.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سلاو (دڵتەنگ مەبە: خۆت مەدە دەست دڵتەنگیەوە، لە ڕێگاى چۆڵى و بێ ئیشیەوە، ویرد بكە، بێگەردى بۆ خودا بكە، بخوێنەوە، كار بكە، سەردانى خزمەكانت بكە، بیر لە شتى بەسوود بكەرەوە.
دڵتەنگ مەبە، چونكە دڵ تەنگى سستت دەكات لە پەرستنى خودا،دوات دەخات لە هەوڵ و تێكۆشان، بێ هیواییت بۆ دەهێڵێیتەوە، فڕێت دەداتە ناو شاڵاوى ڕەشبین و بەدبینى یەوە.
دڵتەنگ مەبە: چونكە ئەوە ناگونجێ لە گەڵ كەسێكدا كە هەڵگر و خاوەنى قورئان و یادى خوا و پاڕانەوە و نوێژ و ڕۆژو و خێركردن بێت.
دڵتەنگ مەبە، چونكە ئەوەى خواى گەورە فەرمانى پێدابێت لێبووەتەوە و دەبێت ڕووبدات، پێنووسەكان بەرزكراونەتەوە و تیانووسەكانیش وشك بوونەتەوە و هەموو كارەكان جێگیر بوون، كەواتە پەژارەى تۆ نە ڕووداوەكان پێش دەخات و نە دوایشیان دەخات.
دڵتەنگ مەبە، چونكە بە ڕاستى نە چارەسەرى پزیشكەكان و نە دەرمانى دەرمانخانەكان سوودیان بۆت نابێت و بەختەوەرت ناكەن، ئەگەر تۆ خەمت لە دڵى خۆتدا چەسپاندبێت، چاوت كردبێ بە ڕایەخ بۆى، ئەندامەكانى جەستەت خستبێتە خزمەت پەژارەكان و پێستى خۆت كردبێت بە بالیف بۆى.
ئەگەر دڵتەنگ بوویت، زیكر بكە و قورئان بخوێنە چونكە بەڕاستى تەنها بە زیكرى خوا دلەكان ئارام دەگرن و ئاسوودە دەبن، چونكە مرۆڤ لە ڕۆح و جەستە پێكهاتووە، خۆراكى جەستە بریتى یە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام خۆراكى ڕۆح بریتى یە لە زیكر و عیبادەت.
وتراویشە: هەركەس هیواى باش بە خودا بەرێ
دەیچێنىَ شیرینى لـــــــــــە دڕكى دارێ
به هه شت


لهسهر هێڵ نییه






dast xosh xwa dl tangt nakat
لهسهر هێڵ نییه









زؤرسوباس ها وريي بة ريز
لهسهر هێڵ نییه