.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







لۆكه زاهیر تیشك ده‌خاته سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و دهڵێَت جارێَ بیرم له هاوسه‌رگیری نه‌كردۆته‌وه. هاوكات شێَوازی ماكیاژكردنیشی به ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی وه‌سفده‌كات.
-دوور له هونه‌ره‌كه‌ت، چ ئاره‌زوویه‌كی ترت هه‌یه؟
*ته‌نها هونه‌ر و هیچی تر.
-ده‌ڵێن له ڕاستیدا (لوَكه) ناوی ئه‌سڵیی خوَت نییه به‌ڵكو (شادان)ه، به‌ڵام ماڵه‌وه‌تان له خوَشهویستی ئه‌م ناوه‌یان لێ ناوی. تاچه‌ند ئه‌مه ڕاسته؟
*من لۆكهم و ئه‌وه‌ش ناومه.
-به به‌راود له‌گه‌ڵ زوَر له هونه‌رمه‌نده كچه‌كانی تردا، پوَشینی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی توَ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی سه‌خت نهكردوَتهوه به‌وه‌ی كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خوَتت ونكردووه؟
*به‌لامه‌وه سه‌یره، هه‌موو كه‌س جلوبه‌رگی نوێ به‌كاردێنی. تازه‌گه‌ری پێویسته بۆ گۆڕان و پێشكه‌وتن نه‌ك بۆ شێواندنی.
-ڕاسته ده‌ڵێن لوَكه زوَر مه‌غروره به جوانییه‌كه‌ی؟ زوَر كچیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه توَ جوانكاریت بوَ ڕووخساری خوَت كردووه، بوَیه ئاوا جوانی؟
*من هیچ جوانكاریم نه‌كردووه و ناشیكه‌م و مرۆڤێكی ساده‌م و خه‌ڵكم زۆر خۆشده‌وێ.
-بڕوات به خوَشهویستی ڕه‌ها هه‌یه؟ پێتوایه دروستبوونی ژیانی هاوسه‌ری له‌و ڕێگه‌یه‌وه بێ سه‌ركه‌وتووتره، یان له‌ڕێگه‌ی ڕێكه‌وته‌وه؟ تا ئێستا داوای هاوسه‌رگیرییان لێكردوویت؟
*بڕوام به خۆشه‌ویستی هه‌یه و ئه‌گه‌ریش دروستبێت بۆ هاوسه‌رگیری زۆرباشه به‌لامه‌وه، به‌ڵام هێشتا ماویه‌تی.
-ئه‌و مه‌رجانه چین بوَ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری لوَكه؟ تا چه‌ند هاوسه‌رگیریی ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م كاره هونه‌رییه‌كانت؟
*هێشتا ماویه‌تی و بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه و جارێ ژیانم بۆ كاری هونه‌ری ته‌رخانكردووه.
-تا چه‌ند بڕوات به كه‌لووه‌كان (بورج) هه‌یه؟
*بڕوام پێیه‌تی و ده‌یخوێنمه‌وه.
-تۆ و ده‌شنێ و هانی له گوَرانی (دوێت)دا ته‌نها له‌گه‌ڵ میره و هه‌ڵدێر ده‌ركه‌وتن... بوَ؟ به‌نیازنیت له به‌رهه‌مێكی گوَرانیدا له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی گه‌نجی تردا دوێت بكه‌ن؟
*من ته‌نها له‌گه‌ڵ میره دوێتم ئه‌نجامداوه و تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ترم نییه. ئه‌گه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كیش بێته پێشه‌وه، ئه‌وكات من و مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بڕیار ده‌ده‌ین.
-داواتلێكراوه به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی، یاخود دراما بكه‌یت؟
*به‌ڵێ داوام لێكراوه، به‌ڵام من زیاتر پێمخۆشه به گۆرانیوتنه‌وه خهریكبم، چونكه كاتم كه‌مه بۆ كاری هونه‌ریی تر.
-كوردستان به خوَشتر ده‌زانی، یان ئه‌وروپا؟
*كوردستان بۆ من له هه‌موو جێگه‌یه‌ك خۆشتره.
- له‌بواری خوێندندا، چ بڕوانامهیهكت هه‌یه؟
* بڕوانامه‌ی پزیشكی.
-دواپڕوَژهی هونه‌ریتان چییه؟
*دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دووه‌م ئه‌لبوومم به‌ناوی (هه‌بوو نه‌بوو)، ئێستا ئه‌لبومی سێیه‌مم كه مه‌قاماته به‌ناوی (كه‌س وه‌ك تۆ خۆشینهویستووم) بڵاوده‌بێته‌وه و له ساڵی 2011ش دوو ئه‌لبومی ترم ئاماده ده‌بێت و له دوو ماوه‌ی جیاجیادا بڵاویانده‌كه‌مه‌وه. سه‌رجه‌م كاره‌كانم له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌نجامداوه
خه‌ندان -
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kak sharox aya awa rasta ka brwanamay pzeshky haya??
له‌سه‌ر هێڵ نییه



نەوەڵا بەڕێزم بڕوانامەی پزیشکی چی؟ ئەوەندەی من ئاگادار بم جارێکیان خۆی لە چاو پێکەوتنێکدا ووتی بۆ پەرستیاری واتە (سستەر) ی ئەخوێنم....
لە ئەوروپا بەشێک هەیە کە زۆربەی خەلکی ئەم بەشە ئەخوێنن ئەبنە پەرستیار لە نەخۆشخانەکان یان لە شوێنی بەخێو کردنی بە ساڵاچووان کە ئەمەش ئیشێکی پیرۆزە بەڵام پزیشکی نی یە...
ئیتر ئەم خانمە بۆ پیشەکەی خۆی ئەگۆرێت لێمان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xo6 barez[img][/img]

سلاولهسهر هێڵ نییه