❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بێده‌نگی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-04 03:15:41

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsXPMSIE

بێده‌نگی

بێده‌نگی

ئاسمانی ژوورسه‌رم، هه‌رجاره‌و ره‌نگێگ دێنێ وده‌با . گورانییه‌کی کۆنم وه‌بیرهاتۆته‌وه‌ و له‌ژێر لێوه‌وه‌ ده‌یڵێمه‌وه‌.
چاوه‌کانم ده‌قووچێنم وهه‌ست راده‌گرم .[بێ ده‌نگی] ته‌نیا چه‌ندساتێکی کورت ده‌خایه‌نێ و کاتێ چاو ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌زاران په‌یکه‌ره‌ی سه‌هۆل وخوێ له‌به‌ر چاوم تێکه‌ڵ ته‌م ومژێکی خه‌ست داده‌ڕووخێن . له‌ترسان دیسان چاوه‌کانم ده‌قووچێنمه‌وه‌ . له‌پڕداوه‌بیرم دێته‌وه‌ . ده‌ست ده‌به‌م و خه‌نجه‌ره‌که‌ی ناوگیرفانم ، سه‌وداسه‌رانه‌ له‌ناو مشت ده‌گرم . هه‌مووگیانم که‌وتۆته‌سه‌رئاو ، پێم وایه‌ دڵی خه‌نجه‌ره‌که‌ش کوته‌کوتیه‌تی، جاربه‌جارزیاتر لێ ده‌دا . هه‌رجارته‌کانێک ده‌خواو ده‌مه‌نووکێک ده‌سره‌وێنێته‌ رانم .‌ ئۆخژنێک گشت ده‌ماره‌کانی له‌شم ده‌گه‌ڕێ ودواجار تێکه‌ڵی بیناییم ده‌بێ . ده‌یبینم : تاته‌بردێکی ناوده‌ریا شه‌وانه‌ سه‌رله‌ئاوه‌کان دێنێته‌ده‌رێ . له‌هه‌مووکاتی شه‌ودا شه‌پۆله‌کان سنگی ده‌سوێن . ده‌یبینم : کراسێکی سپی له‌به‌ر کردووه‌ ، وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی تر ...[ ده‌یهه‌وێ ...] - ده‌تهه‌وێ ... - ویستن گوناحه‌؟ - ...بمکوژی ؟ - نه‌ء [قاقایه‌ک ] به‌گیانی خۆشه‌وی... -[ بێ گیانی] گوێم له‌ده‌نگی نابێ ، باڵای تاته‌به‌رد له‌ژێر تریفه‌ی زێڕینی هه‌یف دا وه‌ک ئه‌ڵماس ده‌دره‌وشێته‌وه‌ . بۆ ده‌ڵێی کراسه‌که‌ به‌له‌شێ وه‌ نووساوه‌ . ته‌نانه‌ت هه‌ست ده‌که‌م زۆرجێگای کراسه‌که‌ تێکه‌ڵ گۆشت بووه‌ . توێژێک زوقم له‌سه‌رئازای ئه‌ندامی نیشتووه‌ . به‌قێزه‌وه‌ شه‌پ له‌خیزه‌کانی به‌رده‌مم هه‌ڵده‌ده‌م . قاشوولکه‌یه‌ک وه‌دیار ده‌که‌وێ . به‌نووکه‌ شه‌ق تالێواری ئاوه‌که‌ی ده‌به‌م . [ پانتایی بێ شه‌رمی ده‌ریا ، تاته‌ به‌رده‌که‌ وه‌ک په‌یکه‌ره‌یه‌ک له‌خوێ راکشاوه‌ ] هه‌ڵبه‌زدابه‌زی خه‌نجه‌ره‌که‌ی ناو گیرفانم دام ده‌چڵکێنێ . چاوی بۆده‌گێڕم . هه‌ر‌واسه‌رسام له‌جیگای خۆی وه‌ستاوه‌ . ده‌ڵێم شه‌یتان به‌نه‌حله‌ت که‌م و ئه‌م خه‌نجه‌ره‌ تائه‌توانم فڕێ ده‌مه‌ناو ده‌ریاوه‌ ، که‌چی دڵ وده‌ستم سڕه‌ . - [ئه‌ی ئه‌م شه‌یتانه‌ ؟ ] دێت و به‌رمبه‌رم راده‌وه‌ستێ . له‌وکاته‌دا له‌خه‌نجه‌رێکی ده‌بان ده‌چێ بیهه‌وێ سنگی ئاسمان کون کا . شه‌پۆله‌توڕه‌ وتۆسنه‌کان تالای قاچه‌کانی ئێمه‌ دێن وکه‌ف وکوڵه‌کان له‌سه‌ر کوشه‌کانمان جێ ده‌هێڵن . ده‌نگێکی گڕ گه‌رووم ده‌ڕووشێنێ : - ناحه‌قم مه‌گره‌ ! هه‌وڵ ده‌دا تووڕه‌یه‌که‌ی بشارێته‌وه‌ : - تۆ حه‌ق ؟! به‌خێرایی تفه‌که‌ی ناو زارم قووت ده‌ده‌م . [خوێنم ...] - خوێنم پیس مه‌که‌! هه‌ست ده‌که‌م ناتوانێ له‌جێی خۆی بجووڵێ . چاوه‌کانی له‌ئاسمانه‌وه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ سه‌ر من . [ بێ ده‌نگییه‌کی قوول ] بێره‌حمانه‌ ده‌مبینێ : که‌ف لمه‌کانی داپۆشی وه‌ . هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و قه‌ت له‌جێی خۆی نه‌جووڵاوه‌ته‌وه‌ . کراسه‌سپییه‌که‌ی له‌به‌ردا نه‌ماوه‌ . [ له‌شی؟] - له‌شم ؟ پێت وانه‌بووئاوابگۆڕدرێ؟ سه‌ری به‌ئاسته‌م هه‌ڵدێنێ وبه‌پۆزه‌وه‌ : - ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ ده‌کرێ ! هه‌وڵ ده‌ده‌م تفێکی تاڵ قووت ده‌م . کوتم : ئه‌ی دڵت ؟ [ سه‌ری ده‌که‌وێته‌خوارێ . تف ده‌که‌مه‌عه‌رزی . سه‌ری خلۆر ده‌بێته‌وه‌ . تفه‌که‌م ره‌شه . سه‌ری خول ده‌خوا . تۆپه‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش ]‌ چاو ده‌بڕمه‌ تۆقله‌کان . قاشوولکه‌ بێ نازکه‌وتووه‌ . له‌یه‌ک دوور ده‌که‌وینه‌وه‌ . پێم وابێ واباشتره‌ . له‌دووره‌وه‌ ته‌مه‌شام ده‌کا. ره‌نگی چاوه‌کانی نابینم . گلێنه‌کانی خاڵین . به‌ڵام لێی ناترسم .[ به‌گیانی خۆشه‌...] - سوێندی به‌درۆ مه‌خۆ! - یانی بڕوام پێ ناکه‌ی ؟ [ قوڕگی وه‌ک تورمپای خراپ خڕه خڕی دێ ]‌‌‌ - تۆ چی.... کوابڕواکانت ؟! - من خۆم باش ده‌ناسم [ خڕه‌خڕی ...] چاوه‌کانی به‌ته‌واوه‌تی له‌هه‌رچی ره‌نگه‌ بێبه‌شن . فرمێسک له‌ناو سپێنه‌ی چاوه‌کانی دا زنه‌ ده‌کا . - تۆ چیت له‌من ده‌وێ ؟ دیسان بۆته‌وه‌ کچه‌ سپی وسۆڵه‌که‌ی جیهانی منداڵی . به‌هه‌موو هێزم چاوه‌کانم ده‌قووچێنم : ئاخ تاقه‌به‌رده‌که‌! چه‌نده‌م پێ خۆشه‌ له‌سه‌رت دانیشموو لاقه‌کانمت به‌سه‌ردا شۆڕکه‌مه‌وه‌ . ده‌ست به‌سه‌ر له‌شه‌داغه‌که ت دا بێنم . شه‌ونمه‌کانی سه‌ری تنۆک ، تنۆک بخۆمه‌وه‌ . بیهێنمه‌وه‌ ، بیخۆمه‌وه‌، بیهێنمه‌وه‌ . چاوه‌کانم ده‌که‌مه‌وه‌ . یه‌ک به‌خۆی ده‌قیژێنێ : - گلێنه‌کانت ... ته‌مه‌شام ده‌کاو ده‌له‌رزێ .خه‌نجه‌ره‌که‌ له‌ناومستم دا ده‌گوشم . - من هیچم له‌تۆ نه‌ده‌ویست . ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێ ... قسه‌که‌م بۆ ته‌واو نابێ وتف له‌زارم دا وشک ده‌بێ . دیسان به‌ده‌نگێکی نووساوه‌وه‌ ده‌ڵێم : - نه‌ده‌بوو له‌شت ... پاڕانه‌وه‌ له‌ناو چاوه‌کانیدا شه‌پۆ ده‌دا . - ده‌زانم ، به‌ڵام هه‌ر له‌جێی خۆیه‌تی . وه‌ک خۆی ماوه‌ . دڵنیابه‌! ده‌یبینم وده‌ترسم : دووقاش بووه‌ . گشت گیانی ، چاوه‌کانی نه‌بێ ، که‌چوونه‌ته‌ ناوقاشوولکه‌وه‌ . به‌نووکه‌شه‌ق تالێواری ئاوه‌که‌ی ده‌بم و ده‌یخه‌مه‌ده‌ریاوه‌ . قاشوولکه‌ نووقم ده‌بێ و چاوه‌کان ده‌که‌ونه‌سه‌ر ئاو ... کراسێکی سپی له‌سه‌ر لمه‌کان که‌وتووه‌ . باده‌ێهێنێ و ده‌ی با ، کایه‌ی پێده‌کا . ده‌سته‌کانی توند به‌سنگییه‌وه‌ گرتووه‌ . ده‌ڵێی دڵی ده‌یهه‌وێ باڵ بگرێ وئه‌و نایهێڵێ . - چۆن ده‌توانی کاری وابکه‌ی ؟ [ ره‌نگه‌ ئێستا چاوم وه‌ک گۆمی خوێنی لێهات بێ ] - مه‌ردی خوابه‌ ، وامه‌که‌ ! [ عه‌یب وعاره‌ ؟ هه‌هه‌ ، هه‌هه‌ ] - خواتۆڵه ده‌ستێنێ .‌ [ خوا ... هه‌هه‌ ... خڕه‌ خڕ ....] - نا ... نا... نا بێ ده‌نگییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌موو وڵات داده‌گرێ . [ من زاڵم نیم . پێش ئه‌وه‌ی بیکوژم ، مۆڵه‌تم دا هه‌موو قسه‌کانی بکا ] ‌ ده‌ڵێم : ده‌مهه‌وێ خه‌ڵک ئافره‌تێکی شه‌ق کراو ببینن . ده‌ڵێم : ناحه‌قم مه‌گره‌ ! ده‌ڵێم : نابیستم . ده‌ڵێم : من بۆ خۆشم هه‌میشه‌ هه‌ر شه‌قار شه‌قار بووم . ده‌ڵێم : ده‌زووله‌ زه‌ردو سووره‌کانی ناو مێشکم پرته‌پرتیانه‌ . ‌ ده‌ڵێم : ناهێڵم سه‌ربنێی به‌سنگمه‌وه‌ ... ده‌ڵێم : قاشوولکه‌م خۆش ناوێ . [ ده‌ڵێ : ده‌م وچاوت قووپاوه‌ ] کوتم : بۆن به‌رامه‌ی ده‌ریا تاته‌به‌رده‌که‌ گه‌مارۆ ده‌دا . ده‌نووسم : کچه‌ سپی و سۆڵه‌که‌ی سه‌ر لمه‌کان، شه‌ڵاڵی خوێنێکی گه‌ش بووه‌ و که‌ف وکوڵی ده‌ریا به‌رده‌وام دای ده‌پۆشێ .


نوسینی /// هۆگر

چ

Kurdzhin
-----------------------------------------------------------------
نه‌شه‌پۆلێک بۆکه‌ناری دڵنه‌وایی ده‌ستم ده‌گرێ
نه‌گوڵێکیش جورئه‌ت ده‌کا ده‌ست به‌زامم دابهینێ.
rekar67@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-07 06:00:15

baran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

Re: بێده‌نگی

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet


--------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-18 04:04:31

kawa76
خونچەی نوێ
شوێن: سویسرا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-18
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 13
WindowsVistaMSIE7

Re: بێده‌نگی

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
ئێمه‌ چینی چه‌وساوه‌ین .                چه‌کوشه‌که‌ی ده‌ستی کاوه‌ین ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-21 07:49:21

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsVistaMSIE7

Re: بێده‌نگی

desti ewesh xosh berezanm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-06-21 08:11:53

هه لند
خونچەی نوێ
شوێن: akre
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2010-12-20
په‌یامه‌كان: 61
WindowsXPMSIE

Re: بێده‌نگی

ده سته كانت خوش بيت به له م به دا خه وه من كه ميك تيكه هشتوم هههههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-07 10:33:17

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsXPMSIE7

Re: بێده‌نگی

desti ewesh xosh berezanm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net