❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوڵه‌كانی زه‌وی له‌نێوان قوڕئان و زانست دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-04 12:24:49

MAJEED HERIRI
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-30
دواترین سه‌ردان: 2012-02-20
په‌یامه‌كان: 101
WindowsXPMSIE

جوڵه‌كانی زه‌وی له‌نێوان قوڕئان و زانست دا

[size=16]جوڵه‌كانی زه‌وی له‌نێوان قوڕئان و زانست دا

يه‌كه‌م/تۆپی زه‌وی و خولانه‌وه‌ی به‌ ده‌وری خۆی دا له‌ڕوانگه‌ی قوڕئانی پيرۆزدا
شێوه‌ی زه‌وی.
له‌ ٥٠٠ساڵی به‌ر له‌ ئه‌مرۆ و پێشتريش له‌ مێژووی مرۆڤايه‌تی دا یخه‌ڵكانێك هه‌بوون بيرو باوه‌ڕيان وابوو كه‌زه‌وی پان كراوه‌ته‌وه‌و ڕاخستراوه‌ وه‌كو فه‌رش و له‌سه‌ر سێ نه‌هه‌نگ ڕاگيراوه‌،به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌م بۆچووته‌ش دوچاری سزای لێدان و سوتاندن ده‌بوونه‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌مه‌ كه‌س نه‌يده‌وێرا پشت له‌م بۆچونه‌ بكات،يۆنانيه‌ كۆنه‌كانيش له‌م باوه‌ڕه‌ بێبه‌ش نه‌بوون ئه‌وان ده‌يانگوت(له‌پشته‌وه‌ی شوێنی خۆر ئاوا ببون مرۆڤ ده‌توانێ گوێ بيستی چرپه‌ چرپه‌ ئاوابوونی خۆر ببێ له‌ناو ئه‌م زه‌ريايه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ ناوی)،له‌ناو ئه‌م بيرو باوه‌ڕه‌ پوچانه‌ دا هه‌ندێك له‌ يۆنانيه‌كان باوه‌ڕيان وابوو كه‌زه‌وی خڕۆكه‌يه‌و پان نيه‌ به‌ڵام لای هه‌موو كه‌س ئاشكرايان نه‌ده‌كرد،به‌ڵام كه‌ئێمه‌ ئێستا له‌ چه‌رخی زانست دا ده‌ژين و بێ گومانين له‌ خڕۆكه‌بوونی كه‌چی هێشتا جێگه‌ی پرسياره‌ لای هه‌ندێك كه‌س ،ده‌بينين زۆر كه‌س ده‌ڵێ(گه‌وره‌يی بۆ خودا كه‌ زه‌وی ڕاخستوه‌و پانی كردۆته‌وه‌)،ئه‌ڕستۆش باوه‌ڕی به‌ ديارده‌ی لار بوونه‌وه‌ی ڕووی زه‌وی بوو به‌هه‌مان به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تايی كه‌ئێستا بۆ منداڵه‌كان ده‌هێندرێته‌وه بۆ خڕبوونی زه‌وی به‌ بزر بوونی كه‌شتی له‌كاتی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ،هه‌روه‌ها به‌م شێوه‌ بازنه‌ييه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر مانگ به‌ديار ده‌كه‌وی له‌ كاتی گيرانی مانگ دا،كه‌ئه‌ويش به‌ڵگه‌يه‌ بۆ خڕۆكه‌بوونی زه‌وی،سه‌ره‌ڕای دووپات كردنه‌وه‌ی زانست بۆ خڕۆكه‌بوونی زه‌وی ،به‌ڵام هێشتا هه‌ر له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ڕاخراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ست به‌ خڕۆكه‌ بوونی بكه‌ين مه‌گه‌ر له مه‌ودايێكی ئاسمانی دووردا سه‌يری بكرێت،وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ يه‌كه‌م جار له‌ساڵی ١٩٦١ز ڕووی دا كاتێك زانای ڕووسی (جاجارين)له‌گه‌شته‌ ئاسمانيه‌كه‌ی دا زه‌وی بينی و له‌دڵه‌وه‌ بێ گومان بوو كه‌ زه‌وی خڕۆكه‌يه‌ و به‌بينيی چاو دوپاتی ڕاستی بيني ‌ ژێری كرده‌وه‌،ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا به‌ر له‌1400ساڵ و زياتريش قوڕئانی پيرۆز باسی ئه‌م زه‌ویه‌و شێوازه‌كه‌ی كرده‌وه‌،كه‌له‌ خواره‌وه‌ باسی ده‌كرێت.
زانا موسڵمانه‌كانی هاوشێوه‌ی پِێشه‌وا(ڕازی) و(البتانی) و (به‌يروتی) و( خازن)و(ئيبن ڕوشد)زۆری تر گرنگيان به‌ بابه‌تی ئه‌ستێره‌ناسی ‌ داوه بۆ زانينی كاته‌كانی نوێژو شوێن و ڕووی ڕووگه‌_قيبله‌_‌و بينيی مانگ و زانينی مانگه‌ عه‌ره‌بيه‌كان،هه‌روه‌ك خڕۆكه‌بوونی زه‌ويان دوپات كردۆته‌وه‌ وه‌ك له‌ په‌رتووكی(عجائب المخلوقات) ی قه‌زوێنی دا باس كراوه‌، به‌به‌ڵگه‌ی بينيی تۆپكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان پێش ده‌شتاييه‌كه‌ی ،وه‌ هه‌روه‌ها بزر بوونی خوارووی كه‌شتی پێش ئاڵای په‌ڕۆكانی له‌ كاتی دوور كه‌وتنه‌وه‌يان .
‌هه‌روه‌ك زانا(نيوتن )يش له 1686ز‌ باوه‌ڕی به‌ خڕۆكه‌يی زه‌وی دا هه‌بوه.‌

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپيكردنی چه‌رخی ئاسمانی له‌ساڵی(1958ز)و تاكو ئێستاش به‌ته‌واوی ئاشكرابوو به‌هۆی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان كه‌ چه‌ندين وێنه‌ی زه‌ويان گرتوه‌ له‌ئاسمانه‌وه‌،زاناكان دوپاتيان كردۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت دوپاتی جياوازی ڕووه‌كانی زه‌ویيشان كردۆته‌وه‌ كه‌وا هه‌ر ڕوويكی ياخودلايه‌كی 12756.8كم و له‌كاتی ناوه‌ڕاستبوونی تيشكی خۆريش له‌ نيوه‌ڕۆيان دا 43 كم زياد ده‌كا ،ئه‌م ڕوكاره‌ی زه‌ويش به‌ هه‌ردووك ڕوه‌كانی دا به‌ شێوه‌ی هێلكه‌ی خۆی ده‌نوێنێ.
ئێستا كه‌ له‌ ڕووی زانسته‌وه‌ بێ گومان بووين له‌ شێوه‌ی زه‌وی و خولانه‌وه‌ی به‌ ده‌وری خۆی خۆردا ،دڵخۆشمان ده‌كا به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئيعجازه‌ زانستيه‌ی قوڕئانی پيرۆز له‌م ڕووه‌ وه‌ ،ئه‌مه‌ش به‌ تێڕوانين له‌ ئايه‌ته‌كانی خودای مه‌زن ده‌بێت و كه‌وا زانستی ئه‌مڕۆ له‌ چه‌رخ و سه‌رده‌می گه‌شته‌ ئاسمانيه‌كان داپێی گه‌يشتوه‌.
قوڕئانی پيرۆز ِشێوه‌ی باسكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی جياوه‌زه‌و به‌شێوازێكی شاره‌زايانه‌ ئاماژه‌ بۆنهێنيه‌كانی سروشت و بوونه‌وه‌ر ده‌كا ،كه‌ بێ گومان ئه‌مه‌ واتای ئه‌مه‌ ده‌گه‌ينێ كه‌وا دروسته‌كه‌رو داهێنه‌ری هه‌موو شتێك هه‌ر خوداي مه‌زنه‌و پێغه‌مبه‌رێتی سه‌ره‌ورمان(محمد د.خ)دوپات ده‌كاته‌وه‌


حيكمه‌تی خودايی وايكردكه‌وا ده‌ربڕينی قورئانی ده‌رباره‌ی ڕاستی بونه‌وه‌ر به‌ شێوه‌يه‌كی‌ وه‌ها بێت كه‌ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ بۆچوونی زانا گه‌ردون ناسه‌كان يه‌كبگرێته‌وه‌
خڕۆكه‌يی زه‌وی له‌ قورئانی پيرۆزدا
قورئانی پيرۆز له‌چه‌ند ئايه‌تێك دا باسی ئه‌م باسه‌ ده‌كاو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ئايه‌تێكن:
أ_ خودا ده‌فه‌رموێت: يكور الليل على النهار ويكور النهار على الليل الزمر: 5
فرمانی(يكور)واته‌ پێچانه‌وه‌ له‌ زمانه‌وانی عه‌ره‌بی دا به‌م شێوه‌يه‌ هاتوه‌( يكور ) معناه: يلف في استدارة، فيقال في اللغة: كار العمامة على رأسه وكورها) يمعنى لفها :پيچايه‌وه‌‌
موفه‌سيره‌ كۆنه‌كان وای بۆچوونه‌ كه‌ئه‌م ئايه‌ته‌ واته‌(زه‌مانی ڕۆژ به‌سه‌ر زه‌مانی شه‌وپێچراوه‌ته‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌)به‌واتای كاتژمێره‌كانیان تێكه‌ڵی يه‌كتر بوه‌،كه‌ ئه‌م ته‌فسيره‌ش مانای ته‌واوی مه‌به‌ستی پێويست نادات،ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌فسير كرابێته‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌:
خودای مه‌زن تاريكای شه‌و به‌ِشێوه‌ی هێلكه‌يی ده‌پێچێته‌وه‌ به‌سه‌ر شێوێنه‌كانی ڕۆژ له‌سه‌ر زه‌وی و ده‌بێته‌ شه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،به‌<ڵگه‌ی ئه‌م شيكردنه‌وه‌شئه‌وه‌يه‌ كه‌(فرمانی _يكور_ نايه‌ته‌دی له‌ كاته‌كانی شه‌و و<رۆژدا ته‌نها ده‌بێ يه‌كێك به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تر بپێچرێته‌وه‌،به‌م ته‌فسيره‌ش ڕاستێكی زۆر گرنگ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بريتيه‌ له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره ‌زه‌وی هێلكه‌يی به‌ده‌وری خۆی دا ده‌خولێنێته‌وه‌ له‌م ئه‌نجامه‌دا به‌دواي يه‌كداهاتنی شه‌و و ڕۆژ ڕوو ده‌دا،هه‌روه‌ك شه‌و و ڕۆژ به‌م به‌دوايه‌كداهاتنه‌ش بوونيان هه‌يه‌ له‌يه‌ك كات دا له‌سه‌ر زه‌وی ،چونكه‌ ڕۆژ نيوه‌ی زه‌وی ڕوناك ده‌كاته‌وه‌و نێوه‌يكه‌ی تريش شه‌و ده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی خڕۆكه‌ بوونی زه‌ويه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت،كه‌بێگومان ئه‌گه‌ر زه‌وی پان بوايه‌ ئه‌وا له‌ هه‌موو جيهان به‌يه‌ك كات دا شه‌و ده‌بوو يان ڕۆژ داده‌هات. خودای گه‌وره‌ باسی ئه‌مه‌شی كردووه‌ :  أتاها أمرنا ليلاً أو نهاراً يونس: 24
ئه‌مه‌ش به‌ خڕ بوونی زه‌وی نه‌بێت ڕوو نادات:
به‌داوی يه‌كتر داهاتن وخولانه‌وه‌ش ڕوو نادات ته‌نها ده‌بێت زه‌وی پان نه‌بێت به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌ی فرمانی(يكور)ه‌ به‌ دوو جار.

ب_ شێوه‌ی زه‌وی به‌ چاوی مرۆڤ

ده‌رباره‌ی شێوه‌ی زه‌وی قورئانی پيرۆز ئاماژه‌ی كردوه به‌ جياوازی لايه‌كانی كردوه‌ به‌شێوه‌يه‌كی درێژ له‌ لايه‌نی باسكردنی مێژووی دروست بونيه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش به‌ هۆی خڕۆكه‌ييه‌كه‌يه‌تی به‌ ئايه‌تیوالأرض بعد ذلك دحاها النازعات 30 هه‌موو موفه‌سره‌كان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی وشه‌ی(دحاها)به‌مانای (لێكی كێشايه‌وه‌و ڕايخست)ه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازی ڕاخستنه‌كه‌ هه‌ندێك له‌موفه‌سيره‌ كۆنه‌كان و سه‌رده‌ميه‌كان ناكۆكن ئه‌وان ده‌ڵين(به‌شێوه‌ی پانی ڕايخستوه‌)ئێستاش ده‌ڵێن(هێلكه‌يی ڕايخستوه‌)،به‌ڵام وشه‌ی(دحا)چه‌ند مانايه‌كی تری زمانه‌وانی هه‌يه:
‌
1_ دحا : واته‌(فرێ دراوله‌مانگ دا)زاناكان ده‌ڵێن ئه‌مه‌له‌ كاتی جيابوونه‌وه‌ی مانگ له‌ خۆر ڕووی داوه‌ به‌4.6 مليار ساڵ.
2_دحا واته‌ ( أزاح) له‌زمانه‌وانی دا هاتوه‌(دحا المطر الحصى عن الأرض)ازاحه‌ واتا جوڵه‌يه‌كی خێرای ديار كه‌ ئاماژه‌يه‌ بۆ جوڵه‌ی زه‌وی،زانستی سه‌رده‌ميش شه‌ش جوڵه‌ی سه‌ره‌كی و درێژ خايه‌نی زه‌وی ئاشكرا كردوه‌


كه‌واته‌ فرمانی(دحا)ماناكه‌ی درێژبوه‌و پان بوه‌وه‌ و له‌مانگ فڕێ دراو خولايه‌وه‌ كه‌هه‌موو ماناكان له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م يه‌ك ده‌گرێته‌وه‌:

3_ خودا ده‌فه‌رموێت(والأرض وما طحاها الشمس 6
طحا له‌ زمانی عه‌ره‌بی دا هاتوه‌(أصله الذهاب بالشيء، أي: قذفه من مقره ثم مده وبسطه)واته‌ڕۆيشتن به‌شتێك يان ڕۆياندنی شتێك كاتێك له‌ شوێنی خوی ده‌رده‌چێت و دوای پان ده‌بێته‌وه‌و ڕاده‌خرێت،


كه‌واته‌ بێ گومان قوڕئان موعجزه‌يه‌كه‌ نه‌مره و هه‌موو كات و سه‌رده‌مێك له‌ نوێ بوونه‌وه‌دايه‌و ڕوونكه‌ره‌وه‌يه‌ بۆ خه‌ڵك به‌درێژايی ڕۆژگار ئه‌م ڕاستيانه‌ی باسكران كه‌سێك نه‌بو بيزانێت تاكو قورئان باسی كرد،كاتێك خه‌ڵكانێكيش هه‌ندێكيان پێ زاني بوو ئه‌وه‌ قورئان پێش ١٠٠٠ ساڵ باسی كردبوو. ‌ئه‌م نوێ بونه‌وه‌ش له‌ ئيعجازدا پاڵبشتێكی به‌هێزه‌ بۆ ڕاستی په‌يامی سه‌روه‌رمان(محمد د.خ) وبه‌جيهانی بوونی په‌يامه‌ پيرۆزه‌كه‌ی ئاشكراكه‌ريشه‌ بۆ گه‌نجينه‌ی قورئانی پيرۆز.
كه‌باسی كێڵ
4_ خودا ده‌فه‌رموێتوفي الأرض قطع متجاورات الرعد:4
قوڕئان خوێنێكی ئاسايی كه‌ئه‌م ئايه‌ته‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ وای لێ تێده‌گات كه‌مه‌به‌ستی كێڵگه‌ی جوتيارانه‌ كه‌ باخچه‌و ترێ و خورمای تێدايه‌،به‌ڵام كه‌سێك گه‌ر به‌ته‌واوی لێی ورد ببێته‌وه‌ و زانستيانه‌ بۆی بچێت ئه‌وه‌ ده‌بينێت كه‌مه‌به‌ستی له‌ توێكڵی زه‌وی يه‌ له‌ئه‌نجامی وشكايی زه‌وی و ژێر زه‌رياكانيش دا دروست ده‌بێت،


خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆی دا


باسی ئه‌وه‌مان كردكه‌ زه‌وی واخۆی ده‌نوێنێ و گومان وايه‌ كه‌وا به‌ پانی ڕاخراوه‌ كه‌له‌ڕاستيشدا خڕۆكه‌يه‌،ڕاستی و گومان زۆريان له‌نێوان دايه‌،هێشتا زۆرێك هه‌ن كه‌ باوه‌ڕيان ه‌خڕۆكه‌يی زه‌وی نيه‌،كه‌چی زانستی سه‌رده‌ميش هات و جوڵه‌ی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆی بۆسه‌لماندين و دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌چی له‌پيش چاوانيش دا هه‌ به‌ڕاوه‌ستاوی ماوه‌ته‌وه‌
باوه‌ڕهێنان به‌خڕۆكه‌يی زه‌وی ئاسان تره‌ له‌خولانه‌وه‌ی چونكه‌ خولانه‌وه‌ جوڵه‌يه‌وباوه‌ڕكردنیشی هه‌ندێك زه‌حمه‌ته‌،بۆيه‌ گه‌ر به‌كه‌سانێك بگوترێت زه‌وی جوڵه‌ی هه‌يه‌ ئه‌وه‌ به‌ناچاری دووچاری ناڕاستی گوتن ده‌بيته‌وه‌،چۆن ده‌جوڵێ كه‌ئه‌وان ده‌بينن ڕاوه‌ستاوه‌و بێ جوڵه‌يه‌ هه‌روه‌ك باسكرا له‌كۆنيشدا كه‌سێك نه‌بوو بوێر بێ له‌
ده‌ربڕينی ئه‌م بۆچونه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بوبێ،تاكو زانا(كوبرنيكس) هات له‌(1543ز)بۆچونه‌كه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌بريتی بوو له‌(بوونی ڕۆژ له له‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕۆژ و ئه‌ستێره‌كانيش له‌ خولانه‌وه‌دان به‌زه‌ويشه‌وه‌ كه‌هه‌ر يه‌كه‌و به‌ ده‌وری خۆی له‌ جوڵه‌دايه‌)به‌م بۆچونه‌ كوبرنيكوس ‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌زه‌وی له‌24كاتژمێردا جارێك به‌ده‌وری خۆی ده‌سوڕێته‌وه‌،له‌ئه‌نجام دا شه‌ووڕۆژ دروست ده‌بێ،به‌ ساڵيك 1جار له‌ ده‌وری خۆر ده‌خولێته‌وه‌ و گۆڕانی وه‌رزه‌كان ڕوو ده‌دات،به‌م بۆچونه‌ش خه‌‌ڵكانێك زانيان كه‌زه‌وی ڕاوه‌ستاو نيه‌،ئه‌م بۆچونه‌ش كاره‌ساتی لێكه‌وته‌وه‌له‌ئه‌وروپاله‌ سه‌ده‌ی16ی زايينی ،كه‌نيسه‌ به‌م هه‌واڵه‌ ڕاچڵه‌كی كه‌ له‌گه‌ڵ بيرو باوه‌ڕه‌ پوچه‌ڵه‌كانی ئه‌وان يه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه‌،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ساده‌ی خه‌ڵكيش جياوازبوو،بۆيه‌ بۆئه‌م مه‌به‌سته و له‌به‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ نوێيانه كه‌نيسه‌ بڕياری دا به‌ گرتنی ئه‌م زانايانه‌ی كه‌باوڕيان به‌م بۆچونه‌ هه‌بوو به‌تۆمه‌تی كافر بوون،و سوتاندنی هه‌موو ئه‌م نوسراوانه‌ی باس له‌ خڕۆكه‌بوون و خولانه‌وه‌ی زه‌وی ده‌كات،كوبرنيس له‌شاری ڕۆما ڕايكرد ،پاپای ئه‌وكات بڕياری دا لێكۆڵينه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گاليلۆ بكرێت سه‌ڕاری پيری و ناته‌واوی باری ته‌ندروستی به‌هێز هێنايان و بڕياری زيندانی تاهه‌تايه‌يان به‌سه‌رداسه‌پاندو تاكو له‌ زيندان دا مرد،هه‌روه‌ها كه‌نيسه‌ زانا(بڕۆنۆ)ی له‌سێداره‌داو سوتاندی له‌ گۆڕه‌پانێكه‌ ئاوه‌دانی گشتی چونكه‌ باوه‌ڕی به‌جوڵه‌ی زه‌وی چه‌ندزه‌وێكی تر هه‌بوو،ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌ بێ مانايه‌ و به‌ِشيك بوو له‌ هۆكاره‌كانی شۆرشی فه‌ڕه‌نسا.
قوڕئانی پيرۆز به‌ده‌ربڕينێكی ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌م ڕاستيه‌ نه‌كردوه‌ ته‌نها ئاماژه‌يه‌كی نهێنی پێداوه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌له‌كاتی دابه‌زينی بێ گومان زۆر كه‌س باوه‌ڕيان پێ نه‌ده‌هێنا،بۆيه‌ به‌ِ
شێوه‌يه‌كی وا باسی كردوه‌ كه‌هه‌ركه‌سه‌و له‌سه‌رده‌مێك دا به‌شێوه‌يه‌ك تێی بگات كه‌ له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌و دا بگونجێت تاكاتێك زانستی نوێ ئه‌م ڕاستيانه‌ی ئاشكرا كرد و ده‌ريڕينه‌كانی قورئانی پيرۆزيش ياتر لای زانايان ئاشكرابوون كه‌ پێشی ئه‌وان باسی كردوه‌،ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ شوێنه‌كانی ئه‌م باسه‌ن له‌ قورئانی پيرۆزدا.
1_يغشى الليل النهار يطلبه حثيثاً [الأعراف: 54].
2_يغشى الليل النهار [الرعد: 3].
3_وآية لهم الليل نسلخ منه النهار فإذا هم مظلمون [يس: 37].
4_يكور الليل على النهار ويكور النهار على الليل [الزمر: 5].
5_يولج الليل في النهار ويولج النهار في الليل [لقمان: 5].
موفه‌سره‌كان وشه‌ی(الاعشاء)يان به‌م شێوه‌يه‌لێكداوه‌ته‌وه‌(خودای گه‌وره‌ له‌ڕووی زه‌مه‌نه‌وه‌ شه‌ووڕۆژ ی به‌دوای يیكه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ ياخود ڕۆژو شه‌وی به‌دوای يه‌ك داناون)هه‌روه‌ها ئايه‌تی(الانسلاخ)يان به‌م شێوه‌يه‌ ڕوونكردۆته‌وه‌(خودای گه‌وره شه‌وی له‌ڕۆژدا جياكردۆته‌وه‌ ياخود ڕۆژی له‌شه‌دا لابردوه‌ و به‌م هۆيه‌شه‌وه‌ خه‌ڵك ده‌كه‌وێته‌ تاريكی شه‌و)هه‌روه‌ها وشه‌ی(التكوير)و(الايلاج)يان به‌م شێوه‌يه‌ڕونكردۆته‌وه‌(خودای مه‌زن له‌كاتی شه‌ودا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌م ئه‌ندازه‌يه‌ی كه‌له‌ رۆژ زيادی ده‌كاو به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌)به‌م شێوه‌ مانا زمانه‌وانيه‌كان لێكدراوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی زانستی ئه‌م ڕۆژگاره‌ سه‌يری بكه‌ين و زياتر لێيان ورد ببينه‌وه‌ مانا مه‌به‌سته‌كه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ ده‌كات وشه‌ی شه‌و و ڕۆژ له‌ قورئانی پيرۆزدا له‌ زۆربه‌ی جێگاكاندابه‌ دوو وشه‌ی به‌دوای يه‌كدا هاتوون،به‌م شێوه‌ ئه‌گه‌ر چه‌مكی(مه‌جازی مورسه‌ل))له‌(به‌لاغه‌دا)به‌كاربهێنين له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ موفه‌سيره‌كان ده‌ستيان پێوه‌ گرتوه‌ به‌مانای تاريكی و ڕووناكی،نه‌ك به‌مانای كاتی هه‌روه‌ك له‌ ته‌فسيری ئه‌م ئايه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ فه‌رموويانه‌:
1_والليل إذا يغشى. والنهار إذا تجلى [الليل: 1 * 2].
2_وجعلنا الليل لباساً. وجعلنا النهار معاشاً [النبأ: 10 * 11].
3_وهو الذي جعل لكم الليل لتسكنوا فيه والنهار مبصراً [يونس: 67].
به‌م ئاياتانه‌ خودا باسی شه‌وو ڕۆژوو كردوه‌ و مه‌به‌ستی به‌شه‌و تاريكيه‌تی و به‌ ڕۆژيش ڕووناكيه‌كه‌ی،به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌:
أ_له‌ئايه‌تی يه‌كه‌م : يغشى ، تجلى ئه‌وه‌ی داده‌پۆشی تاريكايی شه‌وه‌ نه‌ك كاتی شه‌وه‌كه‌،وه‌ ئه‌وه‌ی ڕوون ده‌بێ و به‌ديار ده‌كه‌وێ به‌ ڕوناكی خۆره‌ نه‌ك به‌ كاته‌كه‌ی.
ب_له‌ئايه‌تی دووه‌م وشه‌ی: لباساً و معاشاً چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ك به‌رگ خه‌ڵكی داده‌پۆشێت تاريكی شه‌وه‌ نه‌ك كاته‌كه‌ی،يارمه‌تی ده‌ری ژيانيش ڕوناكی ڕۆژه‌ نه‌وه‌ك كاته‌كه‌ی.
ج_له‌ئايه‌تی سێ يه‌م وشه‌یلتسكنوا فيه و مبصراً چونكه‌ هه‌ردووك كاتی شه‌وو ڕۆژ يارمه‌تیده‌رنين ڕه‌حه‌تی و كار كردن و ژيان له‌ ڕۆژ دا ،به‌ڵكو تاريكی شه‌وو ڕۆناكی ڕۆژ كه‌ واده‌كا،


به‌به‌كارهينانی ڕونكردنه‌وه‌كانی زانستی ئێستا ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌ ئاشكرا ده‌بن:

1_خودای باڵا ده‌ست ده‌فه‌رموێتيغشي الليل والنهارواته‌خودا به‌ شه‌و ڕۆژ داده‌پۆشێ و به‌ ڕۆژيش شه‌و داده‌پۆشێ،به‌ڵام نه‌ك داپؤشێن به‌ كات به‌ڵكو تاريكی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆناكی ڕۆژ دا ده‌هێنێ و شه‌و دادێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش چونكه‌ داپۆشين واته‌ شتێك بۆ شتێكی تری پێويسته‌ كه‌ئه‌ويش تاريكی شه‌و و ڕوناكی ڕۆژه‌.

2_ئايه‌تی(التكوير)كه‌ ده‌فه‌رموێت:يكور الليل على النهار ويكور النهار على الليل  هه‌روه‌ك باسكرا تكوير مانازمانه‌وانيه‌كه‌ی پێچانه‌وه‌ی شتێكه‌ به‌ شتێكی تر وه‌ك پێچانه‌وه‌ی جه‌مه‌دانی_جامانه‌_له‌سه‌ر به‌به‌كارهێنانی (مه‌جازی مورسه‌ل) مانا زانسته‌كه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بريتيه‌ (خودای گه‌وره‌ به‌ شێوه‌يه‌كی بازنه‌يی تاريكی شه‌و به‌سه‌ر ڕوناكی ڕۆژ داده‌هێنێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌)ئه‌مه‌ش به‌ زمانی زانستی سروشت و ئه‌ستێره‌ناسی مانای وايه‌(پێچانه‌وه‌ی تۆپی زه‌وی به‌ده‌وری خۆی له‌به‌رده‌م خۆردا)ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا شه‌ووڕۆژ به‌دوايه‌كداهاتنيان به‌رده‌وام بێت ،ئه‌مه‌ش موعجزه‌ی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی فرمانی(يولج)و(يكور)به‌ ديار ده‌خا.
3_ئايه‌تی(ئيلاج)خودا ده‌فه‌رموێتيولج الليل في النهار ويولج النهار في الليل 
وشه‌ی (ئيلاج)ماناكه‌ی بردنه‌وه‌ ژوره‌وه‌ی شتێكه‌ له‌ شتێكی تر كه‌ ده‌وری بدات ويه‌كسانيش بن له‌ ئه‌ندازه‌و قه‌باره‌دا،به‌م شێوه‌ش بردنه‌ژوره‌وه‌ی كاتی شه‌ووڕۆژ له‌يه‌كتر مانايه‌كی نابێ ،مه‌گه‌رمه‌به‌ست به‌دوايه‌كداهاتنیان نه‌بێت.
كه‌واته‌ به‌كورتی:سيسته‌می دروست بوونی شه‌ووڕۆژ كه‌له‌گه‌ڵ باسكردنی قورئاندا يه‌كاويه‌ك يه‌كده‌گرێته‌وه‌،سه‌رده‌كێشێ بۆئه‌وه‌ی هه‌مووزه‌ويه‌كان به‌خڕۆكه‌يی دروست ببن و به‌ده‌وری خۆيان دا بخولێنه‌وه‌،واته‌ له‌ده‌وری ئه‌م سنوره‌ی بۆيان دياركراوه‌ كه‌ به‌سه‌ر دوو به‌شی يه‌كسان دا دابه‌ش ده‌بنبه‌ته‌واوی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كان دا ،ئه‌مه‌ وای كردوه‌ كه‌ شه‌و وڕۆژ به‌دوای يه‌كتر دابێن ،ئايا ئه‌مه‌ ئيعجازی قورئان ناسه‌لمێنێ؟

ئايه‌تی (ئينسلاخ)
خودای مه‌زن ده‌فه‌رمێت وآية لهم الليل نسلخ منه النهار فإذا هم مظلمون  يس 37
(سلخ )له‌‌زمانه‌وانی دا واته‌ جياكردنه‌وه‌ی پێست له‌گۆشت ،له‌و‌ كاته‌ش دا جياكردنه‌وه‌ی كاتی شه‌وو له‌ ڕۆژ دا هيچ مانايه‌كی نابێت ،ئايه‌ت و نيشانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی خودای مه‌زندا ‌كاتی شه‌وو ڕۆژ نيه‌ به‌ڵكو له‌و شوێنه‌ دايه‌كه رؤژی تيادا جياده‌كرێته‌وه‌ ،واته‌ خودای مه‌زن باسی شه‌و ده‌كا به‌ڵام مه‌به‌ستی پێی شوێنه‌كه‌يه‌تی به‌ به‌ڵگه‌ی وشه‌ی: وآية لهم  هه‌روه‌ها
نسلخ منه النهارمه‌به‌ستی بريتيه‌ له‌ جياكردنه‌وه‌ی شوێنی شه‌وه‌ به‌ ڕوناكی ڕۆژ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،
ئه‌مه‌مانه‌ چه‌ند شوێنێك بوون كه‌قوڕئانی پيرۆز به‌ شێوه‌ی مه‌جازی مورسه‌ل باسی كردوون ه‌ش دا خودا به‌ ده‌ربڕينی ئاشكرا باسی كردووه‌،
أ_إن في خلق السماوات والأرض واختلاف الليل والنهار لآيات لأولي الألباب آل عمران: 190
وأولي الألباب واته‌ئه‌و خاوه‌ن ژيريانه‌ی تايبه‌ت فێر كراون.
ب_به‌ئاشكرا باسی خولانه‌وه‌ی زه‌وی ده‌كا به‌ده‌وری خۆیوالليل إذا يسر هل في ذلك قسم لذي حجرالفجر 4 .
حجر _حيجر_واته‌ ژيرێكی بيركه‌ره‌وه‌ ،ئه‌م سوێندخواردنه‌ش وه‌صفی شه‌و ده‌كا به‌ جوڵه‌ به‌ كنايه‌تێكی زۆرو گه‌وره‌ له‌به‌ری خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆيدا،ئه‌م سوێنده‌ش دووباره‌ بۆوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی خودا فه‌رموويه‌تیوالليل إذا أدبر المدثر: 33]. والليل إذا عسعس [التكوير: 17.

فرمانی(عسعس)واته‌ تاريكيكه‌ی ڕووی تێكردين ياخود ڕۆيشت و پشتی تێكردين،وه‌ فرمانی (يسر)واته‌ جوڵانه‌وه‌،ه‌وئه‌گه‌ر تێبينی بكه‌ين خودای گه‌وره‌ ڕۆژی وه‌صف نه‌كردوه‌ به‌ وشه‌ی(اقبال)و(ادبار)چونكه‌ ئه‌مه‌ شتێكی سروشتيه‌و له‌ پشت تێكردنی شه‌ودا ڕوو ده‌دا ،


مه‌له‌وانی كردن له‌ فه‌له‌ك دا

وه‌كودوپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕيگايه‌ی كه‌بۆی دانراوه‌ بۆ خولانه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك بۆ هه‌موو گه‌له‌ ئه‌ستيره‌ كانيش دانراوه‌،خودای مه‌زن ده‌فه‌رموێتوهو الذي خلق الليل والنهار والشمس والقمر كل في فلك يسبحون ?

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن MAJEED HERIRI (2010-12-04 12:26:18)

Kurdzhin
با هه‌ميشه‌ عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له‌ دڵ دا بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net