❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-10 13:19:17

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت........

كورت و مانادار ...
ئایا ئه‌ته‌وێ بزانیت چۆن ئه‌توانیت به‌ئاسانی ژیانی خۆت له‌ناو به‌ریت و تێكی بده‌یت..؟
فه‌رموو :



ئیره‌یی بردن،،زه‌هرێكه‌(ژه‌هرێكه‌) بێ هاوتایه‌ ئه‌گه‌ر به‌شیوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ڕۆژانه‌ به‌كاری بهێنین ئه‌توانیت هه‌موو شتیكی باش خراپ بكات و به‌ئاسانی ژیانت له‌ناو به‌ڕیت....

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ca1cac3e6f.jpg

ئیره‌یی(حسودی) به‌هه‌موو كه‌س به‌ره‌، وه‌ غه‌می هه‌موو شتیك بخۆ، بۆ نموونه‌ باخچه‌ی ماڵی هاوسێكه‌تان یان هاوڕیكه‌ت یان ناسراوه‌كانت ،، جوانتر و سه‌وز تره‌ له‌وه‌ی ئێوه‌....
ئه‌وه‌ له‌بیربكه‌ كه‌ ئه‌وان زۆرتر خزمه‌تی باخچه‌كه‌یان كردووه‌،، ئاوی باشیان داوه‌ هه‌میشه‌ به‌ده‌میه‌وه‌ن ... یانی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ڕاستی(منطق) له‌به‌رنامه‌ی تۆدا نه‌بێت ...چوونكه‌ تۆ پێویسته‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌سك بیربكه‌یته‌وه‌ كه‌ بۆباخچه‌ی كه‌سانی تر له‌هی تۆ جوانترو گه‌شتره‌ ... خه‌فه‌تی باش بۆ ئه‌و كاره‌ بخۆ ئیره‌یی باشیان پێ به‌ره‌...



خه‌فه‌تی ئه‌وه‌ بخۆ كه‌ هاوسێكه‌ت یان هاوڕیكه‌ت یان كه‌سێكی تر ئۆتۆمبیلی ئاخرین مۆدێل و جوانی پییه‌ ،، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ كۆنه‌ یان نیته‌...
بیرله‌وه‌ نه‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ساڵانیكی زۆر هه‌وڵی داوه‌ ،، خوێندنی باشی كردووه‌ له‌جێگایه‌كی باش ده‌وام ئه‌كات و خزمه‌تی باش ئه‌كات...كارێكی باشتر له‌تۆی هه‌یه‌،،
تۆ ته‌نها بیرله‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌وه‌ی تۆ باشتر و تازه‌ تره‌... ئه‌وه‌ جێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ت بێت ....


به‌وردی و به‌كورتی هه‌موو شته‌ باشه‌كانی ژیانت له‌بیربكه‌و ته‌نها هزرو بیركردنه‌وه‌ی ژیانت بكه‌ به‌وه‌ی كه‌ كه‌سانی تر هه‌یانه‌ و باشه‌ وه‌ تۆ یان نیته‌ یان هه‌یته‌ و خراپه‌..

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-4b71d1d254.png
بۆ نموونه‌ مناڵی هاوسیكه‌ت ئه‌چێته‌ زانكۆ كه‌ هاوته‌مه‌نی مناله‌كه‌ی تۆیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ هێشتا له‌ دواناوه‌ندییه‌ ئه‌وه‌ جێگا خه‌م خواردنه‌ بۆتۆ ئه‌وه‌ له‌بیربكه‌ كه‌دایك و باوك و ماڵه‌وه‌ی ئه‌و مناله‌ هه‌میشه‌ خزمه‌تی مناڵه‌كه‌یان كردووه‌ تا گه‌شتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ ،، به‌ڵام تۆ له‌و كاته‌دا خه‌ریكی ژیانی خۆت بوویت و ئاگات له‌مناڵه‌كه‌ت نه‌بووه‌ ،،تۆ چ كارت به‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ كاری تۆیه‌ حه‌سوودی به‌ری به‌و مناڵه‌ كه‌ پێش مناڵه‌كه‌ی تۆ ڕۆشتۆته‌ زانكۆ...هۆكاری زۆر هه‌یه‌ بۆ ئیره‌یی بردن به‌خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت ئیستا كه‌ خۆمان ئه‌زانین كه‌س وه‌كو تۆ نیه‌ ،، ئه‌گه‌ر وه‌ك تۆ بێت ئه‌وه‌ ئه‌توانین بڵێین هه‌میشه‌ دۆڕاوه‌ ...


كاری هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته‌ یان پیاوه‌ باشتره‌ له‌كاری هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆ  ده‌رامه‌تێكی زیاتری هه‌یه‌ ،،،بیربكه‌ره‌وه‌ كاتێك ئه‌ته‌وێت اه‌ جێگه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌یت هه‌میشه‌ شتێك هه‌یه‌ بۆ ئیره‌یی بردن وه‌ له‌ ڕاستیدا شتێك نیه‌ كه‌ تۆ خۆشحاڵ بكات .. ته‌نیا سه‌رت بكه‌ره‌ سه‌ر ئه‌ژنۆكانت و خه‌م بخۆ و واز له‌و كاره‌ت مه‌هێنه‌ كه‌ ئیره‌یی بردنه‌،، ئه‌وه‌نده‌ ئیره‌یی به‌خه‌ڵك به‌ره‌ تا ماندوو بێزار ئه‌بی... ورده‌ ورده‌ خۆی ژیانت ڕاسته‌خۆ ئه‌گۆڕێت و بێزار ئه‌بی له‌ ژیان ..ئه‌وه‌یه‌ كورته‌یه‌كی له‌ناوبردنی ژیانی خودی... كێ ئه‌یه‌وێت با ده‌ست پێبكات ...



له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ بیری مه‌كه‌ن و چركه‌ به‌چركه‌ به‌كاری بهێنن،، ئیره‌یی ئه‌توانێت ڕۆژی رووناك بكاته‌ شه‌وی تاریك و بێ ڕۆشنایی،،،وه‌ ئارامی بكاته‌ ده‌ردوو توڕه‌یی ،، وه‌ خۆشی بۆ ناخۆشی و خه‌نده‌ بۆ خه‌م ............هتد بگۆڕێت...
وه‌ گومان له‌وه‌ نیه‌ كه‌هه‌میشه‌ ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئیره‌یی بردن وه‌ تۆ ئه‌توانی له‌هه‌ر ریگایه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌یت و ژیانت له‌ناو به‌ریت هیچ پیویستت به‌دارو ده‌رمانی تر نیه‌ بۆ له‌ناو بردنی خودی..........



مرۆڤی گه‌وره‌و ئاقڵ : هه‌میشه‌ دووره‌ له‌و كردارانه‌ ،، ئه‌و هه‌میشه‌ ته‌ماشای خوارووی خۆی ئه‌كات به‌و مناسبه‌ی كه‌ چۆن ئاوڕیك له‌و كه‌سانه‌ بدریته‌وه‌ كه‌ دواكه‌وتی ژیانن و ناتوانن به‌ ئاسانی هه‌ستنه‌وه‌ ئه‌وه‌ شایه‌نی خه‌م خواردن و خۆ هیلاك كردنه‌ ... وه‌ ته‌ماشای كه‌سانی سه‌ره‌وه‌ی خۆی ئه‌كات نه‌ك به‌ هۆی ئیره‌ییه‌وه‌ ،، به‌ڵكو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵ و تیكۆشان بتوانێت بگاته‌ ئه‌و ئاست و پله‌یه‌ی كه‌ هاوڕێكه‌ی به‌هه‌وڵ و تیكۆشان به‌ده‌ستی هێناوه‌ ،، ئه‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌دات له‌هاوڕیكه‌یه‌وه‌ فێربیت و قۆناغ به‌قۆناغی ژیان به‌سه‌ركه‌وتوویی ببڕیت ... ئه‌و ئه‌و كاره‌ ناكات ده‌ست له‌ ئه‌ژنۆ و ته‌نیا ئیره‌یی بردن بكات به‌ڵكو ئه‌و ڕێگا ئه‌دۆزێته‌وه‌ بۆ له‌ناو بردنی ئیره‌یی......



ئاماده‌كردنی// مریوان باوه‌نوری
تایبه‌ت به‌كوردژین

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-10 20:22:22

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

به‌ڕاستی به‌ڕاستی زۆر زۆر جوانه‌ کاکه‌ مه‌ریوان گیان
زۆر زۆر گرنگه‌ زۆر زۆر پێویسته‌ ئه‌وده‌ستانه‌ت خۆش بێت
خوا پاداشتی به‌ خێرت بداته‌وه‌ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌
ئینشآءالله‌ هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو ئه‌بیت و ته‌مه‌نت پڕ به‌ره‌که‌ت بێت
ئه‌وشتانه‌ی زۆر گرنگن باست لێیان کردووه‌ که‌ چۆن ئه‌بێته‌ له‌ناوبه‌ر "حه‌سوودی"
هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ریم بۆت هه‌یه‌له‌ ژیان شاد بیت براگیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-10 22:54:27

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مه‌ریوان
به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆرررررررر جوانه‌ و گرنگه‌...
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌
هه‌ر سه‌رکه‌وتو به‌خته‌وه‌ر بیت ئینشائه‌ڵا...
بژیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-14 11:42:36

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
به‌ڕێز موسلیم و لیسا خان
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیتان بووه‌
هیوادارم ئه‌و كاره‌ ناشیرینه‌ زۆر لێتانه‌وه‌ دوور بێت و هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-14 14:51:29

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

به‌ کورتی و به‌ پوختی ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت
هه‌ر بژیت کاکه‌ مه‌ریوان گیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌
به‌ هیوام ئه‌و کرده‌وه‌ خراپه‌ له‌ ناوماندا نه‌مێنێ
سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر بیت برا به‌رێزه‌که‌م

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-22 17:00:15

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

بابه‌تیکی زۆۆۆۆۆر جوانه‌ زۆر جوان باست کردوه‌
ئیره‌یت هه‌ڵوه‌شاندوه‌ هههههههههههههههه
یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ مه‌ریوان
بابه‌ته‌کانت زۆۆۆر جوانن هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-01-12 14:54:40

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: یه‌ك ڕێگای ئاسان بۆ به‌د به‌خت كردنی خودی خۆت......

سوپاس بۆ هه‌ردوو به‌ڕێز(خه‌مه‌ و تینا)بۆ په‌یامه‌كانتان
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌تان به‌دڵ بووه‌
سوپاس بۆ ئێوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net