.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

چیرۆکی گەنجێک تا چوار سال دوای مردنی لە رێگای ئیمێلەکەیەوە وێنەی خراپی بۆ ئەناردرا.
بەسەرهاتێکی راستەقینەیە لەلایەن شێخ محمد عرێفی یەو باس لەم روداوە دەکات ودەلێت رۆژێکیان گەنجێک پەیوەندی پێوە کردم لەقسەکانی دیار بوو کە دەیەوێت بابەتێکی گرنگم بۆ باس بکات دواتر ئەو شتەی مەبەستی بوو بۆمی باس کرد کە بەراستی ئەمەی گوێم لێ‌بوو بە موسیبەتێکی گەورەتر لەمردنی دەزانم جا گەنجەکە بابەتەکەی بۆ باس کردم وتی من هاورێیەکم هەبوو لەپێگەیەکی خراپ دا هاوبەشی کردبوو لە گەل ئەم پێگەیەدا بۆ ماوەی پێنچ سال بە برێک پارەی دیاریکراو کە بە بەردەوام لەرێگای ئەم پێگەیەوە وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی خراپی بۆ رەوانە بکریێت خوا پەنامان بدات جا ئەو گەنجە هەر کاتێک وێنەیەک یان گرتەیەکی ڤیدۆیی بۆ بهاتبایە لەرێگای پێگەکەوە یەکسەر بۆ مۆبایلەکەی رەوانەی دەکرد دواتر بە هاورێکانی پێشان دەدا دواتر هاورێکانی داوایان لێکرد کە ئەوانیش حەز دەکەن هاوبەش بن لەم پێگەیەدا.. بەلام ئەم گەنجە وتی پێویست ناکات ئێوە بەو برەپارەیە هاوبەش بن من لەرێگای ئیمیلەکەی خۆمەوە بۆهەمووتان رەوانەی دەکەم یانی بە شێوەیەکی وا رێکی خستبوو هەرکاتێک لە رێگای پێگەکەوە ئیمیلێکی بۆ بهاتبایە ئەوا راستەوخۆ ئیمیلەکە ئەرۆیشت بۆ هاورێکانیشی جا هاورێکانی زۆر دلخۆش بون بە کارەکەی بەلام ئەم گەنجە سالێک تەواو نەبوو لە هاوبەشیەکەی قەدەری خوا بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا چەند رۆژێک بەسەر وەفاتی دا تێپەری هاورێیەکی دەلێت هەر کاتێک ئیمیلەکەی خۆم بکردبوایەوە سەیرم دەکرد چەند ئیمێلێک لەلایەن برادەرە مردووەکەمەوە هاتووە بەراستی زۆر توشی شۆک وسەرسامی هاتبووم وە لە حالەتێکی نەفسی زۆر خراپ دا ئەژیام جا لەدلی خۆمدا دەموت لەوانەیە ئەم ئیمێلانە کۆن بن ئێستا پێم دەگات دەلێت هەفتانە بەم شێوەیە وێنەو گرتەی ڤیدێویی ناشەرعیم پێ دەگەیشت دواتر دەستم کرد بەگریان وپەشیمانی لەو کارانەدا کە منیش هاوبەش بومە وە زۆر هەستم بەشەرمەزاری دەکرد لەبەرامبەر خوای میهرەبان پەنجەکانی خۆم ئەگەست لە داخا دوای تەوبەکردنم ئینجا بیرم لەوە کردەوە ئەبێت شتێک بکەم ئەم کارە بوستێت ئەوەبو ئیمیلێکم بۆ ئەم پێگەیە رەوانەکرد کە وێنەکانی لێوە ئەهات پێم وتن کەئەو گەنجە بەم ناوە مردووە دەمەوێت حیسابەکەی لای خۆتان رابگرن چیتر ئیمێلی بۆ نەنێرن دواتر ئیمێلێکیان بۆ ناردمەوە داوایان لێکردم کە ناوی بەکارهێنەرو وشەی نهێنیمان پێبدە ئەو کاتە بۆت رائەگرین ئەویش وتی بەلام من نازانم لەبەر ئەوەی ئەوکەسە مردووە کە هاوبەش بوو لەگەل ئێوە ئەوانیش وتیان لەوانەیە راست نەکەیت لە قسەکانت ئێمە ناتوانین حیسابەکەی رابگرین لەبەر ئەوەی حیسابەکەی زیاتر لە چوار سالی ماوە.. تا ئەم چوار سالە ئێمە بەردەوامدەبین لەناردنی ئیمێل بۆی جا من دەپرسم ئێوە چ شتێک پێشبینی دەکەن بۆ ئەم گەنجە لەناو گۆرەکەید ئایا ئێستا دلخۆشە بەو وێنانەی کە بۆی دەهات لەرێگای ئیمیلەکەیەوە یان ئێستا پەشیمانە لەم کارانەی کەکردویەتی؟! جا براو خۆشکی بەرێزم بێننە بەر چاوتان کە چوار سال دوای مردنی ئەم گەنجە بەبەردەوامی گوناهی زیاد ئەبێت وسزای پێدەخوات ئەمە تەنها بەرهەمی کارەکەی خۆی ئەی تاوانی ئەوکەسانەی کە بەهۆی ئەوەوە توشی گوناه دەبێت؟! جا خوشکی بەرێزم برای خۆشەویستم ئامان لەکاتی بەکار هێنانی ئینتەرنێت دا لەو کاتەیدا کە بە تەنهای با ئاگامان لە خۆمان بێت شەیتان فریومان نەدات نەوەک خوا نەخواست سەرئەنجاممان وەک ئەم گەنجەی لێبێت ..لەبەر ئەوەی کەسمان نازانێت کەی مالئاوایی لەم دونیایەدا دەکەین..
همدادخالد
bahasht
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دةست خؤش
بةلام ئةكةر رونكردنةوى زياترت لابيَت
جؤن دةتوانى ئميل ناردن بؤ كؤمةليَك بنيَرى بىَ ئةوةى خؤت بينبرى
بة شيَوةيةكى ئؤتؤماتيكى
دةست خؤش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان هه‌ر بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dastw panjat xosh bet hawre6y aziz babatakat zor jwanw baswda har bzhet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



zor supas hawre gyan baraste babateke karegara dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ گیان هیوادارم که‌س ئه‌م جۆره‌کاره‌نه‌کات ئینتێرنێت بۆشتی له‌و جۆره به‌کارنه‌هێنرێ ..
بژیت هاوڕێ گیان

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سوپاس بۆ ئیوه من هه‌ر ئه‌و مه‌علوماتانه‌م لابو ئه‌بیت پیش مردنی خۆی ئه‌و ئمیله‌ی یابیت به‌ه که‌سانه یان ئه‌وه‌تا عه‌قدی کردوه له‌گه‌لیان یان ئه‌وه‌تا له‌بیریان چۆته ئه‌ویش له‌و گۆره تاریکه‌دا هه‌میشه ئه‌سوتینریت عه‌زاب ده‌دریت
خوا ئاگای له‌هه‌مو لایه‌ک بیت به‌دور بن له‌و کارانه‌ی خوا پی ناخۆش تاتوشی تاوانی له‌و جۆره نه‌بین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دەستەکانت خۆش خاتوو شەهلا سەرکەوتوبیت
بەرێز کاک رەنج لەگەڵ ئەو کۆمپانییایە ئەقدی کردوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەڵام
ئەم دوای ساڵیک ئەمریت ئەقدەکەی ٤ساڵ ئەمینیتەوە نامەبۆ ئیمیڵەکەی ئەچیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
