❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تکایە ڕاپۆرتێ لەسەر بەکتریا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-13 21:15:36

gwly slemany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2011-04-18
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPMSIE

تکایە ڕاپۆرتێ لەسەر بەکتریا

سڵاو هاوڕێیان........

بەڕێزان پێویستم بە ڕاپۆرتە لەسەر بەکتریا ئەگەر بکرێ بە وێنەو ڤیدیۆشەوە بێت زۆر سوپاستان ئەکەم
واتە جگە لە نوسینەکە ڕاپۆرتەکە با وێنەو ڤیدیۆشەوە بێت..
تکایە ئەگەر توانیتان با بە کوردی بێت ئەگەر نەشکرا بە ئینگلیزیش بێت هەر باشە.

چاوەڕێی هاوکاری ئێوەی بەڕیزم....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-13 22:21:17

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502
WindowsXPMSIE

Re: تکایە ڕاپۆرتێ لەسەر بەکتریا

http://img.tebyan.net/big/1388/05/721761828615017213963483420821814013314761.jpghttp://up.arab-x.com/Aug09/7iD08138.jpg

له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ زۆر زیاتر به‌کتریا ده‌ژی له‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌رکه‌وتوه‌ له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانایانی ئه‌مریکی.
توێژه‌ره‌وانی ناتیۆنال ئینستیتوت ۆف هێلث دی ئێن ئه‌ی به‌کار هێناوه‌ تا زۆرترین ڕاژه‌ی مایکرۆ ئۆگانیسم بدۆزێته‌وه‌ له‌سه‌ر پێستی 10 که‌س که‌ به‌ خۆبه‌خشی به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بوون.زۆر به‌ ووردی ئه‌م که‌سانه‌ توێژینه‌وه‌یان بۆ کراوه‌ له‌ برۆیان تا په‌نجه‌ی قاچیان.به‌ گشتی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 112.000 به‌کتریا له‌ هازار جۆری جیاواز دۆزرایه‌وه‌. ئه‌م ژماره‌یه‌ش 100 زیاتره‌ له‌وه‌ی که‌ توێژه‌ره‌وه‌کان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد.زه‌ره‌ریان نیه‌؟ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌  گۆڤاری ساینس بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.به‌ ووته‌ی توێژه‌ره‌وه‌کان زۆربه‌ی به‌کتریاکان زیانبه‌خش نین، به‌ڵام نایه‌ڵن که‌ پێست توشی نه‌خۆشی ببێت له‌ مایکرۆ - ئۆرگانیسم له‌ جۆری ترسناک تر.شێدار.ئێمه‌ نابێت بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌موو به‌کتریاکان زیانبه‌خشن، ئه‌مه‌ش ووته‌ی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌کان جوڵیا سیگره‌ له‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی  ز ئیندپێندد، پاک و خاوێنی باشه‌، به‌ڵام زۆر پاکتر مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ سه‌لامه‌تتربیت.زۆربه‌ی به‌کتریاکان دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ شوێنی شێدار له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی موی پێوه‌یه‌، وه‌ک بن باڵ، به‌ڵام زۆربه‌ی مایکرۆ-ۆرگانیم دۆزرایه‌وه‌ له‌سه‌ر شوێنی ووشک وه‌ پێستی ساف وه‌ک ده‌ست به‌شی سه‌رو مه‌چه‌ک.

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک :100 ملیۆن به‌کتریا له‌ بنجی فڵچه‌ی دداندا ده‌ژی......ڕێنماییه‌کی گرنگ
http://www.dangiislam.org/v/upload/dann.jpg
واشنتۆن: کارناسانی تایبه‌ت به‌ ده‌م و ددان ئاگاییاندا که‌ دانانی فڵچه‌ی ددان له‌ نزیک ته‌والێت(W.C)، ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی دروستکردن له‌ سه‌ر ددانه‌کان .

وه‌زانایانی زانکۆی مانجسته‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن که‌ نزیکه‌ی 100 ملیۆن به‌کتریا له‌ناو ئه‌و فڵچانه‌دا ده‌ژی که‌ له‌ نزیک ته‌والێته‌وه‌(W.C) داده‌نرێت له‌وانه‌ش وه‌ک (ئیکۆنی ، ستافیکۆلوسی ، کاندیدا ) ، وه‌ غه‌یری ئه‌وانیش .

وه‌ رۆژنامه‌ی "دیلی ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌ کارناسانی ده‌رمانسازیه‌وه‌ ووتویانه به‌کتریا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌وادا کاتێک ئاوده‌کرێت به‌ ته‌والێتدا و هه‌ڵده‌قوڵێت ، وه‌ ئه‌و به‌کتریایانه‌ ده‌نیشنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌و چوارده‌وره‌دان به‌ فڵچه‌ی ددانیشه‌وه‌ ، وه‌ کارناسان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ به‌کتریا 6 پێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ له‌ ته‌والێته‌که‌وه‌ له‌ کاتی ئاو پێداکردنیدا



به‌کتریا به‌گشتی
میكرۆب به‌كتیریا (bacteria وه‌به‌یۆنانى كۆن پێ ده‌ڵێن bakterion به‌واتاى گۆپاڵى ورد)
زیندوه‌رى تاك خانه‌ن وه‌ك گۆیه‌كان وه‌گۆپاڵۆچكه‌كان كه‌به‌شێوه‌ى گروپ كۆده‌بنه‌وه ‌شێوازى جۆراوجۆر وه‌رده‌گرن وه‌ك زنجیره‌یى یان ته‌سبیحى كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى زنجیره‌یى) یان له‌شێوه‌ى هێشو كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى هێشویى)
.دووریه‌كانى به‌كتیریا له‌نێوان 0.5-5 مایكرۆمیته‌ر ، وه‌به‌كتیریا به‌چه‌ندها شێوه‌ى (فۆرم) جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت ،
میكرۆب یان به‌كتیریا له‌زانستى به‌كتیریا (به‌كتریۆلۆژى)
خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌به‌به‌شێك له‌وردبین ناسى (مایكرۆبایۆلۆجى)داده‌نرێت.

2. وه‌ڵامى بۆ ڕه‌نگى گرام (گرام پۆ زه‌تیڤ)و (گرام نێگه‌تیڤ).
3. شێوازى خواردنى (سه‌ربه‌خۆ ،بینا كارى یان مشه‌خۆرى).
4. هه‌بوونى قامچى (flagella) یان نه‌بوونى .
5. پێكهاته‌ى میكرۆب.
پێكهاته‌ى خانه‌ى به‌كتیریا:
1-به‌رگى خانه‌: پێكهاتووه‌له‌:
ا- دیوارى خانه‌(cell wall): ئه‌م كارانه‌ده‌كات:
-فۆرمى خانه‌ دیاری ده‌كات.
-ره‌قى وپته‌وى به‌خانه‌ى به‌كتیرى ده‌دات.
-به‌هێزى ده‌كات.
-ده‌یپارێزێت.
پێكهاته‌یى كیمیایى دیوارى خانه‌:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه‌ دیوارى خانه‌ له‌گه‌ردى گه‌وره‌ى پێكهاته‌ئاڵۆز دروست بووه‌، پێى ده‌وترێت peptidoglycan ،
،ئه‌ستورى ئه‌م دیواره ‌به‌گوێره‌ى بنه‌چه‌ى به‌كتیریا كه‌هه‌یه‌،

به‌ڵام ئه‌و به‌كتیریایه‌ى (گرام نیگه‌تیڤه‌) دیوارى خانه‌كه‌ى ته‌نكه ‌ئه‌مه‌ش پشت به‌بڕى prptidogilycan ده‌به‌ستێت.
تێبینى/ هه‌ندێك به‌كتیریا هه‌یه‌ كه‌پێى ده‌وترێت به‌كتیریاى كه‌ڕویى
( mycoplasm یان mycobacterium) كه‌دیوارى خانه‌ى نیه‌.
ب- به‌رگى سایتۆپلازمى (plasma membrane):
كه‌به‌رگێگى ته‌نكه ‌چوارده‌ورى پێكهاته‌كانى خانه‌ى به‌كتیریایى داوه‌و كۆنتڕۆڵى هاتوچۆى ماده ‌بۆ سایتۆپلازم و له ‌سایتۆپلازمه‌وه ‌ده‌كات ، وه ‌زۆر ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) به‌به‌رگى خانه‌وه‌ نووساوه ‌كه‌یارمه‌تى زۆر پرۆسه‌ى زینده‌كردارى ده‌دات كه‌له‌م به‌شه‌دا ڕو ده‌دات ، وه‌ له‌ڕێى وردبینى ئه‌لكترۆنیه‌وه ‌زانایان هه‌ندێك نوشتانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌وه‌ى خانه‌بینى كه‌واى بۆ ده‌چن كردارى هه‌ناسه‌دان لێ ‌ڕوبدات.
پێكهاته‌ى كیمیایى به‌رگى خانه‌:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه‌ له ‌پرۆتین و چه‌وریه‌فۆسفۆر پێكهاتووه‌.
ج-سایتۆپلازم: نیمچه‌ شله‌یه‌و پێكهاتووه‌ له‌ئاو و ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) وئۆكسجینى تواوه‌و پرۆتین و كاربۆهایدرات و چه‌ورى.
د-كرۆمۆسۆم :واته ‌ته‌نۆڵكه‌ڕه‌نگداره‌كان ئه‌م كرۆمۆسۆمانه‌ى به‌كتیریا پێكهاتووه ‌له‌گه‌ردێكى (DNA) ى درێژ وگۆیى كه‌زۆر به‌ ده‌ورى خۆیدا لولى خواردووه ‌ئه‌م كرۆمۆسۆمه‌ وه‌ك ناوه‌ندێكى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م كردارانه ‌كارده‌كات:
· دابه‌ش بوونى خانه‌
· چه‌ند جاره‌بوونى خانه‌
· زۆر كارى ترى خانه‌
هـ- قامچى : له‌پرۆتین دورست بووه‌، 10 تا 20 نانۆمه‌تر ئه‌ستوره‌، یارمه‌تى خانه‌ى به‌كتریا ده‌دات بۆ جوڵان.





له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-16 08:32:12

gwly slemany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2011-04-18
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPMSIE

Re: تکایە ڕاپۆرتێ لەسەر بەکتریا

زۆر سوپاس کاک شێرزاد بۆ هاوکاریکردن

بەڵام تکایە هاوڕێیان ئەگەر بتوانن ئەو ڤیدیۆیەی کە دای ئەنێن لەگەڵ شەرحەکە واتە نوسینە کوردیەکە بگونجێت
تکایە ئە گەر ئەتوانن هاوکاریم بکەن چونکە زۆر پێویستم پێیە

چاوەڕێی هاوکاری ئێوەی بەڕێزم.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net