.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چیرۆکی کوڕ‌و کچێکی ئیماندار
ده‌گێڕنه‌وه که له سه‌ده‌ی یه‌که‌می کۆچیدا کوڕێکی گه‌نجی خواناس داوای زانستی ده‌کرد و خۆی یه‌کلایی کردبوه‌وه بۆی، به‌ڵام هه‌ژار و نــهدار بـوو.
رۆژێکیان به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه له ماڵ چوویه ده‌ره‌وه، چونکه هیچی شک نه‌ده‌برد تا بیخوات، بۆیه له ئه‌نجامدا رێی که‌وته باخێ که پڕبوو له‌دره‌ختی سێ‌و، لقی دار سێوێک شۆڕبووبوویهوه بۆ سه‌ر ڕێگاکه، ئه‌میش که‌وته وت‌و وێژ له‌گه‌ڵ خۆیدا که ئایا ئه‌و سێوه بخوات و برسیه‌تیه‌که‌ی نه‌مێنێت و خۆکه‌س نایبینێت و ئه‌و باخه‌ش به‌هۆی یه‌ک سێوه‌وه که‌م ناکات، بۆیه سێوێکی لێکرده‌وه و دانیشت و خواردی تا برسیه‌تیه‌که‌ی نه‌ما، کاتێک گه‌ڕاویه‌وه بۆماڵه‌وه ده‌روونی لۆمه‌ی ده‌کرد، ئایا ئه‌مه پیشه‌ی ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌یه؟ دانیشت و بیری ده‌کرده‌وه و ده‌یووت چۆن ئه‌و سێوه‌م خوارد و ئه‌وه ماڵی موسڵمانه و من مۆڵه‌تم وه‌رنه‌گرتوه لێی؟ داوای گه‌رده‌ن ئازادیم لێنه‌کرد.. بۆیه ڕۆشت و گه‌ڕا به‌دوای باخهوانهکهدا هه‌تا دۆزیه‌وه و لاوه‌که پێی وت: مامه گیان من دوێنێ برسیه‌تی زۆری بۆ هێنابووم و منیش سێوێکم له باخه‌که‌ت خوارد به بێ ئه‌وه‌ی تۆ بزانیت، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ من هاتووم گه‌ردنم ئازاد بکه‌یت.
باخه‌وانه‌که‌ش پێی وت: به‌خوا گه‌ردنت ئازاد ناکه‌م و له ڕۆژی قیامه‌تدا به‌رۆکت ده‌گرم.
کوڕه گه‌نجه‌که‌ش ده‌گریا و ده‌پاڕایه‌وه تا گه‌ردنی ئازاد بکات و پێی وت: من ئاماده‌م هه‌ر کارێکت بۆ بکه‌م به‌مه‌رجێ لێم خۆش بیت و گه‌ردنم ئازاد بکه‌یت.. و هه‌ر ده‌پاڕایه‌وه له خاوه‌ن باخه‌که و خاوه‌ن باخه‌که‌ش زیاتر سوور ده‌بوو له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی، بۆیه ڕۆشت و بهخێی هێشت، کوڕه لاوه‌که‌ش که‌وته دوای و ده‌پاڕایه‌وه لێی هه‌تا باخه‌وانه‌که رۆشته ماڵی خۆیان، لاوه‌که‌ش له‌به‌ر ده‌رگاکه‌یاندا وه‌ستا و چاوه‌ڕوان بوو تا بۆ نوێژی عه‌سر پیاوه‌که بێته ده‌ره‌وه و کاتێک باخه‌وانه‌که له‌ماڵ هاته ده‌ر و بینی هێشتا لاوه‌که وه‌ستاوه و فرمێسک به ڕیشیدا دێته خواره‌وه و زیاتر نور و ڕووناکی به‌خشیوه به‌روخساری.. لاوه‌که به باخه‌وانه‌که‌ی وت: مامه‌گیان من ئاماده‌م وه‌ک جوتیارێک له باخه‌که‌تدا کار بکه‌م به‌بێ کرێ و به‌درێژایی ژیانم یابهههر شێوه‌یه‌ک تۆ پێت باش بێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی لێم خۆش ببیت.
له‌وکاته‌دا باخه‌وانه‌که که‌وته بیرکردنه‌وه و پاشان وتی: کوڕی خۆم من ئاماده‌م لێت خۆش بم به‌ڵام به مه‌رجێک، لاوه‌که گه‌شایه‌وه و به‌ڕوویه‌کی گه‌شاوه و خۆشه‌وه وتی: مامه‌گیان چ مه‌رجێکت هه‌یه بیڵێ.
باخه‌وانه‌که وتی: مه‌رجی ئه‌وه‌م هه‌یه کچه‌که‌م بخوازی!!!
لاوه‌که‌ش زۆر سه‌رسام بوو به‌و وه‌ڵامه‌و هه‌رگیز ئه‌و مه‌رجه‌ی به‌مێشکدا نه‌ده‌هات، پاشان باخه‌وانه‌که وتی: به‌ڵام کوڕی خۆم حه‌ز ئه‌که‌م که بزانیت کچه‌که‌ی من کوێره و که‌ڕه و ڵاڵیشه و هه‌روه‌ها ئیفلیجیشه و ناتوانێ جووڵه بکات، منیش ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌گه‌ڕێم تا مێردێکی بۆ په‌یدا بکه‌م و متمانه‌م هه‌بێت پێ و رازی بێت و به‌و هه‌موو ناته‌واویه‌ی باسم کرد، ئه‌گه‌ر تۆ ڕازی بیت پێی ئه‌وا لێت خۆش ده‌بم، لاوه‌که جارێکی تریش توشی سه‌رسامی بوویه‌وه.
پاشان هه‌ر بیری ده‌کرده‌وه که چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نارهحهتیهدا بژی، به‌تایبه‌تی ئه‌م هێشتا له هه‌ڕه‌تی لاویهتیدایه؟ و چۆن ئه‌و ئافره‌ته هه‌ڵده‌ستێت به‌کار و باری خۆی و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و گرینگی‌دان به‌م، له‌کاتێکدا به‌وشێوه‌یه بێت؟
هاته‌وه به‌خۆیدا و به‌خۆیی وت: ئارام بگره له‌سه‌ری له دنیادا و بارزگارت بێت له تاوانی ئه‌و سێ‌و خواردنه!!!.
پاشان روویکرده باخه‌وانه‌که و پێی وت: مامه‌گیان ئه‌وه من ڕازی بووم به کچه‌که‌ت و داواکارم له‌خوای گه‌وره پاداشتی نیاز و نیه‌تم بداته‌وه و به هۆی ئه‌وه‌وه به‌خێر قه‌ره‌بووی بکاته‌وه بۆم.
باخه‌وانه‌که وتی: زۆر باشه کوڕی خۆم ژوانی ئێمه پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووه..
ده‌بێت بێیت بۆماڵی خۆمان دهعوهتیت بۆ ژن هێنانهکهت و منیش ماره‌ییه‌که‌ت ده‌گرمه ئه‌ستۆی خۆم. رۆژی پێنج شه‌ممه لاوه‌که به‌له‌شێکی قورسه‌وه و به دڵشکاویه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا به‌ره‌و لای ماڵی پیاوه‌که، نه‌ک وه‌ک زاوای تر به‌دڵخۆشی و شادیه‌وه له رۆژی زه‌ماوه‌ندا، کاتێ له‌ده‌رگای دا باوکی کچه‌که ده‌رگای بۆ کرده‌وه و بردیه ژووره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی که‌وتنه وتووێژ پێی وت: کوڕی خۆم فه‌رموو بڕۆ ژووره‌وه بۆلای ژنه‌که‌ت، یاخوا پیرۆزتان بێت و خوای گه‌وره به‌ره‌که‌ت و خۆشی بخاته ژیانتانه‌وه و له‌سه‌ر خێر و چاکه کۆتان بکاته‌وه.
باوکه ده‌ست لاوه‌که‌ی گرت و بردیه ئه‌و ژووره‌ی که کچه‌که‌ی له‌وێ دانیشتبوو، کاتێ کوڕه‌که ده‌رگای کرده‌وه بینی ته‌ماشا ده‌کات ئافره‌تێکی سپی پێسته و جوان وه‌ک مانگ وایه و قژی وه‌کو ئاوریشم به‌سه‌ر شانی‌دا شۆڕ بووه‌ته‌وه و پاشان کچه‌که هه‌ستایه‌وه و به باڵایه‌کی شۆخ و شه‌نگه‌وه به‌ره‌و لای کوڕه‌که رۆشت و سڵاوی لێکرد و وتی: سڵاوت لێبێ مێردی به‌ڕێزم..
لاوه‌که له‌شوێنی خۆی حه‌په‌سا و هه‌ر سه‌رنجی ده‌دا، بڕوای نه‌ده‌کرد به‌و دیمه‌نه و نه‌یده‌زانی چی ڕوویداوه و بۆچی باوکی کچه‌که ئه‌و قسانه‌ی کرد، بۆیه کچه‌که تێگه‌یشت که‌چی دێت به‌خه‌یاڵی مێرده‌که‌یدا و چوو بۆلای و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ کرد و ده‌ستی ماچ کرد و وتی: به‌ڵێ ئێستا تۆ سه‌رسامیت به‌قسه‌کانی باوکم، ڕاسته من کوێرم له ئاست تێڕوانینی حه‌ڕام و ڵاڵم له ئاست قسه‌کردنی حه‌ڕام و که‌ڕم له ئاست بینین و بیستنی حه‌ڕام و قاچه‌کانم به‌ره و شتی حه‌ڕام هه‌نگاو نانێن، وه من تاکه منداڵی باوکمم و چه‌ندین ساڵه باوکم ده‌گه‌ڕێت به‌دوای مێردێکی صالحدا بۆ من، کاتێک تۆ هاتیت و داوات لێکرد که لێت ببورێ و گریای له‌به‌رده‌میدا، باوکم وتی: ئه‌و که‌سه‌ی له خواردنی سێوێک بترسێت که مافی ئه‌وی به‌سه‌ره‌وه نیه، ئه‌وه باشتر له‌خوا ده‌ترسێت به‌رامبه‌ر به کچه‌که‌م، پیرۆزبایی له باوکم ده‌که‌م که تۆی به‌نسیب بوو.
دوای ساڵێک ئه‌و ژن و مێرده منداڵێکیان بوو که له‌ناو ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا نموونه‌ی که‌مه، ئایا ده‌زانی ئه‌و منداڵه کێ بوو؟
ئیمامی ئه‌بوو حه‌نیفه خاوه‌نی مه‌زهه‌بی فیقهی به‌ناوبانگی حه‌نه‌فی که به مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی ناسراوه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:" ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزگار بێت خوای گه‌وره ده‌رووی لێده‌کاته‌وه و رۆزی ده‌دات به شێوه‌یه‌ک که به خهیڵدا نه‌هاتووه"(الطلاق2-3).
له کتێبی: (چیرۆکه کاریگه‌ره‌کان بۆ لاوان)ه‌وه
ئاماده‌کردنی: موسلیــم چۆمانی
تایبـه‌ت به: کــوردژیــــــــــن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-11-13 18:52:07)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مسلم گیان
هه‌ر بژیت براکه‌م

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس خهمهگیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس هاوڕێگیان سوپاس بۆ وشه‌کانت
هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه له‌ژیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










الله له‌و هه‌مو له‌خواترسانه به‌خوا زۆر جوانه
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆحش بێت کاکه موسلیم گیان
هه‌ربژیت براکه‌م سه‌رکه‌وتو بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆس بێت کاک مسلیم
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت ئینشائه‌ڵا


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس کاکه بڕوا گیان ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ وشه‌کانت هاوڕێی خۆشه‌ویست کاکه بڕوا گیان
تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و هیوام وایه به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
سوپاس لیسا گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سه‌رکه‌وتوو و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیــــــــت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هستهکانت خۆس بێت کاک مسلیم
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



به راستی ده س خوش
ووته ییکی به نرخ و به بایه خ و زور جوان و ریک و پیک و گه شاوه و به تام و به ماناییکی جیاواز بوو!!!
هیوادارم له ئاستی نووسینی کوردیش دا هه ر وا به رده وام بی
ئیتر سپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس شازه گیان ده‌سته‌کانی تۆش خۆش خۆش بێت و تۆش سه‌رکه‌وتوو و شاد بیت
زۆر سوپاس ژیله‌مۆ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رز و جوانت
زۆر سوپاس هاوڕێ گیان هیوام وایه به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌بیت له ژیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەست خۆش برای بەرێزم منیش پێشتر ئەو چیرۆکەم خوێندببوە
بەراستی ئەو کتابەش سودێکی زۆری هەیە خودا مۆفەقت بکات

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاوڕێ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
وایه کتێبێکی به‌سووده و سه‌رکه‌وتوو بیت
هیوام وایه شاد و ئاسووده بیت له ژیانتا
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەستکانت خۆش بی
لە ڕاستیەکەى من ئەو چیڕۆکەم پێش چەند ساڵێک لە کەناڵى یەکگرتوو ەوە بینى بە شێوەى فیلم.بەڵام زۆر بەدڵم بوو
هەر جارێکیش بەرچاوم بکەوێ دادەنیشم و سەیرى دەکەم وەک ئەوەى یەکەمجارم بی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس کاکه عمر گیان ده‌ستی تۆش خۆش
وایه هاوڕێ گیان من به‌رگوێم که‌وتووه که ئه‌مه کراوه‌ته فیلم به‌س به‌خۆم نه‌مبینیوه
سوپاس بۆ به‌شدار بوونت،،، هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌بیت له ژیانتا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سلاو و رێز
دەست خۆش کاکە موسلیم گیان برای ئازیزم دەمێکە لە یانە دابراوم بەلام بەخوێندنەوەی بابەتەکەت هەستم کرد خەریکە دا ئەبریم لە وەرگرتنی زانیایە بەسودەکانی ئێوەی خۆشەویست ، هیوادارم خوای گورە بە نیازپاکی خۆمانمان لەگەلابکات انشااللە ، دووبارە هوای سەرکەوتن بۆتۆی ئازیزم هەموو خۆسەویستانی یانە دەخوازم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو له‌تۆی خۆشه‌ویستیش کاکه سانکۆ گیان
زۆر زۆر سوپاس برای ئه‌زیز و به‌ڕێزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
وایه براگیان ماوه‌یه‌ک بوو دیارنهمابووی له‌یانه، خێری پێ وه‌بێ ئینشآءالله
زۆر سوپاس لای خۆم و هه‌موو هاوڕێیانیشهوه تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت برای به‌ڕێزم
منیش هیوام وایه که له‌ژیانتا سه‌رکه‌وتوو وشاد و به‌خته‌وه‌ر بیت براگیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ياخوا دةستت خوش بيت براى بةريزم كاكة موسليم بةراستى سودى هةبوو من ئةمة يةكةم جارمة بيبيستم هيوادارم سةركةوتوبىو خواى كةورة باداشتت بداتةوة

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش كاكه موسلم گیان به‌راستی به‌راستی بابه‌تیكی زۆر زۆر به‌سووده
ئه‌گه‌ر جهنهبات قبولی بكه‌ی له‌یانه‌كه‌مان بلاوی بكه‌مه‌وه زۆر مه‌منوونم 2باره ده‌ست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاست ئه‌که‌م هاوڕێی خۆشه‌ویست و به‌ڕێزم ئه‌ستێره‌گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانت ئه‌که‌م هاوڕێ گیان
سوپاس هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و شاد و ئــاســوودهبیــــت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
زۆر سوپاست ئه‌که‌م دلۆڤان گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێی به‌ڕێزم
سوپاسی هه‌ستی به‌رزت ئه‌که‌م براگیان
برای ئه‌زیزم زۆر ئاساییه و بڵاوی بکه‌وه به‌ڵام ناوی سه‌رچاوه‌که‌یت له‌بیر نه‌چێ که‌مه‌به‌ستم ناوی کوردژین بنووسهلهسهرچاوهکهی
سوپاس هاوڕێ گیان هیوای سه‌رکه‌وتن و بهختهوهریـم بۆت هه‌یه.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
له‌سه‌ر هێڵ نییه







یاخوا دەستەکانت خٶشبێت کاکە موسلیم گیان هیوادارم
ئەم بابەتە جوانەت ببێتە دەرسێک بۆ هەموو موسڵمانان
له‌سه‌ر هێڵ نییه