❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیارده‌ی توانج دان.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-06 05:26:30

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

دیارده‌ی توانج دان.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5e344a6942.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7d211ffebc.png

هه‌رتاکێک له‌ ئێمه‌ به‌هۆی کرینی شتومه‌ک و پێداویستییه‌کان رووده‌که‌نه‌ ناو بازاره‌کان، به‌لام زۆربه‌ی کچان بێزارن ده‌بن له‌نێو بازاره‌کاندا به‌هۆی زۆری توانجی کوره‌ گه‌نجه‌ بێکاره‌کانی نێو بازاره‌کان ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بێکارییان.
ئه‌گه‌ر هاتوو کارێکیان ده‌ستکه‌وێت ئه‌وا ئه‌وانیش ناپرژێنه‌ سه‌ر شه‌قامی ناو بازاره‌کان ، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ هه‌ندێک له‌و کوره‌ گه‌نجانه‌ له‌سه‌رشه‌قامه‌کان ده‌وه‌ستن و توانج له‌ خه‌لکی ده‌ده‌ن .
لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ کایه‌وه‌ بۆ که‌سانه‌ی که‌ توانج ده‌ده‌ن:
ئایا گه‌ر هاتوو له‌به‌ر چاوی خۆتان که‌سێک توانجی له‌ (دایکت یان خوشکت یان هاوسه‌رت)یا قبوڵی ده‌که‌یت ؟؟به‌دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێر به‌لکو توشی په‌ستی ده‌بیت و هه‌ندێجاریش ده‌چن به‌  گژ که‌سه‌که‌دا.
به‌لام له‌هه‌مان کاتدا خۆت توانج له‌خه‌لکی ده‌ده‌یت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  له‌گه‌ل چه‌ند که‌سێكدا گفتوگۆمان کرد  له‌سه‌ر دیارده‌ی توانج دان:
ئایا به‌رێزت توانجت لێدراوه‌ یان توانجت داوه‌ له‌ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر؟؟ دیارده‌ی توانجدان چۆن ده‌بینیت ؟ چی به‌وکه‌سانه‌ ده‌ڵێی که‌ توانج ده‌ده‌ن له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر؟


ئیسلام به‌م شێوه‌یه‌ وه‌لامی داینه‌وه‌:-
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-97831908fb.jpg.

(به‌ڵێ هه‌م توانجم لێدراوه‌ هه‌م توانجیشم له‌خه‌ڵک داوه‌، به‌ڵام سوپاس بۆخوا نزیکه‌ی 4 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌مشتانه‌یا تێپه‌ڕیوه‌، به‌کورتی ئه‌وکات مانای خۆمم نه‌ ئه‌زانی، و  نوقمی نێو خراپه‌کاری بووم.
شتێک گه‌ر ناشرین بێت هه‌ر ناشرینه‌، ئه‌م توانجدانه‌ش له‌ هه‌ره‌ناشرینه‌کانه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماناکه‌ی قوڵبینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌کێشێ بۆ سووکایه‌تی کردنی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، ئه‌مه‌ش کارێکه‌ دووره‌ له‌ ڕه‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی.
به‌راستی مرۆڤ ئه‌بێت له‌خۆیه‌وه‌ سه‌یری که‌سانی ده‌وروبه‌ر بکات و لێیان تێبگات، ئه‌گه‌ر قووڵ بینه‌وه‌ له‌ مانای توانج ئه‌وا پێویسته‌ شه‌رم له‌خۆمان بکه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ توانج له‌ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بده‌ین، چونکه‌ که‌سێک ره‌وشتی به‌رزی خۆی بپارێزێت ئه‌م کاره‌ ناکات، وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ره‌وشتی خۆی نه‌پاراست واته‌ به‌سووکی سه‌یری ئه‌کرێت، به‌مه‌ش پێی ئه‌ڵێن ئینسانێکی سووکه‌. که‌سێک گه‌ر شعوری هه‌بێت به‌سه‌ بۆی گه‌ر پێی بڵێن که‌سێکی سووکه‌، ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ش ده‌بێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ تا واز له‌و شته‌ سووک و ریسوایه‌ بێنن.



-به‌رێز ڤیان خان به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی توانجدان بۆمان دووا :

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3ea649aa3b.jpg

نا زۆر كه‌م توانجم لێدراوه‌ زۆر زۆر ده‌گمه‌ن ،،، وه‌ زۆر كه‌میش توانجم داوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ،،

دیارده‌ی توانجدان له‌ڕاده‌ نه‌شیاوه‌ ،، وه‌ یه‌كێك له‌شتانه‌ی كۆمه‌ڵگایی شێواندووه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌یه‌ ،،
زۆرتر له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه‌ ئه‌درێت ،، وه‌ هۆكه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بێ ئیشی و نه‌زانینی به‌كارهێنانی عه‌قڵیان
وه‌ك ئه‌وه‌ی خالق پێی داون، له‌گه‌ڵ ڕێزم .
پێیان ئه‌ڵێم ئێوه‌ كه‌ خالق عه‌قڵێكی داوه‌ پێتان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مرۆڤ بن ،،
بۆ سیفاتێكی ناشرینی وه‌ها له‌كه‌سایه‌تیتان ئه‌چه‌سپێنن ؟؟
ئاگاداربن بونی مرۆڤ به‌سیفاتی گه‌وره‌و جوان كه‌سایه‌تی به‌هێزت پێ ئه‌دات
.

- ئه‌م جاره‌ به‌رێز کاک یادگار به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی توانجدان هاته‌ گفتوگۆ:
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-49327b6d09.jpg

به‌ڵێ من زۆر کات توانجم لێدراوه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسایی وه‌رم گرتووه‌ چونکه‌ شێوازی توانجه‌کان هیچ بنه‌مایه‌کی رووخێنه‌ری نه‌بووه‌ ، چونکه‌ له‌ توانجداندا دوو شێواز له‌ خۆ ده‌گرێت
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ رووخێنه‌ره‌ واته‌ ئه‌و که‌سه‌ی توانجه‌که‌ ده‌دات به‌ مه‌به‌ستی رووخاندنی که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌ی دات و ئه‌مه‌ش رقێکی به‌ستوی ناخی خۆیه‌تی ئه‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ری برێت ..
شێوازی دووه‌م: توانجی بنیات نه‌ر یاخود دڵخۆشکه‌ر ئه‌مه‌یان بێ هیچ مه‌به‌ستێک که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌یڵێت و وه‌ هه‌ندێک جار له‌ خۆشه‌ویستیا ئه‌م توانجه‌ ده‌دات له‌ که‌سی به‌رامبه‌ر،،.

به‌گشتی دیارده‌ی توانجدان به‌ دیارده‌یه‌کی نه‌شیاوی ده‌زانم ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت وه‌ ئه‌م کرداره‌ داب و نه‌ریتێکی جوان نیه‌ وه‌ زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ خه‌ریکی ئه‌م جۆره‌ کاره‌ن که‌ ئاستی رۆشنبیریان نزمه‌ یاخود هه‌ر نییانه‌،

ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌ریکی ئه‌م جۆره‌ کارن پێان ده‌ڵێم واز بێنن برۆن خه‌ریکی کارێکی تر بن که‌ سودی بۆ خودی خۆتان و بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌تان هه‌بێت باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌کاندا خه‌ریکی تواندان بن له‌ خه‌ڵکی بێ تاوان ...

- به‌رێز مامۆستا سیروان به‌م شێوه‌یه‌ دوا:

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-789d144616.jpg
پێش ئه‌وه‌ی وه‌لامی پرسیاره‌که‌ت بده‌مه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ توانج لێدان به‌راستی ئه‌م دیارده‌یه‌ یه‌کێکه‌ له‌ دیارده‌ هه‌ره‌ نه‌شیاوه‌کانی کۆمه‌لگه‌ ره‌نگه‌ زۆر جار بلێین به‌س لای ئێمه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌بێت نه‌خێر ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه‌ به‌لام له‌ هه‌ر شوێنه‌ و به‌ جۆرێکه‌ و رێژه‌ییه‌ بۆ نمونه‌ لای ئێمه‌ رێژه‌یه‌کی زۆری وه‌رگرتووه‌ که‌ ئه‌بێته‌ هۆی بێزارکردنی که‌سی به‌رامبه‌ر  زۆر جار ره‌نگه‌ توشی ئازاری ده‌روونی بێت و هه‌ست به‌ ناخۆشیه‌کی زۆر ده‌کات به‌تایبه‌تی لای کچان چونکه‌ خۆت ده‌زانی کچ ناسکه‌ و ره‌نگه‌ بارگه‌ی توانج نه‌گرێت و لای زۆر ناخۆش بێت بۆیه‌ من به‌ دیارده‌یه‌کی زۆر نه‌شیاوی ده‌زانم

به‌و که‌سانه‌ ده‌لێم که‌ توانج له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌مه‌ کارێکی جوان نیه‌ بۆیه‌ با وازبهێنن له‌م کاره‌ چونکه‌ هیچ سود و قازانجێکی تیا نیه‌ ته‌نها زۆر که‌س وا هه‌ست ده‌کات توانج لێدان گه‌مه‌یه‌کی رۆحیه‌ و ئه‌م کاته‌ی که‌ توانج له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری ده‌دات هه‌ست به‌ خۆشی ده‌کات به‌ام ئه‌مه‌ش له‌ ته‌مه‌نێکدایه‌و دوای که‌سه‌کان خۆیان هه‌ست به‌ په‌شیمان بوونه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌لام زووتر بێت باشتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی به‌رامبه‌ر بێزار نه‌که‌ن

به‌ێ من توانجم لێدراوه‌ به‌لام تا ئیستا توانجم له‌ که‌س نه‌داوه‌ و گوێم پێی نه‌داوه‌ به‌و که‌سه‌ی که‌ توانجی لێداوم چونکه‌ هه‌کستم به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئه‌م که‌سه‌ رۆژێک دێت هه‌ر خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی که‌ ده‌یکات


-به‌رێز لاڤه‌  کچێکی گه‌نج بوو وتی:
نه‌خێر من توانجم نه‌داوه‌ ، به‌س خه‌ڵکی توانجیان لێداوم ، شتێکی جوان نییه‌ و خۆزگه‌ ئه‌م نه‌ریته‌ نه‌ده‌ما و خه‌لکی توانجی له‌که‌س نه‌ده‌یا چونکه‌ وه‌کو شکاندی که‌سه‌که‌ وایه‌.


-به‌رێز لانه که‌به‌م شێوه‌یه‌ والامی داینه‌وه‌:

که‌س هه‌یه‌ توانچ لێنه‌درابێت به‌ڵی زۆر چار توانچ لێم که‌راوه‌ به‌رامبه‌ر کوره‌کان هه‌ر وه‌ها منیش توانچم داوه‌ به‌ کور هه‌ندێک چار وات لێ ده‌ێت که‌ توانچ بێکه‌یت چا یان ئه‌م توانچه‌ یان له‌ قژی ئه‌و که‌سه‌یه‌ یان له‌ شیوازی چێل و به‌رگیتی یان له‌ کاتی قسه‌ کردنی دا زۆر چار ده‌بێته‌ هوی توانچدان..
خۆی به‌ رای من بۆ هه‌نده‌ک شت توانچ باشه‌ خراپ نیه‌ زۆر چار له‌ وانه‌یه‌ ئه‌م توانچانه‌ وه‌ک ره‌خنیک بێت،وه‌ ده‌بێته‌وه‌ هوی چاره‌سه‌ر که‌ردنی ئه‌و کێشه‌یه‌،بۆ نمونه‌ له‌ ولاتی ئیمه‌دا زۆر که‌م و کۆری هه‌یه‌ به‌ گشتی چا ئه‌مه‌ دبێته‌ هوی ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ توانچ بێدات..
پێان ئه‌لیم توانچ بێدان به‌لام نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی که‌سی به‌رامبه‌رت بریندار بێکیت چونکه‌ زۆر چار ئه‌م توانچانه‌ ده‌بێنه‌ هوی ناکوکی وه‌ دبێته‌ به‌ کێشه‌ به‌لكۆ توانچ بۆ شتی وا بێکه‌ن که‌ سودی بۆ تۆ وه‌ بۆ کوملگاکه‌ت و وه‌ ولاته‌که‌ت هه‌بێت ،،،،


به‌رێز ئاره‌ باوه‌نووری: وه‌ك توانج لێیان من تا ئیستا نه‌توانجم له‌كه‌س داوه‌ نه‌ توانجیشم لیدراوه‌.


وه‌ك توانج لێیان من تا ئیستا نه‌توانجم له‌كه‌س داوه‌ نه‌ توانجیشم لیدراوه‌.
له‌لایه‌ن هه‌ر ڕگه‌زێكیشه‌وه‌ بێت،به‌ڵام هاوڕێكانم وه‌ك گاڵته‌ ئه‌و كاره‌یان كردووه‌،ئه‌وه‌ش به‌توانج ناژمێردرێت.
به‌دڵنیاییه‌وه‌ ‌زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ توانجیان لێده‌درێت كه‌ توانج ئه‌ده‌ن،یان ئه‌وانه‌ی كه‌ شتێكی ناشیاو ده‌كه‌ن توانجیان لیده‌درێت.
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه‌ ئیستا توانج دان دیارده‌یه‌كی باوه‌ له‌كوردستان به‌گشتی و شاره‌كانی وه‌ك سلێمانی و....هتد نازانم چێژی ئه‌وه‌ له‌ كوێدایه‌ كه‌ توانج له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده‌ی بێگومان بێزاركردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر و ناشرین كردنی خۆیه‌ لای ئه‌و كه‌سه‌ جا چ كور بێت یان كچ.
ئه‌وانه‌ی كه‌ توانج ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بێت بیر له‌ خۆی دوایش كه‌سه‌كانی خۆی بكاته‌وه‌ هیچ كاتێك توانج نادات چوونكه‌ كه‌سێك نیه‌ له‌ دونیادا بژی و عه‌یبێكی نه‌بێت.
داواكارم كه‌ ئیتر ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ناوبچێت و بۆ هه‌تا هه‌تایی نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ركه‌سێك تا ئیستا ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ با وازی لێبێنێت[/color

[color=red]به‌ڕێز دیه‌ :توانج تیڕێکی ژه‌هراوییه‌.

مرۆڤ ده‌بێت رێز له‌ سروشتی به‌رامبه‌ر و ده‌وروبه‌ری واته‌ نازیندوش بگرێت ، نابێت توانج بدات له‌ هیچ شتێک ته‌نانه‌ت به‌ رازیبونی به‌رامبه‌ریش چونکه‌ واجوانتره‌ به‌رێزه‌وه‌ بانگی که‌سانی دیکه‌ بکه‌ین تا خۆشمان جێی رێز بین، توانج تیرێکی ژه‌هراوییه‌.

به‌رێز رۆنیاسیش به‌م شێوه‌یه‌ وه‌لامی داینه‌وه‌:-



http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5a7ed02630.jpg
هه‌موومان ده‌زانین بلاوترین دیارده‌ له‌ کۆمه‌لگاکانى جیهان

به‌تایبه‌تى له‌ ولاته‌ شه‌رقى و تازه‌ بیگه‌یشتووه‌کاندا دیارده‌ى ته‌حه‌روشى سیکسییه‌ که‌ ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کى زۆر ناشرینه‌ که‌ به‌ ئاشکرا له‌ شوینه‌ کشتییه‌کاندا به‌رچاو ده‌که‌ویت به‌لام کیشه‌که‌ لیره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئو که‌سه‌ى ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ئه‌دات سزاى یاساى بۆ دانراوه‌ له‌لایه‌ن یاساوه‌ خۆشبه‌ختانه‌ به‌لام هه‌موویه‌کیک له‌ ئیمه‌ ئه‌زانیت کۆمه‌لگه‌یه‌کى داخراوى وه‌ک ئیمه‌ له‌کاتى روودانى ئه‌م حاله‌ته‌ ناتوانن یاسا ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ به‌هۆى بیانوى حه‌یامان ئه‌جیت چۆن شتى وا ئه‌که‌ین ئاخر من لیره‌وه‌ بییان ئه‌لیم بۆ حه‌یاتان ئه‌جیت که‌ حه‌ق بلین بۆ دایمه‌ حه‌یا و شه‌ره‌فى ئافره‌تى..
کورد له‌چوارجیوه‌ى بیده‌نکیدا بیت ئاخر بۆ؟؟

هیوادارم که‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ داببه‌زییت ریژه‌که‌ى له‌ کوردستاندا
به‌لام من پرسیاریک ئه‌که‌م که‌زۆرجار کچیک ئه‌م حاله‌ته‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌کریت کاتى بۆ که‌سیکى له‌خۆى گه‌وره‌ترى ئه‌گیریته‌وه‌و ئاگادارى ئه‌کات جوابى ئه‌وکه‌سه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌لیت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت حه‌زى به‌شتیک نه‌بیت که‌س ناتوانى به‌رامبه‌رى بکات؟؟؟؟بۆ ئاخر بۆ ئه‌مه‌ جارى وایه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ زیاتر له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ ئه‌کریت چونکه‌ له‌خوابه‌زیابیت چونکه‌ کوران تیکه‌لى ده‌ره‌وه‌ ئه‌بن ئه‌م راستییانه‌ ئه‌بینن ئاخر تۆ خۆت ئافره‌تى بۆ له‌ ریزى ره‌گه‌زه‌که‌ى خۆت که‌م ده‌که‌یته‌وه‌ زۆر جار خۆمان ئه‌بینه‌ ریگه‌ خۆشکه‌ر بۆ سوکایه‌تى کردن بیمان له‌لایه‌ن ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ره‌وه‌ یاخود که‌سانى به‌رامبه‌ره‌وه‌  لیره‌وه‌ به‌هه‌موو ئافره‌تیک ئه‌لیم تکایه‌ پشتگیرى ئافره‌تان بکه‌ن و له‌ریزى ئافره‌ت که‌م مه‌که‌نه‌وه‌ چونکه‌ هه‌ر ئافره‌ته‌ ئه‌بیته‌ هۆى له‌دایک بوونى بیاوان


به‌بیى قسه‌کانى زۆربه‌ى ده‌روون ناسان ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن لایه‌نى ده‌رونیان له‌ باریکى شلۆقدایه‌ واته‌ ناجیکیره‌ بارى ده‌رونییان
وه‌ هۆکارى دروست بونى ئه‌م حاله‌ته‌ش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ کرانه‌وه‌یه‌کى خیرابوو به‌روى ته‌کنه‌لۆجیا وه‌ک مۆبایل و نیت و سه‌ته‌لاییت ئه‌توانم بلیم زیاتر لایه‌نه‌ خرابه‌کانى به‌کاردیت له‌م کۆمه‌لگایانه‌دا تا لایه‌نه‌ باشه‌کانى هه‌لبه‌ت ئه‌م قسه‌یه‌ به‌گشتى نیه‌





به‌رێز سۆزی له‌سه‌ر دیارده‌ی توانجدان به‌م شێوه‌یه‌ دوا:-
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-026a915929.jpg

ئایا به‌رێزت توانجت لێدراوه‌ ؟؟
-ئه‌بێت که‌سێک هه‌بێت له‌م دنیادا ڕووبه‌ڕی توانج نه‌بووبێته‌وه،،به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌ڵی زۆر به‌ی کاته‌کانیش له‌ توانجی کچان زیاتر ده‌ترم تا کوڕان،،

توانجت داوه‌ له‌ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر؟؟
-به‌لی روویداوه‌،،به‌ڵام هه‌رگیز ڕووی نه‌داوه‌ توانجم دابێت له‌ که‌سێک دابێت که‌ نه‌مناسیبێت،،
ئه‌و توانجانه‌ش که‌ وتبێتم به‌ هاوڕێکانی خۆم وتووه‌  زیاتر گالته‌ ئامێز بوون...

دیارده‌ی توانجدان چۆن ده‌بینیت ؟
-له‌ ئاستێکی زۆر ناڕۆشنبیریدا ده‌یبینم،،

چی به‌وکه‌سانه‌ ده‌ڵێی که‌ توانج ده‌ده‌ن له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر؟
-ئه‌ڵیم توانج گرتن ئازادی تاکه‌ که‌س زه‌وت ئه‌کات،،کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پشێوه‌ی و ئاڵۆزی و ناله‌باری ئه‌بات و دیارده‌یه‌کی ناشارستانیه‌...


به‌م شێوه‌یه‌ کۆتاییمان به‌ گفتوگۆکه‌مان هێنا و به‌هیواین دیارده‌ی گه‌رهه‌رنه‌مێنێت که‌م بێته‌وه‌ ،، چونکه‌ دیارده‌ی توانجدان ره‌فتارێکی ناشرینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ ده‌کرێت.


ئاماده‌کردنی"هاوناز محمد ... په‌یامنێری کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-06 13:15:09

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌سته‌كانت خۆش هاوناز گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌

ده‌ستت خۆش گولم

سه‌ركه‌وتوو ته‌مه‌ن دریژ بیت
8812

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-06 16:46:52

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌ستته‌کانی تۆش خۆش بێت رۆنیاس گیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانه‌
سوپاس بۆ هاورکارییه‌کانیشت به‌ساقه‌
هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشبه‌ختیت بۆ ئه‌خوازیم خوشکه‌ جوانه‌که‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-06 18:57:50

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوناز گیان
به‌راستی بابه‌تێک زۆر باشت هه‌ڵ بژاردوه‌
به‌راستی ئه‌م شتانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زه‌ق له‌ بازاره‌کانی کوردستان دا
له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌ ده‌کرێن به‌راستی شطیکی زۆر ناشیاو ره‌وشتێکی نابه‌جێیه‌
ئه‌کرێت به‌و جۆره‌ که‌سانه‌ بوترێت نه‌ خۆش چونکه‌ به‌رستی ئه‌مانه‌ که‌سانێکی نه‌خۆشن
ئه‌م توانج لێدانه‌ وای کردوه‌ زۆر جار کچ نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌کی ئاسای بروات بۆ بازار  یان هه‌ر شوێنێکیتر
من هیوا خوازم که‌ هه‌مومان هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ین و توانجیش له‌که‌س نه‌ده‌ین
چونکه‌ راسته‌ ئێمه‌ ئازادین به‌لام ده‌بێت سنورێکمان هه‌بێت ئه‌م ئازادیه‌ له‌شوێنێک کۆتای پێ بێت که‌ ئازادی که‌سێکیتر ده‌ست پێ ده‌کات
دوباره‌ ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌ر که‌وتو سه‌ر فراز بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن brwabatasi (2010-11-06 18:58:32)

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-12 16:16:23

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌ستته‌کانی تۆش خۆش بێت به‌رێز بروا
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
زۆر سوپاس بۆ نوسینی ئه‌و وتته‌ به‌نرخانه‌ به‌رێزم
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازیم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-12 19:12:28

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: دیارده‌ی توانج دان.

دده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی به‌رێز هاوناز خان هه‌ر بژیت
به‌ راستی بابه‌تێکی جوانت ئاماده‌کردوه‌ و ماندوبونێکی زۆری پێوه‌ دیاره‌\
ده‌ست خۆشیش بۆ هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ی به‌ژداریان کردوه‌ له‌و بابه‌ته‌
هه‌ر بژیت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-13 17:13:12

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌ستته‌کانی تۆش خۆش بێت به‌رێز خه‌مه‌
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
زۆر سوپاس بۆ نوسینی ئه‌و وتته‌ به‌نرخانه‌ به‌رێزم
ئینشه‌للا به‌ پێی توانا به‌رده‌وام ئه‌بم له‌ بابه‌ته‌کانم ئه‌زیزم
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازیم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-14 07:29:56

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: دیارده‌ی توانج دان.

به‌ڕاستی ئافه‌رین گیان ،، بابه‌ته‌كه‌ت جێی سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌یه‌ ،،
من له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م به‌ودیارده‌یه‌ كردوه‌ به‌ڵام ده‌ڵێمه‌وه‌ كه‌
دیارده‌یه‌كی بێئه‌ندازه‌ نه‌شیاو ناشرینه‌ ،، هیوام باشبوونی
ئاستی ڕۆشنبیری كه‌سه‌كانه‌ ،، تا له‌م دیارده‌و وه‌ كۆمه‌ڵێ
ڕه‌فتاری نه‌شیاوی دی دوور بكه‌ونه‌وه‌ ...
دووباره‌ ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش هاوناز خانم ،،
هیوام ئاسوده‌یت و سه‌ركه‌وتنته‌ هه‌میشه‌ گیانه‌ .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-11-14 08:28:37

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsMSIE7

Re: دیارده‌ی توانج دان.

دیا رده یه كی زور نا شرینه سوبا س بو خوا تا راده یه ككه مبوته وه له ئیستادا ئه مه زیاتر ی هه رزه كاران هه یه ده ست خوش سه ركهو توبیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-11-16 16:48:47

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌ستته‌کانی تۆش خۆش بێت ڤیان گیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانه‌
سوپاس بۆ وه‌لامه‌که‌ت به‌ساقه‌
هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشبه‌ختیت بۆ ئه‌خوازیم هاوڕێی ئازیزم



ده‌ستته‌کانی تۆش خۆش بێت به‌رێز جونگوما
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازیم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-11-30 18:54:19

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست هاوناز خان
ده‌ستخۆشیم بۆت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ و جوانه‌ت هاوڕێ گیان
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌دراوه‌ که‌ چ شتێکی خراپه‌
هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-12-03 18:50:04

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌ستته‌کانی تۆش خۆش بێت به‌رێزم
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
زۆر سوپاس بۆ نوسینی ئه‌و وتته‌ به‌نرخانه‌ کاک موسلیم
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازیم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-12-04 09:05:42

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌سته‌كانت خۆش بێت هاوناز گیان
به‌راستی دیارده‌ی توانج دان گه‌وره‌ترین دیارده‌ی  ناشیرینی ژیانی مرۆڤایه‌تی و
به‌تایبه‌ت له‌ناو ئێمه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی بڵاو به‌كار ده‌هینریت.......

به‌ڕاستی ئاماژه‌ت به‌كێشه‌یه‌كی دیار كردووه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا..
ده‌ستی تۆش و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش خۆش بێت كه‌ به‌شدارییان له‌و بابه‌ته‌ كردووه‌،،،،،،،،
هیوادارم بێ به‌شمان نه‌كه‌یت له‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-12-06 08:05:21

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE

Re: دیارده‌ی توانج دان.

dastakant xosh bet hawre gyan barasty hamw kat hawlt dawa dyarda sarakyakany rozhana bxayta bar dasty nhamw andama barezakan babateky tabley jwana
sarkawtn bo tow tawawy awanay ka bashdaryan krdwa law babataya
rezm bo hamwyan hayaA

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-12-15 09:43:37

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌ستته‌کانی ئێوه‌ش  خۆش بێت هاورێیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئه‌زیزانم
زۆر زۆر  سوپاس بۆ نوسینی ئه‌و وتته‌ به‌نرخانه هاورێم مه‌ریوان و هاورێم ئاره‌
هیوادارم به‌دڵی ئێوه‌ بێت بابه‌ته‌کانم.
هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازیم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-12-27 18:19:36

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsMSIE7

Re: دیارده‌ی توانج دان.

ده‌ست خۆش بێت هاوناز گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ زۆر زۆر جوانه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ی زۆر هه‌یه‌ که‌ پیوسته‌ بکرێت
رۆژ بۆ رۆژ ئه‌م دیارده‌یه‌ زیادتر ئه‌کات به‌س زۆر چار هه‌یه‌ وات لی لێت که‌ تۆش توانچ بکێت به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ توانچ لێ ئه‌که‌ن چونکه‌ عه‌قلێت لی تێک ئه‌ده‌ن من په‌م وایه‌ له‌ چیاتی توانچ له‌ خومان به‌دیین با توانچ له‌و که‌م و کورییه‌ی که‌ له‌ ولاته‌کامان هه‌یه‌ له‌وه‌ بدیین باشتره‌ چونکه‌ زۆر چار توانچ دان به‌ که‌م و کورییه‌کانی حوکمه‌ت ئه‌بێته‌ هوی چاره‌سه‌ر که‌ردنی که‌م کورییه‌کان  به‌ راستی ئه‌م شێوازه‌ زۆر ناشرینه‌ که‌ کوران و کچان توانچ له‌ یکتر ئه‌ده‌ن ،ده‌ست خۆس بێت هاونازی گؤڵ به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ هیواداره‌م هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ به‌ کچ به‌ کور بابه‌ته‌که‌ت وه‌ک ئاموژگاریه‌ک وه‌ر بگره‌ن وه‌ سودی لی وه‌ربگره‌ن دوباره‌ ده‌ست خۆش ‌

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net