.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










سلا و (زیانه‌کانی ئاو خواردنه‌وه کاتێک که به پێوه ڕاوه‌ستاویت
.. فه‌رمووده‌کان:
*له أبي سعیدی الخدریه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای لێ بێت) سه‌رزه‌نشتی ئه‌وکه‌سه‌ی کردووه که ئاوی به ڕاوه‌ستانه‌وه خواردووه..
*له ئه‌نه‌س وقه‌تاده‌وه (ڕه‌زای خوایان لێ بێت) ده‌گێڕنه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(درودی خوای لێ بێت) {پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگری و قه‌ده‌غه‌ی کردووه که پیاو به ڕاوه‌ستانه‌وه خواردنه‌وه بخواته‌وه}
قه‌تاده فه‌رمووی : وتمان خواردنیش؟ حه‌زره‌ت فه‌رمووی : (ئه‌وه خراپ تر و پیس تره).
*ئه‌بی هوره‌یره (خوا لێی ڕازی بێت)ده‌گێڕێته‌وه که (پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی کاتێک یه‌کێک له ئێوه ئاوی به ڕاوه‌ستانه‌وه خوارد با بڕشێته‌وه) .
له ڕوی زانستیه‌وه
_دکتۆر عبدالرزاق الکیلانی ده‌ڵێت: خواردنی خۆراک و خواردنه‌وه به دانیشتنانه‌وه زۆر باشتر‌و ته‌ندروست تره وه‌ک له خواردنه‌وه‌ی به پێوه.. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراکه زۆر له‌سه‌ر خۆ به‌ر دیواری گه‌ده بکه‌وێت، به‌ڵام کاتێک به ڕاوه‌ستانه‌وه بخورێت ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شله‌کان زۆر توند به‌ر دیواری گه‌ده بکه‌وێت و چه‌ند جاره بوونه‌وه‌ی ئه‌م کرداره ده‌بێته هۆی تێک چوونی گه‌ده‌و کاتێک خواردن به دانیشتنه‌وه ده‌خۆی زۆر به ئاسانی هه‌رس ده‌کرێت..
له حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت نابێ خواردن به ڕاوه‌ستانه‌وه بخورێت ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ناتوانن دانیشن.
ئه‌و که‌سانه‌ش نابێ له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه به‌رده‌وام بن ونه‌یکه‌نه کرداری به‌رده‌وامیان..
_ هاوسه‌نگی له کۆئه‌ندامی مێشک‌دا کاتێک که مرۆڤ ڕاوه‌ستاوه له حاڵه‌تی ناجێگیردایه ده‌بێته هۆی هه‌ڵچوونی توند، هه‌موو ماسولکه‌کانی له‌ش هه‌ڵده‌ستن به هاوسه‌نگی تاوه‌کو به‌ته‌واوی ڕاده‌وه‌ستێت و جێگیر ده‌بێت، کردارێکی زۆر ورده که کۆئه‌ندامی مێشک به‌شداری تێدا ده‌کات . که توانای ئارام کردنی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی نیه کاتێک مرۆڤ به ڕاوه‌ستانه‌وه خواردن و خواردنه‌وه ده‌خوات ئه‌مه‌ش گرنگترین مه‌رجه که ده‌بێت له‌و کاته‌دا دابنیشین.. ئه‌م ئارام بوونه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌باری هه‌ڵچوون و تێک چوونی ئه‌ندامه‌کانی مێشک بگۆڕێت بۆ بارێکی ئارام و هه‌سته‌کانی مرۆڤ چالاک تر ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆئه‌ندامی هه‌رس توانای وه‌رگرتنی خۆراک وخواردنه‌وه‌ی زیاتر بێت.
خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ڕاوه‌ستانه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خواردنه‌که به هێزێکی زۆر به‌ر ناوپۆشی گه‌ده بکه‌وێت و کاردانه‌وه‌یه‌ک دروست ده‌بێت ئه‌م کاردانه‌وه‌یه به‌ناو گه‌ده‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه، کاتێک ئه‌م کاردانه‌وه‌یه دروست بوو به‌شێوه‌یه‌کی توند‌و چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بێته هۆی ده‌رپه‌ڕاندنی (vagalinhibation) بۆ دڵ به‌مه‌ش دڵ توشی لێدان یان به‌رکه‌وتنێکی زۆر به‌هێز ده‌بێته‌وه ، ئه‌م کرداره هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی له هۆش چوون یان مردنی له‌ناکاو به هه‌مان شێوه خواردن و خواردنه‌وه به پێوه مه‌ترسی داره له‌سه‌ر پاراستنی دیواری گه‌ده‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری ده‌بێته هۆی دروست بوونی برین له‌ناو گه‌ده‌دا..
پزیشکانی بواری تیشک تێبینییان کردووه که برینی ناو گه‌ده (قرحات المعدة) به ڕێژه‌ی 95% له‌و ناوچانه تووش ده‌بێت که خواردنی به‌رده‌که‌وێت ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه خواردن ده‌خورێت واته به‌ڕاوه‌ستانه‌وه خواردن ده‌خورێت.. له‌گه‌ڵ ئه‌م کاریگه‌ریانه کاریگه‌ری ئازار‌و ڕه‌ق بوونی ریخۆڵه‌و ڕودانی ئازارێکی توند له کۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بێت.. به‌م شێوه‌یه کۆئه‌ندامی هه‌رس تێک ده‌چێت و کاره‌کانی به‌باشی ناکات و ئه‌و که‌سه هۆشی له‌ده‌ست ده‌دات له‌کاتی خواردن وخواردنه‌وه‌دا. ئا: وریا نجم ا‌لدین کۆ: کشتوکاڵ
KurdBlogger


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده سستت خوش

[/]له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زؤ ر سو با س
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
