.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارین
لێره هه‌موو شتێک له‌خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، هه‌فته‌ی رابردوو پوره (خاسینتا)م مرد، رۆژی شه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی ناشتمان و خه‌مه‌که‌مان ره‌وییه‌وه، باران ده‌ستی به‌بارین کرد به‌جۆرێک که له‌وه‌وبه‌ر شتی وا رووینه‌دابوو، ئه‌وه باوکمی تووشی نائومێدی کرد، چونکه هه‌موو ئه‌و جۆیه‌ی له‌به‌ر خۆره‌که له‌حه‌وشه‌که‌دا هه‌ڵمان خستبوو له‌پڕ بارانێکی به‌تاو دایکرد به‌سه‌ریا و فریانه‌که‌وتین یه‌ک مشتی لێ کۆکه‌ینه‌وه و بیشارینه‌وه، تاقه شتێک که توانیمان بیکه‌ین، ئێمه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ماڵه، ئه‌وه بوو چووینه ژێر گوێسوانه‌که‌وه و سه‌یری ئه‌و ئاوه سارده‌مان ده‌کرد که له‌ئاسمانه‌وه ده‌هاته خوارێ و ئه‌و جۆ زه‌رده‌ی له‌ناوده‌برد که تازه به‌تازه دروێنه‌مان کردبوو.
دوێنێ ئێواره که تاچا-ی خوشکم ته‌مه‌نی بوو به‌دوازده ساڵ، زانیمان ئه‌و مانگایه‌ی باوکم له‌جه‌ژنی قدیسه‌که‌یدا به‌دیاری پێی به‌خشیبوو ئاوی رووباره‌که بردوێتی، له‌پێرێ شه‌وه‌وه ئاوی رووباره‌که هه‌ڵساوه، له‌به‌ره‌به‌یاندا، هێشتا خه‌وتبووم، به‌ڵام هاژه‌ی رووباره‌که یه‌کسه‌ر به‌ئاگای هێنام و لهپێخهفهکهم راستبوومهوه لێفه‌که‌م فڕێ‌دا، وامزانی بنمیچی ماڵه‌که‌مان ده‌ڕمێ، به‌ڵام دوای که‌مێ نووستمهوه، زانیم که ده‌نگه‌که لهڕووبارهکهوه دێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگه‌که‌ش یه‌ک ریتمی وه‌رگرت ئه‌مه وایکرد جارێکی دی خه‌و بمباته‌وه، که له‌خه‌و هه‌ستام، به‌یانییه‌کی تاریک بوو به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هه‌وره ره‌شه‌وه، له‌وه ده‌چوو ئاسمان بێ‌وچان باران ببارێنێ، تێبینیم کرد هاژه‌ی رووباره‌که به‌هێزتر بووه، ده‌نگه‌که‌ی نزیکتر ده‌بیسترا، بۆنێکیش له‌هه‌وادا بڵاوبووبووه‌وه وه‌کو بۆنی سووتاوی وابوو.. ئه‌وه بۆنی ئه‌و بۆگه‌نییه بوو که له‌ئاوه به‌خوڕه‌که‌وه ده‌هات.
رۆشتم سه‌یرێ بکه‌م.. رووباره‌که که‌ناره‌کانی نه‌مابوو ورده ورده ئاوه‌که هه‌ڵده‌ستاو رێگاکه‌ی داده‌پۆشی و به‌خێراییه‌کی زۆر ده‌چووه ناو ماڵی ئه‌و ژنه‌ی پێیان ده‌وت (لاتمبۆرا) هاژه‌ی ئاوه‌که ده‌بیسترا که لهتهویلهکهوه ده‌چووه ژوورێ و به‌لێشاو له‌ده‌رگاکه‌وه ده‌هاته‌وه ده‌رێ، (لاتمبۆرا) به‌ناو ماڵه‌که‌یدا ده‌هات و ده‌چوو که بووبووه به‌شێک له‌ڕووباره‌که‌و مریشکه‌کانی هه‌ڵده‌گرت و فڕێی ده‌دانه سه‌ر رێگاکه تا بڕۆنه شوێنێک که شه‌پۆله‌کان نایانگاتێ.
له‌وبه‌ری رووبارهکهش، له‌و شوێنه‌ی که پێچ ده‌کاته‌وه کێ ده‌زانێ له‌که‌یه‌وه دارخورما هیندییه‌که‌ی راپێچاوه که لهحهوشهکهی ماڵی پوره خاسینتا-مدا رووابوو، که‌وا ئێستا هیچ دارخورما هیندییه‌ک دیارنه‌ماوه، ئه‌وه تاقه دارخورمای هیندی بوو له‌گونده‌که‌دا، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵکی له‌وه وریابوونه‌وه که ئه‌م لافاوه‌ی هه‌ڵساوه، گه‌وره‌ترین لافاوه له‌چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێشه‌وه که روویدابێ.
ئێواره جارێکی تر من و خوشکه‌که‌م رۆشتینه‌وه سه‌یری ئاوه‌که بکه‌ین که زۆرتر‌و لێڵتر بوو بوو، ئاوه‌که ئه‌وه‌نده هه‌ڵسا بوو پرده‌که‌ی داپۆشیبوو هیچی لێ به‌ده‌ره‌وه نه‌مابوو، بۆ چه‌ند سه‌عاتێ له‌وێ ماینه‌وه سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه‌مان ده‌کرد، دوایی سه‌رکه‌وتینه سه‌ر گرده‌که تا گوێمان له‌و خه‌ڵکه بێت که له‌وێدا کۆبوونه‌ته‌وه بزانین چی ده‌ڵێن، چونکه که له‌خواره‌وه بووین لای رووباره‌که‌وه له‌به‌ر هاژه‌هاژ گوێمان له‌هیچ نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌ر ده‌ماندی ده‌میان به‌یه‌کدا ده‌دا هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ شتێکمان پێبڵێن، سه‌رکه‌وتین بۆ سه‌ر گرده‌که که له‌وێوه خه‌ڵکی سه‌یری رووباره‌که‌یان ده‌کردو زه‌ره‌رو زیانه‌کانیان ده‌ژمارد، هه‌ر له‌وێ زانیمان که رووباره‌که (سربینتینا) مانگاکه‌ی تاچا-ی خوشکمی بردووه ئه‌و مانگایه‌ی باوکم له‌جه‌ژنی قدیسه‌که‌یدا به‌دیاری دابووی پێی، مانگایه‌کی جوان بوو، گوێچکه‌یه‌کی سپی و گوێچکه‌که‌ی تری سوور بوو جووتێ چاوی جوانیشی هه‌بوو. نه‌متوانی تێبگه‌م بۆچی (سربینتینا) لهڕووبارهکهی دابوو له‌کاتێکدا بینیبووی که ئه‌وه هه‌مان رووبار نییه که هه‌موو رۆژ لێی ده‌په‌ڕیه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌ده‌م خه‌وه‌وه هاتبێت ده‌نا ئه‌ئاوا رێی به‌خۆی نه‌ده‌دا بمرێ، چه‌ندین جار به‌یانیان که ده‌رگای تهویلهکهم ده‌کرده‌وه خۆم خه‌به‌رم ده‌کرده‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر لێی گهڕابام بۆخۆی هه‌ستێ، ئه‌وا به‌درێژایی رۆژه‌که بێده‌نگ چاوی ده‌نوقاند و هه‌ناسه‌ی ده‌دا هه‌روه‌کو هه‌موو مانگایه‌کی تر که ده‌خه‌ون وا ده‌که‌ن.
ئه‌ئاوا.. دیاره ئه‌و کاته‌ی که ئه‌وه روویداوه خه‌وتوو بووه، ره‌نگه دواتر خه‌به‌ری بووبێته‌وه کاتێ هه‌ستی به‌و ئاوه قورسه کردووه که به‌ر په‌راسووه‌کانی ده‌که‌ون، ره‌نگه ترسابێ و ویستبێتی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه له‌نێو گێژاوی ئه‌و ئاوه ره‌شه قورسه‌و قوڕه لینجهدا بێده‌سه‌ڵات که‌وتبێت، ره‌نگه بۆڕاندبێتی و داوای یارمه‌تی کردبێ، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ چۆن چۆنی بۆڕاندوێتی. لهپیاوێکم پرسی مانگاکه‌ی دیبوو کاتێ رووباره‌که بردبووی، ئاخۆ گوێره‌که بچکۆله‌که‌شی له‌گه‌ڵدا بووه، که‌چی وتی نازانێ دیویه‌تی یان نا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانێ مانگا به‌ڵه‌ک بهڵهکهکهی دیوه که شه‌پۆله‌کان بردوویانه نزیک له‌و شوێنه‌ی که پیاوه‌که لێی وه‌ستابوو، ده‌یوت مانگاکه‌ی دیبوو که‌وتبوو به‌پشتاو هه‌رچوار په‌لی به‌رزکردبووه‌وه ئینجا ههڵگهڕابووهوهو ئیتر نهچوار په‌لی دیار ماوه‌و نهشاخهکانی و نه‌هیچ ئاسه‌وارێکی، چونکه کابرا سه‌رقاڵی راکێشانی پارچه داره‌کان بووه له‌ڕووباره‌که ئیتر دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بینیوێتی هه‌مووی کۆته‌ره دار بوون یان ئاژه‌ڵ بوون و رووباره‌که رایداون، له‌به‌رئه‌وه نه‌متوانی دڵنیا بم له‌وه‌ی که ئاخۆ گوێره‌که گچکه‌که ماوه یان به‌دوای دایکیدا چۆته رووباره‌که‌وه، گه‌ر وابووبێ خوا عافوویان کات خۆی و دایکی.
ماڵه‌وه هه‌موو ته‌نگه‌تاو بوون له‌وه‌ی که ره‌نگه له‌داهاتوودا رووبدا دوای ئه‌وه‌ی تاچا-ی خوشکم هیچی بۆ نه‌مایه‌وه، باوکم دوای کارێکی دوورودرێژ توانیبووی (سربینتینا)ی ده‌ستکه‌وێ که هێشتا مانگایه‌کی گچکه بوو و به‌دیاری دای به‌خوشکه‌که‌م تا بۆی ببێته سه‌رمایه‌یه‌کی بچووک تا ئه‌ویش وه‌کو دوو خوشکه گه‌وره‌که‌م نه‌بێ به‌سۆزانی، هه‌روه‌کو باوکم ده‌یووت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارین هه‌ردووکیان گومڕا بوون، هه‌ردووکیشیان هه‌ر له‌مناڵیه‌وه یاخی و که‌لله‌ڕه‌ق بوون که گه‌وره بوون له‌گه‌ڵ پیاوانی خراپ‌دا ده‌چوونه ده‌رێ، ئه‌و پیاوانه‌ش فێری شتی خراپیان کردن، هه‌ردووکیان خێرا فێربوون و باش له‌و ئاماژانه تێگه‌یشتن که پیاوان شه‌و دره‌نگانێ به‌فیکه بانگیان ده‌کردن، ده‌چوونه ده‌رێ و تابه‌یانی نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، یان هه‌رکاتێ بیانویستایه به‌بیانووی ئاوهێنان له‌ڕووباره‌که ده‌چوونه ده‌رێ. جارێکیان بڕوامان نه‌ده‌کرد شتی وا روو بدا، هه‌ردووکیان لهتهویلهکه تهپوتلیان ده‌کردو هه‌ریه‌که‌یان پیاوێکی به‌سه‌ره‌وه بوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه باوکم له‌ماڵ ده‌ریکردن، سه‌ره‌تا هه‌تا توانی ته‌حه‌موولی کردن، به‌ڵام دوایی ئیتر ته‌حه‌موولی نه‌ماو هه‌ردووکیانی کرده سه‌رجاده. هه‌ردووکیان چوون بۆ (ئیوتلا) یان بۆ شوێنێکی تر نازانم ناوی چییه، له‌وێ بوون به‌سۆزانی.
باوکم زۆر خه‌می بۆ تاچا خوارد، چونکه نایه‌وێ ئه‌ویش به‌ده‌ردی دوو خوشکه‌که‌ی تری بچێت، وائێستاش ده‌یبینێت هه‌ژارو بێده‌ره‌تان بووه دوای ئه‌وه‌ی مانگاکه‌ی له‌کیس چوو، ده‌بینێ که ئیتر ناتوانێ شوو به‌پیاوێکی باش بکات و بۆ ئه‌به‌د خۆشی بوێت.. تازه ئه‌و شته زه‌حمه‌ته بێته‌دی، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی مانگاکه‌ی هه‌بوو شته‌کان جیاواز بوون، چونکه ئه‌وکاته یه‌کێک قات نه‌ده‌بوو به‌په‌رۆشه‌وه بیخوازێ تا ئه‌و مانگا مه‌زنه‌شی ده‌ستکه‌وێ، تاقه هیوایه‌کمان ئه‌وه‌یه گوێره‌که گچکه‌که مابێ، شایه‌د دوای دایکی نه‌که‌وتبێت و لهڕووبارهکهی نه‌دابێ، چونکه ئه‌گه‌ر وایکردبێ، تاچای خوشکم زۆری پێناچێ تائه‌ویش ده‌بێته سۆزانی.. دایکیشم نایه‌وێ ئه‌وه چاره‌نووسی بێت، دایکم نازانێ بۆچی خوا سزای وای داوه کچی ئا له‌وجۆره‌ی پێبه‌خشیووه، هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌که‌یان لهداپیرهیهوه تائێستا ژنی به‌دڕه‌وشتیان تیا هه‌ڵنه‌که‌وتووه په‌روه‌رده‌ی هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای له‌خواترسان بووه، هه‌مووشیان گوێڕایه‌ڵ بوون، بێ‌ڕێزییان به‌رامبه‌ر که‌س نه‌نواندووه، هه‌موویان هه‌ر وابوون، کێ ده‌زانێ ئه‌م دوو کچه له‌کوێوه ئه‌و وێنه خراپه‌یان هێناوه، دایکم نازانێ و هه‌رچه‌نده بیریان لێده‌کاته‌وه ده‌گری و ده‌ڵێ (خوا بیانپارێزێ)، به‌ڵام باوکم ده‌ڵێ تازه له‌ده‌ست ده‌رچوون و هیچ چاره‌سه‌رێکیش نییه، به‌ڵکو ترسه‌که له‌مه‌یه که لێره ماوه‌ته‌وه: تاچا، ئه‌م کچه‌ی وه‌کو نه‌ونه‌مام باڵا ده‌کاو هه‌ڵده‌دا، بناغه‌ی مه‌مکیشی داناوه له‌وه ده‌چێ هه‌روه‌کو مه‌مکی خوشکه‌کانی بێ، تیژ، لووت به‌رز، سه‌ره‌ڕۆ و سه‌رنجڕاکێش، باوکم ده‌ڵێ:
-به‌ڵێ.. ئه‌م کچه هه‌ر پیاوێ له‌هه‌ر شوێنێ بینی ته‌ماعی تێده‌کا دواجار خراپی به‌سه‌ردێ.. ده‌یبینم خراپی به‌سه‌ردێ.
ئه‌مه ئه‌و ئازاره بوو باوکم به‌ده‌ستییه‌وه ده‌یناڵاند..
تاچا ده‌گری، هه‌ستده‌کات مانگاکه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه تازه رووباره‌که بردوویه‌تی.. ئێستا وا له‌گه‌ڵ منایه، کراسه په‌مه‌ییه‌که‌ی له‌به‌ردایه، له‌سه‌ر گرده‌که‌وه سه‌یری رووباره‌که ده‌کاو ده‌گری و ژیر نابێته‌وه، ئاوێکی لێڵ به‌ده‌موچاویا دێته خوارێ هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی رووباره‌که چووبێته ناخیه‌وه.. منیش باوه‌شی پیاده‌که‌م و دڵی ئه‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام له‌وه تێناگاو حه‌زده‌کا زیاتر بگری زیقه‌یه‌ک له‌ده‌مییه‌وه دێته‌ده‌رێ وایلێده‌کا بله‌رزێ و سه‌رتاپای داچڵهکێ، لافاوه‌که زیاتر ده‌بێ، تاموبۆی ئه‌و بۆگه‌نییه‌ی لهڕووبارهکهوه دێ رووه ته‌ڕه‌که‌ی تاچا ئاوڕشێن ده‌کات، هه‌ردوو مه‌مکه بچکۆله‌کانی ده‌له‌رزن بۆ سه‌ره‌وه‌و بۆ خواره‌وه ده‌له‌رێنه‌وه هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی له‌پڕ بئاوسێن و ئه‌ویش بکه‌وێته سه‌ر رێگای گومڕایی.
خوان روڵفو
*له‌شارۆچکه‌ی (سایۆلا)ی سه‌ر به‌هه‌رێمی خالیسکۆی مه‌کسیک ساڵی 1918 له‌دایکبووه‌و ساڵی 1985 کۆچی دوایی کردووه.
*قۆناغی مناڵی له‌نێو راپه‌ڕینی جووتیاراندا به‌سه‌ربردووه، ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی مه‌کسیکی هه‌ژاندو له‌هه‌رێمه‌که‌ی ئه‌مدا له‌هه‌موو شوێنێکی تر تووندوتیژتر بوو ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کارێکی زۆری له‌سه‌ر پێکهاته‌ی ئه‌ده‌بی رۆلفو کردووه.
*سه‌ره‌تا کورته چیرۆکه‌کانی له‌گۆڤاری (نان)دا بڵاوکردۆته‌وه که لهگوادی لاجارا ده‌رئه‌چوو.
*دواتر چۆته شاری مه‌کسیکۆ، له‌وێ یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکی چاپ و بڵاوکردۆته‌وه به‌ناوی (ده‌شتی گڕگرتوو- 1953). رۆمانی (پیدرۆ پارامۆ)ی ساڵی 1955 بڵاوکردۆته‌وه.
*رۆلفو له‌کورته چیرۆکه‌کانیدا ژیانه داماو و وه‌حشه‌تناکه‌که‌ی جووتیارانی هه‌رێمی خالیسکۆی وێنا کردووه، که خاکه‌که‌ی وشک و رووته‌نه و هه‌روه‌ها ململانێی جووتیاران له‌پێناو ژیاندا له‌سایه‌ی سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
*هه‌رچه‌نده رۆلفو له‌یه‌ک رۆمان و کۆمه‌ڵێ کورته چیرۆک که هه‌مووی پازده چیرۆکن هیچی تری وای نه‌نووسیوه، که‌چی وه‌کو یه‌کێک له‌دیارترین نوێنه‌ره هاوچه‌رخه‌کانی رۆمانی ئه‌مه‌ریکای لاتین داده‌نرێ.
نووسینی/ خوان روڵفو
سه‌رچاوه‌یی:::دڵآن


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان
سه‌ر که‌وتو بیت هیوام بهردهوانیته

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سپاس گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه