.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









زانایانی رۆژهه‌ڵات و رۆژ ئاوا شایه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر لێهاتوویی و داهێنه‌ری په‌یامی به‌رز و پاکی پێغه‌مبه‌رمان(د.خ)
(مایک هارت)زانای ئه‌مریکی سه‌ده‌ی بیست، له باره‌ی پێغه‌مبه‌ری پایه به‌رزمان(د.خ) ده‌ڵێ: یه‌که‌م که‌سێک له نێوان گه‌وره‌ترین پیاوانی مێژوو هه‌ڵیبژێرم محمده(د.خ) که هه‌ندێک که‌س تووشی سه‌رسامی ده‌کات، به‌ڵام تاقه پیاو بووه له مێژوودا له لایه‌نی ئایینی و دونیایی به باشترین شێوه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت. موحه‌ممه‌د(د.خ) گه‌وره‌ترین ئایینی له‌جیهاندا دامه‌زراند و بڵاوکرده‌وه، بوو به‌یه‌کێک له سیاسه‌تمه‌داره گهورهکانـی جیهان، له‌و رۆژگاره‌دا و دوای تێپه‌ڕ بوونی نزیکه‌ی سێزده سه‌ده بهسهرکۆچکردنی دا هێشتا کاریگه‌ریه‌کی به‌هێزی ماوه.
(ما هاتما غاندی) سه‌رداری هیندستان له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌رمان(د.خ) وتوویه‌تی: ویستم خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌و مرۆڤه بناسم که به‌بێ ناکۆکی دڵی ملیۆنه‌ها مرۆڤی بۆخۆی کێش کردبوو، به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه شمشێر ئیسلامی نه‌گه‌یاندۆته ئهوپایه به‌رزه، به‌ڵکو گه‌یشتنی به‌و پایه به‌رزه به‌هۆی ساده‌یی و وردبینی، راستگۆیی، هونه‌رمه‌ندی، دڵسۆزی و ئازایه‌تی موحه‌ممه‌د(د.خ) بووه.'ئه‌وانه ئیسلامیان گه‌یاندۆته ئه‌و شوێنه نه‌وه‌ک شمشێر'.
(تۆلیستۆ)ی ئه‌دیب و رۆشنبیر له باره‌ی پێغه‌مبه‌رمان(د.خ) ده‌ڵێ: په‌یام و به‌رنامه‌که‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ) هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه، چونکه یه‌کانگیره له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و حیکمه‌تدا، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ محمد(د.خ) شانازی پێوه بکات که‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌سته و خوێناوی له‌چنگی دێوه‌زمه‌ی دابوو نه‌ریتی دزێو و ناشرین رزگارکرد، له‌به‌رده‌م ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ڕێگای به‌رزی و پێشکه‌وتنی واڵا کرد.
(به‌رنادشۆ) پرۆفیسۆر و فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی له باره‌ی پێغه‌مبه‌رمان(د.خ) وتوویه‌تی: ده‌بێت موحه‌ممد(د.خ) به‌ڕزگار که‌ری مرۆڤایه‌تی ناوزه‌د بکرێت، به بیروڕای من ئه‌گه‌ر کاروباری جیهانی ئه‌مڕۆی پێ بسپێردرێت ده‌توانێت چاره‌ی بکات به‌و شێوه‌یه‌ی که ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ مرۆڤه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
*******************************
له کتێبی:(خۆشه‌ویستیت بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیز(د،خ) ده‌بێ چۆن بێ؟)
ئامادهکردنـــی: مــوسـلیــــــم چــۆمانـــــــی
تـــایبـهت بــــــه: کــــــوردژیـــــــــــــــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت نه‌یه‌شێت سه‌رکه‌وتو بیت
هه‌زارجار سڵاوات و ڕه‌حمه‌ت بێت له‌سه‌ر محمدی نازدار (درودی خوای لێ بێت)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مسلم گیان هه‌ر بژیت بۆ بابه‌ته جوانه‌کانت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين
ده‌ست خۆش كاكه مسلیم بابه‌تێكی جوانه سه‌ركه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه موسلیم سه‌رکه‌وتوو به‌رده‌وام بیت ئنشاءالله..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاسی هه‌مووتان ئه‌که‌م هاوڕێیانی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست
شازه خانی خۆشه‌ویست ده‌ستی تۆش خۆش زۆرسوپاس هاوڕێگیان هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و شاد بیت...
ده‌ستی تۆشخۆش بێت و زۆزۆر سوپاس خهمهگیان هاوڕێی ئه‌زیزی سوپاس بۆ هه‌ستت سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیت...
سوپاس کاکه فه‌نابوون گیان ده‌ستی تۆش خۆش هیوام وایه له‌ژیانتا شاد و سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت...
زۆر سوپاس سۆز گیان ده‌ست تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان ئینشآءالله به‌پێی توانا و کات به‌رده‌وام ئه‌بین سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر وشاد بیت...
زۆر زۆر سوپاس هاوڕێیانی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست خۆش حاڵ بووم به په‌یامه‌کانتان و هه‌ستی جوانتان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
