❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سیحر و بورجه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌رگه‌نجان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-08 15:44:02

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE

سیحر و بورجه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌رگه‌نجان

بورجه‌كان و سیحر و جادووكۆڵینانى، هه‌موو یه‌ك ماناو مه‌به‌ستیان هه‌یه‌، ئه‌ویش قسه‌كردنه‌ له‌ شته‌ شاراوه‌كان و له‌ ئاینده‌و ده‌ست خستنه‌ ناوكارى خوایه‌و سه‌ركه‌شایه‌تیه‌ بۆ زانینى غه‌یب كه‌ ئه‌وه‌ش (شیرك)ه‌وهاوتابۆخواقه‌رار دانه‌، چونكه‌(وعنده‌ مفاتیح الغیب لا یعلمها الا هو)،

بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئیسلامدا نایه‌ته‌وه‌، و له‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا كارێكى ناپه‌سه‌نده‌و مه‌رفوزه‌و ئه‌وه‌ى ده‌یكات و ئه‌وه‌ش باوه‌رِى پێى بێت حوكمى بۆ دانراوه‌،

ساحر : واته‌ ئه‌وه‌ى هه‌ڵده‌ستێت به‌ كاره‌كه‌، كه‌ سیحروجادووگه‌ریه‌، ئه‌گه‌ر مسوڵمان بێت حوكمى كوشتنى هه‌یه‌، و ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌ لایان و باوه‌رِیان پێده‌كات ، ئه‌وا فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێ : (ئه‌وه‌ى بچێته‌ لاى ساحیروجادوگه‌ر و باوه‌رِى پێ بكات، ئه‌وا كافره‌ به‌وه‌ى بۆ موحه‌ممه‌دصلی الله‌ علیه‌ وسلم هاتووه‌؟ ،

واته‌ ئیسلام ! بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه‌ بۆ مێژووى ئه‌م كاره‌، ئه‌وا مێژوویه‌كى دوورو درێژى هه‌یه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى مرۆڤه‌وه‌ مرۆڤ پێوه‌ى خه‌ریك بووه‌و له‌ سه‌رده‌مێكه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مێكى تر جیاوازى هه‌بووه‌،

به‌ڵام هه‌روه‌ك دیارده‌یه‌ك بوونى بووه‌و له‌ قورئاندا له‌چه‌ند جێگایه‌ك باسى لێ كراوه‌، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى زۆر باو بووه‌ له‌ سه‌رده‌مى فیرعه‌ونه‌كاندا بووه‌،
بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ش به‌ حیكمه‌تى خۆى كاتێك پێغه‌مبه‌ر (موسا)ى علیه‌ السلام بۆ ناردن به‌ پێى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سیحروجادوو زۆر له‌ ناو به‌نى ئیسرائیلدا باو بووه‌، به‌ كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌وه‌ رِه‌وانه‌ى كرد، تا هه‌موو ئه‌و سیحروجادوانه‌ به‌تاڵ بكاته‌وه‌و نه‌یهێڵێت له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌بینین زۆرى ئه‌وانه‌ى خه‌ریكى كارى جادووگه‌رى و سیحرن (یه‌هودیه‌كانن یان جووله‌كه‌كانن)،

ئه‌مرِۆیش ده‌بینین له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌دا هێشتا هه‌روه‌ك دیارده‌یه‌ك له‌ناو میلله‌تاندا ده‌بینرێت و رِه‌واجى خۆى هه‌یه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل عه‌قڵدا نایه‌ته‌وه‌و چه‌ندین كه‌ناڵى ئاسمانى و بڵاوكراوه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ ئه‌م كاره‌، له‌ناو میلله‌ته‌ مسوڵمانه‌كاندا به‌هۆى ئه‌و فه‌راغه‌ دینیه‌ى كه‌ هه‌یه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خوا، بۆته‌ دیارده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر چى له‌ ئیسلامدا به‌ (شیرك) داده‌نرێت، به‌ڵام به‌ بیانووى ناوى جیا جیا سه‌رگه‌رمن پێوه‌ى،

بۆ نموونه ‌: به‌بیانووى زانستى فه‌له‌كناسى و زانینى بورجه‌كانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێكى زۆر خوویان پێوه‌ گرتووه‌، رِۆژانه‌و هه‌فتانه‌ موتابه‌عه‌ى ئه‌و كه‌ناڵ و بڵاوكراوانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بورجه‌كانى تێدایه‌، كه‌ هه‌مووى درۆو ده‌له‌سه‌و قسه‌ى پرِوپوچن، ده‌چنه‌ قاڵبى سیحرو شیركه‌وه‌،

به‌ڵێ زانستى فه‌له‌كناسى له‌ ئیسلامدا رِێى پێدراوه‌، وه‌ك زانستێك بۆ زانینى كه‌ش و هه‌واو پێشهاتى كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان، نه‌ك وه‌ك زانینى قه‌ده‌رو ناخى كه‌سه‌كان، و پێشهاته‌كان كارى پێ بكرێ و حسابى داهاتووى خۆتى پێبكه‌ى ! به‌ داخه‌وه‌ زۆرى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش كه‌ ده‌كرێت، ده‌بینین ئه‌وانه‌ى سه‌رگه‌رمى ئه‌م كاره‌ن و بازارِ گه‌رم ده‌كه‌ن ئافره‌تانن، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ دابه‌زین و كزبوونى ئاستى رِۆشنبیرى لاى ئه‌م چینه‌ گرنگه‌ى كۆمه‌
س.كةش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-12-09 05:20:18)

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-08 17:22:03

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سیحر و بورجه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌رگه‌نجان

dastxosh kaka fanabn harbzhit

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-09 06:46:43

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: سیحر و بورجه‌كان و كاریگه‌ریان له‌سه‌رگه‌نجان

زۆرسوپاس كاك احمد به‌رێزیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net