.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












بە گوێرەی گوتەی كەسێكی نزیك لە (هەڵكەوت زاهیر)، لەبەر ئەوەی لە 3 ژمارەی یەك بە دوای یەكی گۆڤاری "هۆنیا"ـدا (40ــ41ـ42)، لە لایەن (چرا ئەحمەد)ـەوە سووكایەتی بە (هەڵكەوت زاهیر) كراوە، بۆیە ڕێگەی یاسایی لە دژی ئەو گۆڤارە دەگیرێتە بەر و سەرنووسەری "هۆنیا"ـیش، پێی وایە ئەوان سووكایەتی بە كەس ناكەن، بەڵكوو لە چوارچێوەی دیمانەیەكی هونەریدا مامەڵەیان لەگەڵ بابەتەكەدا كردووە.
(دەرباز یوونس) بەڕێوەبەری كارەكانی (هەڵكەوت زاهیر)، پێی وایە سووكایەتی بە كەسایەتیی (هەڵكەوت) كراوە و ئەو دیمانەیە تەنیا بۆ لەكەداركردن بڵاو كراوەتەوە و هیچ بەڵگەیەكی لەگەڵدا نییە و دەڵێت: "ئێمە بۆیە ڕێگەی یاساییمان لە دژی ئەو گۆڤارە گرتووەتە بەر، چونكە ئەوەی قسەی بە (هەڵكەوت زاهیر) گوتووە، جێگەی دیار نییە و ناوێكی نامۆیە بە لامانەوە، بۆیە ناچارین لە دژی گۆڤارەكە داوا تۆمار بكەین.
هەروەها ئەوان بە بێ بەڵگە سوكایەتیان بە ستافەكەی ئێمە كردووە."
(ئارام مەلا محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری "هۆنیا" بڵاوكردنەوەی دیمانەیەكی لەو شێوەیە بە سووكایەتی نازانێت و پێی وایە ئەوان تەنیا وەكوو ڕۆژنامەنووس پەیامی ئەو ئافرەتەیان بڵاو كردووەتەوە و لە بەرنامەیشیاندایە، لە ژمارەكانی داهاتووی هەفتەنامەكەیاندا دەیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ (هەڵكەوت زاهیر)ـدا ئەنجام بدەن، تا لە زاری خۆیەوە یەكە بە یەكەی قسەی ئەو ئافرەتە پشتڕاست بكاتەوە.
ئەو تایبەت بۆ "هەولێر" گوتی: "(چرا ئەحمەد) كەسێكی دیارە و نامۆ نییە بە لامانەوە، ئەو قوتابی زانكۆیە لە وڵاتی سوێد و دیارە پێشتر لەو ستافە نزیك بووە، بۆیە ئەو قسانە دەكات ئێمە كە دیمانەمان لەگەڵیدا كردووە بە مەبەستی ناوزڕاندن و تەشهیركردن بە كاك (هەڵكەوت) نەبووە، بەڵكوو ڕەخنەی هونەری بووە و بۆ خۆی داوای لێ كردین كە دیمانەی بكەین و هەندێك زانیاری لا بوو و بە پێویستی دەزانی بڵاوی بكاتەوە.
ئێمە ئەو ڕەخنانەمان پێ جوان بوو و پێمان وا نییە ئەم قسانەی خاتوو (چرا) هیچ سووكایەتییەكی تێدا بێت. پاشان ئێمە لە بەرنامەماندایە لە ژمارەی داهاتووی هەفتەنامەكەماندا دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ (هەڵكەوت زاهیر)ـدا بكەین بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو قسانەی ئەو خاتوونە كردوویەتی."
(دەرباز یوونس) وەكوو خۆی ئاماژەی بۆ دەكات، ئەوان داوای یاساییان تۆمار كردووە و چاوەڕوانن دادگە ئەو كێشەیە یەكلایی بكاتەوە كەوا لە گۆڤاری ناوبراودا سووكایەتییان پێ كراوە و دەڵێت: "ڕەنگە دوای چەند ڕۆژێكی دیكە، گۆڤاری "هۆنیا" ڕووبەڕووی دادگە ببێتەوە، چونكە ئێمە داوای یاساییمان تۆمار كردووە و كاك (هەڵكەوت)ـیش بە شێوەی یاسایی داوای مافی خۆی دەكات.
جگە لەوەیش، ئەو ئافرەتە باسی ستافەكەیشی كردووە كە ئێمەیش دەگرێتەوە و بە شێوەیەكی زۆر نەرێیانە قسەی پێ گوتووین و سووكایەتی پێ كردووین، ئەوەی دیمانەكەیش بخوێنێتەوە كەوا لە ژمارەی (40ــ41ــ42)ـی گۆڤارەكەدا یەك بە دوای یەك بڵاو كرایەوە، ئەوەی بۆ ڕوون دەبێتەوە كە تەنیا مەبەستیان بووە كاك (هەڵكەوت) و ستافەكەی لەكەدار بكەن."
(ئارام مەلا محەممەد) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەوا دەبووایە بە دڵێكی فراوانەوە ئەو ڕەخنانە وەربگیربایە و نەیانخستبایە چوارچێوەیە دیمانەیەكی تەشهیری، چونكە ئێمە وەكوو دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانی مامەڵەمان لەگەڵ قسەكانی ئەو ئافرەتەدا كردووە و دەڵێت: "كاك (هەڵكەوت) كەسێكی ناسراوە لە ناو دنیای هونەردا و لەم ماوەیەدا كۆمەڵێك كاری بۆ گۆرانیبێژان كرد، بەڵام كۆمەڵێك لە گۆرانیبێژان بە شێوەیەكی زۆر فراوان ڕەخنەیان ئاڕاستەی كرد و بە كارەكانی ئەو ڕازی نەبوون و لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەیشدا قسەكانی خۆیان كردووە و ئەو كارانەی ئەویان بە نامۆبوون لە هونەری كوردی زانیوە، بۆیە ئەو ئافرەتەیش وەكوو ئەوانەی پێشتر ڕەخنەیان لە كارەكانی ئەو گرتووە و قسەی خۆی كردووە."
سەرنووسەری "هۆنیا" وەكوو خۆی ئاماژەی بۆ دەكات، ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگە و یاسا ئەو كێشەی نێوانیان یەكلایی بكاتەوە و دووبارەی دەكاتەوە كە وەكوو "هۆنیا" سووكایەتی بە هیچ كەسایەتییەكی هونەری ناكەن و تەنیا لە چوارچێوەی بابەتی ڕۆژنامەوانیدا كارەكانی خۆیان ڕایی دەكەن.
سهرچاوه
رۆژنامهی ههولێر..
لهسهر هێڵ نییه










بهرێزان ببورن من پهیامهکانم سریهوه چونکه ههستم کرد پهیامهکان زیاتر دهبوونه هۆی دلرهنجاندنی ئهندامن و کهسی بهرامبهر بۆیه بهباشم زانی ئهم کاره بکهم بۆ ئهوهی ئهندامان دلیان له یهکتر نهرهنجێ
لهگهل رێزمدا


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش كاكه سیروان هیوادارم كهس دڵی لهیهك نهڕهنجئ

لهسهر هێڵ نییه








دهستت نهیهشێت کاک سیروان گیان ...دوباره دهست خۆش و سهرکهوتو بیت
لهسهر هێڵ نییه






Zor supas kaka Sirwan dastakant xosh bet
لهسهر هێڵ نییه