❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / oOo شیعری کوردژین oOo

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-07 13:03:49

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

oOo شیعری کوردژین oOo


oOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOo

ئه ى ئه و كه سه ى له كه ل مندا ووشه كانت كرد به ئاكر
دل و جه سته ى منت سوتان دياريت كرد به سيكى تر

تؤ ئه تزانى كه به ته نها تؤ شك ئه به م له م زيانه
بئ ئاكابووم له عه شقى تؤ كه وا بؤ مال و سامانه

بؤ له مه ودوا ده ستى خؤم و وشه ى شعرم وا داخ ئه كه م
تاوام ليبيت له خه يال و نوسينيشدا ناوت نه به م

جونكه عه شقى منت دؤران بؤ كه سيكى خاوه ن سامان
منت به ته نها جئ هيشت و شه وت بر كردم له كريان

جاوانى خؤشم كوير ئه كه م جاريكى تر تؤى خؤش بوئ
شه وان فرميسك بريزئ و تاكو به ره به يان نه نوئ...؟؟

*********************************
ۆت له‌ دڵم مه‌شاره‌وه‌
چه‌ند دوربیت چاوم لێت
ه‌ من ئه‌و كاته‌ خوشم ئه‌ویت
كه‌توبلێیت ڕقم لێته‌
به‌هێمنى وه‌ره‌ بۆلام
دڵى شادم چاوه‌رێته‌
سه‌دجار بلێم خوشم ئه‌ویت
جارى بڵێ ڕقم لێته‌

*********************
به‌ خۆشه‌ویستى تۆوه‌ ئه‌مرم
ئه‌م شه‌و یادى تۆ یه‌خه‌ى پێگرتوم
بویه‌ چاوانم مه‌یلى خه‌و ناكات
ئاسمان بێ ورشه‌و ئه‌ستێره‌یه‌
شه‌وێكه‌ گوڵم هه‌ر له‌ شه‌و ناكات
ئیستا توشه‌وى سوور به‌ڕێ ئه‌كه‌ى
منیش شه‌وى پڕ حوزن و ته‌نیاى
بۆچى خه‌رمانى ئیشق و ئه‌وینت
ئاگر تێبه‌ردا وا به‌ خۆڕالى
ئیًستاش له‌وكه‌سه‌ خۆشترم ئه‌ وێت
كه‌ به‌ حوكمى دین هاوسه‌رى ئه‌وى
سه‌یره‌ ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ت لێكروم
كه‌چى قه‌ت له‌ به‌ر چاوم ناكه‌وى
بروام پى بكه‌ هێنده‌م خۆش ئه‌وێت
ناتوانم ڕقت قه‌ت لێ هه‌ڵگرم
سینه‌م ئه‌م خه‌مه‌ هه‌ڵناگرى
به‌ خۆشه‌ویستى تۆ وه‌ هه‌ر ئه‌مرم..

*********************

هاوريم دورى و ته نيايى
بؤ من بؤته بيناسه

له نيو غه م و تالى زين
ئه و رؤحه ى من كه ساسه

مات و مه لول دانشتووم
هيج كه سئ ناكا باسم

بوومه شيتى سه ر شه قام
ئه مه يه باس و خواسى

له منى هاورئ جيت ده وئ
تاكو بيبه خشم به تؤ

هه مووى رؤى به فيرؤ
موعتادى كامه رانيم

هاورئ كيانم به كيانم
له خاكى خؤم بئ لانه م

واهه ست ده كه ن بيانيم

**********************


تۆ لێره‌ به‌ هاوڕێ



من ئه‌ڕۆم له‌ گه‌ڵ ئه‌و شه‌قامانه‌دا ئاشتئه‌بمه‌وه‌

که‌ تووڕه‌بوون له‌ بێزاریم

که‌ بێزاربوون له‌ هاتوو چۆم به‌ سه‌ریاندا

هه‌ر لێره‌ چاوه‌ڕوانم به هاوڕێ

من ئه‌ڕۆم کڕنووش بۆ ئه‌و تووله‌ ڕێگایانه‌ ئه‌به‌م

که‌ منیان به‌ یه‌قینی عه‌شق گه‌یاند

که‌ فێریان کردم خۆشه‌ویستی بکه‌م

به‌ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم

لێره‌ مه‌ڕۆ هاوڕێ

من ئه‌ڕۆم داوای لێبووردن له‌ گه‌ڵای ئه‌و دره‌ختانه‌ ئه‌که‌م

که‌ له‌ چاوه‌ڕوانی مندا هه‌ڵوه‌ران

هه‌تا ئێستایش چاوه‌ڕوانن بڕۆمه‌وه‌ و

به‌ بزه‌یه‌

یان به‌ ماچێک

ڕۆحیان به‌ به‌ر بهێنمه‌وه‌

ئه‌ڕۆم داوا له‌و کۆترانه‌ ئه‌که‌م، که‌ به‌ مناڵی به‌ردم تێگرتوون

له‌ ئه‌تواری مناڵانه‌م بمبه‌خشن

پێیان ئه‌ڵێم

مناڵیم پڕه‌ له‌ تووڕه‌بوون به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌بوون

گه‌وره‌ییم پڕه‌ له‌ خۆزگه‌ی مردووی مناڵی

چونکه‌ مناڵیم پڕ بوو له‌ ڕقی گه‌وره‌ییم

گه‌وره‌ییم پڕه‌ له‌ به‌رائه‌تی مناڵیم

من هاتووم خۆم له‌ هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ پاک بکه‌مه‌وه‌

که‌ به‌ مناڵی کردوومن

نه‌هاتووم له‌ گوناهی گه‌وره‌ییم خۆشبن

من ئه‌مه‌وێ یه‌دگارێکانی مناڵیم بسڕمه‌وه‌

نه‌ک بێهوناهی گه‌وره‌ییم له‌ بیربکه‌م

*************************

هەموو ته‌مه‌نی من خۆزگه‌یه‌ک بوو بۆ بزیه‌کی لێوانم....
زۆر ده‌میکه‌ چاوەڕوانم سۆزی دایکم بیته‌وه‌  جێژوانم....
یان که‌سیک هه‌بئ بملاوینئ وه‌کو دایکئ خۆ شمی بوئ....
به‌لا‌م نه‌بوو هه‌رجی هه‌بوو ته‌مه‌ن کورت بوو ........
له‌ کۆرپه‌ی بئ دایک بووم بۆیه‌ هیج سۆزیک نیه‌ هه تاله كه لم روكه ش بيت...

************************
ده ستم نانوسئ ته نها يه ك دير هؤنراوه
بيرو هؤشم تؤ نه بيت كه سى بير نه ماوه

به سه جاوه روانى بؤ تؤ هه مووى ئازاره
شوين نه ما من بؤى نه جوبم ئاله م شاره

هه موو رؤزيك دلم جاوه روانى دلى تؤيه
ئه شزانم كه جاوه روانيه كه ى من بئ هؤيه

به لام جى له دلم بكه م ناجارم ئه بئ وابم
جونكه من دوايى تؤ ئه بئ نوقمى ده ريابم

دلم ورده ورده ئه رو خيوو دلنيام له ناو ئه جئ
هه نكاو ئه نيم نازانم قاجه كانم بؤ كوئ ئه جئ

هه ر خؤشم ئه ويئ تا ئه و ساته ى شيت ئه بم
هه ر جاوه ريشم تا ئه و رؤزه ى كوير ئه بم...؟؟؟

****************************
بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دەقات بێ وێرانە ماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان
یان زەنجیر لە مل ‌لە سووچی زیندان
ساغ بم جحێل بم بگرم گوێ سوانان
یان زار و نزار لە نەخۆشـخانان
دانیشم لە سەر تەختی خونکاری
یـان لە کۆڵانان بکـەم ھـەژاری
کوردم و لە ڕێی خاکی کوردستان
سەرلەپێناوم گیان لە سەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەدەم وەرامی قــەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە

**********************
مالئاوایی

دلم بۆته‌ په‌ناگه‌ی  خه‌می تۆ
بۆچی وادل ره‌قانه‌ ره‌فتار ئه‌که‌ی بۆ
کاتێ تۆ ده‌ت وت ئاشقی تۆم
وامزانی ئه‌بی به‌رۆشنیێ بۆم
نه‌م ده‌زانی مانای بێوه‌فایی
فێرت کردم چۆن بکه‌م مال ئاویی
ئه‌و داره‌ی ئه‌وه‌نده‌ ساله‌  ئه‌شقی خۆمی بۆباس ده‌که‌م
ئه‌ورۆ ئه‌ویشم لێ زویره‌ هاوار خوایه‌ ئێستا چیب که‌م
ئه‌وپێنوسه‌ی  نامه‌ی تۆم پێ ئه‌نوسی
ئه‌ویس ئه‌مرۆ له‌ ئه‌حوالی منی نه‌پرسی
ئه‌ودله‌ی که‌ پربوو له‌ به‌س هاتوو یادگاری
وه‌کو باران ئه‌ویس  خه‌می تالی  بۆده‌باری
کوانێ وه‌فا کوانێ سۆزت ئه‌ی بێویژدان
تانیا شتێکه‌ به‌ منت به‌خشیوه‌   بریتی بوو له‌ گریان
توخوا کاتێ ده‌مرمیاری شیرینم
گه‌رته‌نهابۆیه‌ک جاریش بێ وه‌ره‌ بۆپرسی ماته‌ مینم

********************************

جه‌ماڵت، چه‌شنی عیشقم گــــــه‌یشتۆته‌ كه‌ماڵێ
خوایه‌ ئه‌م دووانه‌ هه‌رگیز نه‌بینن ڕووی زه‌واڵێ!

هیچم بــه‌ بیر دانایه، لــــه‌ نـاو خه‌یاڵی عه‌قڵا
كـــــه‌ جوانتر له‌م‌ وێنه‌یه، مانای بخرێته‌ پاڵێ

چۆن من خه‌یاڵی ڕووی تۆ،گوڵم،به خه‌وببینم؟
كه‌ قه‌ت به‌ خه‌و نه‌بینێ، چاوم غه‌یری خه‌یاڵێ!

به ‌عیشقی تۆوه‌ خۆشم گه‌رچی لێشم عه‌یان بێ
هــه‌رگیز ڕۆژێ به‌ عومرم، نه‌یا رۆژی ویساڵێ!

كـــاتێ له‌گـــه‌ڵ تۆدا بم، ســـاڵم ده‌بێته‌ ڕۆژێ
ئه‌وده‌م كه‌ بێ تۆ بم من، ده‌ڕوا ڕۆژم به‌ ساڵێ!

«حافز» مه‌كه‌ گازنده‌، گه‌ر گه‌ره‌كته‌ ژوانی یار
دووریی له‌ وه‌ش زیاتر بێ،عاشق نابێ بناڵێ.

*****************************

ئه‌ویندارم

ئه‌ویندارم خۆم ناگۆرم
چه‌ندی بكۆلم ئه‌بن به‌زۆر
له‌سه‌رسۆزی خۆم نایه‌مه‌ خوارێ
ئه‌گه‌ر دونیا ببیت به‌ گۆرم
بلا بسوتێم دل و مێلا ك
قوربانی تۆ بن
باهه‌موو بزانن من تۆم ئه‌وێت
ئه‌وین و خۆشه‌ویستیتكى بێ سنور
هۆ خه‌لكینه‌ هه‌موو ئه‌زانن
داری عه‌شق دێم نیه‌
چه‌ند فرمیسكى له‌سه‌ر برژێنم هێشتا كه‌مه‌
كه‌س لۆمه‌ی دلی من نه‌كه‌ت
شێت و شه‌یدای یارم
بۆیه‌ ئه‌لێم خۆم ناگۆرم
ئه‌ڤیندارم
بریندارم
بۆتۆ من ماوم
دل مێلاك قوربانی تۆبن
دره‌وشاوی من
دور له‌ چاوت من به‌درۆ خولقاوم
خوایه‌ گه‌ر كردم شریك
لێم مه‌گره‌
له‌ سنور ده‌رچوو دل
خۆشه‌ویستى من بۆ ئه‌و

**************************

به بێ تۆ من ژینم ناوێ


تۆی مۆمی په‌روانه‌ی دڵم

تۆی گه‌شترین تاقه گوڵم

تۆی بولبولی مه‌ستی گوڵزار

هه‌توانی زام شیفای ئازار

تۆ شیعر و ئاوازی منی

ده‌ریایه وشه‌ی بێ بنی

ڕۆح وگیان وهه‌ناسه‌می

خۆزگه و ئاره‌زۆ و تاسه‌می

به بێ تۆ من ژینم ناوێ

مه‌رگم له ژین خۆشتر ئه‌وێ

********************

لێم ببووره،
له دوای ڕۆژێك كه نه م توانی بڵێم گیانه
له دوای دوا هه ناسه ی قوڵی نێو دڵ و گیانه
له دوای ئه و ڕۆژه ی كه دڵت گووتی بۆ دوا جاره
دڵم میوانت بێت كه تۆ منت لا خه یاڵه

لێم ببووره،
گه ر نه م توانیبێ گڕی دڵداریت پێشكه ش بكه م
گه ر ڕۆژێك فرمێسكی چاوانتم نه توانیبێ لا بده م
لێم ببووره بۆ دوا جاره سوجده ت بۆ ده به م
بۆ دوا جاره په شیمانی دڵمی ناسۆرم پێشكه ش ده كه م

خۆزگه به بینینی چاوی جوانت زوو به دیم كردایه
كه له دڵی ناسكت ووشه ی ناسكتر هه یه
كه له سه ر لێوی ئاڵت ووشه ی خۆشه ویستی بێ لانه یه
ئاخ، خۆزگه پێشتر عیشقی تۆ میوانم بوایه!

من نه مزانی چرای شه وی تاریکت بووم
ڕووناك كه ره وه ی جێ ژوانی ساردت بووم
به ڵام بڕیارم داوه وازت لێ نه هێنم
هه موو كات ناوی پیرۆزت به خۆشه ویستی بهێنم

**************************


به‌ چـــــــــــــاوی خۆم هه‌ڵناوه‌، برۆی په‌ری سیمایێ
خه‌یاڵی ســــــــــــــه‌‌وزخه‌تێکم نه‌خشاندووه‌ له‌ لایێ

ئه‌وا بــــــــه‌‌ خۆشیی خه‌یاڵ، په‌خشانی عیشقبازیم
له‌و که‌وانچه‌ی برۆیه‌ گـــــــــــــه‌‌یشتووه‌ته‌ ته‌غرایێ

ســــــــــــــه ‌رم دێ تێدابچێ، چاوم سۆمای  نه‌ماوه‌
به‌ ئاره‌زوویی سه‌ر و چـــــــــــــاوی مه‌جلیس نمایێ

ئــه‌‌من که‌وا له‌ ڕووی وی، هه‌یڤم له‌ سه‌ر هه‌یوانه
هـــــه‌‌رگیز چاوم به‌ گرشه‌ی چ ئه‌ستێران هه‌ڵنایێ

له‌و جێگایه‌ی كـــــه‌‌ جوانان به‌ غه‌مزه‌ تیغ بکێشن
له‌ لات نابێ سه‌یر بێ، كـــه ‌ سه‌ر بچته‌ ژێرپایێ!

ژوان و دووری چییه‌ بۆت؟ ڕه‌زا لـــــــــه‌‌ یار بخوازه‌
که‌حه‌یفه‌ بێژگه‌له‌خۆی، هه‌تبێ خۆزگه‌و هیوایێ

هــــه‌‌وساری ئه‌و دڵه‌ی من له‌ ده‌ست که‌سێکی وادا
ڕاناگــــــــــــــرێ  بـــــــه‌‌ دره‌وێش، چ میر و پادشایێ

سازکه‌ن له‌ ڕۆژی مه‌رگم تابووتی من لــــه‌‌ شمشاد
كــــــــــــــه‌‌وا ده‌ڕۆین به‌ داخی شۆخی بڵیند باڵایێ

گه‌وهه‌ربارانم ده‌كــــــه‌‌ن پۆلی ماسی له‌ خۆشییان
كـــــــاتێ که‌ لۆتکه‌ی «حافز» بگاته‌ سه‌ر ده‌ریایێ

***********************
حه‌قمه‌ بگریم كه‌ته‌نیام
كه‌س گوێ له‌ نالێنم ناگرێ
له‌م رۆژگاره‌ بێ ئه‌وینه‌
بوزۆر نامه‌ی دلم ده‌بێته‌وه‌
تۆ. بارانی هه‌ر كلوه‌ به‌فری
تام وبۆنی تۆم بۆ دێنێ
ده‌ربرینی هه‌ر وشه‌یه‌كت
عه‌ شقم له‌دل ده‌روێنیت
ده‌نگی تۆ هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ بۆم دێت

****************************

ده‌مزانی نایێیته‌وه‌
كۆچی تۆ ولاتی منی ره‌ش پۆش كرد
بوهاری گه‌نجیمی سه‌راو ژێر كرد
خه‌زان هات  ... خه‌زان هاتو ته‌مه‌نم رۆ رۆی كرد سه‌ر به‌قورِی
خه‌مناكیه‌وه‌ ... دوای مه‌رگت خه‌م هاته‌ مالی ئه‌ندێشه‌م
من نازانم ماوم یا مردوم ! ؟ یا له‌ دوای كۆچت من جه‌سه‌دێكی نازیندووم
ره‌وا نابینم گه‌ر چركه‌یه‌كیش خه‌یال بۆ ئه‌وینت نه‌بێت
من هه‌ر چاوه‌رێم گه‌ر له‌ رۆژی دواییش بێت ... هه‌ر ده‌بێت له‌ باوه‌شت بگرم
دڵ ئۆقره‌ ناگرێ بێ تۆ ئه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نم
زوو بێره‌وه‌ ... ده‌رگاكه‌م والاَیه‌و چاوه‌روانه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانت
ئه‌ی چاو پرِ له‌ ئه‌سرینم !
ناكرێت منیش بمرم ... ئه‌ی كێ ببێته‌ مه‌می مه‌مله‌كه‌ت
عاشقان چاو له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن ... چاوه‌روانن له‌ ئامێز گرتنمان
هه‌ستی جوان ، عه‌شقی جوان ، ئه‌وینی پاك ، په‌یڤی ناسك
خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو ئێمه‌ بووین ، ئه‌ی كێ ئێستا فه‌رمانرِه‌وایی بكات
كێ یاسایه‌ك بۆ عه‌شق دائه‌نێت
كه‌ هه‌موو عاشقان بتوانن بگه‌نه‌ ئامێزی یه‌ك له‌م ولاَته‌
تۆ ماوی یاخود مردووی !؟ پێم بلێ یا له‌بیرت كردوه‌ رابردوو
نا ... ! برواناكه‌م تۆ به‌ ئاسوده‌ بژیت له‌م گه‌ردونه‌
خه‌ونیشت ناگه‌یشته‌ جێ جیا له‌من ... ناگه‌یه‌ سه‌فاو خۆشی
پوچه‌له‌ هه‌سته‌كانت گه‌ر بۆ عه‌شقی كه‌سێكی تر بدوێت
پێم بڵێ مردوی .. یا منت له‌بیر كردوه‌

oOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOoOo


-:ئه‌حمه‌د خوسره‌وی:-
ئاماده‌کردنی -:سۆز:-


دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن >SoZ< (2010-11-07 13:05:08)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-07 13:54:07

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

ه‌ست خۆش هه‌ربژیت سۆزخان.هه‌مووی جوان وپرمانان سه‌ركه‌وتوبیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-07 16:00:53

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

حه‌قمه‌ بگریم كه‌ته‌نیام
كه‌س گوێ له‌ نالێنم ناگرێ
له‌م رۆژگاره‌ بێ ئه‌وینه‌
بوزۆر نامه‌ی دلم ده‌بێته‌وه‌
تۆ. بارانی هه‌ر كلوه‌ به‌فری
تام وبۆنی تۆم بۆ دێنێ
ده‌ربرینی هه‌ر وشه‌یه‌كت
عه‌ شقم له‌دل ده‌روێنیت
ده‌نگی تۆ هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ بۆم دێت

,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,

ه‌ست خۆش سه‌ركه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-08 17:52:35

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-09 06:04:36

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

ده‌ست خۆش زۆر جوانن سه‌ركه‌وتووبیت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-09 10:38:59

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-13 13:04:20

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

سپاس بۆ ئێوه‌ دهستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سه‌رکه‌وتو بن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-16 10:35:13

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

ده‌ست خۆش هاوری گیان ماندو نه‌بی

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-11-16 11:50:04

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

واو ده‌ست خۆش بێت هه‌مووی زۆر جوانه‌ سۆزه‌ گیان
ماندو نه‌بیت گوڵی من  هه‌رده‌م شاد و به‌خته‌وه‌ربیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-11-16 12:34:00

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

ده‌ست خۆش سۆز گیان منیش ئه‌وه‌م هه‌لبژارد که‌ به‌ دلم بو جه‌ژنیشت پیرۆز بیت به‌قوربان








مالئاوایی

دلم بۆته‌ په‌ناگه‌ی  خه‌می تۆ
بۆچی وادل ره‌قانه‌ ره‌فتار ئه‌که‌ی بۆ
کاتێ تۆ ده‌ت وت ئاشقی تۆم
وامزانی ئه‌بی به‌رۆشنیێ بۆم
نه‌م ده‌زانی مانای بێوه‌فایی
فێرت کردم چۆن بکه‌م مال ئاویی
ئه‌و داره‌ی ئه‌وه‌نده‌ ساله‌  ئه‌شقی خۆمی بۆباس ده‌که‌م
ئه‌ورۆ ئه‌ویشم لێ زویره‌ هاوار خوایه‌ ئێستا چیب که‌م
ئه‌وپێنوسه‌ی  نامه‌ی تۆم پێ ئه‌نوسی
ئه‌ویس ئه‌مرۆ له‌ ئه‌حوالی منی نه‌پرسی
ئه‌ودله‌ی که‌ پربوو له‌ به‌س هاتوو یادگاری
وه‌کو باران ئه‌ویس  خه‌می تالی  بۆده‌باری
کوانێ وه‌فا کوانێ سۆزت ئه‌ی بێویژدان
تانیا شتێکه‌ به‌ منت به‌خشیوه‌   بریتی بوو له‌ گریان
توخوا کاتێ ده‌مرمیاری شیرینم
گه‌رته‌نهابۆیه‌ک جاریش بێ وه‌ره‌ بۆپرسی ماته‌ مینم

**********ئه‌حمه‌د خه‌سره‌وی**********************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-11-19 16:32:25

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
خۆشحاڵ بووم ه‌ به‌ دڵتان بو
سه‌رکه‌وتو بن....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-11-20 13:03:01

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

dastw panjat xosh hawrey azizm hiwadarm hamisha sarkawtw bit

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-11-20 20:27:59

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: oOo شیعری کوردژین oOo

سپاس گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net