.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ئایا چیرۆکى تەوبە کردن و گەڕانەوەت چى یە ؟ ڕەنگە بڵێی: ووتارێک... یان ڕووداوێک... یان خەونێک... یان کارەساتێکى دڵتەزێن... یان...
بەڕاستى پرسیارێکە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە بە تایبەتى هەر لەیەکەمین ساتەکانى هەست کردن بە چێژى خۆشبەختى دواى پەشیمانى و گەڕانەوە بۆ مەنزڵگاى تەوبەکاران...
چیرۆکى گەڕانەوەى من ئەمە بوو: دواى ئەوەى لە تاریکستانى تاوان و گوناهدا ڕۆچووم... شەوێکیان لە خەونمدا.... لە شوێنێکى هەرە بەرزەوە فڕێم ئەدەنە ناو ئاگرى دۆزەخ... هەر کە گەشتمە لێوارى دۆزەخ بەڵێ دۆزەخ... لە پڕ بەخەبەر هاتم و چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک... ناخم تێکەڵ بوو لە خۆشى و ناڕەحەتى...
خۆشى ئەوەى کە تاوەکو ئێستا زیندووم و لە ژیانمدا بوارم لە پێشە بۆ گەڕانەوە و تەوبە کردن.
ناڕەحەت و دڵتەنگم بۆ ئەو چارەنووسە کە ئەمەشیان دەرئەنجامى ڕۆچوونمە لە تاوان و سەرپێچى چ چارەنوسێک؟!! سوێند بەخوا دۆزەخم بە چاوى خۆم بینى ئاگرێکى ڕەش و بڵێسەدار وە لەگەڵ نزیک بوونەوەم لەم ئاگرە توڕەیى ئەم دۆزەخە ڕووى داپۆشیم
ئەمەیە زەنگى گەڕانەوەم
ئەمەیە ڕێگەى تەوبەم
جا خوشک و برایانم ئێوەش چیرۆکى گەڕانەوەتان بکەنە دیارى تاوەکو هەموومان لێی سوود مەندبین و پەند و ئامۆژگارى لەیەکتر وەربگرین
******************************
ئهمهش چهند چیرۆکێکی ئهوبه کردن
1.من كوڕێكم تەمەنم 21 ساڵە لە شارى سویدم.من توشى نەخۆشى بووم هیچ كەس نازانێ دەردى من چیە تەنانەت خۆمیش نازانم من دوو ساڵ وەكو مردوو بووم زۆر زۆر وەزعم خراپ بوو،وتیان پێم كەمن عیلاجم نیە دواى ئەم قسەیە زۆر تێك چووم و شەو و ڕۆژم بوو بە دۆزەخ.هەموو شەوێك خەوم بەوەوە دەبینى كە وام دەزانى من دەمرم وەكو شێتم لێ هات بوووام هەست دەكرد یەكێك پێم دەڵێ بڕۆ ڕێگاى خوا بگرە باش دەبیت. سوپاس بۆ خوا من چوومە سەر ڕێگاى خوا بەڵام بە هەموو دڵێكەوە تۆبەم كرد بەرامبەر بە خواى خۆم.زۆر زۆر سوپاسى خوا دەكەم من ئێستا وەزعم زۆر باشە و هیچ موشكیلەیەكم نیە.
2.[هەركەسیك گوێرایەڵی دایك وباوكى نەبێت لەكارى چاكە ئەوا رۆژگار فێرى گوێرایەڵی دەكات]
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
بەرێزان من وەكو گەنجێك زۆر سەركەش و كەلە رەق بوم وە هەندێ كارى نابەجێم دەكرد بەتایبەتى گویرایەلى باوكم نەبووم تاكار بەوەگەیشت مالەوە بەجى بێلم رو لەدەرەوەى مال بكەم بۆیە بۆیەكەم جار كەمالەوەم بەجێ هێشت لەتەمەنێك زۆر هەستیاردابوم كەتەمەنم 16سال دەبوو بۆیە دەستم دایە كاركردن بەلام ئەو كارەى دەم كرد نە باوكم نە هیچ لەخزمانم نەیاندەزانى من لەكوى وەلەچ كارێك دام كارەكەشم قاچاغى بوو لەنێوان دوو دەسەلاتى زۆر جیا بۆیە هەركاتێك بگیرابایەم ئەوا كەمترین سزا بەنكردنم بوو هەتاهەتایە وەبەردەوام بوم لەم كارەم دوور لەمالەوە دوور لەخزمان دوور لە دۆست وبرادەران لەغەریبایەتى بەبێ كەس تا شەوێكیان لەكاتى پەرینەوەم بۆئەودیوو سنور گیرام لەگەل دوو كوورى تر كەهەردووكیان برابوون دواى لێدانێكى باش من بیرم كردەوە ئەكەر قسیەى تەواوەتیان بۆبكەم دەربارەى ئەوئەشیایى كەپێمانە ئەوا دوو براكەى تر ئازاد دەكەن بۆیە من خۆم كردە قوربانى ئەدوو برایەكەنەشم دەناسین تەنها ئەجارنەبێت تاكو ئازادیان كردن بەلام منیان بردە لاى بەرپرسى یەكەمى ئەم سنورە وەمن زمانى ئەم بەپرسەم دەزانى قسەم لەگەل كرد و پێم ووت ئەگەر نەمداتە دادگا ئەوا من لەو كەل پەلانە خۆش دەبم وەقسەناكەم وەتاماوم نایەمەوە ئەم ولاتەى ئێوە ئەویش دواى بیركردنەوە رازى بوو وەمنیان بەرەلاكرد بەلام ئەم كارە زۆر كارى گەرى هەبوو لەسەرم بۆیە ئەو شوێنەم بەجێ هێشت رووم كردە كارێكى تر كەچى ئەم كارە زۆر لەكارەكەى تر مەتسى دارتربوو ئەوجارەیان هەتا جارى واهەبوو گیانمان بۆچەندین سەعات لەژێر گوولەبارەن كردن دابوو وە لەرووى دەروونى زۆر نارەحەت دەبووین تاواى لێدەهات لەقالبى مرۆڤایەتى دەچووینە دەرەوە بەلام ئەمانە هەمووى من دەمزانى تاوانەكەى خۆمم وەلەهەمان كاتدا هەستم دەكرد زۆر پەشیمانم وەنەم دەزانى چۆن بۆجارێكى تر بگەرێمەوە لاى باوكم بۆلاى سۆزو مهرەبانیەكەى بلام هێشتا سەركەشیەكەم تەواو نەبوو بۆیە درێژەم بەكارەكەم دا تاچەندین جار كەوتمە ناخۆشترین كاتەكانى ژیانم هەركۆلم نەدا لەكارەكەم تارۆژێكیان بۆجارێكى تر كەوتمە ناو كەمینێك و لەگەل كورێكى تر داگیرام ئەم جارەیان بەزى پیاوەتى لەئاستى ئێمەدا نەما وەبەتونترین شێوە سزایان بۆ دیارى كردین ئەویش گولەبارن كردنمان بوو بەلام بۆجارێكى تر لە وسزایە بەخشراین وە بەندیان كرین بەلام لەناخۆشترین بەندیخانە لەسەر رووى ئەم زەویە لەسەخترین شوێن لەبەردەستى دلرەقترین كەسانێك كەواتاى ئینساینەت لایان بونى نەبوو وەبەتونترین شێوە سزایان دەدان بەتونرین شێوە مامەلەیان لەگەل دەكردین ئالەم كاتەدا ئەم ئایەتم بیركەوتەوە خوداى گەورە دەفەرمووێت لەسورەتى یونس (هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ حَتَّى إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِڕيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَڕحُواْ بِهَا جَاءتْهَا ڕيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنِّ مِنَ الشَّاكِڕينَ ﴿22﴾فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الأَرْضِ بِغَيْڕ الْحَقِّ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى أَنفُسِكُم مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَينَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿23﴾)بۆیە بریارم دا ئەگەر ئەم جارە لەم محنەتیە دەرچووم ئەوا بەلێن لەگەل خودا بۆجارێكى تر ناگەرێمەوە بۆسەر كارى خراپ بۆیە دوواى تەمەنێك كە بوەهۆى ئەوەى بەتەواوەتى ماناى دایك وباوك بزانم خودا بۆجارێكى تر لەم محنەتیە دەربازى كردم بەلام ئەم جارەیان بەلێنم داوە بەخودا كەنەكەرێمەوە بۆكارى خراپە بەلام خوداى گەورە باشتر بەندەكانى دەناسێ كەدەفەرمووێت(فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الأَرْضِ بِغَيْڕ الْحَقِّ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى أَنفُسِكُم مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَينَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿23﴾ يونس)بەلى خودا لەقورئاى پیرۆز وەسفى ئێمەى كردوە بۆیە بۆجارێكى تر لە شوێنێكى تر دەست بە كارەكەم كردەوە ئەم جارەیان زۆرتر لەجارى پێشوتر درێژەى خایەند هەتاكوو رۆژێكیان چۆن یەكى لەئاسمانە وە بەردێكى گەورە بداتە سەرم گێژ بووم لەناو خودى خۆم بۆیە ئەم جارەیان جارى سێ یەمە بیرم كردەوە لەوانەیە دووا جاربێت مۆلەتم تواوبوبێت بۆیە بەپەلە لەگەل نەفسى خۆم حیوارێك دەست پێكرد بەنەفسەكەم ووت بۆئەم كارەدەكەیت نەفس ووتى لەبەر پارە ووتم ئەى ئەوپارەى دەست دەكەوى خۆزۆر نیە نەفس وتى بەلام ژیانت خۆشە بەنەفسم ووت ئەى ئەوخەلكانەى لەدەرەوەى ئەم كارەن هەموویان نەفسیان خۆش نیە نەفس وتى ئاخرتۆ تازە بەم كارەتەوە ناسراویت بەلام من بەنەفسم ووت نابى ئەم كارە بگۆرم بەكارێكى تر كە خەلكانێكى ترى بەوە كارەتازەیەم بم ناسن نەفس ووتى نا نەكەى تازە تۆ خەریكە دەگەیتە پلەى تەواوەتى بەلام زانیم ئەم نەفسە ئەونەفسەیە كەخودا لەقورئانى باسى دەكاتو دەفەرمووێت(أَفَمَن زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ فَرَآهُ حَسَنًا......﴿8﴾فاطر)بۆیە بریارێكى كۆتایم دا وە ئەم جارەیان بەبێ هیچ پالەپەستۆیەك وە بەبێ هیچ زەختێك كەلەوەو پێش توشم هاتبوو دەستم لەكارەكەم هەلگرت وە وەعدەیەك دا لەگەل خودا كەبۆجارێكى تر نەگەرێمەوە سەر ئەم كارە وە تەوبەیەكم كرد وەكو ئەوەى كەچۆن شیر ئەگەر لە مانگا دۆشرا جارێكى تر ناگەرێتەوە ئاوا تەوبەم كرد وە پەنام بەخودا دا وە دەستم كرد بەدواى كارێكى حەلال وە كەرامەوە بۆمالەوە بەلام دواى چى نەدایك ماوە نە باوك وە ئەم جارەیان 6شەش هەتوو چاوەریە من ببم بە سەرپەرشتیان بۆیە بۆجارێكى تر بەلێنم لەگەل خودا نوێ كردەوە وە ئەم فەرمودەیەى پێغەمبەرم صلى الله عليه وسلم بیركەوتەوە كە دەفەرموێ: من وكەفیلى یەتیم بەیەكەوەین لەبەهەشتدا بۆیە بریارم دا ژیانى خۆم تەرخان بكەم لەپێناو ئەم هەتیوانە وە رەجام لەخودا كرد دەستم بگرێت وەسەركەوتم بكات لەم كارەمدا بۆیە خودا هیچ كات داواكارى بەندەكانى رەت ناكاتەوە بەلام دەبێت سەبرو تەحەمول هەبێت بۆیە دوواى 13سال خودا ئەو بەرهەمەیى پیشان دام كەچاندبون ئەویش بەخێوكردنى ئەم هەتیوانەبوو بۆیە بەجوانترین شێوە دەرگاى رەحمەتى لێكردمەوە وەبەسۆزترین شێوە لەگەل جولایەوە وەرزقێكى حەلال پربەركەت بەنسبى كردم وە ئەم هەتیوانەش لە سایەى رەحمەتى خودا شەهادەى وایان بەدەست هێنا كەمن لەعەقلمانەبوو بۆیە لەكۆتایدا دەلێم هەركەسێك وەلەهەرشوێنێك بێت ئەگەر گوێرایەلى دایك وباوكى نیە با تۆبەبكات ئەگەرنا دوواى پەشیمانى داد نادات بۆیە من هەرچەندە خودا ئەوهەموو نازو نعمەتى لەگەلم كرد بەلام تەمەناى ئەو رۆژەم دەكرد كەوا بۆ ساتێكیش بوایە لەگەل دایكم یان باوكم دابنیشتمایە و قسەیەكى خۆشم لەگەل بكردنایە وە گەردنى خۆم پێیان ئازا بكردایە بەلام داواكارم لەخودا بەبەهەشتیان شادبكات وەمنیش ببات بەرەحمى خۆى بۆبەهەشت وەبەوانم شاد بكات لەكەل پێغەمبەران وپیاوچاكان. واخر دعوانا الحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبي محمد وعلى اله وصحبه اجمعين.
*******************************
تەوبەكردن واتە گەڕانەوە بۆ لاى خواى گەورە وە كاركردن بە پێى فەرمانەكانى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە دەست هەڵگرتن لە كارە خراپەكان بە شێوەیەكى بنبڕ هەروەها بەردەوام بوون لە سەرى واتە تەوبەكە...
*******************************
هیوادارم سوودی ههبووبێت...
*************************
****************
*******
***
س:بهههشت
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن لیــســا (2010-12-11 12:17:36)


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
لهسهر هێڵ نییه