەر گوتی ئەوە گۆڤەندە و لەناو ئەو هەموو كەسە، منی ناسییەوە!"، گۆڤەند دەڵێت "من گومان دەكەم، كە ئەو پۆلیسەی یەكەمجار لەناوی منی پرسی، هەر ئەویش پێی گوتبێت ئەوە گۆڤەندە؟".
لەو ماوەیەدا باوكی گۆڤەند چەند جارێك چووە بۆ لای كچەكە، وەكو گۆڤەند دەڵێت "باوكم پێیگوتووە تۆ چیت لەگۆڤەند دەوێت؟ لیمۆش تەنها داواكاری ئەوەبووە كە من بیخوازم"، سەبارەت بەرێگاچارەش بۆ دەرباز بوونی لەو كێشەیە، گۆڤەند دەڵێت "ئێستا بەكەفالە ئازادكراوم و چاوەڕوانی دادگا دەكەم، لەكاتێكدا نەوەك دادوەر بەڵكو ئەفسەری بنكەكە و پۆلیسەكانیش دەزانن ئەو كچە كەسێكی چۆنە؟ پۆلیسێكی ئەو بنكەیە دەیگوت ئەو كچە بەردەوام سەردانی ئێرە دەكات و خەریكی شكایەت و شكایەتكارییە و لەئێمە زیاتر دەوام دەكات، پۆلیسی بنكەكە دەیگوت بەباوك و برای ئەو كچەمان گوتووە، تكایە وەرن كچەكەتان ببەنەوە، باوكی پێی گوتوون، راستە ئەوە كچی ئێمەیە، بەڵام حاشامان لێكردووە و نامانەوێتەوە". سه‌رچاوه---گ-سڤیل

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش خه‌مناکی به‌ڕێز ،،،،
ئه‌و داماوه باش گیرۆده بووه به ده‌سیه‌وه هههههههههههههه
وه‌ڵا ئه‌گه‌ر به وریاییه‌کی زۆره‌وه ته‌له‌فون به‌کار نه‌هێنی خراپتریش ڕووئه‌دا............
سه‌رکه‌ووتوبیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش خه‌مناك گیان
به‌ڵام ئه‌م چیرۆكه له راستی نزیك نیه له‌گه‌ڵ هه‌موو رێزم بۆ گۆڤاری ?

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خوش بيت بابه تليكي زور به سووده

له‌سه‌ر هێڵ نییه








هههههههههههههههههههه
وه‌ڵا شیاوی پێکه‌نینه
له‌مه‌ودوا هه‌ر که‌س تێلی کرد کچ بوو بێ یه‌ک و دوو داه ئه‌خه‌مه‌وه هههههههههه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕی گیان هه‌ر بژیت سه‌رکه‌وتو بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه
شتی واش هه‌یه ده‌ی خوا بیهێنێته سه‌ر رێراست به‌راستی ئه‌وکچه تهربێتێکی جوان نه‌دراوه
حاشی چی بادو نه‌سیحه‌تی بکه‌ن هه‌رچیه‌ک بیت جهرگیانه خۆ ئازان مندال بخه‌نه‌وه ناتوانن دوقسه‌ی خێری بۆبکه‌ن
ده‌ست خۆش بێت به‌ساقه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
