❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوڕێك دوای‌ شه‌ش جار خوازبێنی‌، كچێك ده‌ڕفێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-04 19:29:09

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsMSIE7

كوڕێك دوای‌ شه‌ش جار خوازبێنی‌، كچێك ده‌ڕفێنێت

كوڕێك دوای‌ شه‌ش جار خوازبێنی‌، كچێك ده‌ڕفێنێت



http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cda9b001.jpg




"دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر ئازاردرام‌و نه‌درام به‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشمئه‌ویست بڕیارم دا له‌گه‌ڵی‌ بڕۆم"

كوڕێكی‌ گه‌نج له‌یه‌كێ‌ له‌شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ماوه‌ی‌ دووساڵ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌كه‌ڵ كچێك ده‌بێت، به‌ڵام دوای‌ شه‌ش جار چونه‌ داوای‌‌و خوازبێنی‌ كردنی‌ كه‌سوكاری‌ كچه‌كه‌ ڕازی‌ نابن، هه‌ربۆیه‌ كچ‌و كوڕه‌كه‌ بڕیارده‌ده‌ن پێكه‌وه‌ سه‌ری‌ خۆیان هه‌ڵگرن‌و له‌و شارۆچكه‌یه‌ راده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د باڵه‌كی‌ له‌سۆران
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیان ده‌بێت، ڕۆڤار چه‌ند جارێك ده‌چێته‌ داوای‌ سۆما، به‌ڵام كه‌سوكاری‌ سۆما ڕازی نابن به‌پێدانی‌ كچه‌كه‌یان‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئازاری‌ ده‌ده‌ن، "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یویست هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ من بكات چه‌ند جارێك لێیان دابوو، به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ری‌ شكابوو".
ئه‌و كوڕه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ سه‌ره‌تا باوكی‌ داوای‌ لێكردووه‌ هاوسه‌رگیری‌ بكات‌و ئه‌ویش پێیوتووه‌ كه‌ كچه‌ پورێكی‌ خۆی‌ ده‌خوازێت، "ماوه‌ی‌ دوو ساڵ بوو په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیمان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوام له‌كه‌سوكارم كرد كه‌ بچنه‌ داوای‌ بۆم".
كاروان كه‌ برای‌ ڕۆڤاره‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان چه‌ند جارێك داوای‌ ئه‌و كچه‌یان بۆ براكه‌ی‌ كردووه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی‌ خۆی‌ دایكی‌ كچه‌كه‌ ڕازی نه‌بووه‌، "مێردی‌ پورم ڕازی ببوو، به‌ڵام كچه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ دایكی‌ رازی‌ نابێت".
ئه‌و، باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان ده‌چنه‌ داوای‌ كچه‌كه‌، مامێكی‌ ده‌چێت به‌خراپه‌ باسی‌ براكه‌ی‌ ده‌كات‌و داوا ده‌كات بدرێته‌ كوڕی‌ خۆی‌، "خه‌ریكی‌ ئه‌وه‌ بوون كچه‌كه‌ بده‌نه‌ كوڕه‌ مامێكم‌و دایكیشی‌ ڕازی ببوو، به‌ڵام كچه‌كه‌ سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ شووی‌ پێنه‌كات"، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ وه‌ك برای‌ رۆڤار باسی‌ ده‌كات ئه‌و ماڵه‌ زۆر ئازاری‌ كچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
سۆماو ڕۆڤار دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كۆتایی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌مساڵدا پێكه‌وه‌ بڕیارده‌ده‌ن به‌بێ‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ كه‌سوكارییان بڕۆن، هه‌روه‌ك سۆما ده‌ڵێت: "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر ئازاردرام‌و نه‌درام به‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشمئه‌ویست بڕیارم دا له‌گه‌ڵی‌ بڕۆم".
ئه‌و كچه‌ وه‌ك خۆی‌ باسی‌ ده‌كات ئێستا هه‌رچه‌نده‌ به‌نهێنی‌ ده‌ژین، به‌ڵام خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدایه‌، "بۆجارێكی‌ تر ئاماده‌ نیم بچمه‌وه‌ لای‌ دایكم‌و باوكم ئه‌گه‌ر سولحیشیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، من ئێستا زۆر خۆشحاڵم مادام به‌ئاواتی‌ خۆم گه‌یشتم"، هاوكات ڕۆڤار كه‌ ئێسته‌ به‌نهێنی‌ له‌گه‌ڵ سۆما ده‌ژی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ به‌یه‌كگه‌یشتوون، به‌ڵام ئه‌و بێزاری‌‌و نیگه‌رانییه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ خۆی‌‌و كه‌سوكاری‌ كه‌وتونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان‌و ناتوانن به‌ئاشكرا هاتوچۆ بكه‌ن، "هیوادارم زوو ئه‌م كێشه‌یه‌ ببرێته‌وه‌، ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌هه‌ر كارێك كه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكرێت".
كاروانی‌ برای‌ رۆڤار، باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وامبوون له‌چونه‌ داوای‌ سۆما بۆبراكه‌ی‌،به‌ڵام "كاتێ‌ زانیمان پورم ڕازی‌ نابێت به‌پێدانی‌ كچه‌كه‌ی‌ بۆ براكه‌م به‌براكه‌مم وت واز له‌م كچه‌ بێنه‌، ئه‌و له‌وه‌ڵامی‌ ئێمه‌دا وتی‌ ئه‌م كچه‌ ته‌نها بۆمن نه‌بێت بۆكه‌سی‌ تر نابێت".
به‌وته‌ی‌ كاروان، سۆما ته‌له‌فۆنی‌ بۆ ڕۆڤار ده‌كرد‌و "به‌براكه‌می‌ وتبوو كه‌ ته‌نها دایكم ڕێگری‌ ده‌كات"، هه‌روه‌ك كاروان باسی‌ ده‌كات براكه‌ی‌ ناچارده‌بێت به‌كه‌سێكی‌ ناوداری‌ ناوچه‌كه‌ بڵێت تا بچێته‌ داوای‌ ئه‌و كچه‌و به‌دایك‌و باوكی‌ بڵێت ڕازی‌ ببن، به‌ڵام "نه‌ك ڕازی نه‌بووبوون، به‌ڵكو ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ركردبوو".
براكه‌ی‌ ڕۆڤار ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ كه‌سوكاری‌ سۆما زۆر جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وكچه‌ بده‌نه‌ كوڕه‌ مامێكی‌ ئه‌و، كچه‌ش ته‌له‌فۆن بۆ ڕۆڤار ده‌كات تا ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌، "زۆریان له‌كچه‌كه‌ كردبوو كه‌ شوو بكات به‌كوڕه‌ مامه‌كه‌م، به‌ڵام هه‌ر شووی‌ پێنه‌كردبوو، دواتر لێیان دابوو ‌و سه‌ریان شكاندبوو".
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كچه‌كه‌ ته‌له‌فۆن بۆ ڕۆڤار ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌یه‌كی‌ بۆ نه‌دۆزێته‌وه‌ خۆی‌ ده‌كوژێت، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ پێكه‌وه‌ بڕۆن، "له‌كۆتایی‌ مانگی‌ پێنجی‌ 2010دا شه‌وێك سه‌عات حه‌وتی‌ شه‌و براكه‌م ته‌له‌فۆنی‌ بۆكردین‌و پێیوتم من‌و ئه‌و كچه‌ ڕۆیشتوین ئێوه‌ش خۆتان بۆشوێنێكی‌ نادیار بڕۆن".
به‌وته‌ی‌ كاروان، ئه‌و شه‌وه‌ تا ماوه‌یه‌كی‌ دوورو درێژ رۆڤارو سۆما له‌ماڵی‌ به‌رپرسێك بوون له‌یه‌كێك له‌ناحییه‌كانی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ شه‌قلاوه‌، "هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ ئێمه‌ش چوینه‌ ماڵێكی‌ ناسیاومان له‌ده‌وروبه‌ری‌ شه‌قلاوه‌ تا به‌یانی‌".
براكه‌ی‌ ڕۆڤار ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ماڵی‌ كچه‌كه‌ هه‌مان شه‌و به‌سه‌ر ماڵی‌ باوكی‌ كارواندا ده‌ده‌ن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام "كه‌س له‌ماڵ نه‌بوبو، بۆیه‌ زیانمان پێنه‌گه‌یشت".
له‌و كاته‌وه‌ی‌ ڕۆڤار له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ڕۆیشتووه‌و به‌نهێنی‌ له‌ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ولێر ده‌ژین، ماڵی‌ كاروان ئاواره‌بوون‌و خوازیارن ئه‌و كێشه‌یه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت، "چه‌ندینجار داوای‌ سوڵحی‌ عه‌شایه‌ریمان كردووه‌، هه‌ستده‌كه‌ین باوكی‌ ڕازی‌ ده‌بێت، به‌ڵام خزم‌و كه‌سه‌كانی‌ ناهێڵن"، هه‌ربۆیه‌ له‌دوای‌ ئه‌و رووداوه‌وه‌ كه‌سوكاری‌ ڕۆڤار زووزوو خانووه‌كه‌یان ده‌گۆڕن نه‌بادا بكه‌ونه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌‌و كێشه‌كه‌یان گه‌وره‌تر ببێت.





تێبینی‌:
ناوی‌ ڕاسته‌قینه‌ی به‌شدارانی‌ ئه‌م راپۆرته‌ لای‌ نم نم پارێزراوه‌.

Saturday, December 04, 2010

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن شه‌هلا (2010-12-04 19:30:31)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net