❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیویستم به‌ راپۆرتیکه‌ له‌سه‌ر ده‌وله‌تى عه‌باسى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » پیویستم به‌ راپۆرتیکه‌ له‌سه‌ر ده‌وله‌تى عه‌باسى


#1 2010-11-29 21:09:45

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پیویستم به‌ راپۆرتیکه‌ له‌سه‌ر ده‌وله‌تى عه‌باسى

سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرتیکه‌ له‌سه‌ر ده‌وله‌تى عه‌باسى خه‌لیفه‌ معته‌ز بالله‌

زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-30 06:02:48

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: پیویستم به‌ راپۆرتیکه‌ له‌سه‌ر ده‌وله‌تى عه‌باسى

هۆكاره‌كانی روخانی ده‌وله‌تی عه‌باسی



ئه‌مه‌شیان ناودارترین وه‌زیره‌كانی خه‌لیفه‌ عه‌باسیه‌كان

١[color=#FF00FF]-فه‌خروده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر:
ناوی‌ موحه‌مه‌دی‌ كوڕی‌ موحه‌مه‌دی‌ كوڕی‌ جه‌هیر ئه‌بوونه‌سر فه‌خروده‌وله‌یه‌ و له‌ ساڵی‌ ٣٩٨ك. له‌ موسڵ له‌دایك بووه‌ و له‌وێش پێگه‌یشتووه‌، سه‌ره‌تای‌ ژیانی‌ له‌و شاره‌دا به‌ نه‌بوونی‌ و هه‌ژاری‌ و بێماڵ و سامانی‌ به‌سه‌ر بردووه‌ و به‌ دوای‌ ژیانێكی‌ خۆشدا هه‌وڵیده‌دا بارودۆخه‌كه‌ی‌ به‌و جۆره‌ به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی‌ گه‌یشته‌ لای‌ ئیمپڕاتۆری‌ ڕۆم كاتێ نامه‌یه‌كی‌ بۆ برد له‌مه‌وه‌ ئیمپڕاتۆر بڕی‌ بیست هه‌زار دیناری‌ پێدا به‌مه‌یش ژیانی‌ له‌ هه‌ژاری‌ و نه‌بوونه‌یه‌وه‌ گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ و خاوه‌ن موڵكی‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ وه‌زیر فه‌خروده‌وله‌ موحه‌مه‌دی‌ كوڕی‌ جه‌هیر په‌یوه‌ندی‌ به‌ به‌رپرسی میافارقین و دیاربه‌كره‌وه‌ كرد، موعیزوده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ ساڵحی‌ كوڕی‌ مرداس كردی‌ به‌ وه‌زیری‌ خۆی‌ دواتر گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ كه‌روانی‌ كوڕی‌ دۆسته‌كی‌ كوردی‌، فه‌خروده‌وله‌ په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ خه‌لیفه‌ قائیم بیئه‌مریللاوه‌ و له‌ ساڵی‌ ٤٥٤ك.دا خه‌لیفه‌ قائیم بیئه‌مریللا له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زیر ئه‌بولفه‌تح مه‌نسووری‌ كوڕی‌ ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ دارستی‌ لابرد، فه‌خروده‌وله‌ كرد به‌ وه‌زیر، باری‌ سه‌قامگیری‌ لای‌ فه‌خروده‌وله‌ هێنده‌ی‌ نه‌خایاند، چونكه‌ به‌ره‌و ڕووی‌ ململانێیه‌كی‌ سه‌خت بوویه‌وه‌، وه‌زیر نیزامولمولك داوای‌ له‌ خه‌لیفه‌ قائیم بیئه‌مریللا كرد تا لایببات، خه‌لیفه‌ چوو به‌ده‌م داواكه‌یه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و ململانێیه‌ دا وه‌زیر فه‌خروده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر بڕیاریدا به‌غداد به‌جێبهێڵێت و به‌ره‌و حلله‌ بچێت و له‌وێ سه‌قامگیر بێت و له‌ خزمه‌تی‌ نوره‌وده‌وله‌ دبیسی كوڕی‌ مه‌زید دا بێت.
ماوه‌یه‌كیش له‌وێ مایه‌وه‌، به‌ڵام خه‌لیفه‌ قائیم بیئه‌مریللا پاش ماوه‌یه‌ك داوای‌ فه‌خروده‌وڵه‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیری ده‌كرد و داوای‌ لێكرد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غداد تا بۆ جاری‌ دووه‌م له‌ ساڵی‌ ٤٦١ك.دا وه‌زاره‌تی‌ بداته‌وه‌ ده‌ست، كاتێ موقته‌دی‌ بیئه‌مریللا له‌ ساڵی‌ ٤٦٧ك.دا خیلافه‌تی‌ وه‌رگرت، فه‌خروده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیری‌ له‌سه‌ر وه‌زیری‌ خۆی‌ هێشته‌وه‌ ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌سیه‌تێكی‌ خه‌لیفه‌ قائیم بیئه‌مریللا، له‌ دوای‌ چوار ساڵ بۆ جاری‌ دووه‌م فه‌خروده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر له‌سه‌ر داوای‌ وه‌زیری‌ سه‌لجوقی نیزامولمولك له‌ وه‌زیری‌ لابرا، نیزامولمولك فه‌خروده‌وله‌ی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد كه‌ ئه‌و هه‌ستاوه‌ به‌ ڕێكخستنی‌ ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی‌ له‌ به‌غداد له‌ نێوان حه‌نبه‌لی و شافیعیه‌كاندا ڕوویداو تیایدا كۆمه‌ڵێ له‌ خوێندكارانی‌ خوێندنگه‌ی‌ نیزامیه‌ كوژران.
له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌مه‌دا فه‌خروده‌وله‌ چوویه‌وه‌ ماڵی خۆی‌ و له‌وێ دانیشت و له‌ جیاتیدا كوڕه‌كه‌ی‌ خۆی‌ عه‌مید وده‌وله‌ بوو به‌ وه‌زیری‌ خه‌لیفه‌.
له‌ ساڵی‌ ٤٧٦ك.دا سوڵتان مه‌لیكشاه‌ فه‌خروده‌وله‌ی‌ بانگهێشت كرد و دیاربه‌كری‌ دایه‌ ده‌ست و به‌ سوپایه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌ به‌ڕێی‌ كرد تا دیاربه‌كر له‌ به‌نی‌ مه‌ڕوان بسێنێ، سوڵتان ده‌رفه‌تی‌ به‌ فه‌خروده‌وله‌ دا تا له‌وێ وتار بۆ خۆی‌ بخوێنێته‌وه‌ و ناوی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر دراو بنه‌خشێنێ فه‌خروده‌وله‌یش چوو بۆ دیاربه‌كر و ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گرت، ده‌گێڕنه‌وه‌ كاتێ فه‌خروده‌وله‌ بینی‌ به‌نی‌ مه‌ڕوان كه‌وتوه‌ته‌ داگیركاری‌، په‌یوه‌ندی به‌ نیزامولمولكه‌وه‌ كرد و وه‌سفی ئه‌وه‌ی‌ بۆ كرد له‌ دیار به‌كر دا چ خه‌زێنه‌ و ماڵ و سامانێك هه‌یه‌ زامنی‌ ئه‌وه‌یشی كرد كه‌ به‌ ئاسانی‌ و بێ گرفتێكی‌ وا ده‌ست به‌سه‌ر دا بگرێت، نیزامولمولكیش له‌گه‌ڵ سوڵتان مه‌لیكشاهدا له‌و باره‌وه‌ قسه‌ی‌ كرد، ئه‌ویش ڕازی‌ بوو تا فه‌خروده‌وله‌ ئاڕاسته‌ بكات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ریدا، ژیانی‌ فه‌خروده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر به‌ مردنی‌ له‌ ساڵی‌ ٤٨٣ك. له‌ موسڵدا كۆتایی پێهات.
٢-عه‌مید و ده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر:
عه‌مید و ده‌وله‌ كه‌سێكی‌ ئه‌دیب و خاوه‌ن فه‌زڵ و ڕه‌وانبێژ و ده‌ستبڵاو و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ لێهاتووی سه‌ربازی‌ بوو، بۆ فه‌تحی‌ موسڵ سه‌ركردایه‌تی‌ سوپاكانی‌ ده‌كرد، له‌ گه‌وره‌ترین وه‌زیره‌كان بوو و له‌ هه‌موویان زیاتر كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ڕێكخستنی‌ ده‌وڵه‌ت هه‌بوو، به‌ زیاد له‌وه‌یش به‌ چاك باڵوێزی‌ و سه‌ركه‌وتوویی به‌جێگه‌یاندنی‌ ئیش و ئه‌ركه‌كانی‌ ناسراوه‌ به‌ جۆرێ متمانه‌ی‌ خه‌لیفه‌كان و سوڵتانه‌ سه‌لجوقیه‌كانی‌ بۆ خۆی‌ ڕاكێشا بوو، ئه‌و سیفه‌ته‌ به‌ یه‌كێ له‌و هۆكارانه‌ داده‌نرێن كه‌ بوونه‌ هۆی‌ گه‌یشتنی‌ عه‌مید و ده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر به‌ پایه‌ی‌ وه‌زاره‌ت، جا له‌ ساڵی‌ ٤٦٢ك.دا خه‌لیفه‌ قائیم بیئه‌مریللا ناردی‌ بۆ (ڕه‌ی‌).
ئامانجی‌ ئه‌م باڵوێزیه‌ی‌ به‌دیهێنانی‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ بۆنه‌ی‌ داواكاری‌ كچی سوڵتان بوو بۆ جێگیری موقته‌دی‌ بیئه‌مریللا، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌ركه‌وتبوو كه‌ عه‌میدوده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر به‌ چاك باڵوێزی‌ و سه‌ركه‌وتوویی به‌جێگه‌یاندنی‌ ئیش و ئه‌ركه‌كانی‌ ناسراوه‌.
بۆیه‌ خه‌لیفه‌ زیاتر چاكه‌ی‌ له‌ڕوو ده‌نواند و لێی‌ ڕازی بوو، ئه‌مه‌ پاڵی‌ به‌ خه‌لیفه‌وه‌ نا تا بیكات به‌ وه‌زیری‌ خۆی‌ و پۆشاكی‌ ڕێزی‌ پێبدات، هه‌روه‌ك وه‌زیر عه‌مید و ده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر چاكه‌ و ڕه‌زامه‌ندی‌ سوڵتانی‌ سه‌لجوقی به‌ده‌ست خست، ئه‌مه‌یش پاڵی‌ به‌ سوڵتانه‌وه‌ نا تا فرمان به‌ شوێنكه‌وتووه‌كانی‌ بكات تا دیاری‌ گران به‌ها و كاڵا و پۆشاك ببه‌خشنه‌ عه‌میدوده‌وله‌ و دواتریش له‌ كاروانێكی‌ گه‌وره‌ و له‌ كاتی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ به‌ شاری‌ ئه‌سفه‌هاندا ڕێزی‌ لێبگرێت و به‌ڕێزه‌وه‌ ماڵئاوایی لێبكرێت، هه‌روه‌ك عه‌میدوده‌وله‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ وه‌زیری‌ سه‌لجوقی (نیزامولمولك ئه‌بو عه‌لی حه‌سه‌ن تووسی)شی به‌ده‌ست هێنا و نیزامولمولك له‌و گه‌شته‌ دا كچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ (زوبه‌یده‌)ی‌ به‌ هاوسه‌ری‌ عه‌میدوده‌وله‌ گرت و ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ بوویه‌ مایه‌ی‌ خێر بۆ عه‌میدوده‌وله‌، به‌وه‌ی‌ له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌لیفه‌ی‌ عه‌بباسی له‌ وه‌زیری‌ لایبردبوو، گێڕایه‌وه‌ بۆ پایه‌كه‌ی‌ خۆی‌، ئیبنولجه‌وزی‌ باس ده‌كات كه‌ خه‌لیفه‌ قائیم بیئه‌مریللا سه‌رسام بوو به‌ به‌نی‌ جه‌هیر، ئه‌و به‌م جۆره‌ موقته‌دی ده‌دواند: كوڕی‌ شیرینم، ئیبنولمه‌سله‌مه‌ و ئیبن دارست و كه‌سانی‌ ترم كردۆته‌ وه‌زیر، به‌ڵام وێنه‌ی‌ به‌نی‌ جه‌هیرم نه‌دیوه‌، عه‌میدوده‌وله‌ تا ساڵی‌ ٤٧٦ك. به‌ وه‌زیری‌ خه‌لیفه‌ موقته‌دی‌ بیئه‌مریللا مایه‌وه‌ و دواتر لابرا و ئه‌بو شوجاعی روزراوردی‌ شوێنی‌ گرته‌وه‌، عه‌میدوده‌وله‌ له‌گه‌ڵ باوكی‌ و خێزانه‌كه‌یدا له‌ به‌غداد نه‌چوونه‌ ده‌رێ و چوون به‌ره‌و ڕه‌ی‌، چونكه‌ دیار به‌كر درابوو به‌ فه‌خروده‌وله‌ی‌ باوكی‌ ، ئه‌ویش سوڵتان مه‌لیكشاه‌ به‌ سوپایه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌ به‌ڕێیخست بۆ گرتنی‌ موسڵ عه‌مید و ده‌وله‌ توانی‌ به‌ بێ جه‌نگ موسڵ بگێڕێته‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌لجوقی.
له‌ ساڵی‌ ٤٨٤ك.دا عه‌میدوده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر بۆ جاری‌ دووه‌م و به‌ واسیته‌ی‌ وه‌زیر نیزامولموك كرایه‌وه‌ به‌ وه‌زیر، ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ وه‌زیر نیزامولمولك و گه‌وره‌ سه‌كرده‌ سه‌لجوقیه‌كان چوون بۆ لای‌ عه‌مید و ده‌وله‌ و پیرۆزبایی وه‌زاره‌تیان لێكردووه‌.
كاتێ موسته‌زهیر بیللا له‌ ساڵی‌ ٤٨٧ك.دا خیلافه‌تی‌ گرته‌ ده‌ست عه‌میدوده‌وله‌ی‌ له‌ وه‌زاره‌تدا هێشته‌وه‌ و ڕێكخستنی‌ كاروباری‌ ده‌وڵه‌تی‌ پێسپارد، ئه‌و به‌رده‌وام تا ساڵی‌ ٤٩٣ك. وه‌زاره‌تی‌ له‌ده‌ست دابوو، دواتر خه‌لیفه‌ گرتی‌ و كردیه‌ به‌ندیخانه‌ و به‌دیلی له‌ به‌ندیخانه‌كه‌یدا مرد، لابردنی‌ ئه‌و وه‌زیر به‌ پلانی‌ وه‌زیری‌ سه‌لجوقی موئه‌یدولمولكی كوڕی‌ نیزامولمولك بوو، عه‌میدوده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جه‌هیر له‌ لێهاتووترین وه‌زیره‌كانی‌ خیلافه‌تی‌ عه‌بباسی بوو له‌ سه‌رده‌می‌ سه‌لجوقیدا، مێژوونووسان وا وه‌سفی ده‌كه‌ن كه‌ پلاندانه‌رێكی‌ باش بووه‌، له‌ ئه‌ركه‌كانیدا ڕێك و به‌ توانا بووه‌، خێری‌ زۆری‌ ده‌كرد و زۆر ناسراوه‌ به‌ناوبانگ و چاك بووه‌ و به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زانایاندا.
ئیبن خه‌له‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وه‌زیر نیزامولموك به‌ عه‌مید وده‌وله‌ سه‌رسام بووه‌ و له‌ گرنگترین كاروباره‌كانی‌ ده‌وڵه‌تدا ڕاوێژی‌ پێ ده‌كرد و لێهاتووترین كاربه‌ده‌ستی‌ كارگێڕی‌ سه‌لجوقی له‌ دوای‌ ئه‌وه‌وه‌ داده‌نا، هه‌روه‌ك ئه‌و وه‌زیره‌ یه‌كێ بووه‌ له‌ وانه‌ی‌ كه‌ گرنگی‌ داوه‌ به‌ ئه‌ده‌ب و فه‌رمووده‌ و فیقهی ئیسلامی و هه‌موو جۆره‌ زانسته‌كانی‌ خوێندووه‌.
٣-وه‌زیر ئه‌بو شوجاع موحه‌مه‌دی‌ كوڕی‌ حوسه‌ینی‌ ڕوزراوردی‌:
وه‌زیر زه‌هیره‌دین ئه‌بووشوجاع موحه‌مه‌دی‌ كوڕی‌ حوسه‌ینی‌ كوڕی‌ عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی‌ ئیبراهیم خه‌ڵكی‌ روزراوه‌رده‌، له‌ ساڵی‌ ٤٣٧ك.دا له‌دایك بووه‌، ئیبنولجه‌وزی‌ ده‌ڵێت: وه‌زیر ئه‌بو شوجاع ڕه‌چه‌ڵه‌كی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ هه‌مه‌دان، له‌ ئه‌حواز له‌ دایكبووه‌، ئه‌بو شوجاع بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی‌ ٤٧١ك ز له‌ دوای‌ وه‌زیر فه‌خروده‌وله‌ی‌ كوڕی‌ جوهه‌یر وه‌زاره‌تی‌ وه‌رگرت و دواتر بۆ ساڵی‌ داهاتوو له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌نوجه‌هیر حاڵی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ وه‌زیر نیزامولمولكدا چاككرد ئه‌و له‌ وه‌زیری‌ لابرا.
كاتێ به‌نوجه‌هیر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ت، سوڵتان مه‌لیكشاه‌ هه‌واڵی‌ نارد بۆ خه‌لیفه‌ و داوای‌ لێكرد تا ئه‌بو شوجاع له‌ به‌غداد بكاته‌ ده‌رێ و ئه‌ویش ئه‌بو شوجاعی‌ نارد بۆ ئه‌سبه‌هان و نێردراوێكیشی له‌گه‌ڵدا نارد كه‌ نامه‌یه‌كی‌ ده‌ستنوسی خه‌لیفه‌ی‌ بۆ نیزامولمولك پێبوو، تیایدا خه‌لیفه‌ باس له‌ پایه‌ و پێگه‌ی‌ ئه‌بو شوجاع له‌لای‌ خۆی‌ و گه‌وره‌یی و ئاینداری‌ ئه‌بو شوجاعی‌ ده‌كرد و داوای‌ له‌ نیزامولمولك ده‌كرد تا گوێ بۆ دوژمنانی‌ نه‌گرێت كاتێ نیزامولمولك نامه‌كه‌ی‌ خه‌لیفه‌ی‌ خوێنده‌وه‌ ئه‌بو شوجاعی‌ گێڕایه‌وه‌ بۆ به‌غداد، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ داوای‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌بو شوجاع له‌ به‌غداد به‌ پیلانی‌ به‌نی‌ جه‌هیر و له‌ ترسی شانه‌ خڕێ كردنیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت بێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌بو شوجاع خاوه‌نی‌ ڕێز و گه‌وره‌یی لای‌ خه‌لیفه‌ بوو گومانه‌كه‌ی‌ به‌نی‌ جه‌هیر ڕاست بوو و له‌ ساڵی‌ ٤٧٦ك.دا عه‌میدوده‌وله‌ لابرا و ئه‌بو شوجاع له‌ وه‌زاره‌تدا شوێنی‌ گرته‌وه‌.
وه‌زیر ئه‌بو شوجاع پیاوی‌ ئایین و چاكه‌ خواز و چاكه‌كار و خێركه‌ر بوو، له‌ كاتی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا له‌ ڕێكخستنی‌ كاروباری‌ ده‌وڵه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بوو و شان و شكۆ و ڕێزی‌ خیلافه‌تی‌ پاراست، له‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكانی‌ شه‌رعدا توند بوو، هیچ ده‌رفه‌تێكی‌ بۆ كارمه‌ندان و كاركه‌ران نه‌هێشتبوویه‌وه‌ كه‌ پیشه‌ و ئه‌ركه‌كانیان بقۆزنه‌وه‌ و ده‌ستدرێژی‌ بكه‌نه‌ سه‌ر ماڵ و سامانی‌ خه‌ڵكی‌، ئاسایش هه‌موانی‌ داگرته‌وه‌ و خۆشگوزه‌رانی‌ زیادی‌ كرد و نرخه‌كانیش دابه‌زین، خوالێخۆش بوو سامانێكی‌ بێ وێنه‌ی‌ هه‌بوو كه‌ ده‌گه‌یشته‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار كه‌ به‌خشیه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاران و لاوازان و نه‌داراندا.
ئه‌بو جه‌عفه‌ری‌ خه‌رقی ده‌ڵێن: من یه‌كێ بووم له‌و یانزه‌ كه‌سه‌ی‌ كه‌ ده‌رهێنانی‌ خێر و به‌خشینه‌كانیمان له‌ ئه‌ستۆ دا بوو، ئه‌ژماردم كرد له‌سه‌ر ده‌ستی‌ خۆم یه‌د هه‌زار دینارم به‌خشی، وه‌زیر وه‌قفی ده‌كرد و مزگه‌وتی‌ بنیاد ده‌ناو به‌خششی زۆری‌ بۆ بێوه‌ژنان هه‌بوو، ئه‌و وه‌زیره‌ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز بوو و جه‌ماوه‌ر و زۆربه‌ی‌ خه‌ڵك پشتگیریان ده‌كرد.
ئیبن خه‌له‌كان وه‌سفی باری‌ خیلافه‌ت له‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌ودا ده‌كات و قسه‌ی‌ ئیبن هه‌مه‌دانی‌ دێنێت و ده‌ڵێت: ڕۆژانی‌ ئه‌و (ئه‌بو شوجاع) له‌و ڕۆژانه‌ دا به‌خته‌وه‌ری‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ بوو، خێر و به‌ره‌كه‌ت بوو بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و ئاسایش وڵاتی‌ گرته‌وه‌ و زۆرترین هه‌ل و حه‌سانه‌وه‌ و ته‌واو ترین له‌ش ساغی هه‌بوو، خراپه‌ تووشی وڵات نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو و هیچ مه‌ترسیه‌كی‌ تێوه‌نه‌ده‌ئاڵا، له‌ دیدیی‌ ئه‌وه‌ شان و شكۆ و ڕێزی‌ خیلافه‌ت به‌زیاد له‌سه‌رده‌مانی‌ پێشتر چه‌سپا.
ئه‌بو شوجاع به‌رده‌وام تا ساڵی‌ ٤٨٤ك. وه‌زیری‌ خه‌لیفه‌ موقته‌دی‌ بیئه‌مریللا بوو، دواتر له‌ وه‌زیری‌ لابرا، كاتێ له‌ دیواندا بوو بڕیاری‌ لابردنی‌ هات، ئه‌ویش كشایه‌وه‌ و ووتی‌:
تولانا و لیس لاه عدو وفارقها ولیس له صدیق
كاتێ وه‌زیری‌ گرته‌ ده‌ست دوژمنێكی‌ نه‌بوو، كاتێ به‌جێی‌ هێشت دۆستێكی‌ نه‌ما
هه‌ندێ له‌ مێژوونووسان باسی چه‌ند هۆكارێك له‌ هۆكاره‌كانی‌ لابردنی‌ وه‌زیر ئه‌بو شوجاع ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ وه‌زیر نه‌یاری‌ دواكاریه‌كانی‌ پیاوانی‌ دیوان و سوپا بوو، ئه‌و داوایانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شه‌رعدا نه‌ده‌گونجان، هه‌روه‌ها ئه‌و له‌ ڕووی‌ ئه‌هلی زیممه‌دا توند بوو، پابه‌ندی كردبوون تا جلی بۆر بپۆشن، كاتێ ئه‌بو شوجاع له‌ وه‌زاره‌ت لابرا، به‌پێ چوو بۆ مزگه‌وت و كۆمه‌ڵێ زاناو زاهیدی له‌گه‌ڵدا بوو.
خه‌ڵك به‌ده‌وریدا كۆبوونه‌وه‌ و ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد و نزایان بۆ ده‌كرد، به‌ خه‌لیفه‌ وترا: ئه‌بو شوجاع به‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌ و پڕوپاگه‌نده‌ دژ به‌ خه‌لیفه‌ بكات، بۆیی خه‌لیفه‌ بڕیاری‌ ده‌ركرد تا ئه‌بو شوجاع له‌ ماڵی‌ خۆی‌ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌وێ بمێنێته‌وه‌ ئه‌بو شوجاعیش له‌ داڵانی‌ ماڵه‌كه‌یدا مزگه‌وتێكی‌ بنیادنا و نوێژی‌ تێدا ده‌كرد فرمانی‌ وه‌زیر نیزامولمولك سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی‌ ئه‌بو شوجاع له‌ به‌غدادوه‌ بۆ روزراوردی‌ شاری‌ خۆی‌ ده‌رچوو، ئه‌ویش چوو بۆ ئه‌وێ و ماوه‌یه‌ك له‌وێ سه‌قامگیر بوو، پاشان له‌وێوه‌ چو بۆ حه‌ج.
ئیبن كه‌سیر له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌ چاكترین وه‌زیره‌كان بوو، خێرو چاكه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ بۆ زانایان و فیقهناسان بوو، فه‌رمووده‌ی‌ له‌ شێخ ئه‌بو ئیسحاقی شیرازی‌ و كه‌سانێكی‌ تر ده‌بیست و چه‌ند كتێبێكی‌ دانا....وه‌قفگه‌لێكی‌ باشیشی ئه‌نجامدا و به‌خششی‌ زۆری‌ بۆ بێوه‌ژن و هه‌تیوان هه‌بوو، پیاوێك پێی‌ ووت: له‌ پاڵماندا بێوه‌ژنێك هه‌یه‌ كه‌ چوار منداڵی‌ هه‌ن، منداڵه‌كانی‌ برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵن، ئه‌ویش به‌ پیاوێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆیدا پاره‌ و شمه‌ك و جل و خۆراكی‌ بۆ نارد و له‌ سه‌رمای‌ توندا جله‌كانی‌ خۆی‌ لابرد و ووتی‌: سوێند به‌ خوا نایانپۆشم هه‌تا هه‌واڵی‌ ئه‌وانه‌م بۆ بگێرێته‌وه‌، پیاوه‌كه‌یش به‌ په‌له‌ چوو و پێویستیه‌كی‌ بۆ دابین كردن و ئه‌و چاكه‌ و خێره‌ی‌ پێدان، پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ و ده‌بینێ وه‌زیر له‌تاو سه‌رمادا ڕاكه‌ ڕاكه‌یه‌تی‌، كاتێ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ پێدا ئه‌و كات جل و به‌رگه‌كه‌ی‌ كرده‌ به‌ری‌، جارێكیان چه‌ند میوه‌یه‌كی‌ شیرینیان بۆ هێنا كاتێ خرایه‌ به‌رده‌ستی‌ چاوی‌ خشاند به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ توانای‌ بوونی‌ ئه‌وه‌یان نییه‌، ئینجا هه‌مووی‌ نارد بۆ مزگه‌وته‌كان ئه‌وه‌یش
زۆر زۆر بوو، له‌وێ‌ هه‌ژاران و كوێران لێیان خوارد، ئه‌و له‌ دیواندا دانه‌ده‌نیشێت مه‌گه‌ر فیقهناسانی‌ له‌گه‌ڵدا بوونایه‌، جا ئه‌گه‌ر گرفتێكی‌ بهاتایه‌ته‌ڕێ، پرسیاری‌ لێده‌كردن و به‌ فه‌توای‌ ئه‌وان حوكمی‌ ده‌دا، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا زۆر خاكی و نه‌وازشی بوو، له‌گه‌ڵ تاك و كۆی‌ خه‌ڵكدا وا بوو، پاشان له‌ وه‌زیری‌ لابرا و چوو بۆ حه‌ج و له‌ مه‌دینه‌ دا دایكوتا.
زه‌هه‌بی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: قورئانی‌ زۆری‌ ده‌خوێند و شه‌و بێداریه‌كی‌ زۆری‌ هه‌بوو، قورئانی‌ ده‌نووسیه‌وه‌ و بۆ گوێگرتن له‌ سته‌ملێكراوان داده‌نیشت، چاوی‌ له‌ گه‌وره‌ و ناودرانی‌ دیوان داده‌خست و په‌رده‌داران هاواریان ده‌كرد: كوان ئه‌وانه‌ی‌ پێویستسان هه‌یه‌؟ له‌ ڕووی‌ سته‌ملێكراودا ئینسافی به‌كار ده‌هێنا و و مافی بێبه‌شانی‌ ده‌دایه‌وه‌، له‌ باره‌ی‌ دادپه‌روه‌ری‌ ئه‌و چه‌ند چیرۆكێك هه‌ن له‌مه‌ڕ ئینسافی لاوازی ئه‌میر كچی سوڵتان مه‌لیكشاه‌ كاتێ بوویه‌ هاوسه‌ری‌ موقته‌دی‌ جلێكی‌ بۆ كرد ئه‌ویش ئاماده‌ نه‌بوو ئاوریشم بپۆشێ، بۆیه‌ ئه‌مجار مێزه‌رێك و دوبقیه‌یه‌كی‌ ، به‌ دوو سه‌د و حه‌فتا دینار بۆ هێنا و كردیه‌ به‌ری‌ له‌ هونه‌ره‌كاندا كامڵ و ته‌واو بوو، له‌ ڕه‌وانبێژی‌ و به‌یان و لێدوان و نووسینه‌وه‌ی‌ چینی‌ باڵا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی‌ ئیبنولموقله‌ ده‌ستی‌ باڵای‌ هه‌بوو، حه‌وت ساڵ و حه‌وت مانگ وه‌زیر بوو، دواتر به‌ فرمانی‌ سوڵـان مه‌لیكشاه‌ بۆ خه‌لیفه‌ لابرا، زه‌هه‌بی ده‌ڵێت: پاشان له‌ دوای‌ مه‌رگی‌ نیزامولمولك و سولـَتان و خه‌لیفه‌ حه‌جی كرد و له‌ مه‌دینه‌ دانیشت و كه‌وته‌ ژیانی‌ زوهده‌وه‌ و له‌وێ مرد و له‌ ساڵی‌ ٤٨٨ك و له‌ ته‌مه‌نی‌ په‌نجا و یه‌ك ساڵی‌ له‌ به‌قیع به‌خاك سپێردرا.
له‌ باس كردنی‌ وه‌زیره‌كاندا تێبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ چاكه‌ كار و دادپه‌روه‌ر بوون ئه‌وانه‌ بوون كه‌ كاریان كردۆته‌ سه‌ر خه‌ڵك و باس و یادیان له‌ بڵندیه‌كان و ستایشی خه‌ڵكیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌، له‌لای‌ خوایش باشتر و زۆرتریان بۆ ماوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌وانه‌ به‌سووده‌كانی‌ تریش گۆڕانی‌ سه‌رده‌م و هاتنی‌ نه‌بوونه‌ به‌سه‌ر بووندا جا كه‌سی ژیر ده‌بێ تاو نه‌داته‌ دنیا و هه‌موو هیواكانی‌ له‌سه‌ر بنیاد بنێ، ده‌بێ له‌ كاره‌كانیدا چاوه‌ڕێی‌ پاداشتی‌ خوا بێت و چه‌نده‌ ده‌توانێ له‌ خوا بترسێت.
٤-وه‌زیر حه‌سه‌نی‌ كوڕی‌ عه‌لی كوڕی‌ سدقه‌:
وه‌زیر جه‌لاله‌دین ئه‌بوڕه‌زا موحه‌مه‌دی‌ كوڕی‌ ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ سدقه‌ له‌ ساڵی‌ ٥١٣ك. وه‌زاره‌تی‌ خه‌لیفه‌ موسته‌رشید بیللای‌ گرته‌ ده‌ست و له‌ ساڵی‌ ٥١٦ك. له‌و پۆسته‌ لابرا، دیاره‌ ئه‌و وه‌زیره‌ ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌ ڕێگری‌ كردنی‌ ئه‌و شاڵاوانه‌ی‌ كه‌ والی حیلله‌ دبیسی‌ كوڕی‌ سدقه‌ ده‌یكردنه‌ سه‌ر به‌غداد.
كاتێ ئه‌و والیه‌ و خه‌لیفه‌ موسته‌رشید بیللا ڕێككه‌وتن، دیبس مه‌رجی خه‌لیفه‌ بۆ دانا كه‌ ئیبن سدقه‌ی‌ وه‌زیری‌ لاببات، له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ گوێڕایه‌ڵی‌ خیلافه‌ت، خه‌لیفه‌یش داواكه‌ی‌ قبوڵ كرد و ئه‌و وه‌زیره‌ی‌ لابرد.
ئیبن ته‌باته‌با باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ : لابردنی‌ جه‌لاله‌دینی‌ كوڕی‌ سدقه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ خواستی‌ وه‌زیری‌ سه‌لجوقی عوسمانی‌ كوڕی‌ نیزامولمولك بوو، ئه‌و حه‌زی‌ ده‌كرد ئه‌حمه‌دی‌ برای‌ ببێته‌ وه‌زیری‌ خه‌لیفه‌ موسته‌رشید بیللا، بۆیه‌ له‌سه‌ر داوای‌ سوڵـتانی‌ سه‌لجوقی و وه‌زیری‌ سوڵتان ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ نیزامولمولك بوو به‌ وه‌زیری‌ خه‌لیفه‌، وه‌زیری‌ سه‌لجوقی به‌وه‌یشه‌وه‌ نه‌وه‌ستا به‌ڵكو داوای‌ له‌ خه‌لیفه‌ كرد تا جه‌لاله‌دینی‌ كوڕی‌ سدقه‌ له‌ به‌غداد ده‌ربكات هه‌تا وه‌زاره‌ت به‌ ته‌نها بۆ براكه‌ی‌ بمێنێـه‌وه‌ خه‌لیفه‌ ناچار بوو وه‌زیره‌ لادراوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پایته‌ختی‌ خیلافه‌ت ده‌ربكات.
كاتێ سوڵـتان مه‌حمود له‌ ساڵی‌ ٥١٧ك.دا وه‌زیری‌ خۆی‌ عوسمانی‌ كوڕی‌ نیزامولمولكی‌ لابرد، خه‌لیفه‌یش به‌ په‌له‌ ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ نیزامولمولكی‌ برای‌ عوسمانی‌ لابرد و نامه‌ی‌ بۆ جه‌لاله‌دینی‌ كوڕی‌ س�

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-11-30 07:48:54)

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-30 07:51:37

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: پیویستم به‌ راپۆرتیکه‌ له‌سه‌ر ده‌وله‌تى عه‌باسى

جه‌نگ و فتوحاته‌كانی سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان

ببوره‌ بۆیه‌ به‌دووجار ناردم چونكه‌ نه‌ئه‌توانرا له‌ 65535ووشه‌زیاتربنوسریت

([color=#FF00FF]فەتحی عمووریە)
_فەتحەكە لەساڵی(٢٢٣) ی كۆچیدا بوو.
_جەنگەكە لەنێون موسڵمانەكان بەسەركردایەتی خەلیفە موعتەصەم ونێوان ڕۆمدا بوو بەسەركردایەتی ئیمپراتۆر توفیلی كوڕی میخائیل.
هۆكارەكەی بریتی بوو لەوەی پاشای ڕۆم كەوتە دەستدرێژی كردنە سەردەورو بەرەكانی دەوڵەتی ئیسلامی. لەوانە شاری زوبەطرە كە سوتاندنی و پیاوەكانی كوشت و ژن و منداڵەكانیشی برد، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆچونی سوپا ئیسلامی یەكان بۆ ئازرباینجان ودەورو بەری.
_موعتەسەم خەڵكی بانگ كرد بۆ دەرچوون بۆ جیهادو ئامادەسازی بۆجەنگ.
_موعتەسەم عەجیفی كوڕی عەنبەسەو عومەری فەڕغانی و موحەمەد كۆتەو هەندێ‌ لەسەركردەكانی تری نارد بۆ زوبطرەو سەرسنوری یەكانی دەوروبەری بۆیاریدەدانی خەڵكەكەی. ئەوانیش دیتیان پاشای ڕۆم گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی، ئەوانیش كەمێك مانەوە تا ئەوەی خەڵكەكە گەڕانەوە بۆ گوندەكانیان و دڵ ئارام بوون.
_موعتەصەم هەواڵی پێگەشت ئافرەتێكی هاشمی كەلەدەست ڕۆمەكاندا دیل بوو هاواری كردبوو (وا معتصمای) (ئەی موعتەصەم هاوار) ئەویش وەڵامی دایەوە: بەڵێ بەسەرچاو بەڵێ. ئینجا فرمانی كرد سوپایەكی گەورە ئامادە بكرێت بۆجەنگی عمورییەكە سەرسەختترین و پتەوترین قەڵای ڕۆم بوو كەلە قوستەنتینیە لەلایان پیرۆز تربوو.
_موعتەصەم بەسوپایەكی بێوێنەوە بەڕێكەوت كەخەلیفە پێشترسوپای وای ئامادە نەكردبوو.
_موعتەصەم لە سەر ڕووباری لمس وەستاو سوپاكەی دابەش كرد بۆسێ بەش:یەكێكیان بەسەركردایەتی(ئەفشین)و فرمانی پێكرد یەكەم جار پێشكەوێ،دووەم بەسەركدایەتی(ئەشناس)و فرمانی پێكرد تالەدوای ئەفشین پێشكەوێ، سێیەمیش بەسەركردایەتی خۆی بەدوای سوپاكەی ئەشناسدا دەڕۆیشت. شاری ئەنقەرەشی كردەشوێنی چاوەڕوانی و بەیەكگەیشتنەوەیان.
_ پادشای ڕۆم گەیشت بەسوپای ئەڤێشن وسوپای پیادەی ئیسلامی شكاند،بەڵام سوارەكانی سوپای ئیسلامی سوپای ڕۆمیان تێكشكاند و بڵاوەیان پێكردو پاشای ڕۆم گەڕایەوە بۆ قوستەنتینیە.
_سوپای موسوڵمانان لەدەوروبەری عمورییە بەیەك گەیشتن، وەخەڵكی ئەوێ شارەكەیان چۆڵكردبوو ڕایان كردبوو.
_ سوپای موسوڵمانان چوو بۆ عمورییە و گەمارۆی دا،ئەو شارە شورەی زۆر پتەوی هەبوو.
_ یەكێ لەموسوڵمانەكان بەدیلی ڕۆمەكان گیرا، ئەویش بەڕوخسار وای نیشاندا بوو كەبووە بەمەسیحی. ئینجا كەبەردرا چوو بۆلای موعتەصەم تاكەلەبەری شوراكەی پێ بڵێت كە ڕوخابوو ئەمیری عمورییە تەمبەڵی نواندبوو لەچاككردنەوەیدا.
_ موعتەصەم مەنجەنیقی بەرەو كەلەبەرەكەی شورەكە دامەزراند و وێرانیان كرد ڕۆمیش بەدارو بەرد هێندەی پێیان دەكرا چاكیان دەكردەوە.
_ئەمیری عمورییە نامەیەكی نوسی بۆپاشای ڕۆم و باسی بارودۆخی خۆیانی بۆنوسی و نامەكەی بەپیاوێكدا نارد كە دەیتوانی بەجوانی قسە بەعەرەبی بكات تا موسوڵمانەكان نەتوانن بیدۆزنەوەو بیگرن و نامەكەی بخوێننەوە. بەڵام موعتەسەم كە دۆزی یەوە بڕێ‌ پارەی پێ‌ دا.ئەویش موسولمان بوو هەواڵی شوێنی سەركردەی ڕۆمی بە موعتەسەم ڕاگەیاند.
_سەركردەی ڕۆمەكان كەلەبەرەكەی دەپاراستن ‘ هەوڵیدا سەركردەكانی تری ڕۆمیش بدەنە پاڵی،بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون یارمەتی بدەن.ئەویش داوای لە موعتەصەم كرد كە ئامادەیە خۆی بدات بە دەستەوە لە بەرامبەر ئەوەی ژن و منداڵ و شمەك و چەكەكانیان پارێزراو بن. موسوڵمانەكان لەو كەلەبەرەوە چونە ژوورێ‌ و دەستیان گرت بەسەر هەرچی شتی عموریدایە.






(ملازگرد
-جەنگەكە لەساڵی ٤٦٣ی كۆچیدا بوو.
-لە نێوان موسوڵمانەكان بە سەركردایەتی سوڵتان ئەلب ئەرسەلان و نێوان ڕۆمەكاندا ڕوویدا بەسەركردایەتی ئەرمانووس.
-ژمارەی موسڵمانەكان پانزەهەزار بوو،لەكاتێكدا ژمارەی ڕۆمەكان دەگەیشتەدووسەدهەزار.
-ئەرمانۆسی پاشای ڕۆمەكان بە دووسەدهەزار ڕۆم وفرەنج وڕوس وكەرج وچەندێكی تری خێڵەكانی وڵاتەكانی ترەوە كەوتەڕێ وچوو بەرەو وڵاتی ئیسلام تا لە ناوی ببات تاگەیشتە مڵازگرد.
-سوڵتان ئەلب ئەرسەلانی سوڵتانی وڵات كەلەشاری(خوی)بوو لە ئازەربایجان لە دوای ئەوەی لە حەلەبەوە هەواڵەكەی پێ گەیشت.
-سوڵتانی موسڵمانان لەبەر دووری خۆی و نزیكی دوژمن نەیتوانی سەرباز كۆبكاتەوە،بۆیە تەنهابەپانزە هەزارەوە لەسوارەكانی چوو بەرەو ڕووی ڕۆم.
-سوڵتان وتارێكی بۆ سەربازەكانی داو وتی:من بەچاوەڕێی پاداشت وبە خۆڕاگرانە دەجەنگم.ئەگەر نەكوژرام ئەوە بەخششێكی خوایی یە،ئەگەریش شەهید بووم،ئەوامەلیكشاهی كوڕم جێگیرمە.
=پێشڕەوی سوپای موسوڵمانان لەگەڵ پێشڕەوی ڕۆمەكان پێكگەیشتن كە ڕۆمەكان دەهەزار بوون ڕۆمەكان شكستیان خواردو سەركردەكەیان بەدیل گیرا، سوڵتان لوتی بڕیی و ناردی بۆلای خەلیفە.
=سوڵتان ئەلب ئەرسەلان لەكاتی نزیكبونەوەی هەردوو سوپادا نوێنەری نارد بۆلای پاشای ڕۆم و داوای ئاگر بەستی لێكرد، بەڵام پاشای ڕۆم ڕازی نەبوو. سوڵتان بەوە بێزار بوو، پێش ئەو زاناكەی سوڵتان كەناوی ئەبوو نەصر موحەمەدی كوڕی عبدولمەلیكی بوخاری حەنەفی بوو، پێی ووتتۆبە ئاینێكەوە دەجەنگیت كە خوای گەورە بەڵێنی داوە سەریبخات بەسەر هەموو ئاینەكانی تردا، لەخوا دەپاڕێمەوەو خوازیارم كە ئەم فەتحەی بەناوی تۆوە نووسیبێت. دەی لە ڕۆژی هەینی و لەدوای نیوەڕۆدا كەوتار بێژەكان لەسەر مینبەرەكانن بڕۆ بەرەو ڕوی دوژمنان. چونكە لەوكاتەدا ووتاربێژەكان نزای سەركەوتن بۆ موجاهیدەكان دەكەن لەو كاتەشدا نزا گیرا تردەبێت).
_سوڵتان نوێژی كردو گریاو خەڵكیش گریان تانزیك ببنەوە لە پەروەردگاریان. ئەو زۆر دەكڕوزایەوە لە نزاكەیداو خەڵكیش نزایان لەگەڵدا دەكرد، ئەو بەخەڵكەكەی ووت: كێ‌ دەیەوێت بگەڕێتەوە بابگەڕێتەوە، لێرە هیچ سوڵتانێ نیە فرمان بكات و ڕێگر بێت,
_ئینجا سوارەكەی بەدەستی خۆی توندو تۆڵ كردەوەو سەربازەكانیشی وەك ئەویانكرد. ئینجا جلی سپی پۆشیو ووتی: ئەگەر كوژرام ئەمە دەبێتە كفنم.
_ڕۆمەكان وموسوڵمانەكان بەرەو ڕووی یەكتر كشان و هەردوو لا بەیەكتر گەیشتن, موسوڵمانان بە دڵی خۆیان لێییان كوشتن و خوا سەركەوتنی خۆی بۆ دابەزاندن، ڕۆمەكان شكستیان خواردوو ژمارەیەكی بێشوماری وایان لێكوژرا كە جەستە كانیان زەویان داپۆشیبوو.
-پاشای ڕۆم گیراو داوای لەسوڵتان ئەلب ئەرسەلان كرد تا بیكاتە جێگیری خۆی و بەماڵ ئازادی بكات. ئەویش مەرجی ئەوەی لەسەر دانا كە هەموو دیلێكی موسوڵمانی نێو وڵاتی ڕۆم ئازاد بكات و هەركات ویستی سەربازی ڕۆمی بۆبنێرێ و خۆشی بەملیۆن ونیوێك ئازاد بكات. سوڵتان لەچادرەكەی خۆیدا دایناو هەندێ‌ لە بەتریكەكانی بۆئازاد كردوو دەملیۆن دیناری پێدا بۆ خۆسازدانی و بۆماوەی پەنجا ساڵ ئاگربەستی لەگەڵ ڕاگەیندو گەڕاندییەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی و دەستە سەربازێكیشی لەگەڵدا نارد تا بیگەیەننە شوێنی خۆی سوڵتان خۆی تا فەرسەفێك لەگەڵیدا چوو.


(زەلاقە)
_ جەنگەكە لەساڵی ٤٧٩ی كۆچیدا لەنیوەی مانگی ڕەجەبدا ڕویدا دەشڵێن لەسەرەتاكانی ڕەمەزاندا بووە.
_جەنگەكە لەنێوان موسوڵمانەكان بەسەركردایەتی یوسفی كوڕی تاشفین ئەمیری موڕابیتەكان و نێوان خاچپەرستەكاندا ڕوویدا بەسەركردایەتی پاشا ئەلفونسوی شەشەم.
_هۆكارەكەی ئەوە بوو كەلەساڵی ٤٧٨ی كۆچیدا شاری تولیتلە بەردەستی ئەو مەسیحییە ئیسپانیانە كەوت كە هەڕەشەیان دەكرد لەناوچەكانی موعتەمەدی كوڕی عبادی كاربەدەستی ئیشبیلیە. ئەویش ئامادەبوو پێیبدات. بەڵام ئەوان داوایان دەكرد چەندقەڵایەكیان بداتە دەست. ئیبن عەباد بیری لەوە كردەوەكە داوای فریا گوزاری لەیوسفی كوڕی تاشفینی ئەمیری موڕابیتەكانی مەغریب بكات.( )
_ لەساڵی ٤٧٩ی كۆچیدا ئیبن عباد گەیشتە لای یوسفی كوڕی تاشفین و داوای لێكرد فریای موسوڵمانەكانی ئەندەلوس بكەوێت و بنەوێتە جیهاد له ڕێگەی خودا. یوسفی كوڕی تاشفینیش وەڵامی دایەوەمن یەكەم كەسم بەرەو سەرخستنی ئەم ئایینە دەچم و كەس جگە لەخۆم ئەم كارە ناگرێتە دەست).
_یوسفی كوڕی تاشفین سوپای كۆكردەوە بۆ جیهادو سەرخستنی براكانی و بەرەو دورگەی سەوزی بردن.
- كەشتی یەكانی سوپای موسڵمانان لە وشكانی دەبڕان تا ئەوەی یوسفی كوڕی تاشفین چوویە پێش كەشتی یەكەی ولە خوا پاڕایەوەو وتی):خودایە: ئەگەر دەزانیت لەم چوونەمدا خێرو چاكەی موسڵمانانی تێدایە،دەی ئەم ڕێی دەریایەم لێ ئاسان بكە،ئەگەریش وانی یە هێندە سەختی بكە كە تێی نەپەڕێنم) دەریا هێور بوویەوە و كەشتی یەكان بەپەلە دەچوون، كاتێ یوسف گەیشتە خاكی ئەندەلوس،كڕنوشی سوپاسی برد بۆ خوای گەورە.
_گەورەی خێڵەكان دایانە پاڵ سوپای یوسفی كوڕی تاشفین لەكاتێكدا یوسف لە رێگەدا بوو. هەروەها هەندێ‌ لەموسوڵمانە خۆبەخت كەرەكانیش دایانە پاڵی تا ئەوەی ژمارەی سوپاكەی گەیشتە بیست هەزار كەس.
_سوپای ئیسلامی ویلایەتەكانی بڕین تا گەیشتن بە ئەلفۆنسو لە شوێنێك كە لە نزیك بەطلیمۆسەو پێی دەوترا زەلاقە.
_ئەلفۆنسۆ سوپایەكی پەنجا هەزار كەسی بانگ كردو كاتێ‌ ژمارەی زۆریانی و پڕچەكیانی بینی،هاواری كردو وتی: (بەم جۆرە كەسانەوە لەگەڵ شەیتان و جنۆكەو فریشتەدا دەجەنگم).
_ئەلفۆنسۆ پەنای برد بۆ فێڵبازی، بەوەی داوای كرد تا جەنگەكە لە ڕۆژی هەینیدا نەبێ‌ كە جەژنی موسوڵمانانە،شەمەیش نەبێت كە جەژنی جوولەكەكانە كە وەزیری مەسیحی یەكان بوون لە ئەندەلوس. یەكشەممەیش نەبێ‌ چونكە جەژنی مەسیحی یەكانە. بەڵام كە ڕۆژی هەینی هات و یوسفی كوڕی تاشفین چوو بۆ نوێژ،هێرشی خاچ پەرستەكان دەستی پێكرد.
_موعتەمەدی كوڕی عباد لە پێشەوەی سوپاكەدا بوو، كەوتە ناو فێڵەكەی مەسیحییەكان و بە چەكەكەیەوە كەوتە ڕێگری هێرشی مەسیحییەكان تا مورابیتەكان سوپای مەسیحی لەناو ببات،جگە لە ئەلفۆنسۆ و پێنج سەد سوار كەسی تریان رزگاری نەبوو.
_یوسفی كوڕی تاشفین لە دوای ئەوەی خوای گەورە سەری خست،گەڕایەوە بۆ ئەفریقا تا بەڵێنی خۆی لەگەڵ پاشا و موسوڵمانەكانی ئەندەلوس بباتەسەر كە بە ڵێنیدابوو ئەندەلوس نەخاتە سەر موڵكی خۆی. بەڵام بنكە پارێزێكی سێ‌ هەزار كەسی بەجێ‌ هێشت بۆ یارمەتیدانی موسڵمانەكان لە ئەندەلوس بەسەر دوژمنەكەیاندا.
(حطین)

_جەنگەكە لەساڵی ٥٨٣ی كۆچی و هاوكات لە چواری یۆلیۆی ساڵی ١١٨٧ ی زاینی بوو.
_جەنگەكە لە نێوان موسوڵمانەكان بەسەركردایەتی صەلاحەدینی ئەییوبی و نێوان خاچپەرستەكاندا بوو بە سەركردایەتی پاشای بەیتولمەقدیس (جابی) و سەركردە خاچ پەرستەكان.
_هۆكارەكەی جگە لە داگیركاری خاچپەرستەكان بۆ وڵاتی موسوڵمانان لە شام،ئەوە بوو كە (ئەرناط)ی ئەمیری قەڵای كەرك هەستابە هەڵوەشاندنەوەی ئاگر بەست لەگەڵ موسوڵمانەكان و هێرشی كردە سەر یەكێ‌ لە كاروانەكانی حەج و قسەی ناشرینی بە پێغەمبەری خوا ( صلى الله عليه وسلم) وئیسلام ووت.ئەوە ئەو تاوانە بوو كە ئاگری جەنگەكەی هەڵگیرساند.صلاحەدیین سوێندی خوارد ئەگەر خوای گەورە سەریبخات بەسەر ئەرناط دا،بەدەستی خۆی دەیكوژێت لە كارەكەیدا.
_صلاحەدیین بە سوپایەكی گەورەوە چوو بۆ شام.
_صەلاح الدین ویستی تۆڵە لە خاچپەرستەكان بسەنێتەوە و بەرەو جەنگی خۆی رایانكێشێت .بۆیە چوو بۆ طةبەری و گەمارۆی دان و لەگەڵ خەڵكەكەی جەنگاو هەندێ‌ لە بورجەكانی وێران كرد. زۆرێك لە مەسیحییەكان لە قەڵاكەدا كەوتنە بەرگری لەسەروو هەمووشیانەوە ژنە سەركردەی مەسیحیی و منداڵەكانی.صەلاحەدیین ئامانجەكانی خۆی هێنایەدی كە توانی خاچپەرستەكان ڕابكێشێ‌ بۆ جەنگان لەگەڵیدا.
_موسوڵمانەكان دەستیان گرت بەسەر شوێنە ئاوییەكانی ناوچەی حطین وئاویان لە خاچپەرستەكان بڕی تا ئەوەی تینوێتی زۆری پێهێنان و لەترسی موسوڵمانەكانیش نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە.بۆیە ناچاربوون هەرلەوێ‌ بمێننەوە.
_ژمارەی موسوڵمانەكان دوانزە هەزار بوو جگە لە خۆبەخشەكان، ژمارەی خاچپەرستەكانیش نزیكەی شەست و سێ‌ هەزار بوون.
_پاشای بەیتولمەقدیس (جای) خۆی سەركردایەتی دڵی سوپای خاچپەرستی دەكرد، كۆنتی تەرابلوسیش (ڕیمۆند)سەركردایەتی پێشەوەی دەكرد،(ئەرناط)ی ئەمیری كەركەریش سەركردایەتی دواوەی دەكرد.
_سەلاحەدیین تیر هاوێژەكانی لە پێشەوە دانا.
_سوپاكە(اللەاكبر و لاالەالااللە) یان دەكرد بەدرێژای شەو.
_لەگەڵ نزیك بوونەوەی هەردوولادا،سوڵتان صەلاحەدین فرمانی بە تیر هاوێژەكان كرد تا دوژمن تیر باران بكەن،ئەوانیش جەنگێكی توندیان كرد.
_مەملوكێكی دلێر كەلەمەمالیكەكانی صەلاحەدیین بوو هێزێكی بردە سەرخاچپەرستەكان و ژمارەیەكی گەورەی لێ كوشتن.ئینجا خاچپەرستەكان كوشتیان.بەوە موسوڵمانەكان ورەیان زیادی كرد و بەهێزێكی توند بۆسەر دوژمن تۆڵەی موسوڵمانەكەیان سەندەوە.
_كۆنت(ریموند)ی فەرمانڕەوای مەسیحی تەرابلوس لە جەنگەكەدا ڕایكرد.ئەمەوای كرد خاچپەرستەكان بیر لە خۆبەدەستەوەدان بكەنەوە. بەڵام بینیان هیچ لە مەرگ نایانگرێتەوە جگە لەوەی بچن بە ڕووی مەرگدا، بۆیە بە سەختی كەوتنە جەنگ و ئەگەر سۆزی خوای گەورە نەبوایە،خەریك بوو موسوڵمانەكان ڕیشەكێش بكەن.
_هەندێ لەموسوڵمانەكان ئاگریان لە زەوی دوژمندا نایەوە كە دەسوتان، ڕەشەبایش ئاگرەكەی دەبرد بەرەو ڕووی خاچپەرستەكاندا، بەو جۆرە گەرما تەواو تینوی كردن، گەرماو برسێتی و گەرمای هاوین و گەرمای ئاگرو گەرمای جەنگ، بەو جۆرە بەرگرییەكەیان داڕما.
_ئوسقوفی عەككا كوژرا،هەروەك موسوڵمانەكان ئەو خاچە مەسیحیە گەورەیان برد كەبەخاچی صەڵبوت ناویان دەبرد. دەگێڕنەوە كەپارچە دارێكی تێدابوو كە مەسیحی لەسەر لەخاچ دراوە (بەپێی تێڕوانینی ئەوان) ئەوەیش گەورەترین چەرمەسەری بووبۆیان و دوای ئەوە دڵنیابوون كەدەكوژرێن و لەناو دەچن.
_جگە لەكەمێكی ئەسپەكانی دوژمن نەبێ كەلەناوچوون زۆربەیان ڕایانكرد بۆهەرێمی طرابلوس.
_ژمارەی دیلە موسوڵمانەكان گەیشتە (٣٠)هەزار كەس بوو ژمارەی كوژراوەكانیش ئەوەندە دەبون، وەڕاكردوەكانیش (٣)هەزار خاچ پەرستبوون.
_سەڵاحەدینی ئەیوبی وەستاو ئەرناطی بانگ كرد بۆ چادرەكەی كەهەستابوو بەهێرش كردنە سەر حاجییەكانی موسوڵمانەكان وجنێودان بەپێغەمبەری خوا ( صلى الله عليه وسلم)و بەگاڵتەپێكردنی،صەڵاحەدین پێی ووت:تاموسوڵمان ببێت.بەڵام ڕازی نەبوو. صەڵاحەدین پێی وت بەڵێ من بەڵێن بەپێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم) دەدەم كە ئومەتەكەی سەربخەم،بۆیە وەك وەفا بەبەڵێنەكەی دابووی بەدەستی خۆی كوشتی.
-بەهۆی ئەوجەنگەوە قودس و زۆرێ لەوشارو قەڵایانەی كەخاچ پەرستەكان دەستیان بەسەردا گرتبوو فەتح كراون.
_خۆشیەكی بێوێنە وڵاتی موسوڵمانانی گرتەوە خەڵكی رۆژانە شكۆداری ئیسلامیان ئەهاتەوە یادو كەوتنە نزا كردن بۆصەڵاحەدین ئەوەش ڕۆژێكی دیاربوو لە ڕۆژە نەبڕاوەكانی ئیسلامدا.

(عەین جالووت)
_جەنگەكە لەساڵی(٦٥٨)ی كۆچیدا ڕویدا.
_جەنگەكە لەنێوان موسوڵمانەكاندا بەسەركردایەتی سەیفەدینی قوطز و نێوان تەتەردا ڕویدا بەسەركردایەتی كەتبەغا.
_هۆكاری جەنگەكە بریتی بوو لەداگیركردنی تەتەر بۆجیهانی ئیسلامی ڕوخاندنی خیلافەت لە بەغداد پاشان هەڕەشە كردنیان لەداگیركردنی میصرو سوربونی تەواوییان لەسەری.
_شێخ عیزی كوڕی عەبدولسەلام سەركردایەتی ئامادەسازی مەعنەوی موسوڵمانەكانی گرتە دەست، زاناكانی تریش كەوتنە شوێنی، ئیدی لەسەر مینبەرەكان بانگەوازیان بۆ جیهادو قوربانیدان دەكرد لەڕێی خوادا، شێخ ڕێگەی بەهیچ كام لەو وتار بێژانە نەدەدا كەئەو كارەبكەن مەگەر هەردو سورەتی ئەنفال و تەوبەی نێو قورئانی بەچاكی لەبەرنەبوایە یان نەزانیبا. لەئەنجامی ئەمەوە مینبەرو بانگۆو كۆڕەكان تێك ئاڵاوی ئایەتەكانی جەنگ بووبوون.
_شێخ عیزی عەبدولسەلام فەتوای دەركرد كەفەرمانڕەوا بۆینیە هیچ لەماڵ وسامانی خەڵك ببات مەگەر كاتێك سەركردەكانی مەمالیك لەجل وبەرگ و شمەكی جوانكاری زێڕو زیو هیتردا لەگەڵ كۆی خەڵكیدا یەكسانبن. ئەگەر یەكسان بونو ئەمیر تەنها ئەسپ و شمەكی جەنگی پێبو، ئەوكات فەرمان ڕەوا بۆی هەیە لەماڵ و سامانی خەڵك ببات بۆڕێگری لەدوژمنەكانیان، قوطز یش ئەمەی تێدا بەدیار كەوت كاتێك لەخۆیەوە دەستی پێكردوو چی ماڵ و سامانی هەبو هێنایو داینا، پاشان پێش ئەوەی باجەكان بسەپێنێ بەسەر خەڵكەكەدا لەسەركردەكانیشی وەرگرت.
_هۆلاكۆ كەسێكی بەنامەیەكی هەڕەشە ئامێزەوە نارد بۆلای سەیفەدین قوطز،كەتیایدا باسی ئەوەی بۆدەكرد شمشێرەكانیان هەورە بروسكەن و ڕمەكانیان لەناو بەرن و سۆزیان بۆ سكاڵاكارو میهریان بۆكەسێ نیە بگیرێت، قوطز ڕاوێژی بەسەركردەكانی دەوروبەری كرد كەچۆن وەڵامی تەتەر بداتەوە؟ زۆربەیان ئاماژەیان بەوەدا كەهێدی وبەسۆز بێت لەگەڵ نێردراوانی هۆلاكۆداو خوازیاری ڕێكەوتن بێت لەگەڵیاندا بەوەی وەك سەرانە هەمو ساڵێك پارەی پێبدەن تا هێرشیان نەكاتە سەر. لەوێدا پاشا موظه فەر تەواو توڕە بوو ووتی:خوای گەورە لەكتێبەكەیدا دەفەرموێتحتی یعطوا الجزیە عن ید وهم صاغرون) (التوبە:٢٩) ئێوە دەتانەوێت ئەم ئایەتە پێچەوانە بكەینەوە وبڵێین هەتا ئێوە سەرانەبدەنو ژێڕ دەستە بن پاشان چو بۆلای گەورەكەیان شمشێرەكەی لەدەستی سەندو لەسەر ئەژنۆی شكاندی دواتر فڕێیدایە بەردەمی وتی: شمشێرێ كە هەڵگرەكەی بترسێ لەجەنگ باشتر وایە ئاوەها بشكێت و بدرێتەوە بەنێوچاوی خاوەنەكەیدا پاشان فرمانی كرد كەنوێنەرەكانی هۆلاكۆ بهێنن و هەمویانی كوشتن سەری هەڵواسین بەدەرگای (زوەیلە)دا جگەلەوەی یەكێكیان هێشتەوە تا هەواڵ بباتەوە بۆ هاودەمەكانی دیدگایەكی سەربازی سوپای میصریشی پێنیشانداو دواتر پێی ووت: باسی دیمەنی هەندێ لەهێزەكەمان بكە بۆ پاشاكەت كە چیت بینیوە و پێی بڵێ پیاوانی میصر وەك ئەوانە نین كەئەو لەپێش ئێمەدا بینیویەتی ئینجا وەڵامێكی مۆركراوی دایەدەست تابیداتە هۆلاكۆو كەتیایدا بەرپەرچی هەڕەشەو گوڕەشەكەی وچاوەڕوانی پێك گەیشتنی لەخۆ گرتبو.
_قوطز پێی باش بو ئەوەی تەتەر بچن بەرەو ڕوی ئەو دەستپێشخەر بێت و پێش ئەوەی هێرشی بۆبكەن ئەو بچێتە شام بۆیان، بۆیە ڕێنماییەكانی خۆی دابەزاند بۆسەركردەكان تاسەربازەكانیان بانگ بكەن تابچن بۆ صاڵحیە خۆیشی پێش بكەوێ و لەصاڵحیە چاوەڕێیان بكات تاهەموو سەربازەكان بگەن.بەڵام سەیری كرد هەندێ دەیانەوێت دابنیشن و دوابكەون.ئەویش هاواریكرد بەناویاندابەڕاستی ڕایەكی لاوازی خراپتان هەیە سوێند بەخوا تەنها ترس و سامی شمشێرەكانی تەتار وای لێكردون كەوا بن نەوەك ئەو ملانەتان ببڕن كەبەپارەی ئومەت پێگەیشتون.ئەی سەركردە لاسارەكان نازانن هەر گەلێ لەشوێنی خۆیاندا جەنگیان كردبێ سەرشۆڕبوون؟ ئەی سەركردەكانی موسوڵمانان،ئێوە سەردەمانێ لەماڵ وسامانی بەیتولمال(خەزێنەی موسوڵمانان)تان دەخوارد، كەچی لەجیهاد ڕادەكەن...شەو ڕۆژ چیان لەیەك دەچێو ئەوانەیش چیان لەدوو ڕوەكانی سەردەمی پێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم) دەچێت سوێند بەخوا لەگەڵ هاودەمەكانمدا دەكەومە ڕێ بۆجەنگان دژ بەدوژمنانی خوا،جا كێ لەئێوە جیهاد هەڵدەبژێرێ،باهاودەمم بێت. كێش دەیەوێت بابەبێ دڵتەنگ بون بۆی بگەڕێتەوە بۆماڵەوە، چونكە خوای گەورە ئاگای لێیەتی، قوڕبەسەری موسوڵمانانیش لەگەردنی دواكەوتوەكاندایە.(قسەكەی تەواو نەبوبو تائەوەی ڕیشەكان بەفرمێسك تەڕبوون و هەمویان بەپەلە بەیعەتیان پێدا).
_دوای ئامادەسازی قوطز شاڵاوێكی هەواڵگری بەسەركردایەتی ظاهربێبرس نارد بۆ غەززە توانی سەركەوێ بەسەر شاڵاوێكی گەورەی تەتاریداو لەوێ مایەوەو لەڕوی مەغۆلدا دەجوڵاو تا بەبزاوتی سوپای سەرەكی نەزانن كە قوطز لەمیصرەوە سەركردایەتی دەكرد.
- قوطز لەكەناری باكوردا دەڕۆیشت بەرەو عەككاو هەڕەشەی لەخاچ پەرستەكان دەكرد كە ئەگەر هەر ناپاكیەكیان لێبوەشێتەوە ئەوا بەسەختی لێیان دەدات داواشی لێكردن تا بێلایەن بوەستن.
_ قوطز و بیبرس پێكگەیشتن و تەتارەكان كاتێك لە.
_هەردوو سوپا لەعەین جالووت پێكگەیشتن و تەتار دایانە مەیدانەكە وجەنگێكی قورس لەنێوان هەردوولادا ڕوویدا.
_لەكاتی جەنگەكەدا ئەسپەكەی قوطز كوژرا، بۆیەلەسەرپێ‌ جەنگی دەكرد.ئەو ئامادەنەبوو ئەسپی هیچ سەركردەیەكی تر ببات لەدوای ئەوەی ئەسپێكیان پێ‌ دا وتینامەوێ‌ سودی تۆ لە موسوڵمانان حەرام بكەم).دواتر بەردەوام بووبەوجۆرە تا ئەسپێكیان بۆ هێنا.
_ قوطز لەكاتی تێكهەڵپڕژانی جەنگەكەدا كڵاوەكەی گرتە دەستی و هاواری كرد (ئیسلامەكەم).
_لەكاتی جەنگەكەدا كەتبەغا كوژراوكوڕەكەیشی بەدیل گیرا.
_ قوطز فەرمانی بەئەمیر بیبرس كرد تابكەوێتە شوێن ڕاكردووەكان،ئەویش كەوتە شوێنیان تاگەیشتە حەلەب.
_هەرچی تەتاری ناودیمەشق بوو ڕایانكردو موسوڵمانەكانی دیمەشقیش كەوتنە شوێنیان و دەیان كوشتن و موسوڵمانەكانی بەردەستیان ڕزگار دەكرد.
_جەنگەكە كۆتای هات و دەموچاوی موسوڵمانەكان لەتاو خۆشی و مژدەخوازی ئەو سەركەوتنە گەورەیە دەگەشایەوە كەپێشتر بەخۆیانەوە نەدیبوو، بەڵكو مەلیك موظەفەر كڕنوشی برد بۆ پەروەردگاری و سەری بۆماوەیەك بەرزنەكردەوە،دواتر سەری بەرزكردەوە لەكاتێكدا فرمێسكەكانی دەڕژان بەسەڕیشیدا تا ئەوەی نوێژەكەی تەواو كرد. ئینجالەسەر پێ وەستاو وتارێكی بۆ سوپاكەی داو ووتی: ئەی موسوڵمانان وریابن بەم كارەتان سەر كەش نەبن،بەڵكو سوپاسی خوا بكەن و ملكەچی هێزو شكۆی بن چوزانن نزای برا موسوڵمانەكانتان لەسەر مینبەرەكان لەم مانگەگەورەیەی ڕەمەزاندا لەو شمشێرانەی ئێوە توندتر نەبوبن لەسەر دوژمنەكانتان یان لەو ڕم وتیرانە ی كە لێتیان داون. بزانن جیهادی ئێوە تەواو نەبوە، بەڵكو دەستتان پێكردوە تامافی ئیسلام بدەن بەوەی دوژمنەكانی لەهەموو وڵاتەكانیدا د?

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-11-30 07:54:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » پیویستم به‌ راپۆرتیکه‌ له‌سه‌ر ده‌وله‌تى عه‌باسى


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net