.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زۆرن ئه‌و نوكته‌و كۆمێنتانه‌ی كه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه رۆژانه گوێبیستی ئه‌و قسه‌و باسه گاڵته‌ئامێزانه ده‌بین كه ده‌رباره‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی دروست بوون كه به‌شێكیان واقعینو هه‌ندێكیشیان دوورن له راستی‌و ته‌نها دروستكراوی خه‌یاڵی تاكه‌كه‌سن.
لێره‌دا ته‌نها بۆ پێكه‌نین به‌شێك له‌و جیاوازییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له‌پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسهریگریو دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه درووست ده‌بن..
پێش هاوسه‌رگیری: پیاو كڕیارێكی ناودارو ناسراو ده‌بێت له‌لای دووكانه‌كانی فرۆشتنی گوڵ‌و دیاری.
دوای هاوسه‌رگیری: پاشماوهیهك له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، ده‌بێته كڕیارێكی ناودارو ناسراو له‌لای دووكانه‌كانی تایبه‌ت به فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه.
پێش هاوسه‌رگیری: قسه‌و باسی نێوانیان دوورودرێژ ده‌بێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك گوێبیستی قسه‌كانیان بێت، ده‌ڵێت ئه‌مانه چیرۆكی هه‌زارو یه‌ك شه‌وه بۆیه‌ك ده‌گێڕنه‌وه.
دوای هاوسه‌رگیری: زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه قسه‌و باسه‌كانی نێوانیان كورت ده‌بێته‌وه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له گێڕانه‌وه‌ی كورته چیرۆكێك ده‌چێت، بۆ خه‌واندنی مناڵێك.
پێش هاوسه‌رگیری: ده‌ست له‌ناو ده‌ست ده‌گه‌ڕێن به‌ناو بازاڕدا، پیاو ده‌ستی ژن ڕاده‌كێشێت‌و به‌زۆر ده‌یه‌وێت خۆی پاره‌ی كه‌لوپه‌له كڕراوهكان بدات.
دوای هاوسه‌رگیری: دوای پرۆسه‌كه قۆڵ له‌ناو قۆڵ به‌ناو بازاڕ دهگهڕێنو ئه‌مجاره پیاو قۆڵی ژنه‌كه ڕاده‌كێشێت نه‌كات حه‌ز له شتێك بكات‌و بیه‌وێت بیكڕێت.
پێش هاوسه‌رگیری: ئازیزه‌كه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داوای ماستی چۆله‌كه بكه‌یت بۆت ده‌هێنم.
دوای هاوسه‌رگیری: ماستی مانگا زۆر‌و زه‌به‌نده‌یه له‌بازاڕدا، ئیتر ماستی چۆلهكهت بۆچییه؟
پێش هاوسه‌رگیری: پیاو هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه كاندید كراوه بۆ هه‌ڵبژاردن.
دوای هاوسه‌رگیری: پله‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مجاره وه‌ك ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه ته‌نها ئه‌ركی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه.
پێش هاوسه‌رگیری: ژن ده‌یه‌وێت پیاوه‌كه‌ی زۆر جوان بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕازی بێت پێی‌و زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بكات.
دوای هاوسه‌رگیری: ده‌یه‌وێت زۆر ناشرین بیت بۆئه‌وه‌ی كچانی دیكه سه‌یری نه‌كه‌ن.
پێش هاوسه‌رگیری: ژن زۆر به بایه‌خ پێدانه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ پیاوه‌كه‌ی.
دوای هاوسه‌رگیری: پرۆسه‌ی بایه‌خ پێدان به گوێگرتن ده‌گۆڕێت، ئیتر ژن بۆی گرنگ نییه پیاوه‌كه‌ی چی ده‌ڵێت، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه پیاوه‌كه‌ی به‌ده‌م خه‌وه‌وه قسه ده‌كات.
:::س:::هاوڵاتی:::
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن لیــســا (2010-12-10 23:16:41)


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ههههههههههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سپاس سۆز گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێز لیــســا گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر جوانه و له هه‌مان کاتدا ڕاستیهکیشه.
ڕۆڵه باپیره‌ت دوای هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌نده عه‌لاگه‌ی ههڵگرتهو ه ئێستا ده‌سته‌کانم مه‌تر و نیوێك درێژ بوون، که ئه‌شیا نبهمهوه بۆ ماڵه‌وه داپیره له ده‌ستم وه‌رناگرێ و ئه‌ڵێ باشه له‌ویا دایان بنێ.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







هههههه باپیره باشه من یێم یارمه‌تیت ئه‌یه‌م هههه
سپاس باپیره گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بێت به هیوای سه‌رکه‌وتنت
سه‌لام له داپیره گیان بکه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هههههههههههههههه ده‌سته‌کانت خۆش بێت
پێش هاوسه‌رگیری: ده‌ست له‌ناو ده‌ست ده‌گه‌ڕێن به‌ناو بازاڕدا، پیاو ده‌ستی ژن ڕاده‌كێشێت‌و به‌زۆر ده‌یه‌وێت خۆی پاره‌ی كه‌لوپه‌له كڕراوهكان بدات.
دوای هاوسه‌رگیری: دوای پرۆسه‌كه قۆڵ له‌ناو قۆڵ به‌ناو بازاڕ دهگهڕێنو ئه‌مجاره پیاو قۆڵی ژنه‌كه ڕاده‌كێشێت نه‌كات حه‌ز له شتێك بكات‌و بیه‌وێت بیكڕێت.
هههههه

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
هیوادارم هه‌موو کات خه‌نده میوانی لێوه‌کانتان بێت
سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه