.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سلاو
هاورێیان ئه‌توانن زانیاری له‌سه‌ر کلاسکۆی جیهانی ( ئه‌رجه‌نتین vs به‌رازیل) بۆ ئاماده بکه‌ن
که چه‌ند یاریان کردوه ؟ و کامیان زۆرتر براوه‌ن ؟
سوپاس بۆ هاوکاریتان


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



جه‌نگێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌نێو یاریگاكاندا “مێژووی دروست بوونی ئه‌و جه‌نگه و ڕووداوه‌كانی”
پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزش له هه‌ردوو وڵات بوونی هه‌بێت ناكۆكی نێوان ئه‌م دوو وڵاته هاوسێیه بوونی هه‌بووه ، هه‌ر له سه‌رده‌می ئستعماری ئیسپانی پرتوگالیه‌یوه جار جاره پێكدادن له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت دا له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی ستراتیژی به‌ناوی (Rio de la plata) روویداوه ،ته‌نانه‌ت پاش سه‌ر به‌خۆیشیان چه‌ند پێكدادانێك له نێوانیاندا دروست بووه ، ئه‌م ناكۆكیه درێژه‌ی كێشا تا گه‌یسشته رێكه‌وتنامه‌ی (مۆنتیڤیدیۆ ) كه تێیدا سه‌ربه‌خۆیی درا به ئۆرۆگوای .
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا نه‌وه‌ی نوێی هیچ یه‌كێك له‌م دوو وڵاته ئه‌م پێكدادانانه‌ی به بیرنایه‌ته‌وه ، به‌ڵام نه‌وه‌ی هه ردوو ولات سه‌رجه‌می رووداوه و سه‌ركه‌وتنه وه‌رزشیه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و نه‌یاره‌كه‌ی له بیره و به‌رده‌وام له به‌چاویدایه كێبڕكێی نێوان به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌رزشی گرتۆته‌وه ، به‌ڵام له هه‌موویان توندتر تۆیی پێیه كه جه‌ماوه‌ری هه ریه‌كێك له‌م دوو هه‌لبژارده‌یه سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆی ده‌وێ .. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولا گه‌یشته ئاستێك كه هه‌ردوو هه‌لبژارده بڕیاریاندا هیچی له دچی یه‌كتری نه‌كه‌ن ، ئه‌م بڕیاره‌شیان ماوه‌ی ده ساڵی خایاند .
تا ئێستا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده 91 جار ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوون
[b]ئه‌رژه‌نتین له 33 یاریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه
له 22 یاریشدا به‌رامبه‌ر بوون
به‌ڕازیل له 36 یاریدا بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناوه
باڵاده‌ستی ئه‌رژه‌نتینیه‌كان له ساڵی 1914 تا 1970
له ساڵی 1914 ه‌وه تاوه‌كو ساڵی 1970 ئه‌رجه‌نتین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و به‌ڕیژه‌یه‌كی زۆر جیاواز له پێش به‌ڕازیله‌وه بوو كه به شێوه‌یه‌ك كه له‌و ماوه‌دا ئه‌رژه‌نتین له زۆربه‌ی هه‌ر زۆری یارییه‌كاندا له به‌ڕازیلی برۆته‌وه ، گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتین له به‌ڕازیل له سه‌ر خاكی له ساڵی 1940 بووه به ئه‌نجامی (6-1) بوو ، گه‌ره‌ترین بردنه‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتین له ده‌ره‌وه‌ی خاكیخۆی له به‌ڕازیل له ساڵی 1939 بووه به ئه‌نجامی (5-1) ، له هه‌مان كاتدا گه‌ره‌ترین بردنه‌وه‌ی به‌ڕازیل له ئه‌رژه‌نتین له سه‌ر خاكی خۆی له ساڵی 1945 بووه به ئه‌نجامی (6-2) ، وه گه‌ره‌ترین بردنه‌وه‌ی به‌ڕازیل له ئه‌رژه‌نتین له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی له ساڵی 1960 بووه به ئه‌نجامی (4-1)
كێبڕكێی كلاسیكی له سه‌ر باشترین یاریزانی مێژوو
كێركێی كلاسیكی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵژارده له بردنه‌وه‌ی یاریه‌كانه‌وه گۆڕا بۆ باشترین یاریزان له مێژوودا كه ئه‌مه‌ش خۆی له ناوزه‌د كردنی باشترین یاریزانی مێژوو له نێوان ئه‌ڵماسی ڕه‌شی به‌ڕازیل (بیلیه) و موغجیزه‌ی ئه‌رجه‌نتین (دیگۆ مارادۆنا) دا بینییه‌وه ، ، هه‌رچه‌نده چه‌ندین ناوی گه‌وره و لێهاتوو له یاریگا جیهانییه‌كاندا هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م كێبڕكێیه له نێوان دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌ردوو دوڵاتدا كۆبویه‌وه ، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ده‌ركرنی بڕیارێك بۆ ناوزه‌دكردنی یه‌كێكیان به باشترین یاریزانی مێژوو ، ئه‌وه تا ئێستا ده‌رنه‌چووه ره‌نگه هه‌رگیز ده‌ریش نه‌چێت ، چونكه ئه‌م ئه‌كێبڕكێیه و ئه‌م گفتووگۆ گه‌رمه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت . هه‌رچه‌نده گومان له‌وه‌دا نی‌یه كه هه‌ریه‌ك له مارادۆنا و بیلیه دوو ئه‌ستێره و دوو ئیمپراتۆری سه‌ره‌می خۆیان بوون ، به‌ڵام زۆربه‌ی چاودێرانی وه‌رزشی پێیان وا كه هه‌ڵسه‌ه‌نگاندنی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی جیهان له سه‌ر بنه‌مای ڕاست نی‌یه ، چونكه هه‌ریه‌كێكیان له هێڵێكدا یارییان كردوه له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا بوون و ته‌نانه‌ت له دوو خولی جیاوازیشدا یارییان كرده‌وه . ئه‌م كێبڕكێی و گفتوگۆیه كه له ئاهه‌نگی (فیفا) ی ساڵی 2000 دا گه‌یشته ترۆپكی كاتێك مارادۆنا به‌ده‌نگدان ده‌نگی له بیلیه زیاتر هێنا . ده‌نگدانه‌كه له ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامدرابوو تیایدا مارادۆنا ڕێژه‌ی 53،6% ی به‌ده‌سهێنابوو له كاتێكدا بیلیه ته‌نها 18،53% ی به‌ده‌ستهێنابوو به‌ڵام فیفا له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بڕیاریدا كی=ه بۆ دووه‌م جار خه‌لاته‌كه ببه‌خشێته بیلیه خه‌ڵاته‌كه‌ش ئاماژه بوو بۆ باشترین یاریزانی سه‌ده ، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی فیفا مارادۆنای به شیوه‌یه‌ك توڕه كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی خه‌لاته‌كه‌دا و پێش ئه‌وه‌ی خه‌لاته‌كه ببه‌خشرێته بیلیه هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ی جێهێشت ، توڕه‌بوونی مارادۆنا له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه فیفا له قه‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌می كه‌م كردۆته‌وه به‌لكو به ئاشكرا لایه‌نگریی ته‌واوی خۆی بۆ بیلیه نیشانداوه .
ساڵی 2002 و له ده‌نگدانێكی تردا مارادۆنا خه‌لاتێكی تری به‌ركه‌وت ، كه ئه‌ویش خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ بوو له مێژووی جامی جیهانیدا و له‌م ده‌نگدانه‌شد ا بیلیه پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێناو مارادۆناش پله‌ی چواره‌م ، له ساڵی 2004 یشدا بیلیه خحه‌ڵاتێكی تری فیفای به‌رامبه‌ر به هاوكاری كردنی به راده‌وامیی له پێشخستنی تۆپی پێدا وه‌رگرت ، له‌گه‌ڵ ئه‌م كێبڕكێیانه‌شدا به‌ڵام ئه‌م دوو ئه‌سشتێره‌ی جیهان هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسی له نێوانیاندا نیه ، به پێچه‌وانه‌وه مارادۆنا له به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا میوانداری بیلیه‌ی كرد ، له‌و به‌رنامه‌شدا گفتوگۆیه‌كی دۆستانه و ئاسایی له نێوانیاندا به‌ڕێوه‌چوو .
كێبڕكێی وه‌رزشی به‌گشتی و كێبڕكێی تۆپی پێ به‌تایبه‌تی له نێوان به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین چه‌ندین ڕووداوی وای لێكه‌وتۆته‌وه كه مێژوو له بیریان ناكات ، لێردا ئاماژه به چه‌ند ڕووداوێك ده‌ده‌ین كه نه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو وڵاته له بیری ناكه‌ن .
VS 
ڕووداوی ساڵی 1937
كێبڕكێی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له كوبا ئه‌مریكادا توندترین شێوه‌ی بوو ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده قسه و قسه‌ڵۆكیان ده‌خسته پاڵ یه‌كتر ، توندڕه‌وی ئه‌رژه‌نتینیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ڕازیله‌كان گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی كه به ئاشكرا به به‌ڕازیلیه‌كانیان ده‌وت (پشیله) له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌دا له بۆینس ئایرس تایمی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به كۆتاهات . له تایمی زیادكراودا ئه‌رجه‌نتین دوو گۆڵی تۆمار كرد و پاش ئه‌و دوو گۆڵه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل پێش كۆتایی هاتنی یاریه‌كه یاریگایان به‌جێهێشت و ، ڕۆژنامه به‌ڕازیلیه‌كانیش ناویان له‌م ڕووداوه نا {یاری سوكایه‌تی}
ڕووداوی ساڵی 1939
له‌م ساله‌دا دوو یاری له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌دا كرا‌و هه‌ردوو یاریه‌كه‌ش له‌سه‌ر خاكی به‌ڕازیل بوو ، له یاری یه‌كه‌میاندا ئه‌رجه‌نتین به ئه‌نجامی (5-1) یاریه‌كه‌ی برده‌وه ، به‌ڵام له یاری دووه‌مدا به‌رازیله‌یه‌كان به گۆڵێك پێشكه‌وتن ، پاشان ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجامه‌كه‌ی به لای خۆیدا شكانده‌وه و دوو گۆڵی تۆماركرد ، دواتر به‌رازیل توانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه ، به‌ڵام پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه داوه‌ر لێدانێكی سزای بۆ به‌ڕازیل دروست كرد كه گومان له دروستی خاڵه‌ته‌كه‌ی هه‌بوو ، به‌مه‌ش یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین كه‌وتنه ئیهانه‌كردنی ناوبژیوان‌و تا كاره‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه پۆلیسی هاته نێو یاریگا و یاریزانانی ئه‌رجه‌نتینی كرده ده‌ره‌وه وه‌ك پاڕێزگارییه‌ك له ناوبژیوان ، به‌ڵام یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین نه‌هاتنه‌وه نێو یاریگا ، به‌ناچاری به‌ڕازیلیه‌كان لێدانی سزاكه‌یان له گۆڵێكی بێ گۆڵچیدا لێداو گۆڵیان پێ تۆماركرد‌و به ئه‌نجامی (3-2) یارییه‌كه‌یان برده‌وه
ڕووداوه‌كانی ساڵی 1945 و 1946
له ساڵی 1945 دا به‌ڕازیل به ئه‌نجامی (6-2) له ئه‌رجه‌نتینی برده‌وه ، له‌م یاریه‌دا یاریزانی لاوی به‌ڕازیل (ئه‌دمایر مینیز) قاچی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی (باتاگلیرۆ) ی شكاند و رووداوه‌كه‌ش وادانرا كه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه ، پاشان له ساڵی 1946دا‌و له پاڵه‌وانیه‌تی كوبا ئه‌مریكادا جارێكی تر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده پێكه‌وه یاریان كرده‌وه و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گرنگییه‌كی ئێ‌كجار زۆریان به‌م یاریه‌دا ، دوای تێپه‌ر بوونی 28 خوله‌ك له یاریه‌كه یاریزانی به‌ڕازیلی رۆسا پینتۆ (خۆزیه سالۆمۆن) ی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی برینداكرد ، بریندار كردنه‌كه له ئێسقانی قاچیدا بوو ، له‌م رووداوه‌وه یاریزانی هه‌ردوولا په‌لاماری یه‌كیاندا و پۆلیسیش هاته نێو یاریگا ، به‌ڵام پێكدادانه‌كه بووه پیكدانانی سێ لایه‌ن ، كێشه‌كه ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاو جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو رژانه نێو یاریگاكه‌و به‌مه‌ش كار له كار ترازا ، پۆلیس توانی یاریزانانی هه‌ردوولا بۆ ژووری خۆ گۆڕینیان له نێو یاریگاكه دووربخاته‌وه پاش خامۆش بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه یاریه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه و ئه‌رجه‌نتین به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه‌دا سه‌یر بوو ئه‌وه‌ی بوو كه كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین چاكنه‌بۆوه و بۆ هه‌اتا هه‌تایه نه‌یتوانی جارێكی تر بێته‌وه نێو یاریگا
ڕووداوی جامی جیهانی ساڵی 1982
یاری نێوان به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له خولی دووه‌م و له چوارچێوه‌ی گروپی سێیه‌مدا ئه‌نجامدرا ، به‌ڕازیل به شێوه‌یه‌كی ئاسان توانی به ئه‌نجامی(3-1) یاریه‌كه به‌رێته‌وه و گۆڵه‌كانیش هه‌ریه‌كه له (زیكۆ له خوله‌كی 11 و سێرجینهۆ له خوله‌كی 66 و جۆنیۆر له خوله‌كی 75) تۆماریان كرد ، تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئه‌رژه‌نتینیش له ڕێگه‌ی یاریزان (رامۆن دیز) له خوله‌كی 89 دا تۆماری كرد ، رووداوی سه‌رنجراكێشی نێو ئه‌م یارییه وه‌رگرتنی كارتی سور بوو له لایه‌ن ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتینی ( مارادۆنا) و كردنه ده‌ره‌وه‌ی بوو ، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كردنه ده‌ره‌وه‌ی مارادۆنا بوو له مێژووی جامی جیهانی .
ڕووداوی جامی جیهانی ساڵی 1990
له خولی 16 ی جامی جیهانی 1990 دا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین یه‌كێك له گرنگترین یاریه‌كانی ئه‌و مۆندیاله‌یان ساز كرد ، به‌ڕازیل به‌ته‌واوی بارودۆخی یارییه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردبوو ، به‌ڵام عه‌مود بووه جێگه‌ی چانس بۆ ئه‌رژه‌نتین و چه‌ندین جاڕ تۆڕه‌كه‌ی له گۆڵ ڕزگار كرد . پاشان یه‌كێك له یاریزانه‌كانی به‌ڕازیل تووشی پێكان بوو به‌مه‌ش تیمی پزیشكی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه هاتنه نێو یاریگا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و یاریزانه و له‌و كاته‌دا یاریزانانی به‌ڕازیلی (برانكۆ) داوای هه‌ندێك ئاوی له یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتین كرد‌و و دوای خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و یاریزانه له نێو یاریگادا سه‌ری سوڕاو كه‌وت و پاشان برایه ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه ، پاش ئه‌وه ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتینی مارادۆنا ، له خوله‌كی 80 ی یاریه‌كه‌دا تۆپێكی جوانی بۆ هێرشبه‌ر (كانیجیا) پێشخست و ئه‌ویش توانی به شێوه‌یه‌كی ساخیرانه گۆڵی بردنه‌وه‌ی پێ تۆمار بكات .. له پاش یارییه‌كه‌وه گوترا كه‌ئه‌و ئاوه‌ی یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری ئه‌ژه‌نتین داویه‌تییه ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه مادده‌ی خه‌وێنه‌ری تێدا بووه ، چونكه ئه‌و یاریزانه له‌و یارییه‌دا به بڕبڕه‌ی پشتی به‌بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل داده‌نرا ، هه‌رچه‌نده له ساڵی 2005 دا مارادۆنا دانی به‌ڕاستی ئو ڕووداوه‌دا نا .، به‌ڵام تا ئێستاش (میگوێڵ دی لۆرینزۆ) ی یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری ئه‌و كاته‌ی ئه‌رجه‌نتین حاشا له‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئاوه هیچی تێدا بووبێت .
له ساڵی 2005 یشدا و له كاتێكدا یانه‌ی (كوایلمس) ی ئه‌رجه‌نتینی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی (سوپاولۆ)ی به‌ڕازیلیدا یاری ده‌كرد ، یه‌كێك له یاریزانه‌كانی یانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه چه‌ند قسه‌یه‌كی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌ی به یه‌كێك له یاریزانانی یانه‌ی ساوپاولۆی گوت ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه ببرێته بنكه‌ی پۆلیس و بۆ ماوه‌ی 40 سه‌عات ده‌ستگیربكرێت ، دواتر ڕۆژنامه‌كانی ئه‌رجه‌نتین ئه‌م ڕووداوه‌یان ناونا (زیاده‌ڕه‌وی له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌دا) .
كێبڕكێی نێوان یانه‌كانی هه‌ردوو وڵات له پاڵه‌وانیه‌تی (لیبیر تادورس)
به‌ڵام له سه‌ر ئاستی یانه‌كان ، پێشكه‌وتویی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان له‌لایه‌ن یانه‌كانی ئه‌رجه‌نتینه‌وه ئاشكرایه ، له گرنگترین پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌كانی ئه‌مریكای باشوردا كه به پاڵه‌وانیه‌تی (لیبیر تادورس) ناوده‌برێت ، یانه‌كانی ئه‌رجه‌نتین 20 جار نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یان به‌ده‌ست هێناوه ، له كاتێكدا یانه‌كانی به‌ڕازیل ته‌نها 12 جار توانیویانه ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بێنن .به‌ڵام سه‌باره‌ت به كاسی جیهانی یانه‌كان تا ئێستا یه‌ك جار یانه‌كانی ئه‌رجه‌نتین بشدارییان كردوه ، له كاتێكدا یانه‌كانی به‌ڕازیل دوو جار ئه‌م نازناوه‌یان به‌ده‌ست هێناوه.
ئەم زانیاریانە بەر لە کۆتا یاریانە کە بە ئەنجامی (1-0)ئەرجەنتین سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
سەرچاوە : یـــاریــگـــا
__________________________________________
[/b]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Eman"94 (2010-11-19 11:53:56)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس به‌رێز ئیمان
ده‌ستت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه