.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هیچ شتێک باشتر نیه له یارمه‌تی دانی که‌سێک که هه‌ژار بێت و نه‌فس به‌رز بێت چونکه هه‌رگیز داوا له که‌س ناکات جگه له خوا ، که‌واته تۆ نوێنه‌ری خوای گه‌وره ئه‌بیت بۆ ئه‌و کاره ...
ئه‌گێڕنه‌وه ڕۆژێک یه‌کێ له گه‌وره پیاوان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ئه‌ڕۆشت ، ناوی ( عبدالجبار) بوو ، بڕی 1000 دیناری ئاڵتون له پشتوێنه‌که‌ی که‌مه‌ری هه‌ڵگرتبوو ..
کاتێک قافڵه‌که‌یان گه‌شته شاری کوفه ، بۆ پشودان چه‌ند رۆژێک قافڵه‌که له‌وێ مایه‌وه ، ( عبدالجبار) بۆ پیاسه کردن و کات به‌سه‌رد بردن له قافڵه‌که دابڕا و به ناو کۆڵانه‌کانی کوفه‌دا ئه‌گه‌ڕا تا گه‌شته شوێنێکی وێرانه ...
ژنێکی بینی له ناو وێرانه‌که‌دا به دوای شتێک دا ئه‌گه‌ڕا ،، له قوژبنێکی وێرانه‌که‌دا مریشکێکی مرداره‌وبوو که‌وتبوو ، هه‌ڵیگرت و خستیه ژێر کراسهکهیهوهو ڕۆشت ...!!!!!!!!
( عبدالجبار) وتی: بێگومان ئه‌م ژنه هه‌ژاره‌و و نه‌بووه ، نهبونهکهشی ئاشکرا ناکات ، بۆیه به دوای ژنه‌که که‌وت تا ڕاستی بۆچونه‌که‌ی خۆیی بۆ ده‌ربکه‌وێت ...
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ژنه‌که گه‌شته ماڵه‌وه ، مناڵه‌کانی ده‌وره‌یان دا و وتیان : دایه گیان چیت بۆ هێناوین بیخۆین؟ خه‌ریکه له برسا ئه‌مرین!!!
ژنه‌که وتی : ئازیزانم !خه‌م مه‌خۆن ،، مریشکم بۆ هێناون هه‌ر ئێستا بۆتان حازر ئه‌که‌م و لێی ئه‌نێم !!
( عبدالجبار) که گوێی له‌م قسانه بوو ، ڕۆشت و هه‌واڵی ماڵی ئه‌و ژنه‌ی له دراوسێکانی پرسی ..
دراوسێکان وتیان : ژنێکی خانه‌دان و گه‌وره بوه مێرده‌که‌شی پیاوێکی به ده‌سه‌ڵات و گه‌وره بووه که له شه‌رێکدا کوژراوه ، ئه‌و مناڵه هه‌تیوانه‌ی هه‌یه‌و گه‌وره‌یی و نه‌فس به‌رزی ژنه‌که ڕێگه نادات که داوای شت له که‌س بکات ..
( عبدالجبار) به خۆیی گوت : ئه‌گه‌ر حه‌جت ئه‌وێ ، ئه‌وه حه‌ج لێره‌یه ، بێ دوودڵی هه‌زار دیناره ئاڵتونه‌که‌ی له کیفه‌که‌ی ده‌رهێناو پێشکه‌شی ژنه‌که‌ی کرد ،خۆیشی ئه‌و ساڵه له کوفه مایه‌وه و خه‌ریکی ئیش کردن بوو .
کاتێک که حاجیه‌کانی هاوڕیی له سه‌فه‌ری حه‌ج گه‌ڕانه‌وه ، ( عبدالجبار) به‌ره‌و پێشوازیان رۆیشت ، پیاوێک له پێشه‌وه‌ی قافڵه‌که له‌سه‌ر پشتی حوشترێک بوو ، کاتێک چاوی به ( عبدالجبار) که‌وت ، خۆی له حوشتره‌که هه‌ڵدایه خواره‌وه و وتی : ئه‌ی جوامێر ! له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که له عه‌ره‌فات ، 10،000 دینارت به قه‌رز پێدام ، به دواتا ئه‌گه‌ڕێم ، ئێستاش باشبوو بینیمیته‌وه ، ئه‌وه‌ش 10000 ده‌هه‌زار دیناره‌که وه‌ربگره‌وه زۆر سوپاست ئه‌که‌م !!!!
( عبدالجبار) ، پاره‌که‌ی وه‌رگرت و حه‌یران مابوو ویستی که راستی ڕوداوه‌که له‌و پیاوه بپرسێت که پیاوه‌که‌ی له به‌رچاو ون بوو له ناو خه‌ڵکه‌که‌دا ...
له‌م کاته‌دا ده‌نگێکی بیست وتی : ئه‌ی ( عبدالجبار) 1000 ههزاردینارهکهمان بۆت کرد به 10000 ده‌هه‌زار ، وه فریشتهیهکیشمان له‌سه‌ر شیوه‌ی تۆنارد تا له جیاتی تۆ حه‌جت بۆ بکات وه تا زیندووبیت ، هه‌ر ساڵێک حه‌جێکت له نامه‌ی کرده‌وه‌کانت بۆ ده‌نوسین ، تا بزانی هیچ چاکه‌کارێک ، چاکه‌که‌ی ون نابێت لای ئێمه !!!!!
ئاماده‌کردن و وه‌رگێرانی { خـــــهمــــه }
تایبه‌ت به {{{ کــــــوردژیــــــن }}}

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕاستی من له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی فرمێسکم هاته خواره‌وه ده‌ست خۆش زۆر به مانا بوو خه‌مه گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








الله أکبر به‌ڕاستی زۆر زۆر کاریگه‌ره یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ گیان
به‌ڕاستی زۆر زۆر پیاوێکی باش بووه دیاره که خواش هه‌م له‌دنیا و هه‌م له‌دوارۆژدا پاداشتی که‌سی خێر خواز به زیاترئهداتهوه
خوا پاداشتت بداته‌وه خهمهگیان سه‌رکه‌وتوو بیت
ئینشآءالله ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر كاریگه‌ر بوو
چیرۆكێكی هاوشێوه‌م بیستووه به‌ڵام هێنده‌ی ئه‌مه‌یان نه‌بووه
ئه‌ی ئێوه بیستوتانه له‌خه‌وا حه‌ج كرا بێت خهوناسیش وتویه‌تی به‌نیوه‌ی حه‌جێك بۆی نوسراوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش خه‌مه گیان وه‌ڵا فرمێسک به‌چاوما هاته خواره‌وه به خوێندنه‌وه‌ی
خوای گه‌ووره کاری چاکه‌ی وا بهێنێته ڕێگامان و وامان لێبکات هه‌میشه ده‌ست و دڵ کراوه‌بین بۆ به‌خشین
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان خۆشحاڵم به دڵی ئێوه‌ی به‌رێز بوه
کاک شاڵاو
کاکه مسلم
خاتوو نی‌نا
سۆز خان
سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه