.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













خانمی ئازیز بۆ ئەم جارەیان خواردنێكمان بۆ ئامادەكردوون كە زۆر بەتام و چێژە و دانانی لە خوانەكاندا نیشانەی كابانی و دەستڕەنگینیە. ئەویش كوبەی برنجە.
پێداویستیەكان:
یەكەم: دوو پەرداخ برنج
دووەم: نیو كیلۆ قیمە
سێیەم: دوو سەلك پیاز
چوارەم: كەرەوز بەگوێرەی ئارەزوو.
پێنجەم: بەهارات زەردەچێوە و خوێ و كشمیش بە گوێرەی پێویست
شەشەم: دوو هێلكە
حەوتەم:ڕۆن
چۆنیەتی ئامادەكردن
1.لە سەرەتادا 5كووپ ئاو دەكوڵێنین پاش شووشتنەوەی برنجەكە، برنجەكە دەخرێتە ناو ئاوە كوڵاوەكەو لەسەر ئاگر دادەنرێت لەگەڵ تێكردنی خوێ‌و زەردەچێو لە دوای زەرد بوونی برنجەكە لەسەر ئاگر لادەبرێو دە پاڵێورێ تاوەكو سارد دەبێتەوە ئینجا دەشێلدرێ تا وەك هەویری لێ دێ.
2.قیمەكە دەخرێتە ناو تاوەیەكەوە و لەسەر ئاگر دادەنرێت تاوەكو رەنگی قیمەكە دەگۆرێ ئینجا هەندێ رۆن دەكرێتە قیمەكەوە لەگەڵ تێكردنی خوێ و بەهارات بەگوێرەی ئارەزووی كابانە خۆی ؛ ئینجا پیازەكە دەخرێتە ناو قیمەكەو لە پاش نەرم بوونی پیازەكە كەرەوزو كشمیشەكە دەكرێتە ناویەوە.
3.هەویری كوبەكە خر دەكرێت و قیمەكە دەكرێتە ناوی.هێلكەكان بە جوانی دەشڵقێنین لە دوای شڵقاندن لە دەرەوەی كوبەكان دەدرێت.
4.رۆنەكە داخ دەكرێت و كوببەكانی لەناو سوور دەكرێتەوە بە گەرمی پێشكەش دەكرێت.
بۆ ڕازاندنەوە دەتوانی خەیارو تەماتەو زەیتوون بەكاربهێنی.
ئامادەكردنی: بانە


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






لیسا گیان ئا ئه‌مه خواردنه ... ئای که باپیره ئیشتیهای ئه‌کات، ڕۆڵه ئه‌م کوبه‌یه ماڵی پیاوی بێ ددانه وه‌ك باپیره چونکه نهرمهقوته.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کچه باشه‌که‌م
ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت باپیره گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بێت
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن لیــســا (2010-12-13 17:51:17)
له‌سه‌ر هێڵ نییه