.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دایــــــــــــــــــه خۆشم ئه‌وێی
لهکوچهکانی وڵاتی دڵما وا ئه‌گه‌ڕێم
له‌نێو ههستهکانما ئه‌گه‌ڕێم بۆ خۆشه‌ویستیت
ئاخۆ تۆ چه‌نده لهدڵمایت
گشت هه‌سته‌کانم کۆ ئه‌که‌مه‌وه
تاکو هه‌موو جه‌سته‌م ده‌نگ باته‌وه له‌کاتێکا
که ئه‌ڵێم خۆشــــــــم ئه‌وێی
ئه‌ڕۆم تا ئه‌گه‌مه مانگ
ئه‌ڕۆم تانزیک ئه‌ستێره‌کان
وا ئه‌که‌م گه‌ردوون ده‌نگ باته‌وه له وشه‌ی
خۆشم ئه‌وێی دایه‌گیان
وابۆنی گوڵ ئه‌که‌م ئاخۆ بۆنی له‌تۆ خۆشتره!؟
نا، دایه بۆنی خۆشت هێنده زۆره که گوڵ گوڵ له‌تۆی وه‌ر ئه‌گرێ
ئهچمهسهر به‌رزترین چیا ئاخۆ له‌تۆ به‌رزتره!؟
نا، به‌رزی تۆ چیاکانی ملکه‌چ کردووه...
سه‌یری خۆر ئه‌که‌م به‌ڵام رووناکیه‌که‌ی زۆر به‌تینه
که‌چی له‌ئاست تۆیا بێ روناکیه
ئه‌ی چۆن رووم بێت سه‌یری روخسارت که‌م!؟
سه‌یری زه‌وی ئه‌که‌م ئاخۆ له‌تۆ گه‌وره‌تره!؟
نا، زه‌وی گوێبیستی ئه‌مه‌بێ به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه
ئه‌ڵێ: کێ له‌دایک گه‌وره‌تره!؟
لاو لاو له‌تۆوه فێری عیشق ئه‌بێ...
که ئهیوهێ چیلکه بگرێته باوه‌شی
سه‌یری تۆ ئه‌کا که کۆرپه‌ت له‌باوه‌ش ئه‌گری...
توخمه‌کان له‌تۆوه ئه‌زانن ئاوێته بوون چیه...
بولبول لـه لای لایه‌ی تۆوه ئه‌زانێت ده‌نگی خۆش چیه...
ژیان به‌بوونی تۆوه فێره به‌رده‌وام بێت...
هه‌رچی به‌وه‌فایه وه‌فاکه‌ی زۆر له‌تۆ که‌متره
دایه گیان هه‌ر ترپه‌یه‌کی دڵم به‌ده‌نگێکی نزمه‌وه
لـــــــه ڕۆژ و شه‌ودا ئه‌ڵێن:
بێ تۆ ژیان جوانیه‌کانی له‌ده‌ست ئه‌دا
ئاسمان خۆشحاڵه که‌به‌رامبه‌ر ڕووته
زه‌وی شآنازی ئه‌کا که عاشقێکی وه‌ک تۆی له‌باوه‌ش گرتووه
که پێنووسه‌که‌م ئه‌نووسێ له‌سه‌ر ناوت ده‌نگی گریانی دێ
په‌ڕاوه‌که‌م ناز ئه‌کا کاتێ ناوی تۆی لێ ئه‌نوسرێ
ئه‌وینت شته‌کانی گرتۆته‌وه
ئیتر له‌تۆوه فێری خۆشه‌ویستی ئه‌بم و
ئــــــهڵـــــێـــــــــــــــــــــم:
هه‌مووشت؛ مل کهچته
خۆ به‌هه‌شت له‌ژێر پێته
بمبوره دایــــــهگیــــــان
هه‌رچی بکه‌م هه‌ر ناگاته گهوهرییت
... ئه‌ڕۆم بۆقوڵایی زه‌ریا تا بزانم سه‌ختی چیه...
ئه‌ڕۆم بۆسه‌ر شاخه‌کان تابزانم ماندووبوون چیه...
له‌خه‌وی قوڵا له‌کاتی نیوه‌شه‌وا به‌خه‌به‌ر دێم تا بزانم شه‌ونخونی چیه...
ئیتر دایه من چیم!؟
که تۆ له‌گه‌وره گه‌وره‌تری
دایه لێم ببوره تا خوا لێم ببورێ
دایـــــــــــــــــــــــــــــه . . .
خۆشم ئه‌وێی خۆشم ئه‌وێی خۆشم ئه‌وێی
کوردژیــــــن هه‌ره باشترین
موسلیـــــــم غهمگیـــــن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-10-07 14:01:06)
له‌سه‌ر هێڵ نییه










هیچم بۆ دایك نیه
به‌ڵام سوپاست ئه‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی به‌ڕێزت موسلیم گیان
ناتوانم هیچ بڵێم

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاکه مسلم ی برام هه‌ر سه‌ربه‌رز بیت و سه‌رکه‌توو بیت،، به ڕاستی هه‌سته‌کانت جوانن به هیوام ناخ‌و هه‌ستت هه‌ر وا جوان و فراوان و پرر هه‌ست بێت .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2010-10-06 19:32:31)

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









الله زووووور زور جوانه كاكه موسليم كيان هه ربزيت سه ركه وتوو بيت براكه م


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش مسلیم گیان برای ئازیزم ، بەراستی ناخی هەژاندم دووری‌و تەنیایی سەرلەنوێ تەزەکردمەوە .
هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم برا گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Dastt xosh kaka moslim geyan
Sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته جوانه‌تان...
به‌راستی ئه‌وه‌نده‌ی نووسیومه هیچ نیه به‌رامبه‌ر به‌دایک
به‌ڵام له‌شه‌رمه‌زارییه و پێم باشتر بووله‌وه‌ی هیچی بۆنهڵێم
سوپاس بۆ به‌شداریتان
باوه‌نووری گیان
خاتوو ڕۆنیاسی خوشکم
خه‌مه گیانی هاوڕێمان
کاکه دڵدار گیانی روو خۆشمان
کاکه سانکۆ ی برای ئازیز و خۆشه‌ویست
یاڵدز گیانی هاوڕێمان
زۆر سوپاس بۆ به‌شداریتان و وشه‌ی جوانتان...
هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌ییه‌کی رۆحیتان بۆ ئه‌خوازم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه سه‌رکه‌وتو به‌رده‌وام بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dest xoshe be rasti honraweki xoshe xoshe
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس سینۆها گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ هه‌ستت هاوڕێمان
تۆش ئینشآء الله سه‌رکه‌وتوو بیت و شاد بیت
+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+
بێ دڵ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیانتا
*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*
له‌سه‌ر هێڵ نییه





kaka muslim harchanda 1 mang lamaw pesh nwsiwta balam har 7azm krd dasxoshit le bkam barasty zor zor jwan w pr hast w soza dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Mr. Incredible ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
سوپاس بۆ وشه‌ی جوانت خۆشحاڵم به به‌شداریت هاوڕێ گیان
هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێط کاکه موسلیم گیان
به‌راستی زۆر جوانه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی گوڵ

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس کاکه بڕوا گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێگیان
سوپاس بۆ هه‌ستی جوان و به‌رزت برای گیان
زۆر سوپاس منیش هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسووده‌بیت له‌ژیانت هاوڕێ گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه