.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هه‌گبه پرغهم.... سلێمانی
هه‌گبه پڕغهمی مێژوی نیشتیمان یادگاری ده‌ستی بابانهکانم
پیشه‌وای هونه‌ر دونیای شاعیران گه‌وهه‌ری ماوه‌ی باوباپیرانم
بێ شک که وتیان شاری خۆڕاگر ده‌زانرێ ئه‌وێ سلێمانیه
جێگه و هه‌وارگه‌ی ڕۆشنفیکران و شاری هۆنراوه و هه‌م گۆرانیه
شارێک هه‌وینی قاره‌مانێتی تێکه‌ڵی شیری ڕۆله‌کانی بێ
سینه‌ی کچانی له ڕاپه‌ڕینا قه‌ڵغانی گولله‌ی دوژمنانی بێ
به‌سه‌دان ڕۆڵه‌ی بکاته قوربان له‌رێگه‌ی سه‌ختی خۆری ئاواتا
لانکه‌ی سه‌ربه‌رزی و وره بژه‌نێ له گۆڕه‌پانی گه‌رمی خه‌باتا
چۆن مێژوو نابێت به خۆشخوانی ناوی بنوسێ به خامه‌ی زێڕین
زێری سه‌د عه‌یار ناکاته به‌ری وه‌کو دیرۆک و نزرگه‌ی دێرین
له‌وه‌ته‌ی پێگه‌ی خۆت هه‌ڵچنیوه تۆ لێوان لێویت له به‌زم و داستان
وه‌ک شێری ئازا پڕ له هه‌ڵمه‌تی تاقه سیمبولی هه‌وڵ و به‌رخودان
ئێمه به تۆوه سه‌رمان بڵنده ناوت نمونه‌ی به‌رزی شارانه
هه‌بێ نه‌زانێ که سلێمانی قیبله‌گای عیلم و رۆشنبیرانه
پڕ نرخه دار و په‌رد و خۆڵه‌که‌ت ، تۆ شکۆمه‌ندی سه‌ر له ئاسمان
هه‌ر سه‌رفرازبی شاره‌که‌ی حه‌فید ، تاجی پڕ به‌های کورد و کوردستان.
به‌کرحه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نییه







sopas shahla
له‌سه‌ر هێڵ نییه