.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




لە رۆژنامەی (الجمهوریە)ی میسری دا (ژمارە 13-12-19)دا هاتووە ، كە كتێبەك پەیدا بووە و هەرایەكی گەورەی لە ناوەندە زانستیەكاندا ناوەتەوە ، كە مێژوونوسان بە ژمارەی بەرجەستە شەق بوونی دەریاو وەستانی خۆریان لە ناو جەرگەی ئاسماندا سەلماندوە .
نوسەرەكەش زانایەكی سروشت ناسی روسییە بە ناوی (ئینماویل فلیكوفسكی)ئەم زانایە (10) ساڵ خەریكی ئەم توێژینەوەیە دەبیت .
نوسەر دەلێت :-
نیازكێكی گەورە لە سەردەمی یوشع دا وە موسا (ع) لە زەوی نزیك دەبێتەوە. ئەم دیاردەیە گەردونییە گەورەیەش كە هێزێكی نادیاری نائاسای بەرێوەی دەبات . ئەو معجیزانە راڤە دەكات كە لە نامە ئاسمانییەكان و تەورات و ئینجیل و قورئاندا هاتوونە . نزیك كەوتنەوەی هەسارەیەك یان نیازكێكی گەورە لە زەوی زۆر دیاردەی جیاجیا پەیدا دەكات . لەوانەش سوڕی زەوی بە دەوری خۆیدا هێواش دەكاتەوە . یان دەوەستێنێ . هەتا خەلك وا دەزانن خۆر لە شوێنی خۆی وەستاوە لەوانەش كەرت بوونی دەریا و پەیدابوونی ستونی هەورین لە شەو و رۆژدا .
لە سەردەمی فیرعەونییەكاندا هەسارەیێ رەت بوو . بارانەكی سور (احمر) بارییە سەر زەوی و رەنگەكی سوری دایە زەوی ورووباری نیل و دەریا .ئەمەش ئەم ئایەتە قورئانییە بشت راست دەكاتەوە (( فَأَرْسَلْنَا عَڵیْهِمُ الگُّوفَانَ ۆالْجَرَادَ ۆالْقُمَّڵ ۆالچَّفَادِعَ ۆالدَّمَ ێَێاتٍ مُفَصَّڵاتٍ فَاسْتَكْبَرُوا ۆكَانُوا قَوْمًا مُجْڕمِینَ )) 133 اڵاعراف) واتا :- جا ئێمەش بەڵای لافاوو كولله و ئەسپێ و بۆقی جۆراو جۆر و خوێنمان ناردە سەریان لە كاتێكدا ئەوانە چەندەها بەڵگەی روون بوون (لەسەر تاوانبارییان)، كەچی ئەوان هەر لووت بەرزیان كردو خۆیان بەزل و گەورەزانی، بەِراستی قەومێكی تاوانبارو تاوانكار بوون.
ئەم قوراوە لە چەند جێگایەكی زەوی دا باریوە . ئەو موعجیزەیەی هەموو یاسا گەردون ناسییەكان دە بەزێنێت . تەنها خوا دەتوانی دروستی بكات . ئەم موعجیزەیە كاتێ رووی دا كە موسا (ع) لە تاو چەوسانەوەی فیرعەون دا لە میسر ڕادەكات . فیرعەون بە سوپاوە بە دوایدا دەكەوێت .بەلام دەریاكە كەرت دەبێت موسا(ع) و یارانی بێ باك دە پەرنەوە ، كاتێ فیرعەون و دارو دەستەكەی دێن دەیانەوێ بەدوادا برۆن ئاوەكە وێك دێتەوە و دایان دەپۆشێ و كەسیان لێ قوتار نابێت .
نوسەرەكە دەڵێت :-
لە سەردەمی موسا دا وەكو مێژوونوسانی چینی باسیان كردووە ، خۆر لەو كاتەدا ئاوا نابێت تا دارستانەكان دەسوتێن و بەستەلەكەكان دەتوێنەوە و زەوی دەوەستێ . وەكو بڵێی هێزەكی گەورە لە پشت ئەو مەسەلەوەییە و ناشزانرێ كت و مت چەند وەستاوە تا دەستی بە سورانەوە كردۆتەوە . بەڵام ئایا زەوی بە هەمان ئاراستەوە خوڵاوەتەوە ؟؟ ئیستا زەوی لە خۆرئاواوە بۆ خۆرهەڵات دەسورێتەوە . بە پێچەوانەی میلی كاتژمێر . بەڵام ئایا بەردەوام ئاوا بووە ؟؟ئەگەر لە نەخشە كۆنەكان بروانین نەخێر . چونكە نەخشەی میسرییە كۆنەكان . كە لە سەر یەكێ لە پەرستگاكان كێشاویانە ئەوە نیشان دەدات . كە زەوی بەر لە وەستانی لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا سوڕاوەتەوە.
ئەفلاتونیش لە ئاخاوتنەكەی دا لە مەڕ سیاسەتەوە گوتوویەتی :-
(جاران خۆر لە خۆرهەڵاتەوە ئاوا دەبوو)
ئەمەش ئەم ئایەتە پیرۆزە وەصف دەكات ( رَبُّ الْمَشْڕقَیْنِ ۆرَبُّ الْمَغْڕبَیْنِ ) الرحمن [17] واتا :- خوا خاوەنی هەردوو رۆژهەڵات و هەردوو رۆژئاوایە. بۆجی دوو رۆژهەڵات و دوو رۆژئاوا ؟؟؟ خۆتان بریار بدەن دەزانم هەر یەكەك بە شێوەیەك تەفسیر دەكات.
ئایا لە ئاخیر زەماندا لە سەردەمی مهدی و مەسیح دا جارەكی تر خۆر دەگەرێتەوە؟؟!!
بێگومان لە ئاخیر زەماندا جارەكی تر زۆر كاری نائاسایی ڕوودەدەنەوە . وەكو لە قورئان و سونەت دا هاتوون .وەكو معجیزەیەك بۆ مرۆڤی سەردەم و گەرانەوە بۆ ئیسلام بوون و باوەر هێنان بە محمد (ص) . یەكێ لەوانە وەكو (السید سابق) باسی دەكات ( كاتێ قیامەت نزیك دەبێتەوە سیستەمی خۆر دەگۆرێ و كاری نائاسایی ڕوودەدەن . لەوانە خۆر لە خۆرئاواوە هەڵ دێت و گیاندارێك لە زەوی دیتە دەر ( دابە الارچ) كە لە قورئانیش باس كراوە ئەو دابەیە قسە لەگەڵ خەلكی دەكات ......
لە فەرموودەدا هاتووە ( لا تقوم الساعە حتی تگلع الشمس من مغربها) متفق علیە . واتا :-
قیامەت ڕوونادات تاكو خۆڕ لە خۆڕئاواوە هەڵنێت .بەو پێیە جارەكی تر خۆڕ دەوەستێت و بە پێچەوانەوە دەسوڕێتەوە وەك جارانی لێ دێتەوە وەك میلی كاتژمێر دەسورێتەوە .
رایز دەلێت :- لە كاتی توێژینەوە لە هەندێ چەرخ و مێژووی زەمینی دا زۆر بەڵگەنامە دەبینین كە نە لە رووی مێژووەوە نە لە رووی ئەفسانەوە وەكو ئیستا نەبووە .هەندێ كارەسات سیستەمی نەگۆری باوی زەوی گرتۆتەوە و ئەو كارەساتانە زۆر شارستانیەتی لە ناو بردون . جوانترین نمونە ئەفسانەی ( ئەتلانتس)ە . دە ڵێن ئەم كیشوەرە بەر لە (10) هەزار سال ژێر ئاو كەوتوە. ئیستاش بڕوا وایە ڕووداوی ئەم كیشوەرە بەشێكە لە زنجیرە رشووداوەكانی بەر لە مێژوو.
ماتریالیستی بە جاوی گومانەوە لەو ئەفسانانە دەڕوانێت بەڵام ئەمرۆ هەوایەكی تازە پەیدا بووە ئارەزوی پەسەندكردنی ئەم ئەفسوناویانە دەكات . جونكە لێرەدا زانیاری زۆری لەم بارانەوە لە ئەدەبیە دێرینەكاندا هەیە .
ئەنومائیل فكیكوسی لە كتێبەكەی ( عالم فی تصادم) دا بروای وایە كە سیستەمی خۆڕی بەرەو روی زۆر تێكچوون بۆتەوە . بڕوای وایە كلكدارەكی گەورە بەر مەریخ دەكەوێت و لە ئاكامدا زوهرەی لێ پاشەكەوت دەبێت . بۆیە زوهرە وەكو میلی كاتژمێر دەخولێتەوە پێچەوانەی هەسارەكانی تر.
ئامادەكردن : شاخەوان ئەركوشی
سەرجاوە :كتێبی ئینسكلۆپیدیای ئیعجازی زانستی لە قورئان و سونەت دا
بە دەستكارییەوە
بهڕێز دانانی ئیمێڵ ڕێگه پێدراونی یه ،،
جارێكی دی ئهوه ڕونهداتهوه .
لهگهڵ ڕێزی دهستهی بهڕێوبهرایهتی ...
لهسهر هێڵ نییه



dest xush berez bburn
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
