❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-04 10:32:25

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست

ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست
ئێمه‌ به‌م لاپه‌ره‌ پڕ له‌ عه‌ترانه‌وه‌ یه‌کتری ده‌ناسین و دواتر بۆنی دێرێک له‌ وه‌فامان بۆ ناکرێت ،ئێمه‌ به‌م ته‌سبیحه‌ ده‌نک گه‌ورانه‌وه‌ یه‌کتری جێ ده‌هێڵین و دواتر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی یه‌کترمان بۆ به‌دی ناکرێت ، خه‌ تای کام رۆژه‌ له‌ رۆژه‌کانی هه‌فته‌  خۆمانی تیا  وون ده‌که‌ین و دواتر سۆراخێکی چاره‌نوسمان بۆ ناکرێت ؟

نوسینی ئه‌م جاره‌ زۆر تایبه‌ته‌ به‌ (بێگانه‌ بوونی دۆسته‌کانمان ) واته‌ له‌ ده‌ست دان و دورکه‌وتنه‌وه‌و نامۆبونی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێشتر  هاورێ و هاوفکرو خزم و که‌سی نزیکی ئێمه‌ بون ، په‌یوه‌ندی یه‌ک به‌ ئێمه‌ی به‌ستبونه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت سه‌ر ئه‌نجام له‌ ده‌ستمان داون و دابران دروست بووه‌ له‌ نێوانمان دا.

بۆچی له‌ ئێستادا به‌ستنی په‌یوه‌ندی  به‌ هه‌موو جۆره‌کانی یه‌وه‌ {هاورێ یه‌تی ، سۆزداری ، هاوسه‌رێتی ، خزمایه‌تی ،........} زۆر گران و قورس و زه‌حمه‌ت بووه‌ ؟؟ ئه‌ی بۆچی کاتێک ئه‌م په‌یوه‌ندی یانه‌ دروست ده‌بێت پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌ ده‌ستیان ده‌ده‌ین و بۆشای و دورکه‌وتنه‌وه‌ دروست ده‌بێت ؟؟ بۆچی په‌یوه‌ندی یه‌کانمان هه‌ندێ جار سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ؟؟ یان زوو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ش بێت ؟؟

ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ خاوه‌نی په‌یوه‌ندی یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی پته‌و به‌هێز بین له‌گه‌ڵ که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌رمان ، هه‌موو کارێکمان بۆ نزیک بونه‌وه‌و تێکه‌ڵاوی یه‌ ، له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نه‌  جیاوازه‌کان و ئاسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فکره‌ جیاوازه‌کان و ره‌گه‌زه‌ جیاوازه‌کان ، زۆر کات سه‌رکه‌وت و ده‌بین له‌ به‌ستنی په‌یوه‌ندی یه‌کان دا ، وه‌ به‌ خۆشحاڵی و شانازی یه‌وه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی یه‌کانمان ده‌که‌ین و ، به‌خته‌وه‌ریمان له‌ په‌یوه‌ندی یه‌ سه‌رکه‌وتووه‌ کانمان دا ده‌بینین .
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دروست کردنی هه‌ندێ په‌یوه‌ندی ته‌نها مایه‌ی پشێوی ده‌رونی و بێزاری و کات به‌ فیرۆ دان و له‌یه‌ک تێ نه‌گه‌یشتن و په‌شیمانی و له‌ناوبردنی فکری جوان و یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کانی ژیان کردن دای لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ . بۆیه‌ له‌م باره‌دا دورکه‌وتنه‌وه‌ و له‌ناو بردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ به‌ چاره‌سه‌رێکی گونجاو داده‌نێین ، چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئێمه‌ لێی نزیک بوو بوینه‌وه‌  به‌و شێوه‌ نه‌بوو که‌ ئێمه‌ بیرمان لێ ده‌کرده‌وه‌ و پێناسه‌مان بۆی ده‌کرد . ناچار ئه‌و که‌سه‌ی که‌ سه‌ره‌تا باشترین هاورێ بوو بۆمان ده‌بێته‌ که‌سێکی بێگانه‌و نه‌ناسراو ، ئه‌و که‌سه‌ی پێستر خۆشه‌ویست و هاوسۆز بوو ده‌بێته‌ که‌سێکی نامۆ  پێمان .

(هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان و دواتر په‌راوێز خستنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێشتر خاوه‌ن پله‌یه‌کی نزیک بون له‌ ئێمه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆچی ؟؟)
1- که‌م بوونه‌وه‌ی متمانه‌ به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی هه‌ندێ راستی واته‌ ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ ناوه‌ند و ناوه‌راستی په‌یوه‌ندی و یه‌کتر ناسینه‌که‌دا ده‌یبینین و هه‌ستی پێ ده‌که‌ین جیاوازه‌ له‌و شتانه‌ی سه‌ره‌تای ئاشنا بوون به‌و که‌سه‌ هه‌ستی پێ ده‌کرا ،زۆر بونی نواندن و نمایشی که‌سێتی جیاوازو دوو که‌سێتی و دوو ره‌فتاری .

2- کاڵ بونه‌وه‌ی سۆز و که‌م بونه‌وه‌ی  ئه‌و هۆگری یه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا هه‌بوو ، واته‌ نه‌مانی ئه‌و گه‌رم و گوری و هه‌ست و سۆزه‌ی سه‌ره‌تا بونی هه‌بوو له‌ په‌یوه‌ندی یه‌که‌دا .

3- سه‌رهه‌ڵدانی به‌رژه‌وه‌ندی به‌یه‌کتر بون ، کاتێک ئه‌و هه‌سته‌ دروست بوو که‌ به‌رژه‌وه‌ندی له‌ به‌رچاو گرتن هاتۆته‌ ئاراوه‌ زۆر به‌ زووی دابران و ساردبونه‌وه‌ له‌و په‌یوه‌ندی یه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات .

4- نه‌مانی سنور یان به‌زاندنی سنوری تایبه‌تی یه‌کتر ، زیاد له‌ پێویست ده‌ست خستنه‌ ناو ژیانی یه‌کتر هۆکاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بروات .

5- که‌م ته‌رخه‌می نواندن و نه‌بونی دڵسۆزی و به‌ده‌نگه‌وه‌ چونی به‌رامبه‌ر له‌کاتی پێویست دا، واته‌ گرنگی نه‌دان به‌و ئه‌رکانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندی یه‌دا ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانت.

6-گرنگی نه‌دان به‌و بۆنه‌ تایبه‌تی یانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌ که‌ته‌وه‌.

7- دوور که‌وتنه‌وه‌ی بێ هۆکار ،خۆ دور خستنه‌وه‌ به‌ بێ بوونی هۆکارێک یان پاساوێک بۆ خۆ دور گرتن ،گه‌وره‌ کردنی شته‌ بچوکه‌کان .
8- نه‌بونی زمانی گفتوگۆ له‌یه‌ک گه‌یشتن و، جیاوازی فکره‌و بۆچون ...... چه‌ندین هۆکاری تر

زۆر پێویسته‌ که‌ خاوه‌نی په‌یوه‌ندی یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بین له‌گه‌ڵ که‌سه‌کانی ده‌ورو به‌ر ،وه‌ به‌هه‌موو جۆرێک پارێزگاری لێ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دوربین له‌ (گۆشه‌گیربون ، بێزار بون ، ته‌نیا بون ،بێده‌نگ بون ، دابران ، نامۆ بون،....)

{چۆن پارێزگاری له‌ په‌یوه‌ندی یه‌ کۆمه‌لایه‌تی یه‌کانمان بکه‌ین }
*له‌ سه‌ره‌تای دروست کردنی په‌یوه‌ندی دا پێویسته‌ فلته‌رێک پاڵاوته‌یه‌ک هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سێک به‌ (هاورێ هاوفکر ،هاوسۆز، هاوسه‌ر ......)تاکو  بتوانین له‌ ریگه‌ی ئه‌م پاڵاوته‌یه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌ باشی بناسین ، پاشان بریاری ئه‌وه‌ بده‌ین ،که‌ په‌یوه‌ندی یه‌کانی له‌گه‌ڵ دا چر بکه‌ینه‌وه‌ ،چونکه‌ نه‌ناسینی که‌سێک به‌باشی و تێنه‌گه‌یشتن له‌ فکره‌و که‌سایه‌تی ئه‌و هۆکارێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کان.

*تێگه‌یشتن و رێزگرتن له‌ فکره‌و بۆچون و بیرو باوه‌رو تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی که‌سی به‌رامبه‌ر

*وه‌فاداری به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و که‌سانه‌ که‌ په‌یوه‌ندی یه‌ک به‌یه‌که‌وه‌  ده‌مان به‌ستێته‌وه‌ (گه‌ر وویستت هاورێکه‌ت وون نه‌که‌یت بۆ ئاوازی گریانه‌کانت پێویسته‌ نۆته‌یه‌ک  فێربیت له‌ وه‌فـــــــــا

له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-04 17:23:43

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست

ئه‌و ده‌سانه‌ت خۆش بێت هاوری گیان
به‌ راستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوان و نایابه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ بوه‌ته‌ دیارده‌یه‌کی زه‌ق له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکانی دونیا به‌ گشتی و کوردیش به‌ تایبه‌تی
هه‌ر بژیت و ماندوو نه‌بیت به‌ هیوای بابه‌تی جوانتر
سه‌ربه‌رز بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-04 18:20:57

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست

سوپاس خه‌مه‌ گیان ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم
خۆشحال بوم که‌ به‌دڵ بوو ،بێگومان زو له‌ ده‌ست دانی که‌سه‌ ئازیزه‌کان
بووه‌ به‌ دیارده‌ به‌ تایبه‌ت له ئێستادا ، سوپاس بۆ تۆی گول سه‌رکه‌وت و بیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-04 20:05:44

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتو له‌نیا
بابه‌تێکی زۆر جوانت نوسیوه‌ هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت
ئاماژه‌ت به‌ هه‌ندێ خالی زۆر جوان کردوه‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-04 22:31:52

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست

ده‌سته‌كانت خۆش بێت له‌نیا گیان بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

به‌ڕاستی ئه‌م وته‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وتانه‌ی كه‌جوانترین مانا ئه‌به‌خشنه‌وه‌ به‌كرداره‌وه‌.........

{ژیان چیه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌ و بێگانه‌ بوونی دوو ئاشنا}
ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌و وته‌یه‌ بكۆڵینه‌وه‌ ده‌بینین ئیمه‌ی مرۆڤ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌زۆر كه‌س و زۆر شت ئاشنا ئه‌بین و پاشان ورده‌ ورده‌ بێگانه‌ ئه‌بینه‌وه‌
ئه‌ویش به‌هۆی ڕووداوه‌ تایبه‌تیه‌كانی ژیان و دوركه‌وتنه‌وه‌ و دابڕان و ئێش و ئازارو................... هتد

لایه‌كی تری مه‌سه‌له‌ كه‌ به‌لای منه‌وه‌ ئه‌و وته‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شیوه‌كان ئیمه‌ی مرۆڤ له‌نه‌بوونه‌وه‌ (بێگانه‌ییه‌وه‌) دێینه‌ بوون (ئاشنابوون به‌ژیان ) و پاشان كرداره‌كه‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌بێته‌وه‌
وه‌ك له‌ بوونه‌وه‌ ئه‌چینه‌وه‌ نه‌بوون.............
به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ هیوادارم بێبه‌شمان نه‌كه‌یت له‌تواناو بابه‌ته‌كانت،،،،،،،،،،،هه‌رسه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-05 02:15:27

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ژیان چی یه‌ ،جگه‌ له‌ ئاشنا بوونی دوو بێگانه‌و ،بێگانه‌ بوونی دوو دۆست

زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ بروای گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت
خۆشحاڵم که‌  به‌دڵی به‌رێزتانه‌ سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ هه‌میشه‌

زۆر سوپاس مه‌ریوان باوه‌نوری ئازیز
یاخوا  ده‌سته‌کانی تۆی به‌رێزیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت بۆ سه‌رنجه‌ جوانه‌کانت
به‌ڵێ رونکردنه‌وه‌که‌ی به‌رێزت زۆر راسته‌و شی کردنه‌وه‌یه‌کی جوانه‌ هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وت و بیت
به‌راستی به‌رێز مه‌ریوان منیش هه‌ر له‌ جوانی ئه‌و ووته‌یه‌ که‌  زۆر سه‌رنجی راکێشام بریارم دا
هه‌ندێک شتی له‌سه‌ر بنوسم ، هه‌رچه‌مده‌ ره‌نگه‌  هه‌قی ته‌واوم پێ نه‌دابێت ، به‌لام که‌مێک
فکری خۆمم مورتاح کرد به‌ نوسینی ،
سوپاس بۆ ئێوه‌و سه‌رجه‌م خوێنه‌ران
سه‌رکه‌وت و بن ده‌ستان خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net