.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سترێس هۆكاری سه‌ره‌كی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ردانی پزیشكه‌كان ده‌كه‌ن ، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی توشش بوونه به لاوازی ته‌ركیز كردن و بێتاقه‌تی و تووره‌یی و بریار دانی ناجێگیر و هه‌ڵه كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و ده‌مه‌قاڵی نێوان ئه‌ندامانی خێزان و هه‌ندێ جار ده‌گاته حاڵه‌تی به‌كارهێنانی توند و تیژی .
گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی سترێس چین و چۆن واده‌كه‌ن ئه‌و كاریگه‌ریه گه‌وره‌ی هه‌بێت؟
تۆماس هۆلمس و ریچارد رای (Thomas Holmes & Richard Rahe) له زانكۆی واشینگتۆن له ساڵی 1967 دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ لیستێكیان ئاماده كرد كه 55 هۆكاری سترێسی له خۆی گرتبوو، دواتر ئه‌م لیسته له ساڵی 2006 پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كرا‌و ئێستا 63 هۆكار له خۆی ده‌گرێت
گه‌وره‌ترین پێنج هۆكاری سترێس بریتین له:-
1:- گرفتی ئابوری: ئه‌مه یه‌كه‌م هۆكاری سترێسه له رۆژگاری ئه‌مرۆ دا ، تۆ‌و خێزانه‌كه‌ت ناتوانن هه‌موو شتێك بكه‌ن و به‌ده‌ستی بهێنن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ده‌تانه‌وێ به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست، له‌ئه‌نجامدا قه‌رزه‌كان زۆر ده‌بن به هۆی زیاد بوونی نرخی خوارده‌مه‌نی ، زیاد بوونی نرخی خوێندن(كه لێره نیه) ، گرانی چاره‌سه‌ری پزیشكی، هه‌روه‌ها زۆری پێویستیه‌كانی رۆژانه ، گه‌لێك پێداویستی تر و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌بار له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێته هۆی خراپ بوونی باری ئابووری و پاشان سترێس.
2:- سترێس له شوێنی كاركردن: سترێسی شوینی كار یه‌كێكی تره له هۆكاره گه‌وره‌كانی تووش بوون به سترێس. له‌وانه‌یه ده‌رباره‌ی مشته‌ری داهاتوت دوودڵ بیت، له‌وانه‌یه تووشی رووخساری نه‌گه‌تیڤی بهرێوهبهركهت ببیه‌وه، له‌وانه‌یه نه‌توانی به شیوه‌یه‌كی باش مه‌به‌سته‌كه‌ت بپێكی، له‌وانه له‌گه‌ل كارمه‌ندانی ئه‌و شوینه نه‌گونجێی، له‌ونه‌یه دوودڵ له‌باره‌ی هه‌ندێ گۆران كه له‌و رێكخراوه یان دامه‌زراوه دا رووده‌دات ، یان له‌وانه‌یه له ژیر سترێس دابی به‌هۆی له‌ترسی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ت
3:- په‌یوه‌ندی كه‌سایه‌تی: خوێندنی منداڵه‌كانت، سه‌ردانی خزمه‌كانت، ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر، دراوسێ، منداڵ، یان كه‌سێكی نه‌ناسراو، گۆرینی شوێن به‌هۆی نه‌بوونی كار یان به‌دوادا گه‌رانی كار، نه‌خۆشی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خیزان، جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوك یان مردنی كه‌سیكی نزیك یان جابوونه‌وه له هاوسه‌ری. ئه‌مانه هه‌مویان هۆكاری سه‌ره‌كی سترێسن.
4:- ته‌ندروستی: نه‌خۆشی دڵ، نارێكی له به‌رزی و نزمی په‌ستانی خوێن، كێشه له بینین، گۆرانی رێژه سروشتیه‌كان له له‌ش دا وه‌ك كه‌می و زۆری شه‌كر یان چه‌وری یان پرۆتین...هتد ، كه‌م بوونی كێشی له‌ش یان زیادبوونی كێشی له‌ش ئه‌مانه هه‌مووی و هه‌ندێكی تریش ده‌كرێ ببنه هۆكاری گه‌وره‌ی سترێس.
5:- توره‌یی و بێزاری: جگه له‌وهۆكارانه‌ی كه باسم كرد، چه‌ند شتیكی تر ده‌بنه هۆی سترێس وه‌ك: بێزار كردن و توورهكردن له ژیانی رۆژانه‌دا ده‌كرێ ببێته گه‌روترین هۆكاری سترێس له و رۆژه‌دا، كیشه له په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شوینی كار، سه‌ردانی دكتۆر،نه‌توانین له ڕاگرتنی بالانسی كار كردن و ژیانی خێزانی ، كێشه‌كانی منداله‌كانت له قوتابخانه‌دا، زیادبوونی ئیش و كار به‌سه‌رته‌وه ، نه‌بوونی كات بۆ نوستنی ته‌واو، بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ته‌واو، بۆ كاركردن به ته‌واوی، بۆ ئه‌ندامانی خێزان، بۆ گفت‌و گۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ، ئه‌مانه زۆربه‌ی رووبه‌رومان ده‌بنه‌وه له ژیانی رۆژانه‌ماندا.
هیواردارم بتوانن به شیوه‌یه‌كی باش خۆتانی بۆ ئاماده بكه‌ن و به‌سه‌ری دا زاڵ بن به ئاسانی
له ئینگلیزیه‌وه د.كامه‌ران تایبه‌ت به كوردژین/ psychicability101
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن د.كامةران (2011-02-17 19:33:26)

له‌سه‌ر هێڵ نییه