.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















مرۆڤی گه‌وره كێیه................!؟؟؟
ئێمه ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به‌دروست بوونی مرۆڤدا بكێشین له‌وه ئه‌چێت هیچ سه‌ره‌داوێكی ئه‌وتۆمان ده‌ست نه‌كه‌وێت جگه له‌وه‌ی سه‌ره‌تای درووست بوونی باوكه ئاده‌م نه‌بیت ،،ئێمه لێره‌وه نامانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه نیو ئه‌و باسه‌و به‌ووردی له‌وه بكۆڵینه‌وه،،به‌لام ئه‌مانه‌وێت لێره‌وه تێشكێكی بچووك بخه‌ینه سه‌ر مرۆڤه‌كان له لایه‌نی ئه‌وه‌ی كێ مرۆڤی گه‌وره‌یه ؟ كێ مر ۆڤی بچووكه ؟ وه‌كێ مام ناوه‌نده؟ ئه‌م سێ پرسیاره له‌وه ئه‌چێت زۆر به‌ساده‌یی وه‌ڵام بدرێنه‌وه له ڕووی داڕشتنه‌وه به‌ڵام له ناوهڕۆك و وردبونه‌وه لێی پرسیارگهلێگی گه‌وره‌ن و پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باش ئه‌بێت ،،،،،،،...
مرۆڤی گه‌وره ئه‌وه نیه كه‌ته‌نها ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت و یان خاوه‌نی هه‌یكه‌لێكی زۆر گه‌وره بێت ،،، راسته ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك پرسیاره‌كه له‌ڕوواڵه‌تدا گه‌وره‌یه !! به‌ڵام ئاخۆ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه خاوه‌نی ته‌مه‌نی زۆر و هه‌یكه‌لی زۆر و هێزی زیاترن ،،له ناوه‌ڕۆكدا چۆنن ؟ بۆ ئه‌و پرسیاره‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه...........
ئێمه هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م سێ جۆره كه هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی مرۆڤن ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌كام له جۆری مرۆڤه‌كان بڵێن گه‌وره‌و به‌كام جۆریان بڵێن ناوهندو به‌كام جۆره‌یان بڵێین بچووك له‌گه‌ڵمانا بن بۆ ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه ،،،،،،،،،
مرۆڤی گه‌وره،، هه‌میشه بیركردنه‌وه‌ی فراوانه‌و ده‌رباره‌ی شته ئه‌ساسیه‌كان گفتوگۆئهكات ،،،ده‌رباره‌ی گرنگه‌كانی ژیان ئه‌دوێت...
مرۆڤی مام ناوهنددهربارهی هه‌موو شته‌كان قسه ئه‌كات باش و خراپ تێكه‌ڵ ئه‌كات ،،،
مرۆڤی بچووك له‌پشت سه‌ری خه‌ڵكانی تره‌وه قسه ئه‌كات خاوه‌نی بڕیاری خۆی نیه هه‌میشه شته‌كان بهدووبارهیی ده‌ست پێئه‌كات ،،به‌م مه‌به‌سته‌ش نابێته خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی خۆی ،،،،،چونكه ژیانی له‌سه‌ر دووباره‌بونه‌وه په‌یوه‌سته.....
مرۆڤی گه‌وره.....ده‌ردو ئازاری كه‌سانی تریش ئه‌كێشن ئازاری كه‌سێك گیانه‌وه‌رێك گوڵێك گهڵادارێك هاوڕێیه‌ك دۆستیك بێگانه‌یه‌ك هه‌مووی به‌ده‌رد و ئازاری خۆی ئه‌زانێت،، تۆبگری ئه‌و غه‌مگین ئه‌بێت تۆ شادبه ئه‌و خه‌نده ئه‌كات یانی به‌شێك ئه‌بێت له ده‌وروو به‌ر و په‌یوه‌سته به‌ده‌وروو به‌ره‌وه........
مرۆڤی مام ناوه‌ند... ته‌نها خۆی لا مه‌به‌سته ده‌رد و ئازاری خۆی لامه‌به‌سته كه ڕێگه‌ی لێبگرێت له‌وه ئه‌چێت پێی خۆش بێت هاوڕێكه‌ی دۆست و ناسیاوه‌كه‌ی تووسی كێشه‌یه‌ك بێت ته‌نها خۆی سه‌لامه‌ت و بێ كێشه بێت ......
مرڤی بچووك....بێ ده‌ردو بێ كێشه‌ن نه‌هه‌ست به‌خۆی ده‌كات نه ده‌وروبه‌ری به‌لاوه گرنگه.......
مرۆڤی گه‌وره،،،،،، گه‌وره‌یی و هه‌وڵ و تێكۆشانی كه‌سانی تر ئه‌بینن،، سوپاسیان ئه‌كه‌ن داوای ڕاو بۆچوونیان لێ ئه‌كه‌ن ده‌رسیان لێوه وه‌ر ئه‌گرن....
مرۆڤی مام ناوه‌ند....هه‌میشه به‌دوای گه‌وره‌یی و ناوبانگی خۆیه‌تی هه‌وڵ ئه‌دات خۆی باشترین بێت و كه‌س نه‌بێت وه‌ك ئه‌و بێت.....
مرۆڤی بچووك گه‌وره‌یی خۆشی به‌كه‌سانی تر و ده‌وروبه‌ر ئه‌فرۆشێته‌وه تا ئه‌وه‌نده‌ی تر بچووك بیته‌وه و تا ئه‌و كاته‌ی نامێنیت.....
مرۆڤی گه‌وره ،، هه‌میشه به‌رده‌وامه له‌دوای زانین خوێندن بڕوا نامه لێكۆڵێنه‌وه پێشكه‌وتن یارمه‌تی دانی خه‌ڵكی،،،
زانسته‌كه‌ی هه‌میشه به‌كاری به‌سود پێشكه‌شی مرۆڤ ئه‌كات.......
مرۆڤی مام ناوه‌ند،،، ته‌نها به‌دوای زانیارییه‌كانه بۆخۆی........
مرۆڤی بچووك ،،،، ته‌نها به‌دوای ئه‌وه‌یه بخوێنێت تا ئه‌و مه‌به‌سته‌ی خۆی ئه‌یه‌وێت
و شتێك له‌سایه‌ی ئه‌و خوێندنه‌دا ده‌سته‌به‌ر بكات یانی سنوری دیاری كراوه...كه‌واته سودی خۆشی تیادا نابێت......
مرۆڤه گه‌وره‌كان ....هه‌میشه به‌دوای پرسیار‌و وه‌ڵامه نادیارهكانهوهن هه‌میشه ئه‌یانه‌وێت وه‌ڵامی ڕاستیان ده‌ست كه‌وێت یاخود بیدۆزنه‌وه،، هه‌میشه پرسیاری گه‌وره ئه‌كه‌ن و به‌دوای وه‌ڵامی گه‌وره‌دا ئه‌گه‌ڕێن بۆ سوودی گشتی......
مرۆڤی مام ناوه‌ند .. هه‌میشه له‌دوای ئه‌و شتانه و ئه‌و پرسیارانه‌ن كه زانراون پێویست به‌وه ناكات زیاتر بڕۆن...
مرۆڤی بچووك ... وا خۆیان نیشانم ئه‌ده‌ن هه‌موو پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كان ئه‌زانن .. بۆیه وازیان لێ ئه‌هێنن...
مرۆڤی گه‌وره به‌دوای دروست كردنی شتی گه‌وره‌ن بیركردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ن...
مرۆڤی مام ناوه‌ند...هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌و دروست كه‌ره گه‌وره‌یه حه‌ل بكه‌ن..
مرۆڤی بچووك خاوه‌نی هیچیان نین و هیچ شتێكیان نیه....
مرۆڤی گه‌وره بێ ده‌نگی هه‌ڵئه‌بژێرێت بۆ قسه‌كردن له‌هه‌نێك جێگا‌و شوێنی نه‌شیاودا...
مرۆڤی مام ناوه‌ند...هه‌میشه بێ ده‌نگ نامێنن ئه‌و بێده‌نگیه ئه‌شكێنن به‌قسه كردن و گوێ ناده‌نێ...
مرۆڤی بچووك ......به‌قسه‌كردنی زۆر زیاد هه‌لی بێ ده‌نگی نامێنیت و ئه‌و شته له‌خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه........
مرۆڤی گه‌وره به‌خشنده‌یه لێبورده‌یه ئارامه له‌سه‌ر خۆیه هه‌میشه ئه‌به‌خشێت و لێدهبورێت تا گه‌وره تر ئه‌بێت...
مرۆڤی مام ناوه‌ند بیرلهبهخشندهیی و لێبورده‌ی ناكاته‌وه زۆرجارێك شته‌كان وه‌ك خۆی جێده‌هێڵێت...
مرۆڤی بچووك هه‌میشه بیرله‌تۆڵه ئه‌كاته‌وه........
مرۆڤی گه‌وره ئاشنا و بێگانه‌ی نیه ههموكهسێكی به‌لاوه خۆشه‌ویسته ڕێز له بیرووبۆچوونی هه‌موو كه‌سك ئه‌گرێت......
مرۆڤی مام ناوه‌ند تنها ناسراوه‌كانی به‌لاوه گرنگه.......
مرۆڤی بچووك گوێ به‌هیچ لایه‌كیان نادات........
ئێسته ماوه‌ته بڵێن ئایا ئێمه گه‌وره‌ین،یان مام ناوه‌ندین ، یان بچووكین..؟ ئه‌مه لای خۆمانه‌و هه‌موان هه‌ست پێده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ین با لێنه‌گه‌ڕێن بچووك بینه‌وه چوونكه مرۆڤ زۆر به‌گه‌وره‌یی ئافهرێنراوه پێویسته ئه‌و جێگههیهی خۆی بدۆزیته‌وه كه‌بۆی دیاری كراوه ،،،ئه‌گه‌ر مام ناوه‌ندین كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و به‌رگه‌ی مام ناوه‌ندییه بدڕێنین و به‌دوای به‌رگی گه‌وره‌ییدا بگه‌ڕێین ،،،چیتر به‌و شێوه‌یه نه‌مێنینه‌وه...وه‌ئه‌گه‌ر بچووكیشین ،،، بچووكی لهناخادا په‌روه‌رده بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشه‌یه ڕزگارمان بیت پێویسته به پله كانی مرۆڤایه‌تیدا سه‌ركه‌وین تا ئه‌گه‌ین ڕاده‌ی گه‌وره بوون له‌وێشه‌وه خۆمان به‌هێزو به‌هێزتر بكه‌ین... ئه‌مانه سێ نموونه‌ی زۆر بچووكی مرۆڤایه‌تین ،،، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر شته‌كان زیاتر ورد بكه‌ین ئه‌بین مرۆڤ له زۆر شت و زۆر شێوه پێك هاتووه له ناو دابه‌ش بوونهكاندا ئه‌مانه ته‌نها به‌شه دیاره‌كانن كه ئێمه ویستمان باسێكی بچووكی بكه‌ین كه له زۆر به‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌ویدا ئه بینرێت .........
ئه‌گه‌ر گه‌وره بین هه‌میشه به‌گه‌وره‌یی ئه‌مینینه‌وه ،، هه‌میشه زیندوو ئه‌بین و مێژووش ئه‌و ناوه‌مان بۆ تۆمار ئه‌كات كه ئێمه كێ بووین ،،، یانی مردنێك ناتوانێت ئه‌و ناو‌و نازناوه گه‌وره‌یه‌مان لێوه‌رگرێته‌وه ،،،،،،،،وه ئه‌گه‌ر مام ناوه‌ندوو بچوكیش بین ئه‌وا ئه‌و هه‌مو مرۆڤه‌ی پێش ئێمه بوون و ڕۆشتوون و هیچ ناوێكیان نه‌ماوه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه بوون و نه‌بوونمان وه‌ك یه‌ك وایه له كۆمه‌ڵگادا...
هیوادارم هه‌موومان بتوانین گه‌وره بین و خۆمان به‌گه‌وره‌ی لهبهرامبهرمێژوودا ڕاگرین ،،،
گه‌وره‌یی شایه‌نی ئێمه‌ی مرۆڤه ئه‌گه‌ر بتوانین هه‌ندێك خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌و هه‌وڵدان بین.
............گه‌وره‌یی بۆ ئێمه‌یه ...........
ئاماده‌كرن و نووسینی // مـریـوان بــاوهنـووری
تایبه‌ت به كوردژین

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان گیان هه‌ر بژیت بابه‌تێکی جوانه
سه‌رکه‌وتوو به‌رده‌وام بیت براکه‌م
هه‌ر بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانه ..
هه‌ر سه‌رکه‌وتو و ته‌مه‌ن درێژ بیت
بژیت


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان گیان بابه‌تێکی تابڵێی جوانه سه‌رکه‌وتووبیت و نمونه‌ت زۆر بێت ئه‌زیزم
ئاسوده‌بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









مرۆڤی گه‌وره ئه‌و که‌سه‌یه که دڵی منالان له سینه‌یا هه‌یه
ده‌سته‌کانت خۆسبێت کاکه مه‌ریوان بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان و پر مانا بوو‌و
هه‌ر سه‌رکه‌توبیت به‌ڕیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان گیان
به‌ڕاستی تا بڵێی بابه‌تێکی به‌سووده بابه‌تێکی جوانه به‌هێزه یاخوا سه‌رکه‌وتوو بیت
خوا پاداشتت بداته‌وه برای گه‌وره‌مان چه‌ندان شتی زۆر زۆر گرنگت باس کردووه
زۆر زۆر سوپاسی ئه‌و بابه‌ته پڕ سوودانه‌ت ئه‌که‌م کاکه گیان
هیوام وایه له ژیانتا ئاسووده بیت و ته‌مه‌نت پڕ به‌ره‌که‌ت بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت
شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان گیان
بابه‌تێکی زۆر جوانه هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت ئه‌زیزم

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
خۆشحأڵ بووم بهپهیامهكانتان
هیوادارم بابه‌ته‌كه جێگای ره‌زامه‌ندیتان بوو بیت
هه‌ر شادوو گه‌وره و سه‌ركه‌وتوو بن ئیشه‌ڵا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خوشبيت بابةتيكى زور جوانة

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت هاوڕی ده‌سته‌كانت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده سته كانت خؤش بابه تيكي زؤر جوانه ئه زيزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه