.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چۆن بتوانین متمانه‌ی ده‌وروبه‌ر به ده‌ست بێنین
هه‌موومان به‌دوای که‌سی جێ متمانه‌دا ئه‌گه‌رێین بیکه‌ینه هاورێی ژیانمان ،به‌ڵام که‌م له ئێمه واده‌که‌ین
متمانه‌یه‌کی گه‌وره به ده‌ست بێنین و خه‌ڵکی بۆ هاورێ یه‌تی به دوامان دا بگه رێن .
هه‌موو تاکێک پێویسته متمانه‌و بروای ده‌وروبه‌ر به‌ده‌ست بێنێ ،تا که‌سێکی بروا پێکراو رێز لێنراو بێت .(مناڵێک پێویسته متمانه لای دایک و باوک به‌ده‌ست بێنێ ، خوێندکارێک لای مامۆستاکه‌ی ، فه‌رمانبه‌رێک لای به‌رێوبه‌ره‌که‌ی ، ئیشکه‌رێک لای خاوه‌ن ئیشه‌که‌ی ، حکومه‌ت لای میلله‌ت) وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
وه زۆر تایبه‌ت تر متمانه‌ی نێوان دوو هاورێ ،دوو خۆشه‌ویست ، دوو هاوسه‌ر
چونکه بوونی متمانه‌یه‌کی ته‌واو بروای به‌هێز له نێوان تاکه‌کان دا ،له‌کاتێک دا په‌یوه‌ندی یه‌ک به‌یه‌کیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه خاڵی سه‌ره‌کی یه بۆ به‌هێزبوون و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه .
هه‌ر یه‌ک له ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه که که‌سێکی متمانه پێکراو هه‌بێت له ژیانی رۆژانه‌مان دا ،تاکو بتوانین بێ ترس و شه‌رم و دوو دڵی ئه‌و هه‌ستانه‌ی له ناخمان دا دروست ده‌بێت ،به هه‌سته خۆش و ناخۆشه‌کانه‌وه ...به بۆچون و سه‌رنجه‌کانه‌وه ..به‌پرسیار و گومانه‌کانه‌وه ، تێکرای ئه‌م بیر کردنه‌وانه مانی بۆ باس بکه‌ین .
ئایا که‌سێک هه‌یه له ژیانمان دا که متمانه‌ی ته‌واوی پێ بکه‌ین ؟؟؟یان به پێچه‌وانه‌وه
ئێمه بوینه‌ته جێ متمانه‌ی که‌سێک ؟؟؟
هه‌ندی جار وا ڕێده‌که‌وێت که که‌سێک ته‌واوی متمانه‌و بروا دروست ده‌کات لای ئێمه به‌و جۆره‌ی که هه‌رشتێک له‌لای ئێمه‌و له‌ناخی ئێمه‌دا کهڵهکهمان کردووه‌و هه‌ڵمان گرتووه به ساده‌ی و بێ پێچ و په‌نا هه‌موو ناخمان ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ست ئه‌و که‌سه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی مرۆڤ به جۆرێکه ماوه ماوه پێویستی به ده‌ربرین و خۆ خاڵی کردنه‌وه‌یه .
به‌ڵام ده‌ربرین لای کێ و؟ به چ جۆر؟ هه‌ڵبه‌ته ڕێگاکانی ده‌ربرین زۆر زۆرن ،به‌ڵام خێرا ترین و گونجاو ترین سه‌ره‌کی ترین رێگایان ،ئه‌و رێگایه‌یه که به‌شیوه‌ی قسه کردنه بۆ که‌سێک که خۆت زۆر بروات پێی هه‌یه ،وا هه‌ست ئه‌که‌ی به‌ته‌واوی ئاسوده ده‌بیت و ناخت سوک ئه‌که‌ی له‌و شتانه‌ی تۆیان داگیر کردووه له روی ده‌رون و بیرکردنه‌وه‌وه .
هه‌ندێ جار پێویستت به‌وه‌یه بیر‌و راو بۆچونی ئه‌و وه‌ر بگری له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک ، هه‌ندێ جار کێشه‌یه‌کت هه‌یه‌و داوای لێده‌که‌یت هاوکاریت بکات له دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌کی گونجاو دا ،هه‌دێ کات که‌سێک یان شتێک بێتاقه‌تی کردوویت و حه‌زئه‌که‌ی که‌مێک ده‌رده دڵی خۆت بکه‌ی بۆی ،وا هه‌ست ئه‌که‌ی ئه‌و به ئاسانی له ناخت تێ ده‌گات و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه دڵ نه‌وایت بکات .
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی یانه‌ی که پێویسته له‌که‌سێک دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی برواو متمانه‌ی ده‌ورو به‌ر به‌ده‌ست بهێنێ
1- خۆی به‌که‌م بزانێت لای ده‌ورو به‌رو هیچ کات خۆی به‌زل نه‌زانێت .
2- که‌سایه‌تی یه‌کی هێمن و ئارام گروو له‌سه‌رخۆو به هیواو گه‌شبین بێت.
3- دان بنێت به چاکه‌ی ده‌ورو به‌رداو هه‌میشه ئه‌و خاڵه جوانانه‌ی له ده‌ورو به‌ردا ئه‌یبینێت باسی بکات.
4- ئاره‌زوی ئه‌وه بکات که سود به به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نێت وله‌سه‌ر قازانجی به‌رامبه‌ر قسه بکات .
5-خۆشه‌ویستی و سۆز و میهره‌بانی خۆی له‌ناو دڵی هاورێیانی وکه‌سانی ده‌ورو به‌ری دا بچێنێت .
6-کاتێک به‌رامبه‌ر قسه‌ی بۆ ده‌کات به ووردی گوێ له ووشه‌کانی ده‌گرێت و سه‌رنج ئه‌داته ناوه‌رۆکی ده‌ربڕینه‌کانی.
7-ژیر‌و دانایه وبۆ زۆر رووداو کێشه و باری ئاڵۆز چاره‌سه‌ری گونجاو پێشنیار ده‌کات .
8- زۆر تونده له چاودێری کردنی ناخ و هه‌ڵسوکه‌وت و که‌سایه‌تی خۆی هیچ کات وا ناکات خاڵی لاواز بدات به ده‌سته‌وه .
ئه‌رکی ئه‌و که‌سه‌ی که جێی متمانه‌یه چی یه ؟؟؟
*کاتێک برواو متمانه‌ی که‌سێک به‌ده‌ست دێنی پێویسته مافی ته‌واوی پێ بده‌ی ،واته به ته‌واوی له ئاستی ئه‌و متمانه‌یه‌دا بیت که ئه‌و به تۆ هه‌یه‌تی و نهێنی پارێز بیت .
*زۆر گرنگه کاتێک ئه‌یه‌وێت شتێکی گرنگت بۆ باس بکات کاتی ته‌واوی پێ بده‌ی یان هه‌وڵ بده‌ی به‌پێی کات و توانا له‌و کاته‌دا ئاماده بیت ،که ئه‌و ده‌یه‌وێت و پێویستی پێته .بێزاری پسان نه‌ده‌ی له گوێگرتن لێی وه زوو زوو سه‌یری کاتژمێره‌که‌ت نه‌که‌ی ،چونکه به‌مه وا هه‌ست ده‌کات تۆ دڵت لای ووشه‌کانی ئه‌و نی یه و کێشه‌که‌ی ئه‌وت به هه‌ند وه‌ر نه‌گرتووه .
*له کاتێک دا باسی کێشه‌یه‌کی خۆیت بۆ ده‌کات خۆت له جێگه‌ی ئه‌و دابنێ و له چاوی ئه‌وه‌وه سه‌یری کێشه‌که بکه تاکو بتوانی هه‌ست به ئازار‌و بێ تاقه‌تی ئه‌و بکه‌یت و له‌و ساته‌دا . بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین و شیاو ترین هاوکاری پێشکه‌ش بکه‌ی .
*له‌کاتێک دا پێشنیارێکی گونجاوی بۆ ده‌که‌ی ،یان چاره‌سه‌رێکی باش بۆ کێشه‌کانی ده‌دۆزیته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی پێشنیاره‌که‌ی تۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌ی ده‌کات ،لێێ زویر و دڵگران مه‌به و بریاری ئه‌وه مه‌ده که بۆ جاری داهاتوو هاوکاری پێشکه‌ش ناکه‌ی .
له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی /


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش له‌نیا گیان بابه‌تێکی جوانه هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستی تۆش خۆش بێت سۆز گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت
سوپاس بۆ تۆی ئازیز سه‌رکه‌وت و بیت به‌ساقه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌و مانوو نه‌بن
به‌ڕاستی بابه‌تێكی تابڵێی بابه‌تێكی جوان و به پێزه
ناتوانم ده‌ربڕینی ته‌واوی بۆ بنوسم چوونكه وشه زۆر له‌خۆ ده‌گرێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت له به‌شه‌كه‌ت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئاواتته
سه‌ركه‌وتوو بیت سه‌ركه‌وتوو بیت سه‌ركه‌وتوو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش بێت له‌نیا گیان
به‌ڕاستی نازانم چی بنووسم جگه لهدهستخۆشیهكی ساده نه‌بیت
به‌ڕاستی بابه‌تێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر گرنگه
ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێویسته جێگای متمانه‌ت بێت
له‌ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه ئه‌بێت خۆت بێت یانی ببیته به‌شیك له‌خۆت ،،
یان بته‌وێ ببیته متمانه‌ی كه‌سێك ئه‌بێت یان ئه‌وبی یاببیته به‌شێك له ئه‌و به‌ڕای من
هیوادارم بێ به‌شمان نه‌كه‌ی له‌و بابه‌ته جوانانه‌ت
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو سه‌رفه‌راز بیت ئیشه‌ڵا

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر زۆر سوپاس بۆ دوو هاورێ زێده ئازیز و شیرینه‌که‌م
ئاره باوه نوری گول وه مه‌ریوان باوه‌نوری ئازیز
سوپاسی هه‌ستی جوانی ئێوه ئه‌که‌م هه‌موو په‌یامێکی ئێوه
گه‌وره‌ترین هاندان و پاڵپشتی یه بۆ به‌رده‌وام بونی من له نوسین
هیوادارم ئێوه‌ش هه‌میشه سه‌رکه‌وت بن له کاره نمونه‌ی یه‌کانتان دا
به‌راستی هاورێ مه‌ریوان دوێنێ بابهتێکتم خوێنده‌وه هه‌ر هاورێ یه‌کمم بینی بێت لینکه‌که‌م بۆ ناردووه
ئه‌وه‌نه پر مان‌و جوان بوو خوای گه‌وره به‌ره‌که‌ت بخاته ته‌مه‌نته‌وه به‌رێزم
ئه‌م دێره زۆر جوان بو له‌لام سوپاس بۆ ئه‌و زانیاری یه جوانه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که
بابهتهکو زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند تر کرد
ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێویسته جێگای متمانه‌ت بێت
له‌ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه ئه‌بێت خۆت بێت یانی ببیته به‌شیك له‌خۆت ،،
یان بته‌وێ ببیته متمانه‌ی كه‌سێك ئه‌بێت یان ئه‌وبی یاببیته به‌شێك له ئه‌و
سه‌رکه‌وتو بن له هه‌موو بوارێکی ژیان کاکه ئارهو هاورێی ئازیز مه‌ریوان باوه نوری
له‌سه‌ر هێڵ نییه