.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هێمن
هــــــــــه‌وڵێ مه‌ده میوان نه‌ڕۆن
نه برینجی شك ده‌به‌ی نه ڕۆن
میوان قــــــــــاقڕبوون تێرناخۆن
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه!
پێتوایه میری کــــــــــــــــــارتاژی
ڕاتگرتوونه توڵه و تــــــــــــــاژی
سه‌گت لـــــــــــــــه پشته‌وه ناژی
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه!
نـــــــــــــــه‌دار و ده‌سته‌وه‌ستانی
کـــــــــــــــــار و کاسپێکی نازانی
له خؤڕا ده‌کــــــــــــــه‌ی میوانی
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه!
باوێشکت دێنی بۆ چــــــــــه‌وری
ببارێنی وه‌کوو هــــــــــــــــــه‌وری
ئاغــــــــــــــــــایه‌تی نه‌ما ده‌وری
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه!
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم ناخـــــــــــۆم نانت
به‌تاڵه که‌لله و گیرفــــــــــــانت
به‌ســـــــــه‌رچوو ده‌ور و زه‌مانت
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه!
سه‌رچاوه: گزینگ، ژماره39-40، هاوین و پاییزی 2003، ل 64.
• ئه‌و پارچه شێعره، کاتی خۆی، له لایه‌ن کاک (هه‌مزه‌ی بایه‌زیدی مه‌نگوڕ) بۆ گزینگ نێردراوه. هه‌روه‌ک ئاشکراشه له مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا (له ناوچه‌ی مه‌نگوڕان، مانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌ی پێ ده‌گوترێ) که ئازووقه و قاورمه و دانه‌وێڵه و خوارده‌مه‌نی له که‌می ده‌دا، میوانیی و میوان هاتن و میوان ڕاگرتن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر برینج و ڕۆن نه‌مابێ، هه‌ر باسی سه‌ره..! ده‌ڵێن: "مامه‌نداغای شه‌ختان"ێ که که‌سێکی زۆر ساده و دڵساف و قسه‌خۆش و میوانڕاگر بوو، له‌و کاتانه‌دا پێی ڕاده‌گه‌یێنن که ئاغا میوانت بۆ هاتووه، ئه‌ویش هه‌رای ئاغاژنێ ده‌کا و ده‌ڵی ئه‌رێ برینج و ڕۆنن هه‌نه؟ وه‌ختایه‌ک پێیده‌ڵێن به‌ڵێ هه‌نه، ده‌ڵێ که‌وابوو میوان و سه‌م پێ وه‌ک یه‌که!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه